لەشەوى یەڵداو فلیمێکی نەخوازراو .. ئازاد حەمدى .
لەشەوى 21/22 ئەمساڵدا کەشەوى یەڵدابوو .. کاتژمێر یانزەى شەو .. کەناڵی هەولێر ، لەبرى شەوانەیەکى ئاهەنگ و خۆشی بەسەربردن .. رێگەى بەخۆیی دا فلمێکى ترسناک و تاریکى لەشەوەزەنگێکى نامۆ و پڕ لە ناشایستە و ناشریندا .. نیشان بدات .. فلیمەکە وەکو زوو زوو نیشانی ئەدا و دووپاتی دەکردەوە {نەفرەت } بوو ..
دووچارى ژنێک بەناوى (کرستین )و پیاوەکە بەناوى (جیمیس) وە بوویەوە ، کەبەترسێکى دڕندانە و دڵە ڕاوکێەکى بێبەزەیی بەهۆى کاردانەوەى میوزیک و جۆرەها دەنگەوە لەلایەن سێ کەسی دەمامک کراوەوە ، ئەنجام درا .. کۆتاییەکەى بە ئازاردان و کوشتنى نەک بێبەزەیی ، بەڵکو زۆر دڕندانەى ترسناکەوە ئەنجام درا لە ناو خانویەکى تاریکو ترسناکدا ..
ئەوەى من دیم هیوادارم کەسی تر نەیدیبێت .. بەڵام لە بەرپرسی ئەو کەنالە و دەرهێنەرەکەى دەپرسم ؟؟؟ چە خۆشیەک و تامو چێژ لەو کارە نامۆیە وەردەگرن؟؟چە وانە و ئامۆژگاریەک ئەگەیەنێت ؟؟ بۆ ئە بێت ڕێگە بە خۆی بدات ، بە چەمافێک بەو چەشنە فلیمانەوە بێتە ناو ماڵە کانمانەوە ، ببێتە میوانێکى ناشایستە نادروست …….. .دەپرسم لەم جیهانە بەرینەدا فلیمى کۆمەڵایەتى و جوان و خۆش نەما ئەوە نەبێت ..
ئەو داخو حەسرەتەى من دیم ئەخوازم کەسی تر نەیدیبێت و خەوى شیرینى لێ تاڵ نەبووبێت . داواکارم کەنالی ناوبراو بەخۆیاندا بچنەوە وپۆزش بۆ بینەرانیان بهێننەوە .. من لەلای خۆمەوە ئەمەندە دەسەڵاتم هە یە بایکۆتی کەنالەکەتان بکەم و نەک سەیر بەرنامەکانتان نەکەم بەڵکو بیشی سڕمەوە ..