jin

شەرەف وئابڕو وا لەناو گەڵدا .. ئاکۆ برایم ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تف و نەفرەت لەو ژیانە ، نەعلەت لەو کەسانەى کە هەر بەرەنگ وروخسار مرۆڤن ئەگینا وەکوتر لە وڵاغ وچوارپێ و کەمتیار کەمترن ، روزەردى بۆ ئەو گۆمەڵگایەى کە ئەوکەسانە بەمرۆڤ ئەژماردەکەن ولەلیستى بەشەردا ناویان دێنێت،ریسوایى بۆ ئەو بنەماڵەیەى کە دەعبا و جرجى وادەخاتەوە،ئەوەى تۆزێک ویژدان و هەست و ئیدراکى هەبێت ئەو وێنەو دیمەن و ترادیژیایە بەگەورەترین سوکایەتى و شەرمەزارى دەزانێت، بەرامبەر کورد و سومعەو کەرامەتى .من نازانم ئەو بێ ویژدانە کێیە و کێ نیە و خەڵک ودانیشتوى چ شوێنێکە، بەڵام هەرچیەک بێت وهەڵگرى چ بیروباوەڕو مەزهەب و ئایدۆلۆژیایەک بێت ، سەر بەچ عەشیرەت و بنەماڵەیەک بێت ئەسەف و داخەکە ئەوەیە کوردە ، و مۆرى خەجاڵەتى و شەرمەزارى داوە لەناوچەوانى ملیۆنان کورد ونمونەیەکى پڕ لەشەرمەزارى و سوکى و بێنرخى کوردى نیشانى تەواوى دونیا داوە ..

ئەرێ ئەبێت لەم وڵاتە لەمرۆڤ بێ نرخ ترو بێ قیمەت تر وسەخیفتر هەبێت،هەموو شتێک نرخ و بەهاى خۆى هەیە مرۆڤ نەبێت،.. من هەست بەشەرمەزارى دەکەم کاتێک دەبینم دڕندەیەکى هاونیشتمانى و هاوزمان و هاونەتەوەم کە هەموو شەرەف و رێزو ئەخلاق و گەورەیى خۆى لەناوگەڵیدا دەبینێتەوە، کورتى و درێژى عەورەتى پێوەربێت بۆ ئاستى هۆشیارى و رۆشنبیرىو پیاوەتى ، من زۆر خۆم بەخەجاڵەت و روزەرد ئەبینم کە من وئەو داوێن پیسە لەتاى یەک تەرازوداین بەویش و بەمن وبە تۆش دەڵێن مرۆڤ،ئەبێت چ دڵێکت بەو ژیانە خۆش بێت؟چ ئومێد و هیوا و رۆشنایەک بەدی بکەیت لەکۆمەڵگایەک ئەوە سەرسپى و دەم راستى بێت؟ ئەبێت نەوەو وەچەى ئەو کەللە پووتە چ خێر وبێروسودێک بەکۆمەڵ مرۆڤایەتى بگەیەنن؟ ..

من پێم سەیرەو گاڵتەم پێ دێت ،بۆچ دەبێت هەتا ئێستا لەهزرو بیرى ئەو زۆڵانەدا شەرەف تەنها بریتى بێت لە ژن وکچ و مێینە ، و نێرەکانیشیان هەزارەها بێ رەوشتى و بێ ناموسى و دزى و .. یش بکەن لایان کارێکى ئاساییە،بەڵام بۆ ئەوان بفە و تاوان و سنور بەزاندنە ، من دڵنیام ئەوپیرە کەمتیارە تەواوى ژیانى هەر بە جاشێتى و کاسە لێسى و خزمەتکارى و بێ ئابڕوى بەسەر بردوە بەوەش ماڵ و مناڵى بەخێوکردوە، بۆ ئەوەشى دووپولى دەست بکەوێت گەورەترین سەرشۆڕى وناپیاوى قبوڵ کردوە،هەردوێنێ بوو دوژمنى تاوانکار گەورەترین سوکایەتى و یارى بەشەرەفى ئەو و بنەماڵەو خاو خێزانى کرد، گوندى سوتاند، ماڵى کاولکرد،رەز وباخى سوتاند،ئەوەى پێ بڵییت غیرەت وشەرەف وناموس لاى نەمابوو ئەى ئەوکاتە بۆچى رقت ئەستور نەبو بەنەخوێنت نەکردەوە یەک دوو دوژمنى کوردت ئەتک نەکرد تا شەرەفى دۆڕاو و ناموسى هەراجکراوى خۆت و بنەماڵەت بکڕیتەوە؟؟! بەوەش رازى بویت و هینى وسەلامەتیت قبوڵ کرد وکورتانى سەرشۆڕیت لەپشت کرد و بویت بەجاش و کاسەلێس و ژیانى دیلى وزەلیلیت قبوڵکرد ..

ئەوە مانى چیە و چى ناودەنێیت کەهەموومان شانازى بەمەم و زین وشیرین وفەرهاد و وەلى دێوانەوە ئەکەین، کەچى لەسەر سەیرکردنێک و چاوبازیەک کەرامەتى لاو و هەرزەکارێکى کورد ئەڕوشێنین؟!هەموومان بەڕەوا و مافى سروشتى وئاسایى ئەزانین کە هەررۆژەى لەگەڵ کچێکدا لەژواندابین و بەکامى دڵى خۆمان دەستبازى بکەین و رامو سێین و لەئامێزى بگرین ،بۆ ماچێک ونیگایەک و قسەیەکى خۆشى هەزاران ماستاو و مەرایى یان بۆبکەین ، بەڵام هەر کەهەستمان کرد کەسێک نەناسێم ،بێگانەیەک ،دوراو دور بەنیەتى پاک وپیرۆز ئەیەوێت لەرێگەى خۆشەویستیەوە خوشک پورزاو خاڵۆزامان بخوازێت ئەوە قیامەت رادەبێت،تەواوى عەشیرەت ،ئەوعەشیرەتەى مێشک وبیر و عەقڵ لایان بێ بایەخ ترین وسوکترین سەرمایەیە، وەکو گورگى برسى بەردەبنە گیانى. ئەوەى خوا پێى ناخۆشە دەیکەن.. من دەترسم پیرەى کەمتیار،کابراى بێ رەوشتى سەرسپى نوێژکەر و روو لەخواش بێت،خۆ ئەگەر وابێت ئەوا ئەبێت هەرلەوێدا رەجمت بکەن وزیندە بەچاڵت بکەن بەدوو تاوان ،تاوانێک کە بەزۆر ناموسى کەسێک لەکەدار دەکەیت،تاوانێکى دیکەش کە هەتیوبازى و لەواتە دەکەیت..کە هەردوکیان هیچ هیچ لێخۆشبونیان نیە،بەهەموو یاسایەکى ئاسمانى و زەمینى .

شەرمەزارین ئەى کورە هەرزەکارە عاشقەکە ، بڵین چى لەوڵاتێکدا لەدایک بویت کە پاداشتى خۆشەویستى وعیشق بازى ئەوەیە، تاوانى تۆ چى بو کەلەناو هەزاران کچى ئەم نیشتمانە سوتماکەدا حەز و دڵت کچى پیاوێکى تادوارادە هۆڤى خواست؟ نەگبەتى خۆت بوو یان چارەرەشى عاشقەکەت کەلەناو ئەم جیهانە پان بەرینەدا لەکوردستان و لەناو جەنگەلى پر لە عەشایەرى کەللە پوتدا بگیرسێیتەوە، بڵیم چى لاوە عاشقە زوڵم لێکراوەکە، لەسەرانسەرى دونیادا پیاوى کامڵ و سەرسپى و بەکەسانى عاقل َو ژیر بێژ و دونیادیدە ئەژمار ئەکرێن و خەڵک و وڵات لەبەریان ئەحەسێنەوە و چارەسەرى هەموو کێشەو گرفت ونەهامەتیەکان دەکەن ،لاى ئێمەش بەتێپەڕبوونى رۆژگار مێشک پووت و نەفام و گەوج و خڵەفاو دەبن ،گەورەترین چەک و باشترین عیلم وزانست و داهێنان و خەرمانى ئەو چەند ساڵەى تەمنیان لەناو گەڵیاندا کۆدەبێتەوە . من بەهیچ شێوەیەک لایەنگرى توندو تیژى و کوشتن و خوێن رشتن نیم،بەڵام زۆرم پێخۆشتر بوو ئەو هەرزەکارەیان خەڵتانى خوێن بکردایە وسەریان پان بکردایەتەوە و لاشەیان هەنجن هەنجن بکردایە، بەڵام ئەو بێ رێزى وسوکایەتى و ئەتک کردنەیان دەرهەق نەکردایە..ئەگەر کورد و شەرەف پارێزى وابێت،من نەک جارێک سەدان جارحاشا لە قەوم نەتەوەو زمانى خۆم دەکەم،ئەگەر داب و نەریت وقیەم ئەخلاق وابێت ئەوا هەزاران جار نەفرەت ولەوداب و نەریتە وئەوەشى پەیڕەوى دەکات شانازى پێوە دەکات .

1,577 جار بینــراوە  لەڕەهێڵپۆست .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت