kejall-Nuri-1

پەیڤێک بۆ کەژاڵ نورى : ئاکۆ برایم ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سڵاو خانمە هەق بێژەکە . بیستم گوایە هەندێک گرگن ، نەفام،کەللە پوت ، ناحاڵى ، ئەو شەڕواڵ کورتانەى شەمشەمە کوێرە ئاسا بە بینیى روناکى و رۆشنایى دیدەیان کوێر ئەبێت ، لە هەر شت زیاتر سڵ لەقەلەَم و کتێب ونوسەر و رۆشنبیران ئەکەنەوە ، زیڕە دەکەن و دەتۆقن ، کاتێک دەبینن کچان وژنانى وڵاتمان بەرەو ترۆپکى ئازادى ملى رێگە دەبڕن ، کەژاڵ و هاوڕێکانیشى سەرمەشقى ئەو کاروانەن ، لەسەر ئەوە هەڕەشەو گوڕەشەیان لێکردویت ، وەکو هەموو کاڵفام ساویلکەو مێشک دۆگماکانى هاوبیریان کوشتنیان حەڵاڵ کردویت .

ئەوانە ئەو کورتە بنە و هزربۆشانە تەنها هەرزمانى هەڕەشەو تۆقاندن و کوشتن دەزانن ، چونکە بۆخۆیان هیچ لەهەگبەیاندا نیە و ، عەمامە بەسەرەکانى مامۆستیان لەسەر ئەو رێچکەو رێبازە مێشکیان زاخاو داون و پەروەردەیان کردون ، لەو زمانە زیاتر لەهیچى دیکە تێناگەن ، ناتوانن ببنە وەڵامدەرى رۆژگارو پرس و کێشە و داواکانمان . بۆیە ئاساییە لەبەرمبەردا بە جۆرەها تۆمەت و قسەو درۆو بوختان روبەڕووت ببنەوە ، ئەوهەڕەشە و شڵەژان و نارەحەتیەیان ماناى ئەوەیە کە ئەوانە هێشتا نەبونەتە بنیادەم و تا ئێستاش لەناو جەنگەلێ بێ مەعریفەیى وسەدە تاریکەکاندا ژیان دەگوزەرێنن ، جا مەعریفەیى وسەدە تاریکەکاندا ژیان دەگوزەرێنن ، جا کەسانێکیش ئەوها بن ئەبێت چاوەڕێى چیان لێ بکرێت و چ خێروبێرێک بۆ ئەم مەملەکەتەو نەوەکانمان دەکەن بەدیارى جگە لەریش و سیواک و غەسل عار؟ من دڵنیام کەتۆ خانمێکى سەرکەشى و لەدژى کۆیلایەتى و ژێردەستەیى و نایەکسانى ژنان هاتویتە مەیدان ، دەتەوێت ببیتە چقڵێک وبچیتە چاوى ئەو کەسانەى چاویان بەئازادى وسەربەستى و بوێرى و دەرکەوتنى ژنان هەڵنایەت ، بە وشەو پەیڤ و نوسینەکانت نیگەران و دڵتەنگ و خەمباریان دەکەیت ، روى راستى ئەو ساختەکارانە دەردەخەیت ، هاورەگەزەکانت لە بیرو دید و بۆچونى ئەو پاشکەوتوانە بەئاگا دێنیتەوە ، رووى دزێوو پڕ لەقین ونەفریناویان هەڵدەماڵیت .

جابۆیە لەئەستۆ گرتنى ئەرک و کارێکى وەهاتابڵێى قورس و گران و زەحمەتە ، زۆر کەس ناتوانن بچنە ژێر بارى وئەو بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆى بگرن ، مەگەر کەسانى خۆتان ئاسایى نەبێت ، بۆیە لاتان شتێکى سروشتى بێت ئەگەر نوسین و شیعرەکانت دڵى دەروێشەکانى ئەبو قەتادەو ئەبو ئەیمەن بڕەنجێنن ، لەبرى زمانى دیالۆگ و وەڵامى شارستانیانە بەزمانى فیشەک و هەڕەشە و توقاندن بەرسڤت بدەنەوە ، بڕوابکە ئەوانیش کوناحن و بێ تاوانن ، چونکە ئەوانە قوربانى دەستى سەلەفى و جیهادیەکانن ، ئەمڕۆش نەبێت سبەینێ ئەو راستیەیان بۆدەردەکەوێت و ، دەزانن کەتۆ کێیت و بۆچ مەبەست و ئامانجێک خامەت خستۆتە گەڕ سارد مەبەرەوە کۆڵ مەدە ، هەڕەشەو تۆمەت و بوختانى ئەوانە بێ بایەخ بکە ، باشترین وەڵامێک بۆ کاڵفام و نەگریسانە بەردەوامى وسوربونە لەسەر بەجێهێنانى ئەرک وپەیامت .

4,628 جار بینــراوە  لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت