دەرسیم پێشەوا: تاوانه‌کانی سوپا و حکومه‌ته‌کانی ئێراق له‌دژی کورد له باشووری کورد‌ستان.
تاوانه‌کانی حکومه‌ت و ڕژێمه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی عاره‌بی ئێراقی بابه‌تێکی چاپی دووه‌می په‌رتووکی (مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ)ه، که ئێستاکه له‌ژێر چاپدایه، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی و پێوه‌ندی هه‌بوونی به هه‌وڵی له‌ناوبردنی ڕه‌گه‌زی (جینۆسایدکردنی) گه‌لی کورد له باشووری کورد‌ستان له لایه‌ن سوپا و ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه، به پێویستم زانی دووباره له په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تۆمه‌تبارانی شاڵاوی ئه‌نفال له باشووری کورد‌ستان)دا ئه‌و بابه‌ته دابنێمه‌وه، که ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
- له ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی چوار و پێنجی مانگی یه‌نیوه‌ری ساڵی (1909)دا، به به‌رنامه و نه‌خشه‌ی (عه‌لی سه‌عید به‌گ)ی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ویلایه‌تی موسڵ و به‌رپرسی ئیتحاد و ته‌ره‌قی له‌و ویلایه‌ته‌دا، به‌ده‌ستی عاره‌به‌کانی ناو شاری موسڵ (شێخ سه‌عید کوڕی شێخ ئه‌حمه‌د کوڕی شێخ سه‌عید)ی باوکی شێخ مه‌حمود و زۆرتر له حه‌فتا کوردی دیکه له‌ناو شاری موسڵ-دا شه‌هیدکران و نزیکه‌ی سه‌د که‌سیش بریندار کران؛ سه‌رچاوه: (1-33، محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار، شێخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خوارووی کورد‌ستان، به‌رگی یه‌که‌م، ل163)؛ (1-34، دکتۆر عوسمان عه‌لی، الکورد في الوثائق البریطانیة، ل93-101).
2. دوو ده‌سته (سریة)ی هێزه‌کانی لیڤی ئاشووری که سه‌ر به سوپای ئێراق بوون له ڕۆژی (4.5.1924) ته‌قه‌یان له دانیشتوانی بێتاوانی کورد و تورکمانی که‌رکوک کرد و (56) که‌سیان شه‌هید و (44) که‌سیان بریندار کردن؛ سه‌رچاوه: (1-62، الدکتورة رجا‌ء حسني الخطاب، تأسیس الجیش العراقي وتطور دوره السیاسي من 1921-1941، ص42).
3. له ڕێکه‌وتی (5.8.1933)دا میلیشیای به‌ناو سوپای ئێراقی عروبه‌ی ئیسلام، په‌لاماری ئاشوورییه‌کانی بادینان و موسڵی دا، ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له دانیشتوانی سیڤیلیان له ناوچه‌که‌دا کوشت و بریندارکرد؛ سه‌رچاوه: (1-35، دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، کورد‌ستان و شۆڕشه‌که‌ی، ل110). له‌و هێرش و په‌لاماره‌دا بۆ سه‌ر ئاشوورییه‌کان، (130) کوژراو و (80) برینداری لێکه‌وته‌وه، ئه‌وه جگه له به کۆمه‌ڵکوشتنی نزیکه‌ی (500) ئاشووری سیڤیل له‌ناو شارۆچکه‌ی سمێل و ده‌وروبه‌ریدا، له ئه‌نجامی شاڵاوێکی دڕندانه و هۆڤییانه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا که به بێ هیچ هۆکارێک، له ناکاودا کرایه سه‌ریان؛ سه‌رچاوه: (1-7، محمود الدرة، القضیة الکوردیة، ل179). که‌چی ئاشووریه‌کان ژماره‌ی قوربانییه‌کانی خۆیان به (600) که‌س داده‌نێن، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆرییان ژن، منداڵ و په‌ککه‌وته بووینه. له‌کاتی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا، حکمه‌ت سلێمان وه‌زیری ناوخۆ، به‌کر سدقی عه‌سکه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان، ته‌ها هاشمی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا و عه‌بدولڵه‌تیف نوری وه‌زیری به‌رگری بووینه .
4. له ماوه‌ی نێوان (1.10.1935-17.10.1935)دا، میلیشیای ئێراقی به فه‌رمانده‌ی لیوا ڕوکن حوسێن فه‌وزی، به بیانوی به‌زۆر گرتنی سه‌رباز له‌ناو ئێزیدییه‌کاندا، که‌وته په‌لاماردانیان له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری موسڵ-دا، له ئه‌نجامدا به گوێره‌ی به‌یانێکی فه‌رمی حکومه‌تی ئێراقی که له ڕێکه‌وتی (17.10.1935)دا ده‌رچووه (203) کوردی ئێزیدی شه‌هیدکران، (102) بریندار و (395) که‌سیان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا یان به‌دیلگیران، نۆ که‌س له‌وانه‌دا که سه‌رکرده‌ی کوردی ئێزیدی بوون هه‌ر له‌وێدا له سێداره دران؛ سه‌رچاوه: (1-36، ئه‌حمه‌د خواجه، چیم دی کورد چی دی؟ به‌رگی سێیه‌م، ل35-37)؛ (1-7، محمود الدرة، القضیة الکوردیة، ل189). له‌کاتی ئه‌و هێرش و په‌لاماره دڕندانه‌یه‌دا یاسین هاشمی سه‌رۆک وه‌زیران، فه‌ریق ڕوکن محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌لعومه‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا، جه‌عفه‌ر عسکه‌ری وه‌زیری به‌رگری و ڕه‌شید عالی گه‌یلانی وه‌زیری ناوه‌خۆ بووینه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه، لیوا ڕوکن حوسێن فه‌وزی، که به نه‌ژاد کوردی هه‌مه‌وه‌ندی بووه و پاشان له ساڵی (1941)دا له‌کاتی کۆده‌تای ڕه‌شید عالی گه‌یلانی و ڕاکردنی شێخ مه‌حمودی نه‌مردا له ڕێکه‌وتی (20.5.1941)دا له به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کورد‌ستان، ئه‌و حوسێن فه‌وزی-یه پارێزگاری سلێمانی بووه؛ سه‌رچاوه: (1-38، محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاوار، شێخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خوارووی کورد‌ستان، به‌رگی دووه‌م، ل797-798) .
5. له کۆمه‌ڵکوژییه‌کی دیکه‌دا که هه‌ر عاره‌ب و سوپاکه‌ی عاره‌بی ئێراق له ڕێکه‌وتی (25.10.1941)دا له دژی ئێزیدییه‌کاندا ئه‌نجامدرا، ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی بێ‌تاوان کوژران. ئه‌و شاڵاوه دڕندانه‌یه به فه‌رمانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌وکاتی ئێراق جه‌میل مه‌دفه‌عی (جه‌میل محه‌مه‌د عه‌باس مه‌دفه‌عی 1890-26.10.1956) و سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئێراق (فه‌ریق ڕوکن محه‌مه‌دئه‌مین ئه‌لعومه‌ری) و سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی ڕاسته‌وخۆی لیوا ڕوکن مه‌حمود ئه‌لدوڕه، که سه‌رۆکی ئه‌رکانی ئه‌و هێزه بوو که نێردرابوو بۆ شه‌نگال و له دوو فه‌وجی پیاده و به‌تارییه‌کی تۆپ هاوێژی پێکده‌هات؛ سه‌رچاوه: (1-7، محمود الدرة، القضیة الکوردیة، ل190-191) .
6. کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی شه‌شی ئه‌یلولی ڕه‌شی سلێمانی له ساڵی (1930)دا، که له ئه‌نجامی دوو هۆکار بوو یه‌که‌میان مۆرکردنی په‌یمانی ساڵی (1930)ی نێوان ئینگلیز و ئێراق، که به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی کوردی تیادا نه‌کرابوو، هۆکاری دووه‌میشیان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مانی ئێراق بوو له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، که له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ریکی پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی سه‌رپه‌رشتیکار بوون بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که (که دواتر هه‌ڵبژاردنه‌که له ڕێکه‌وتی (1.11.1930)دا ئه‌نجام درا)، ئه‌مه‌ش وایکرد دانیشتوانی باشووری کورد‌ستان (ویلایه‌تی موسڵ) به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی ڕاپه‌ڕن له دژی ئه‌م په‌یمانه‌دا. دانیشتوان خۆنیشاندانێکی گه‌وره‌یان له ڕێکه‌وتی (6.9.1930)دا له به‌رده‌م سه‌رای سلێمانی سازدا، له ئه‌نجامدا سه‌رباز و پۆلیس ته‌قه‌یان له خۆنیشانده‌ران کرد و نزیکه‌ی (45) که‌س شه‌هید و (200) که‌سیش برینداربوون، هه‌روه‌ها نزیکه‌ی (100) که‌سیش گیران؛ سه‌رچاوه: (1-39، شۆڕش حه‌سه‌ن عومه‌ر، حقوق الشعب الکوردي في الدساتیر العراقیة دراسة تحلیلیة مقارنة، ل71)، که له ڕۆژنامه‌ی (التأخي)، ژماره (828)ی ڕۆژی (6.9.1970)دا وه‌ریگرتووه؛ (1-40، عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی، تأریخ الوزارات العراقیة، الجز‌ء الثالث، ل70) .
7. له ڕێکه‌وتی (5.2.1963)دا، هێزێکی سوپای عروبه‌ی ئێراق، به فه‌رمانده‌یی زه‌عیم سدیق مسته‌فای خوێن‌ڕێژ، فه‌رمانده‌ی لیوای (20)ی سوپای ئێراق، له ئه‌نجامی شکستێکی خۆیاندا له به‌رانبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا، په‌لاماری گوندی (سێداره)ی نزیک شارۆچکه‌ی (ده‌ربه‌ندیخان)یان دا‌و هه‌ژده هاووڵاتی بێ‌تاوانیان گولله بارانکرد .
8.له ڕێکه‌وتی (25.5.1963)دا پاسه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی (الحرس القومي) سه‌ر به به‌عس، به سه‌رۆکایه‌تی زه‌عیم سدیق مسته‌فای فه‌رمانده‌ی لیوای (20)ی به‌ناو سوپای ئێراق، له هه‌موو ڕاستێکدا هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیلی کورد‌ستان و له بتوێن (73) که‌سیان گرت و به بێ دادگایی‌کردن، هه‌موویان گولله باران کردن .
9. له ڕێکه‌وتی (9.6.1963)دا پاسه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی (الحرس القومي) سه‌ر به به‌عس، له هه‌موو ڕاستێکدا هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیلی کورد‌ستان و له سلێمانی (83) که‌سیان له‌پشت سه‌ربازگه‌ی سلێمانی گولله باران کرد و دواتریش (276) که‌سیان هه‌ر له‌و شاره‌دا کوشت و به بلدۆزه‌ر ته‌رمه‌کانیان کردنه ژێر زه‌وی. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا هێزه‌کانی تاوانبار عه‌مید ته‌ها شه‌کرچی له کۆیه (25) که‌سیان گرت و به بێ دادگایی‌کردن، تێکڕایان گولله باران کردن. زه‌عیم سدیق مسته‌فا له ماوه‌ی نزیکه‌ی ساڵێکدا له پارێزگای سلێمانی زۆرتر له (500) هاووڵاتی سیڤیل و بێتاوانی گولله باران کرد، ته‌نیا له شه‌وی (9.6.1963)دا هه‌شتاو دوو که‌سی له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانیدا گولله باران کرد؛ سه‌رچاوه: (ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کورد‌ستان، ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (9.6.2009). ئه‌و تاوانانه‌ی که هه‌ریه‌ک له زه‌عیم سدیق مسته‌فای فه‌رمانده‌ی لیوای (20)، عه‌مید ته‌ها شه‌کرچی و عه‌قید غانم مسباح ئه‌لئه‌مینی فه‌رمانده‌ی لیوای (20) له‌دوای زه‌عیم سدیق له‌دژی کورد ئه‌نجام دراون، هه‌مووی به بڕیاری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی دووی ئه‌وکاتی که‌رکوک (عه‌مید ڕوکن ئیبراهیم فه‌یسه‌ڵ ئه‌لئه‌نساری ئه‌لخه‌زره‌جی 1916-3.12.2010) بووه، که مامی فه‌ریق ڕوکن نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ڵ ئه‌لخه‌زره‌جی گه‌وره تۆمه‌تباری ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه .
10. زه‌عیم سدیق مسته‌فا، له ڕێکه‌وتی (18.11.1963)دا په‌لاماری گوندی (سه‌یار)ی نزیک ده‌ربه‌ندیخان-دا، له ئه‌نجامدا (33) هاووڵاتی سیڤیلی بێتاوانی دانیشتووی گوندی ناوبراوی ده‌ستگیرکرد و هه‌ر له‌وێ هه‌موویانی گولله بارانکرد؛ سه‌رچاوه: (1-41، عه‌بدولڵا که‌ریم مه‌حمود، ڕه‌شه‌بای ژه‌هر و ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م، ل10) .
11. عومه‌ر هه‌مزه ساڵح پشده‌ری، نووسیوێتی: (له ڕێکه‌وتی (25.5.1966)دا ئه‌فسه‌رێکی میلیشیای ئێراقی به‌ناوی غانم ئه‌لمسباح فه‌رمانده‌ی لیوای (21)، دوای شکستێکی گه‌وره‌ی هێزه‌که‌ی له به‌رانبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کورد‌ستان و کوژرانی (110) چه‌کداری هێزه‌که‌ی، به‌رده‌بێته گیانی دانیشتوانی بێتاوانی گونده‌کانی (کفره دۆڵ، چۆلیاوا، سه‌روچاوه و ترشاوه) و له ئه‌نجامدا سی و سێ هاووڵاتی ده‌کوژن؛ سه‌رچاوه: (1-42، عومه‌ر هه‌مزه ساڵح، ڕاگواستن لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جوگرافیی و مێژوویی راگواستنی زۆره‌ملێی گوندنشینه‌کانی کوردستانه، پشده‌ر وه‌ک نموونه، چاپی یه‌که‌م، ل70). به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که من پێیگه‌یشتووم ئه‌و فه‌رمانده‌یه ناوی ته‌واوی (عه‌قید غانم مسباح ئه‌لئه‌مین) بووه و فه‌رمانده‌ی لیوای (20) بووه نه‌ک لیوای (21)، که دوای لادانی زه‌عیم سدیق ئه‌و بۆته فه‌رمانده‌ی لیوای ناوبراو .
12. له ڕێکه‌وتی (18.8.1969)دا به‌ناو سوپا دڕنده‌که‌ی حزبی به‌عسی عاره‌بی، له ده‌ڤه‌ری شه‌مکانی سه‌ر به قه‌زای شێخان به سه‌رکردایه‌تی فه‌رمانده‌ی تیپی چوار له موسڵ (عه‌مید ڕوکن عه‌بدولجه‌بار عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌لئه‌سه‌دی)، که دواتر له ساڵانی (1981-1982)دا به پله‌ی فه‌ریق ڕوکن گه‌یشته پۆستی سوپا سالاری ئێراق، ته‌واوی ئه‌و ژن، منداڵ و پیره پیاوانه‌ی که ژماره‌یان حه‌فتاو چوار که‌س بوو، پێکهاتبوون له کورد و ئاشووری و په‌نایان بردبووه به‌ر ئه‌شکه‌وتێک له نزیک گوندی (ده‌کان)ی شێخان، ئاگری به‌ردایه ئه‌شکه‌وته‌که و هه‌موویانی سوتاندن. فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولجه‌بار ئه‌سه‌دی، دوای ڕوخانی ڕژێم، وه‌کو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی به‌عسی عاره‌بی سۆسیالیست – باڵی عزه‌ت ئیبراهیم کار ده‌کات و له وڵاتی سوریا ده‌ژیت. سه‌باره‌ت به ژماره و ناوی شه‌هیده‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه، نووسه‌ر وه‌سفی حه‌سه‌ن، له سه‌رچاوه‌ی (2-154، گۆڤاری دهۆک، ژماره (21)، ل3-22)دا ناوی هه‌ر حه‌فتاو چوار شه‌هیدی نووسیوه. به‌ڵام نووسه‌ری ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه، که شه‌ش ژن له سووتاوه‌کان دوو گیان بووینه، به‌مه‌ش ژماره‌ی تێکڕای قوربانییه‌کان ده‌بێته هه‌شتا که‌س .
13. هێزێکی میلیشیای به‌عسی عروبه، که بریتی بوو له فه‌وجی چواری سه‌ر به لیوای (23)، له ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (16.9.1969)دا له‌سه‌ر بڕیاری فه‌رمانده‌ی لیوا عه‌قید ڕوکن ڕازی له‌فته و به فه‌رمانده‌یی (مولازم عه‌بدولکه‌ریم خه‌لیل ئه‌لجحه‌یشی)، په‌لاماری گوندی (سۆریا)ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی سمێل که ده‌که‌وێته باشووری شاری زاخۆ؛ سه‌رچاوه: (ئه‌فسه‌ری خانه‌نشین داود بڕنۆ، بعض الحقائق عن مذبحة قریة صوریا، موقع نینوی لتجمع أشور الوطني، 15.9.2009)، له ئه‌نجامدا حه‌فتا که‌سی سیڤیلیان کوشت و په‌نجا و پێنج که‌سیش بریندار بوون که دواتر پازده‌یان مردن. مولازم عه‌بدولکه‌ریم خه‌لیل ئه‌لجحێشی خه‌ڵکی گوندێکی سه‌ر به ته‌له‌عفه‌ر بوو به‌ناوی (ئه‌لبوغه)، له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له شاری موسڵ-دا ده‌ژیا و تاوه‌کو نووسینی وتاره‌که‌ی داود بڕنۆش هه‌ر له ژیاندا مابوو. دواتر حکومه‌تی هه‌رێمی کورد‌ستان ئێسکوپروسکی (39) که‌سی له گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵدا دۆزییه‌وه، که بیست و پێنجیان کریستان و چوارده‌شیان کورد بوون، له ڕێکه‌وتی (16.9.2011)دا به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی کورد‌ستان گواسترانه‌وه و دووباره له گۆڕستانی گوندی سۆریا نێژرانه‌وه .
14. به‌عسییه‌کان له مانگی سپتێمبه‌ری ساڵی (1971)دا چل هه‌زار خێزانی کوردی فه‌یلی که ژماره‌یان نزیک به سه‌د و هه‌شتا هه‌زار که‌س ده‌بوو له ئێراقدا، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌مانه شیعه‌ن و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانین ده‌رکرد؛ سه‌رچاوه: (1-43، ئیبراهیم جه‌لال، خوارووی کورد‌ستان و شۆڕشی ئه‌یلول بنیاتنان و هه‌ڵته‌کاندن 1961-1975، ل320). ده‌رکردنی ئه‌و خێزانه کوردانه، له کاردانه‌وه‌ی شۆڤینیانه‌ی حکومه‌تی به‌عس بوو، له ئه‌نجامی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئێران بۆ هه‌ر سێ دوورگه‌کانی تونبول کوبرا، تونبول سوغرا و ئه‌بو مو‌سا له ڕێکه‌وتی (30.11.1970)دا .
15. بۆردومانکردنی شاری قه‌ڵادزێ له ڕێکه‌وتی (24.4.1974)دا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئێراق، که بووه هۆی شه‌هیدکردنی نزیکه‌ی (163) که‌س و بریندارکردنی نزیکه‌ی (350) که‌س له ژن و منداڵی بێ‌تاوان. دوو له فڕۆکه‌وانه ناسراوه‌کان که شاری قه‌ڵادزێ-یان بۆردومان کرد (ڕائیدی فڕۆکه‌وان سالم سوڵتان عه‌بدولڵا به‌سۆ موسڵاوی و نه‌قیب محه‌مه‌د نه‌بیل ئه‌حمه‌د موسڵاوی) بوون. ڕائید سالم سوڵتان به‌سۆ که برای (غانم سوڵتان به‌سۆ)ی پارێزگاری موسڵ و ڕه‌گه‌زپه‌رست و دژ به کورد بوو. ڕائید سالم سوڵتان عه‌بدولڵا به‌سۆ، سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پۆله فڕۆکه‌یه‌ی کردووه که شاری قه‌ڵادزێ-یان ناپاڵم و فسفۆر باران کرد، له‌کاتی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال له ساڵی (1988)دا به پله‌ی لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئاسمانی (مدیر الاستخبارات الجویة)ی هه‌بووه، به‌ڵام سه‌دام له ڕێکه‌وتی (13.11.1993)دا به‌تۆمه‌تی کۆده‌تا گولله بارانی کرد. هه‌روه‌ها نه‌قیبی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د نه‌بیل ئه‌حمه‌د موسڵاوی (أبو صدام) دوای ڕوخانی ڕژێم (أبو حسام)، به پله‌ی لیوا ڕوکن له‌لایه‌ن نوری کامل مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران کرا به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی (2007-26.1.2010)، سه‌ره‌ڕای ئه‌و تاوانه‌ی که له ساڵی (1974) له‌دژی دانیشتوانی قه‌ڵادزه ئه‌نجامی دابوو هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌ر له ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له حزبی به‌عس پله‌ی (عضو فرقة)ی هه‌بووه له وه‌زیریه‌ی به‌غدا .
16. بۆردومانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له ڕێکه‌وتی (27.4.1974)دا، به‌هۆی چه‌کی ئاسمانی و شه‌هیدکردنی (43) که‌س و بریندارکردنی زۆرتر له (50) که‌سی تر .
17. بۆردومانکردنی ئاسمانی شاری گه‌ڵاله له ڕێکه‌وتی (29.4.1974)دا‌و شه‌هیدکردنی بیست و نۆ که‌س له‌سه‌ر پرده‌که‌ی گه‌ڵاڵه‌دا، که یه‌کێکیان ئامۆزازایه‌کی خۆم بوو به‌ناوی (شه‌هید مه‌جید ئه‌حمه‌د مه‌حمود دیبه‌گه‌یی) .
18. کۆمه‌ڵکوژی کورده فه‌یلییه‌کان له ڕێکه‌وتی (4.4.1980)دا جارێکی دیکه ده‌ستی پێکرده‌وه، که نزیکه‌ی سی هه‌زاری لێ‌کوشتن و زۆرتر له (120) هه‌زاری لێ ده‌رکردن بۆ ئێران. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که له ماوه‌ی ساڵانی نێوان (1968-1971)، نزیکه‌ی سه‌د هه‌زار کوردی فه‌یلی ده‌رکرد بۆ ئێران. به هه‌مووی له نێوان ساڵانی (1968-1982)دا زۆرتر له دوو سه‌د هه‌زار که‌سیان دوورخسته‌وه بۆ ئێران؛ سه‌رچاوه: (1-44، ئه‌مین قادر مینه (چیا)، ئه‌منی ستراتیجی‌ی عێراق و سێکوچکه‌ی به‌عسییان: ته‌رحیل یه‌عریب ته‌بعیس، ل124). عه‌قید نه‌سرولڵا ئه‌لتکریتی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی ناوچه‌ی کیفاح، که سه‌رکردایه‌تی شاڵاوه‌کانی گرتن و له‌ناوبردنی کوردی فه‌یلی کردووه، دواتریش بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی به‌غدا .
19. پۆلێک فڕۆکه‌ی حکومه‌تی سه‌دام و حزبی به‌عسی عاره‌بی ئێراقی، که پێکهاتبوون له چوار فڕۆکه‌ی جه‌نگی و شه‌ش هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگی له ڕێکه‌وتی (7.5.1981)دا، به‌نیازی بۆردومانکردنی شوێنی کۆنگره‌ی حزبی سۆسیالیستی کورد‌ستان بۆردومانی دۆڵه‌تووی کرد، به‌ندیخانه‌یه‌کی حزبی دیموکراتی کورد‌ستان به‌رکه‌وت که به‌شوێنی کۆنگره‌ی تێکه‌یشتبوون، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا زۆرتر له (150) که‌س ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن؛ سه‌رچاوه: (1-45، شاخه‌وان شۆڕش، قادر شۆڕش چل ساڵ خه‌بات و تێکۆشان، ل197) .
20. کۆمه‌ڵکوژی بارزانییه‌کانی قوشته‌په، به‌حرکه ، حه‌ریر، باتاس و دیانا له ڕێکه‌وتی (31.7-3.8.1983)دا، که حکومه‌تی به‌عس و سه‌دام زۆرتر له هه‌شت هه‌زار مرۆڤی بارزانی بێ‌تاوانیان له‌ناوبرد .
21. شه‌هیدکردنی (15) هاووڵاتی و بریندارکردنی (11) که‌سی دیکه‌ی بێتاوانی گوندی (چیمه‌نی گه‌وره)ی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک؛ سه‌رچاوه: (1-57، نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د، ئاڵا بڵاوکراوه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کورد‌ستان لقی ئه‌مه‌ریکای باکوور 1979-1983، ل218).
22. شه‌هیدکردنی (22) هاووڵاتی و بریندارکردنی ژماره‌یه‌کی له‌وه زۆرتر له دانیشتوانی گونده‌کانی به‌رده‌قه‌ل، به‌رده‌که‌پران و کۆنه‌لاجان له ڕێکه‌وتی (13.9.1983)دا، له ئه‌نجامی هێرشی چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی ڕژێمی سه‌دام حوسێن و حزبی به‌عس؛ سه‌رچاوه: (2-233، کوردستانی نوێ، ژماره (5579)، ل19). گونده‌کانی به‌رده‌قه‌ل، به‌رده‌که‌پران و کۆنه‌لاجان ده‌که‌ونه نێوان هه‌ردوو شارۆچکه‌ی خانه و نه‌غه‌ده له ڕۆژهه‌ڵاتی کورد‌ستان.
23. له ڕۆژی (8.3.1985)دا میلیشیا دڕنده و شۆڤینیسته‌که‌ی حکومه‌تی سه‌دام و حزبی به‌عسی عاره‌بی، له په‌لاماڕێکی نامرۆڤانه‌یاندا بۆ سه‌ر گونده‌کانی (ئازیانه، قه‌شقه و جلبه‌سه‌ر)دا، به مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له سه‌رکه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کورد‌ستان، هه‌ر سێ گوندی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خاک ته‌ختکرد و (43) هاووڵاتی بێتاوانی ئه‌و سێ گونده‌شیان شه‌هیدکرد.
24. له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (9.6.1985)دا، هێزێکی ئاسمانی ئێراقی که له هه‌شت فڕۆکه پێکهاتبوو، له کاتژمێری (9:15)ی به‌یانی ئۆردوگای (زێوه)ی په‌نابه‌رانی کوردی باشووری کوردستانی له‌ناو خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کورد‌ستان (کوردستانی ئێران)دا به چه‌کی فسفۆر و ناپاڵم بۆردومانکرد، له ئه‌نجامدا (313) هاووڵاتی بێتاوانی شه‌هید و (373)ی دیکه‌شی بریندارکرد، که زۆربه‌یان قاچ یان ده‌ستیان بڕاوه‌ته‌وه یان ده‌موچاو و جه‌سته‌یان سووتاوه، سه‌رچاوه: (به‌یاننامه‌ی سه‌نته‌ری ئه‌نفال به‌بۆنه‌ی بۆردومانکردنی ئۆردوگای زێوه؛ (2-155، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ژماره (3195)، ل1+7).
25. له ماوه‌ی نێوان دوو مانگی سپتێمبه‌ر و ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (1985)دا، میلیشیا دڕنده‌که‌ی ئێراق، سێ سه‌د منداڵی کوردی ژێر ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی دانیشتووی سلێمانی گولله‌بانکرد، که دواتر هه‌ڵبه‌ستوان شێرکۆ بێکه‌س هۆنراوه‌یه‌کی بۆ داناون.
26. شه‌هیدکردنی (21) هاووڵاتی بێتاوانی گونده‌کانی ده‌شتی کۆیه له ڕێکه‌وتی (28.11.1985) به‌ده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌عسی ئێراقی.
27. حکومه‌تی به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئێراقی، له ڕێکه‌وتی (14.1.1986)دا هه‌ژده هاووڵاتی کوردی له‌ناو شاری که‌رکوک به ئاشکرا و به‌رچاوی خه‌ڵک، گولله بارانکرد، که پێشتر هه‌موویان له ڕێکه‌وتی (15.11.1985)دا له ڕۆژی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ (من‌ع التجوال)ه‌که‌دا بێ‌تاوان ده‌ستگیر کرابوون؛ سه‌رچاوه: (2-156، کوردستانی نوێ، ژماره (5378)، ل19).
28. له ڕێکه‌وتی (15.4.1987)دا، هێزی ئاسمانی سوپای ئێراق گونده‌کانی سه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵو-یان کیمیاباران کرد‌و ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی هه‌ر دوو گوندی ناوبراویان شه‌هیدکرد.
29. له ئه‌نجامی هێرش و په‌لاماری دڕندانه‌ی حزبی به‌عس بۆ سه‌ر گونده‌کانی (بالیسان و شێخ وه‌سانان)ی دۆڵی بالیسان له ڕێکه‌وتی (16.4.1987)دا، نزیکه‌ی (315) هاووڵاتی شه‌هیکران و نزیکه‌ی (500) که‌سیش بریندار بوون. شه‌هیده‌کان (شێخ وه‌سانان 183، بالیسان 45 و ئه‌وانه‌ی تریش هی گونده‌کانی به‌لاروکاوه (بالوکاوه)، بێراوه، توتمه (توتمێ)، خه‌تێ، ده‌راش، وه‌رێ و چه‌ند گوندێکی که)، برینداره‌کانیش له نه‌خۆشخانه‌کاندا به سه‌رپه‌رشتی نه‌قیب حه‌سه‌ن ئه‌لدوری، نه‌قیبی ئه‌من و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی هۆبه (عضو قیادة شعبة)ی هه‌ولێری حزبی به‌عس کۆکرانه‌وه و گولله باران کران.
30. له ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (13.5.1987)دا، له ڕاپه‌ڕینێکی فراوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له دژی داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژێمی فاشی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی عاره‌بی سه‌دام-دا، هێزه‌کانی سوپا، ئه‌من و ئیستخبارات، ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیانی شاره‌که‌یان ده‌ستگیرکرد، دواتر هه‌شتاو پێنج که‌سیان به فه‌رمانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و فه‌ریق نزار خه‌زره‌جی، فه‌رمانده‌ی ئه‌وکاتی فه‌یله‌قی یه‌کی زینده‌به‌چاڵ کرد. دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)، ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه له چه‌ند گۆڕێکی به کۆمه‌ڵدا له (بامۆکی) لای هه‌ڵه‌بجه و سه‌ید سادق و شانه‌ده‌ری دۆزرانه‌وه؛ سه‌رچاوه: (1-13، عه‌بدولڵا که‌ریم مه‌حمود، ڕه‌شه‌بای ژه‌هر و ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م، چاپی یه‌که‌م، ل228). دوای تێپه‌ڕبوونی بیست و دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه، یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی گه‌ڕه‌کی کانی ئاشقانی هه‌ڵه‌بجه له ڕێکه‌وتی (4.11.2009)دا ده‌ستیپێکرد و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه وه‌کو تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌کی ناویان هاتووه: (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، فه‌ریق ڕوکن نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ڵ ئه‌لخه‌زره‌جی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی ئه‌وکات، لیوا ڕوکن خالید محه‌مه‌د عه‌باس عه‌لی ئه‌لجبوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستخباراتی که‌رتی خۆرهه‌ڵات (له مانگی ئازاری ساڵی 2008دا له زیندانی ئه‌مریکییه‌کان مرد)، مونزر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستخباراتی سلێمانی، عه‌مید ڕوکن غانم ساڵح حه‌سه‌ن فه‌رمانده‌ی جه‌حفه‌لی سووکی به‌گری نیشتمانیی پێنج و عه‌لی حه‌سه‌ن عوه‌ید ئه‌لمه‌لکاوی فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی (43)ی سوپای ئێراق).
31. له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (7.6.1987)دا، چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی حکومه‌تی سه‌دام و ئێراق، به چه‌کی کیمیایی په‌لاماری شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی کورد‌ستان-یان دا‌و نزیکه‌ی (530) هاووڵاتی بێتاوانی ئه‌م شاره له منداڵ، ژن و پیر شه‌هید بوون؛ سه‌رچاوه: (2-157، کوردستانی نوێ، ژماره (5499)، ل23).
32. له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (28.6.1987)دا، چوار فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئێراقی، له کاتژمێری (16:30)ی دوای نیوه‌ڕۆدا شاری (سه‌رده‌شت)ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ژه‌هر باران کرد و نزیکه‌ی هه‌شت هه‌زار هاووڵاتی بێتاوانی کورد له‌م شاره‌دا شه‌هید و بریندارکران.
33. له ڕێکه‌وتی (11.11.1987)دا هێزه‌کانی میلیشیای حکومه‌تی به‌عس و سه‌دام، نزیکه‌ی (150) هاووڵاتییان له گوندی (چیمه‌ن)ی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک به چه‌کی کیمیایی شه‌هیدکرد و ته‌واوی گونده‌که‌یان کاولکرد.
34. حکومه‌تی به‌عس له ڕێکه‌وتی (16.10.1987)دا نزیکه‌ی (300) هاووڵاتی بێتاوانی له شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه گرت و گواسترانه‌وه بۆ ئه‌منی هه‌ولێر. له ئه‌منی هه‌ولێر سێ که‌سیان به‌رگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی دڕندانه‌ی به‌عسییه‌کان ناگرن و ده‌مردن، به‌گوێره‌ی نووسراوی (18.11.1987)ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌منی شه‌قڵاوه ده‌رده‌که‌وێت که به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌منی هه‌ولێر له ڕێکه‌وتی (15.11.1987)دا (22) هاووڵاتی بێتاوانی شاری شه‌قڵاوه‌ی گولله باران کردووه. به‌پێی نووسراوێکی تری به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئه‌منی هه‌ولێر له ڕێکه‌وتی (15.11.1987)دا بۆ ئه‌منی شه‌قڵاوه، بیست و دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی ناردووه بۆئه‌وه‌ی بدرێته که‌سوکاری کوژراوه‌کان، که ناوی ئه‌و سێ که‌سه‌شی تیایه که له ئه‌منی هه‌ولێر له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا مردوون؛ سه‌رچاوه: (2-1، ب20، ل4845). دوای ڕاپه‌ڕین له ڕێکه‌وتی (15.9.1991)دا ته‌رمی ئه‌و (22) شه‌هیده‌یان له گۆڕستانی کارگه‌ی قیڕی شاری هه‌ولێر دۆزیه‌وه و ڕۆژی دواتر ڕێکه‌وتی (16.9.1991)دا ته‌رمه‌کانیان له ڕێپێوانێکی فراوانی ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ریدا له هه‌ولێره‌وه گواسترایه‌وه بۆ گۆڕستانی زه‌یتون له شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه.
35. چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام له ڕێکه‌وتی (16.11.1987)دا، هه‌ڵسان به بۆردومان کردنی گوندی فریز-ی سه‌ر به شاره‌دێی هیران له پارێزگای هه‌ولێر که (12) هاووڵاتی شه‌هید و (13)ی دیکه‌ش بریندار بوون.
36. ته‌نیا به‌هۆی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له مانگی ئازاری ساڵی (1988)دا له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، له لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئێراق و تۆپ هاوێژی سوپا، نزیکه‌ی چوار سه‌د که‌س شه‌هیدبوون. له‌نێویاندا هێزه‌کانی میلیشیای سه‌دام و به‌عس به فڕۆکه له ڕێکه‌وتی (22.3.1988)دا گوندی سێوسێنان-ی بۆردوومان کرد، که (78) شه‌هید و نزیکه‌ی دوو سه‌د برینداری لێ که‌وته‌وه.
37. ژماره‌یه‌ک برینداری چه‌کی کیمیایی له پارێزگای سلێمانی که ژماره‌یان چوار سه‌د که‌س ده‌بوو له لایه‌ن ده‌زگاکانی ڕژێم له نه‌خۆشخانه‌کان ده‌رهێنران، له ڕێکه‌وتی (2.4.1988)دا له سه‌ربازگه‌ی تانجه‌ڕۆ هه‌موویان گولله باران کران؛ سه‌رچاوه: (1-1، دکتۆر جاسم تۆفیق خۆشناو، مه‌سه‌له‌ی کورد و یاسای نێو ده‌وڵه‌تان، ل243).
38. هێزی ئاسمانی ئێراق، له ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (3.5.1988)دا، به چه‌کی کیمیایی په‌لاماری گونده‌کانی گۆپته‌په و عه‌سکه‌ر-یان دا. دوو سه‌د هاووڵاتی شه‌هید و (305)ی تریش برینداربوون. ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ڕژێم ئه‌و بریندارانه‌ش که گه‌یه‌نرابوونه نه‌خۆشخانه و بنکه‌کانی ته‌ندروستی شار و شارۆچکه‌کانی کورد‌ستان، کۆکرده‌وه و هه‌موویان گولله باران کردن یان له‌ناویان بردن.
39. هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستپێکردنی قۆناغی ئه‌نفاله‌کانی پێنج، شه‌ش و حه‌وتدا، هێزه دڕنده‌که‌ی ئاسمانی ئێراق، له ڕێکه‌وتی (15.5.1988)دا به چه‌کی کیمیایی په‌لاماری گوندی (وه‌رێ)ی دۆڵی بالیسان-یان دا، بیست و دوو که‌سی بێتاوانی ئه‌و گونده شه‌هیدبوون.
40. چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ر به هێزی ئاسمانی ئێراقی له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (22.7.1988)دا، به‌رامبه‌ر به (31)ی پوشپه‌ڕی ساڵی (1367)ی هه‌تاوی که یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بوو، کیمیا بارانی گوندی (زه‌رده)ی بناری داڵاهۆی سه‌ر به شارستانی کرندی ڕۆژئاوا له پارێزگای کرماشان-یان کرد، که بووه هۆی شه‌هیدکردنی (275) که‌س و بریندارکردنی (1146) که‌سی دیکه؛ سه‌رچاوه: (2-250، ئیقبال سه‌فه‌ری، له یادی 19 ساڵه‌ی بۆردومانی شیمیایی گوندی زه‌رده له ناوچه‌ی داڵه‌هۆ).
41. له‌کاتی ئه‌نفاله‌کانی ساڵی (1988)دا، زۆرتر له سێ هه‌زار منداڵ له تۆپزاوه له‌به‌ر نه‌خۆشی و له‌برسان مردن.
42. ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی کورد‌ستان له نێوان (23.2.1988-6.9.1988)دا، که ژماره‌ی قوربانییه‌کان به گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رۆک ئه‌رکانی به‌ناو سوپای ئه‌وکاتی ئێراق (فه‌ریق ڕوکن نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ڵ ئه‌لئه‌نساری ئه‌لخه‌زره‌جی، که خۆی نه‌خشه‌ی بۆ داڕشتووه و سه‌رپه‌رشتی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی کردووه و بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی دانمارکی باسیکردووه) زۆرتر له (250) هه‌زار مرۆڤی کورد ده‌بوو نه‌ک (182) هه‌زار، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆرییان منداڵ، ژن و پیر و په‌ککه‌وته بوون.
43. له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (29.8.1988)دا دوازده فڕۆکه‌ی سه‌ر به هێزی ئاسمانی ئێراق، که‌وتنه بۆردومانکردنی گه‌لی بازێ و (2980) هاووڵاتی بێتاوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان به چه‌کی کیمیایی شه‌هیدکرد؛ سه‌رچاوه: (1-46، دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، ژینۆسایدی گه‌لی کورد له‌به‌ر رۆشنایی یاسای تازه‌ی نێوده‌وڵه‌تاندا، ل45).
44. چوار فڕۆکه‌ی حکومه‌تی به‌عسی ئێراق، له ڕێکه‌وتی (14.10.1988)دا گونده‌کانی (چه‌می ڕێزان)یان کیمیا باران کرد و له ئه‌نجامدا (47) هاووڵاتی بێتاوانی کوردیان شه‌هید کرد که زۆربه‌یان منداڵ و ژن بوون؛ سه‌رچاوه: (2-252، ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، ژماره (5904)، ل23، گۆشه‌ی بۆ مێژوو).
45. له ڕێکه‌وتی (21.12.1988)دا حکومه‌تی به‌عسی ئێراق (1800) که‌سی له‌و کوردانه‌ی که سودیان له لێبووردنه‌که‌ی ڕۆژی (30.11.1988)ی دوا به‌دوای لێبووردنه‌کانی ژماره (736-737)ی ڕێکه‌وتی (6.9.1988)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی به‌عس وه‌رگرتبوو، گولله باران کرد؛ سه‌رچاوه: (1-47، طالب الصحفي، الأستقرار المفقود في عهد صدام، ل 23).
46. ده‌ستگیرکردنی (33) گه‌نجی کوردی گه‌ڕه‌کی شۆڕیجه‌ی که‌رکوک له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (11.3.1991)دا به فه‌رمانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ئامۆزای سه‌دام. دوای ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆری ئه‌و (33) لاوه‌ی که نووسه‌ر ناوه‌کانیانی نووسیوه، له‌سه‌ر بڕیاری عه‌لی حه‌سه‌ن له گه‌ڕه‌کی شۆڕیجه و له به‌رده‌م (عیاده‌ی دکتۆر سه‌عدی)، به‌ده‌ستی که‌له‌پچه‌کراو و چاوی به‌ستراوه‌وه گولله بارانیان ده‌که‌ن؛ سه‌رچاوه: (2-241، که‌رکوکی نوێ، ژماره (84)، هه‌ینی، ڕێکه‌وتی (1.4.2011)، ل5).
47. له‌م ڕۆژانه‌دا (کۆتایی مانگی دووی ساڵی 2010) یه‌کێتیی نیشتمانیی کورد‌ستان وه‌کو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن وتارێکی کۆنی مام جه‌لال سکرتێری گشتی (ی. ن. ک) که ساڵی (1992)ی له‌سه‌ر نووسراوه، به‌سه‌دان جار له هه‌ر دوو که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات و گه‌لی کورد‌ستان دووباره کرده‌وه، مام جه‌لال باسی ئه‌وه ده‌کات که ڕژێمی به‌عس (288) کوردی ئه‌و شاره‌ی به یه‌کجار له سێداره داوه.
48. به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، ژماره (411)ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (13.6.1993)، حکومه‌تی سه‌دام و به‌عس ته‌رمی (20) هاووڵاتی بێتاوانی کوردی شاری که‌رکوک-یان دایته‌وه ده‌ست که‌سوکاریان.
49. ده‌ستپێکردنی شاڵاو و په‌لاماری دڕندانه‌ی شۆڤینیستانی عاره‌ب هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری (سه‌دام)ه‌وه تاکو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ له دژی ته‌واوی کورد، کوردی ئێزیدی، کوردی شه‌به‌ک، کوردی کاکه‌یی، کلدوئاشووری (کریستانه‌کان)ی پارێزگای موسڵ و سابیئییه‌کان به‌رده‌وامه. هێرش و په‌لاماری عاره‌بی شۆڤینیست بۆ سه‌ر کریستانه‌کانی پارێزگای موسڵ و هانا هێنانیان بۆ شاره‌کانی تری کورد‌ستان پاراستنیان له مه‌ترسی ڕه‌گه‌زپه‌رسته عاره‌به ئیسلامی و به‌عسییه‌کان، دیسان ده‌یسه‌لمێنی که ڕه‌فتاری کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که له کوردستاندا ده‌ژین، زۆر باشتره و هه‌رگیز به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری عاره‌به‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که له چوارچێوه‌ی ئێراقدا له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ژین. ئه‌وانه له هه‌ر شوێنێک بۆیان گونجابێت به بیانۆی نابه‌جێ و ناڕه‌وا به‌تایبه‌ت له پارێزگاکانی (موسڵ، که‌رکوک و دیالا)ی باشووری کورد‌ستان، که ده‌مێکه له لایه‌ن ڕه‌گه‌زپه‌رستانی عاره‌به‌وه هه‌وڵی گۆڕینی سیمای نه‌ته‌وایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان که سیمای کوردایه‌تییه دراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی که‌رکوک – به‌غدا و له‌و دیوی کێوه‌سوور (چیای حه‌مرین)ه‌وه کوردیان کوشتووه. توندوتیژی، دڕنده‌یی، کاری نامرۆڤانه و ئه‌و هه‌موو کوشتار و هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاکی کورد‌ستان له لایه‌ن ڕه‌گه‌زپه‌رستانی عاره‌ب له ئێراقدا، شیمانه‌ی به‌یه‌که‌وه ژیانی کورد و عاره‌بی له چوارچێوه‌ی یه‌ک ده‌وڵه‌تدا نه‌هێشتۆته‌وه. بۆیه له پێناوی نه‌هشتنی ئه‌و مه‌ترسیانه له‌سه‌ر کورد و کورد‌ستان و مسۆگه‌رکردنی ژیانێکی بێ کێشه‌و پڕ له ئاسووده‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌سه‌ر ڕۆشنایی ده‌ستووری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که سه‌باره‌ت به مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و هه‌ڕه‌شه له سه‌ره‌کان ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌ر گه‌لێک بخاته دۆخێکی واوه که بوونی بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. وه‌کو ئه‌نجامدانی جینۆساید یا ئه‌پارتید، یا هه‌لومه‌رجێکی وا خراپ په‌یدا بێت هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات، ئه‌وکاته کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆی هه‌یه پشتگیری ئه‌و گه‌له بکات بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی؛ سه‌رچاوه: (1-46، دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، ژینۆسایدی گه‌لی کورد له‌به‌ر رۆشنایی یاسای تازه‌ی نێوده‌وڵه‌تاندا، ل31)، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و به‌یانه ئێراقییه‌ی که له ڕێکه‌وتی (30.3.1932)دا ده‌رچووه که ده‌ڵێت: (یه‌کێتیی خاکی ئێراق په‌یوه‌سته به جێبه‌جێکردنی مه‌رجه‌کان و ڕه‌چاوکردنه تایبه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به ویلایه‌تی موسڵ. سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته (ئێراق) به‌نده به پاراستنی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان؛ سه‌رچاوه: (1-48، المحامي الشیخ سالار الحفید، جنوب کورد‌ستان في موازین السیاسة الدولیة، ل35-36). پێویسته له‌سه‌ر ته‌واوی کورد و سه‌رکردایه‌تی کورد‌ستان، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، بڕیاری ڕێکه‌وتی (16.12.1925)ی په‌یوه‌ست به لکاندنی زۆره‌ملێیانه‌ی باشووری کورد‌ستان (ویلایه‌تی موسڵ) به ئێراقه‌وه و داوای جیابونه‌وه‌ی باشووری کورد‌ستان له ئێراق بکه‌ن له پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ له کوردستاندا، چونکه حکومه‌ته‌کانی عاره‌بی ئێراق نه‌ک ته‌نیا مه‌رجه‌کان و ڕه‌چاوکردنه تایبه‌تییه‌کانیان سه‌باره‌ت به باشووری کورد‌ستان (ویلایه‌تی موسڵ) جێبه‌جێ نه‌کردووه و مافی که‌مه نه‌ته‌وه‌کانیان له چوارچێوه‌ی ئێراقدا نه‌پاڕاستووه، به‌ڵکو به درێژایی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی ئێراق له ڕێکه‌وتی (25.10.1920)دا تاوه‌کو ڕوخانی ڕژێم له ڕێکه‌وتی (9.4.2003)دا، به به‌رده‌وامی هه‌وڵی تواندنه‌وه و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تریان داوه. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی بڕیاری دادگای تاوانه‌کانی باڵای ئێراق، که له ڕێکه‌وتی (24.6.2007)دا تاوانی ئه‌نفال و له ڕێکه‌وتی (28.2.2010)دا تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، تاوانی کۆمه‌ڵکوژی کورده فه‌یلییه‌کان له ڕۆژی (29.11.2010)دا و تاوانی کۆمه‌ڵکوژی بارزانییه‌کانی له ڕێکه‌وتی (3.5.2011)دا به جینۆساید ناسی، کورد بۆی هه‌یه داوای پاڕاستنی خۆی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ خۆی بکات. له دوای ڕوخانی ڕژێمیش تاوه‌کو ئێستاش هه‌ندێک له سیاسه‌تی شۆڤینیستانه‌ی عاره‌بی له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تردا جێبه‌جێ ده‌کرێت بۆ نموونه کاره تیرۆریستییه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌کێتیی نیشتمانیی کورد‌ستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کورد‌ستان له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی (1.2.2004)دا له هه‌ولێر، که بووه هۆی شه‌هیدبوونی (161) که‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆرتر. تیرۆریسته ئیسلامییه‌کان، له ڕێکه‌وتی (22.4.2007)دا، بیست و چوار کرێکاری کوردی ئێزیدییان له ڕێگای نێوان موسڵ – به‌عشیقه کوشت، که گوایه له تۆڵه‌ی (دوعا ئه‌سوه‌د خه‌لیل)ی کچه ئێزیدی، که له ڕێکه‌وتی (15.2.2007)دا کوژرابوو، ئه‌وانه‌یان کوشتووه. کاره خۆکوژیه‌که‌ی (14.8.2007)ی ده‌ڤه‌ری ئێزیدییه‌کان که له ڕێگای چوار کامیۆنه‌وه له گرد عوزێر و سیپا شێخ خدری سه‌ر به قه‌زای شه‌نگال ئه‌نجامدران، که بووه هۆی شه‌هیدبوونی (344) هاووڵاتی کورد و بێسه‌ر و شوێنبوونی (77) هاووڵاتی و برینداربوونی (396)ی دیکه .