له‌په‌راویزی خانه‌نشینکردنی پێشمه‌رگه‌دا : خالید ره‌زا / هۆله‌ندا ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وێنه‌کان دێنه‌ قسه‌.!

ئه‌م وینانه‌ی لیره‌دا بڵاویان ده‌که‌مه‌وه‌، به‌فۆتۆشۆپ نه‌کراون، ئه‌مانه‌وینه‌ی راستین. ئیره‌مه‌قه‌ڕی جیهازی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی نیشتمانیه‌له‌قاسمه‌ره‌ش. ریکه‌وتی 6/7/1989 یه‌، یه‌کیتی بریاری دابو، که‌ناسنامه‌ی پیشمه‌رگایه‌تی بۆ پیشمه‌رگه‌کانی بکات، تا له‌م ریگه‌یه‌وه‌ئاماریکی وردی له‌به‌رده‌ستا بیت. کاک ئه‌مین قادر مینه وکاک شۆرش حاجی ناوه‌کانیان له‌ریی مه‌لبه‌ندو به‌تالیۆنه‌کانه‌وه‌کۆده‌کرده‌وه‌، ئه‌رکی تۆماری ناوەکان، پڕکردنه‌وه‌و، نوسینی سه‌ر ناسنامه‌کان به‌به‌نده‌سپیردرابو، مۆروئیمزای سەر ناسنامەکانیش کاک ئەمین دەیکرد. ئه‌م وینانه‌ی ده‌یبینی رۆژیکه‌له‌و رۆژانه‌ی که‌هه‌ویه‌کان پڕدەکەمەوە. هه‌ردوو هاورێی خۆشه‌ویستم باست حه‌مه‌غه‌ریب و، ئاراس ئیبراهیم بۆ پیوه‌لکاندنی وینه‌کان هاوکاریم ده‌که‌ن . ئه‌وکاته‌دوای ئه‌نفاله‌کانه‌، مام جه‌لال له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاته ‌، کاک نه‌وشیروان خه‌ریکی ریکخستنه‌وه‌ی هیزی پیشمه‌رگه‌یه‌و، ته‌شکیلاتی نویی هیزی پیشمەرگە دەکەن ، پۆلین کرابون بۆ : هیزی پارتیزانەکان کەمەشقی سەربازیان پی دەکرا، بەشیکیان وەک بەتالیون و، هەندیک یش یان وەک هیزی پشتیوان ریکخرابون. ئەوکاتە یه‌کیتی گه‌وره‌ترین هیزی پیشمه‌رگه‌ی هه‌بو‌، ژمارەی شەهیدەکانیشی دوو هیندەی زیندوەکانی دە بوو.

هیزه‌کانی پارتی له‌قوڵایی ئیران بون. باره‌گای سه‌رۆک و،سه‌رکردایه‌تییان له‌راژان بوو، ڕاژان گوندیک بوو نزیک شاری ورمێ (ڕەزائیە)‌. بەشی زۆری پێشمەرگەو لایەنگرانی پارتیش لەو کەسانەبوون، کە دوای ئاشبەتال به‌ ئیران داپەرش وبلاوببونه‌وه‌‌.

بەپیی ناسنامەکان کە ئەوکات تەواومانکردبو، ژماره‌ی پیشمه‌رگه‌کانی یه‌کیتی که‌متربوو له‌3000 ته‌نها سێ هه‌زار پیشمه‌رگه‌. هه‌موو پیشمه‌رگه‌یه‌ک ناسنامه‌ی تایبه‌تی بۆدروستکرابو، بریتی بوله‌هه‌وییه‌کی ره‌ساسی بجوک. له‌هه‌ردوودیوی ناسنامه‌که‌به‌خه‌تی سوری ورد نوسرابوو، یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان. من ڕێز لەو پیشمەرگانەش دەگرم کە لەبەر هەر هۆیەک بێ ، دابڕابون. بە پاکی وسەربەرزی مابونەوە، ئه‌مان هیزیکی دەستوەشین و کاریگەری راپەرین بون. خۆ ئه‌گه‌ر ئەوانییشی بخەمە سەر ئینجا هەر هیندەی ژمارەی شەهیدەکان دەبوین.

. ئیسته‌ده‌بیستم و، ده‌ڵین یه‌کیتی وپارتی زیاتر لە 63 شەستوسێهەزار کەسیان بە پلە،روتبە و،موچەی جیاواز و، بەناوی پیشمەرگەی شاخەوە خانه‌نشینکردوه‌ !. لەو ژمارەیەش وەک دەڵین بەشی زۆری بەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ خۆیی بردوە.! کەتا پیش ڕاپەرین یش کەمترین پێشمەرگەو،کەمترین چالاکی سەربازی هەبوه‌. هه‌لبه‌ت ئه‌م نوسینه‌ی من نەکە هەر سوکایەتی نیە بە پێشمەرگەی رۆژە سەختەکان ‌، بەڵکە دەچیتە خانەی بەرگریکردن لییان و،‌ده‌مه‌ویت ڕەخنە لەو عەقڵیەتە بگرم کەدەیەویت هەموو کۆمەڵگە لەژیر ناوی جۆراوجۆردا خانەنشین بکات و، بیانکات بەکۆیلەو دەسەنەخۆری حیزب ،تا لە کیشە سیاسیەکاندا وەک لەشکریکی بێئیرادە بەرامبەر نەیارە سیاسیەکانیان بەکاریان بهینن، هەرچۆن لە رابردودا بینیمان و، دلنیاشم لەداهاتودا هەمان ڕۆلیان پێ دەسپێرن.!

سیاسه‌تی خانه‌نشینکردنی بەشیکی زۆرلەکۆمه‌لگه‌له‌ژیرناوی پێشمه‌رگه‌دا سوکایه‌تی کردنه‌ بە ناوو، کەسایەتی و پێشمەرگە. شکاندنی ئەو سیمبولەیه‌که‌پیشمه‌رگه‌ بەخوین ونکرانزاتی خۆی پیش ڕاپه‌ڕین لەدڵودەرونی خەلکی کوردستان دا،بەدەستی هینابو.

پێشمەرگەکانی شاخ، مافی خۆیانە ژیانیکی شەرەفمەندانەیان بەیاسا بۆ دابینبکردرایە. لەدوای ڕاپەرینیشەوە، ناوی پیشمەرگە بۆ هیچ هیزیکی چەکدارومیلیشیای حیزب بەکار نەهینیرایە، تا بەوجۆرەی ئەمرۆ ناوی پیشمەرگە تان لەکەدار نەکردایە.؟ جاشتان بەپیشمەرگەو، موستەشارتان بە فەرماندە نەکردایە! ریزتان لەشەهیدانی سەنگەر گرتباو، ناوی خاینتان لەپاڵ ناوی شەهیدا لەلیستی شەهیدانی گەل دا ناونوس نەکردایە.! سەرباری ئەو هەموو تاوانە، کەچی لە خانەنەشینکردنی پیشمەرگەی راستەقینەی شاخ یشدا، نادادی زۆرکراوە. هیچ پیوەریک نیە بۆ دانی پلەوئیمیتیاز. ئەم مافەش کە مافیکی بەدەست هاتوو(حق مکتسب)ی هەموو ئەو پیشمەرگانەیە کە بەشداریان لەخەباتی رەوای گەلەکەیاندا کردوە، ئیستە حزب پێێ وایە خیروسەدەقە بەپیشمەرگە دەکات. دانی پلەو ئیمتیاز بەمیزاجی شەخسی و،مەحسوبیت ومەنسوبیەتە. نەک خەبات وتیکۆشان . دلنیام هەرکەسیک ئەم وتارە بخوینیتەوە، بەجاوی خۆی ئەم راستیانەی بینیوە .

بەلام ئایە بۆ پارتی ویەکیتی باشتر نەبوو، لەجیاتی ناشرینکردنی ناوی پیشمەرگە، رەمزیک یان بۆ دروستبکردایە؟ ئایە بۆسەرخستنی نمونەی حکومڕانی کوردی باشتر نەبوو لەجیاتی بە کۆیلەکردنی خەلک وبە سەربازکردنی کۆمەلگە ، خەڵکیان فیری ئیش وکارو،سەنعەت و،رەفتاری مەدەنی بکردایە؟ ئایە ئیوە تاکەی دەست لە کڕینی ویژدان، کڕینی ئیرادەو، بەهەدەردانی سامانی ولات و،تەزویرکردنی میژوی تاک و،کۆ هەلناگرن.؟

ئایە بۆ کۆی حکومرانی کوردی باشتر نەبوو لەجیاتی ئەم کارە خراپانە سیستمی سۆسیال بۆ دابینکردنی لانی کەمی ژیانی ئەوانەی کە توانای کار، یان بیکارن بەیاسا دابین وڕیک بخرابایە؟ یان ئیوە ئەی دووحیزبە حاکمە شمولیەکەی کوردستان دەتانەویت بەپارە خەلک ئەسیروکۆیلەبکەن و، بیانکەن بەپاسەوانی ئەبەدی خۆتان؟

بەداخەوە لەباتی ئەوەی موچەو پاداشت هۆکاریک بیت بۆچەسپاندنی ئاشتی کۆمەلایەتی ، پارتی ویەکیتی کردویانە بە ئامرازیک بۆ سەرپیدانەواندن و،دەستەمۆکردن.!. ئەمەش جۆریکی ترە لە تاوان.

لەکۆتایی دا‌ ده‌ستی ماندوی هه‌موو ئه‌و پیشمه‌رگەو تیکۆشەرانە ده‌گوشم که‌ ته‌مه‌نی لاویتی خۆیان به‌خشیه‌خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌یان. یادی شه‌هیدانیش به‌رزوپیرۆز ڕاده‌گرم و، نه‌فره‌ت له‌وانه‌ده‌که‌م بێ وه‌فایی ده‌که‌ن، هه‌م به‌رامبه‌ر خه‌باتی پیشمه‌رگه‌و، هه‌م به‌رامبه‌ر خوینی شه‌هیده‌نەمرەکانمان .

12-12-2012

1,682 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت