سه‌روه‌ر پێنجوێنی : چه‌كی فه‌توا و هه‌ڕه‌شه‌ی جیهادی له گه‌مه‌ی سیاسه‌تدا , به‌ده‌ست ئیخوان و سه‌له‌فی و جیهادیه‌كانی میسره‌وه .
ئه‌وه‌ی ئێسته له‌میسر ڕوده‌دات ؛ كێشمه‌كێشێكی سیاسیی دروست و ململانێیه‌كی واقیعبینانه نیه به ئامانجی داهاتویه‌كی باشتر و باشكردنی گوزه‌رانی مرۆڤی میسری كه زۆرینه‌ی له‌ئاستی هه‌ژاریدا ده‌ژی . به‌ڵكو كێشمه‌كێشێكی ئایدۆلۆجیایی و ئایینی و مه‌زهه‌بیه كه مرۆڤ ده‌كاته قوربانیی كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌ڕ كه ئه‌وه‌نده به‌واقیع و ژیانه‌وه په‌یوه‌ست نین . ئه‌م كێشمه‌كێشه ئایدیۆلۆجیاییه كارێكی كردوه خه‌ریكه شۆڕشی گه‌لی میسر له‌بار ده‌بات و له ئامانجه‌كه‌ی خۆی لای ده‌دات ، به‌ڵكو ” به‌هار ” هكه ده‌كاته ” پاییز ” ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌قامی میسریی كردوه‌ته دو به‌شه‌وه‌و درزێكی گه‌وره له‌نێوان میسریه‌كاندا دروست ده‌كات ، له‌سه‌ر كێشه‌گه‌لێكی ئایدیۆلۆجیایی و ئایینی كه كه‌مترین په‌یوه‌ندییان به‌ئامانجی یه‌كه‌م و ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕشه‌كه و داواكاریی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤی میسریه‌وه هه‌یه كه داوای ماف و ئازادیه‌كانه له ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و هاوچه‌رخدا .
شارراوهش نیه كه‌ئه‌و لایه‌نه‌ی زیاتر كێشمه‌كێشه‌كه به‌م ئاقاره ئایدیۆلۆجیایی و ئایینیه‌دا ده‌بات ، لایه‌نه ئیسلامیه‌كه‌یه .. چونكه ئه‌م لایه‌نه ئیسلامیه هه‌مو كایه‌و بوار و ڕوداو و پێشهاتێك له‌ڕوانگه‌یه‌كی ئایینیه‌وه ده‌خوێنێته‌وه ، و هه‌مو شتێك لای ئه‌و مانایه‌كی ئایینیی هه‌یه ، و سه‌ركه‌وتن / شكست / ی سیاسیی خۆی به‌ڕوداوێكی ئایینی/ گه‌ردونی ده‌زانێت ، و دژ‌و به‌رهه‌ڵستكار و ( ئۆپۆزیسیۆن ) ـهكهشی وه‌كو دوژمنانی ئایین پۆلێن ده‌كات ، و به‌رهه‌ڵستیی هه‌نگاو و بڕیاره سیاسیه‌كانی بهدژایهتیی ئایین له قه‌ڵه‌م ده‌دات ، بۆیه ئه‌م لایه‌نه ئیسلامیه هه‌میشه پۆلێن و ناووناتۆره‌ی ئایینیی ئاماده‌ی هه‌یه بۆ دژه سیاسیه‌كانی : بێباوه‌ڕان ( كوففار ) ، دوڕوان ( مونافیقین ) ، لاده‌ره‌كان ( فوسساق )، ئه‌مانه هه‌مویان لای ئیسلامیه‌كانی میسر ئاماژه‌ن بۆ لایه‌نه عه‌لمانی و لیبراڵ و چه‌په‌كانی میسر ، له‌گه‌ڵ پۆلێنی ( قیبتیه‌كان ) كه پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كیی گه‌لی میسرن له‌ژێر ناونیشانی ( نه‌صارا ) كه له ویژدانی ئیسلامی‌دا ئاماژه ده‌كات بۆ كه‌مینه‌یه‌كی ژێرده‌سته كه سه‌رانه‌ی له‌سه‌ر داده‌نرێت و هاوڵاتیی پله‌دو و كه‌متره .. له‌گه‌ڵ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌مانه به دوژمنێكی ته‌قلیدی له‌بیری ئیسلامی‌دا كه (جوله‌كه) یه ، و ئه‌و لایه‌نه عه‌لمانیانه هه‌مویان به دارده‌ستی ئه‌و دوژمنه ده‌ره‌كیه داده‌نرێن له خه‌یاڵدانه ئیسلامیه‌كه‌دا.. لایه‌نه ئیسلامیه‌كه ئه‌م قیبتیانهش وه‌كو جوله‌كه‌كانی خێڵی ( به‌نو قوڕهیظه) ده‌بینێت ، واته وه‌كو مه‌ترسییه‌كی ناوه‌كی كه هه‌مو كاتێك له بۆسه‌دایه بۆ هاوكاریی دوژمنه ده‌ره‌كیه‌كه ، و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لایه‌نه ئیسلامیه‌كه بیر له سیناریۆی ( ئه‌حزاب) ده‌كاته‌وه ! تا ڕاده‌ی ئه‌م ئالوده‌بونه نهخۆشیئاسایه بیری ئیسلامی پۆلێن‌كردن و هه‌مو دهرككرنهكهی بۆ واقیع له‌خه‌یاڵی ئایینی‌دا قه‌تیس ده‌مێنێت .
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی لایه‌نه ئیسلامیه میسریه‌كه چه‌ند تۆمه‌ت و ناووناتۆری حازربه‌ده‌ستی تریشی له‌ده‌ستدایه ، وه‌كو ناووناتۆره‌ی ( فلول ) كه خۆی به‌وانه ده‌وترێت كه له‌پێگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی پێشودا بون ، به‌ڵام لایه‌نه ئیسلامیه‌كه ده‌یكاته ناووناتۆرهیهك بۆ هه‌مو به‌ره عه‌لمانیه‌كه كه به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه . هه‌روه‌ها گه‌لێك ناووناتۆره‌ی ڕهوشتییش ، كه بیری ئیسلامی به‌هه‌مو لایه‌كدا دابه‌شی ده‌كات به‌سه‌ر هه‌ر لایه‌ن و كه‌سانێكدا كه لای خۆیان و به‌پێی پێوه‌ره ئایینیه‌كانیان په‌سه‌ند نه‌بن ، به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان ، تا ڕاده‌ی تۆمه‌تباركردنی ژنه هونه‌رمه‌نده‌كانی میسر بهداوێنپیسی ، وه‌كو ئه‌وه‌ی ( مه‌لا عه‌بدوڵڵا به‌در ) كردی به‌رامبه‌ر ژنه هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری میسر ( ئیلهام شاهین ) ، كه له كۆتاییشدا مه‌لای ناوبراو كه‌یسه‌كه‌ی له‌دادگادا دۆڕاند و زیندانیی ساڵێك و سزایه‌كی دارایی قورسی بۆ بڕایه‌وه( ١ ) .
و كاتێكیش جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆ بونه‌وه بۆ پێشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌نگاونانی سه‌رۆكه ئیخوانیهكه به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت و تاكڕه‌وی ، سه‌ركرده ئیخوانیه‌كان بڕیاریان دا وه‌كو ڕژێمی پێش‌و له ڕێگه‌ی تهوروهشێنهكانی خۆیانه‌وه بكه‌ونه گیانی خۆپێشانده‌ران ، و گه‌لێك كه‌سیان شه‌هید و بریندار كرد .
به‌ڵام له‌هه‌مو ئه‌مانه ترسناكتر به‌كارهێنانی دو چه‌كی به‌كار و مه‌ترسیداره كه هه‌میشه لایه‌نه ئایینیه‌كه په‌نای بۆ ده‌بات و به‌كاریان ده‌هێنێت ، ئه‌وانیش هه‌ردو چه‌كی ( فه‌توا) و ( هه‌ڕه‌شه‌ی جیهادی ) ، كه ئیسلامیه‌كانی میسر ئێسته خه‌ریكی به‌كارهێنانی ئه‌م دو چه‌كه‌ن بۆ قایمكردنی جێپێی سیاسیی خۆیان و بردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژاردن و ڕیفراندۆمێك و ئاڕاسته‌كردنی به‌پێی ویستی خۆیان.. كه له‌م حاڵه‌ته‌دا هیچ مانایه‌ك بۆ پرۆسه دیمۆكراسیهكه نامێنێته‌وه .
ئه‌گه‌ر ( ئۆپۆزیسیۆن ) و به‌ره عه‌لمانی و لیبڕاڵیهكه به شێوازی مه‌ده‌نی و په‌ستانی جه‌ماوه‌ری و سودبینین له ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندن هه‌وڵ بدات ڕوبه‌ڕوی بڕیاری تاكڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكه ئیخوانیه‌كه‌ی میسر ببێته‌وه و ” كێشمه‌كێشه‌كه ” به‌ڕێوه ببات ، ئه‌وا به‌ره ئیسلامیه‌كه [ كه پێك دێت له ( ئیخوان ) و حیزبی ( ئازادی و دادپه‌روه‌ری ) كه ڕوه سیاسیه‌كه‌یه‌تی ، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌له‌فیه‌كانی هاوپه‌یمانی ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سێتیی تری میسر له‌ناو گروپه سه‌له‌فی ـ جیهادیه‌كان و له‌ناو ئه‌زهه‌ردا] .. ئه‌م به‌ره ئیسلامیه به شێوه‌یه‌كی زۆر بێپه‌رده و شه‌یتانانه ئامڕازه ئایینیه‌كان به‌كار ده‌هێنێت ، به‌كارترین ئامڕازێكی ئایینیش له‌مڕۆی جیهانی ئیسلامی‌دا : فه‌توا ، و هه‌ڕه‌شه‌ی جیهادین . كه ئیسلامیه‌كانی میسر ئه‌م دو ئامڕازه به‌كار ده‌هێنن ، بۆ ترساندنی مرۆڤی میسری له ڕوی ئایینی و له ڕوی ئاسایشیشه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو شه‌قامی میسری بخه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه .
لێره‌وه ئاماژه بۆ چه‌ند دیمه‌نێكی به‌كارهێنانی چه‌كی فه‌توا و هه‌ڕه‌شه‌ی جیهادی له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانی میسر ( ئیخوان و سه‌له‌فیه حیزبی و جیهادیه‌کان ) ه‌وه ، ده‌که‌ین :
فه‌توا ئیخوانیهكه
د. عه‌بدوڕڕه‌حمان ئهلبهڕڕ ( د. عبد الرحمن البر ) ، كه ڕاگری كۆڵێژی ( أصول ا‌لدین) ـه له ( المنصورة ) ، و ئه‌ندامی ( مه‌كته‌بی ئیرشاد ) ی كۆمه‌ڵه‌ی (ئیخوان موسلیمین ) ـه و ئه‌ندامی ( یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان ) یشه ، ئه‌مه‌ش یانی واجیهه‌یه‌كی ئایینیی ئیخوانه ، و به ( موفتیهكهی ئیخوان ) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت . ناوبراو ، له ڕێگه‌ی نوسینێكه‌وه به ناوی ( الانتخابات .. رٶیة شرعیة ) ـه‌وه ، فه‌توایه‌كی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی سیاسی كه په‌یوه‌ندیی به فه‌تواوه نیه و ده‌بێت پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی دیمۆكراسیانه بێت ، ئه‌ویش فه‌توایه‌ك بو كه به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردندا ـ که لێره‌دا مه‌به‌ست هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل ( پارله‌مان ) ـه ، که ناوبراویش له‌و کاته‌دا وتاره‌که‌ی بڵاو کرده‌وه ـ ( واجب ) ێكی شه‌رعیه ، و هه‌ر كه‌سێك به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌كات و ده‌نگ نه‌دات ؛ گوناهبار ( آثم ) ـه ، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه كه پشتگوێخستنی ئه‌م كاره پشتگوێخستنی ئه‌ركێكی هه‌میشه‌یی سه‌ر شانی موسوڵمانه كه بریتیه له ( فه‌رمان به چاكه و نه‌هێشتنی خراپه ) ( الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر ) ، و ئه‌و ( حه‌دیس ) ـه‌ش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌كار ده‌هێنێت كه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ نه‌دات بۆ گۆڕین و لابردنی ” ناپه‌سه‌ند” ( منكر ) ؛ باوه‌ڕی لاوازه: ( من رأی منكم منكرا فلیغیره بیده ، فإن لم یستطع فبلسانه ، فإن لم یستطع فبقلبه ، وذلك أضعف الإیمان) . و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی موسوڵمان خۆیان بۆ پێگه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌پاڵێون و جه‌ماوه‌ری ئیسلامی ده‌نگیان بۆ نه‌ده‌ن؛ ئه‌مه یانی به‌جێهێشتنی ئه‌م پێگانه بۆ كه‌سان و لایه‌نگه‌لێك كه پێگه‌كان به‌كار ده‌هێنن بۆ (فه‌ساد) و لادان له شه‌ریعه‌ت و خواردنی مافی هه‌ژاران و بێدهسهڵاتهكان.. به‌ڵكو به‌لای موفتیی ناوبراوه‌وه، دواكه‌وتن له به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا؛ وه‌كو (پشتهه‌ڵكردن له ڕۆژی هه‌ڵمه‌ت) “التولی یوم الزحف” وایه، كه ئه‌مه‌ش یانی خۆدزینه‌وه له مه‌یدانی (جیهاد) و چۆڵكردنی ڕیزی سوپای ئیسلام، كه ئه‌مه له ئیسلامدا به گوناهـ و تاوانێكی گه‌وره دانراوه.. به‌م شێوه‌یه ئه‌م موفتیه‌ی ئیخوان پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان كه پرۆسه‌یه‌كی دنیایی سیاسیه، به (جیهاد) ده‌زانێت، و به‌شداریكردن له‌م پرۆسه‌یه‌دا به ئه‌ركی شه‌رعیی هه‌مو موسوڵمانێك داده‌نێت.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت: هیوام وایه هه‌مو لایه‌نه‌كانی بزاڤه ئیسلامیه‌كه به‌شداری له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن و هه‌مویان له یه‌ك پرۆژه‌ی ئیسلامی‌دا كۆ ببنه‌وه دژ به به‌ڕه‌ڵڵایی(!) و پرۆژه ئه‌مێریكایی ـ زایۆنیه‌كان كه بۆ له‌ناوبردنی ئوممه‌تی ئیسلامی ده‌خرێنه كار!(٢).
بێ گومان پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م موفتیه ئیخوانیه له ده‌ركردنی ئه‌م فه‌توایه‌دا؛ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پاڵاوتن و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی حیزبه ئیخوانیهکهیه له پارله‌ماندا. پاڵنه‌رێكی تری ئه‌م فه‌توایه ئه‌وه‌یه موفتیهكهی ئیخوان ده‌زانێت كه كهرتهیهكی جه‌ماوه‌ره ئیسلامیه‌كه لایه‌نه سهلهفیهكهیه، و ئه‌م لایه‌نه سهلهفیهش به‌شێكی زۆری باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان نیه چونكه هه‌ر به بنه‌ڕه‌ته‌وه باوه‌ڕی به كاری حیزبییش نیه، بۆیه موفتیه ئیخوانیهكه ده‌یه‌وێت ئه‌مانه‌ش بۆ پرۆسه‌كه ته‌یار بكات، پاڵنه‌رێكی تریش ئه‌وه‌یه به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ره موسوڵمانه‌كه‌ش به‌شداریكردنی ده‌نگدانی به‌لاوه گرنگ نیه، یان له هه‌مو پرۆسه‌كه نا‌ئومێد بوه و چاوه‌ڕێی هیچ گۆڕانكارییه‌كی جه‌وهه‌ری ناكات و هه‌ر بۆیه به‌شداریكردنی ده‌نگدانیش به گرنگ نازانێت.. بۆیه موفتیه ئیخوانیهكه هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگدان لای ئه‌مانه‌ش بكاته ئه‌ركێكی شه‌رعی كه ئه‌گه‌ر به‌جێی نه‌هێنن؛ هه‌ست به گوناهباری بكه‌ن.
ئه‌م فه‌توایه‌ی ئیخوان، ناڕه‌زایی و توڕه‌یی زۆری لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی میسریی به‌دوای خۆیدا هێنا. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ئه‌ندام پارله‌مانی میسری (ئهبولعیزز حه‌ریری) که پاڵێوراوێکی پێشویشه بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، ئه‌و فه‌توایه‌ی به (فه‌توای شه‌یتانی) وه‌سف كرد چونكه خاوه‌نی فهتواكهیش ده‌زانێت كه ئێمه باس له هه‌ڵبژاردنێك ده‌كه‌ین كه ڕاسته‌قینه نیه و ساخته‌كاریی زۆری تێدا ده‌كرێت، و هه‌ر وهسفكردنیشی به هه‌ڵبژاردن درۆ و گوناهه، و هه‌ر وهسفكردنیشی به هه‌ڵبژاردن درۆ و گوناهه، چونكه ڕژێمه‌که سوێندی خواردوه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه ساخته ده‌كات و هه‌تا سه‌رپه‌رشتیی دادوهرهكانیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، و دو جار هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و شاره‌وانیه‌كانی ساخته كردوه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندام پارله‌مانی ناوبراو وتی: “فه‌توا له‌م جۆره بابه‌تانه‌دا؛ هه‌ر دروست نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه ملكه‌چی فه‌توا نابن چونكه بابه‌تگه‌لێكی خودخهمڵێنی (تقدیري) ی ژیانن و ئایین ده‌ستیان تێ وه‌رنادات..”(٣).
و گه‌لێك له ئه‌ندام پارله‌مانه‌كانی تریش، هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بو، و دوپاتیان كردوه كه ئه‌و فه‌توایه هه‌وڵێكه بۆ به‌خشینی شه‌رعیه‌ت به ڕژێمێك كه شه‌رعیه‌ت له ده‌ست ده‌دات، و هه‌وڵێكی ئیخوانه بۆ لێدانی هه‌ڵویستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌نیازن بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن. به‌م شێوه‌یه ئیخوان فه‌توا ده‌خاته خزمه‌تی گه‌مه سیاسیه‌كه‌ی خۆی.
گوتاری نه‌شیاوی قه‌ڕه‌ضاوی به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن
ئاماژه‌یه‌كی تری حاڵه‌تی هاوتاكردنی سیاسه‌ت و ئایینداری لای ئیخوان و سه‌رجه‌م ئیسلامیه‌كان، و نیشانه‌یه‌كی تری ئه‌و ڕاستیه‌ی ئیسلامیه‌كان له سیاسه‌ت ناگه‌ن و به جه‌نگێكی ئایینیی ده‌زانن، یان له سیاسه‌تیش گه‌یشتون به‌ڵام بۆیان ڕه‌خساوه چه‌كی ئایین له گه‌مه‌ی سیاسه‌تدا بخه‌نه كار.. وته‌كانی (یوسف قه‌ڕه‌ضاوی) بو، كه واجیهه‌یه‌كی ئایینیی جیهانیی (ئیخوان) ـه.
قه‌ڕه‌زاوی له وتارێكیدا كه له سایتی (الاتحاد العالمی لعلماء المسلمین) و سایتی (الإخوان المسلمون) و گه‌لێکی تردا دا بڵاو كرایه‌وه و ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندن په‌خشیان كرده‌وه، هێرشی كرده سه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی دژی ئیخوانن. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وتی: ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی (معارضة) ی ئیخوان ده‌كه‌ن؛ شوێنی شێوازه‌كانی (قه‌ومی لوط) ده‌كه‌ون!! ئه‌مه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه گوایه خه‌ڵكانێك هه‌ن له بانگه‌وازی ئایینی ئیخواندا كۆتوبه‌ندێك به‌دی ده‌كه‌ن بۆ دزی و گزی و چاوبرسێتی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، هه‌ر بۆیه ـ ده‌ڵێت ـ سروشتیه دژایه‌تیی بانگه‌وازی ئیخوان بكه‌ن! هه‌روه‌ها وتی: خه‌ڵكانێك هه‌ن له بانگه‌وازی ئایینی ئیخواندا كۆتوبه‌ندێك به‌دی ده‌كه‌ن بۆ حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانیان له بابه‌تی خواردنه‌وه‌ی كهولی و قومار و سێكس، بۆیه دژایه‌تی و به‌رهه‌ڵستیی ئه‌م بانگه‌وازه ده‌كه‌ن چونكه ئه‌م بانگه‌وازه بواری ئه‌و ئاره‌زوانه‌یان لـێ ته‌سك ده‌كاته‌وه! و ئه‌مه‌ش ـ گوایه ـ شێوازی (قه‌ومی لوط) ـه، كه (لوط) بانگه‌وازی كردن بۆ باوه‌ڕ و پاكوخاوێنی و دوركه‌وتنه‌وه له ڕه‌فتاری پیس، به‌ڵام ئه‌وان وتیان (أخرجوا آل لوط من قریتكم إنهم أناس یتطهرون) (الأعراف: ٨٢)، واته (ده‌سته‌ی لوط ده‌ر بكه‌ن له ئاوهدانیهكهتان، چونكه ئه‌وان خه‌ڵكانێكن حه‌زیان له پاكوخاوێنیه)(٤).
بڕوانه چۆن ئاماژه‌یه‌كی قورئانی به‌كار ده‌هێنێت بۆ پۆلێنکردنێک كه زیاتر له جوێنی لاكۆڵانهكانهوه نزیكتره.
به‌م شێوه‌یه قه‌ڕه‌ضاوی چیرۆك و ئاماژه قورئانیه‌كان، به شێوه‌یه‌كی زۆر عه‌وامانه و ـ ڕه‌نگه بتوانین بڵێین ـ بێئه‌ده‌بانه، به‌كار ده‌هێنێت له كێشمهكێشێكدا كه ده‌بێت كێشمه‌كێشێكی سیاسی و دنیایی بێت.. به‌ڵام ـ وه‌كو وتمان ـ بیری ئایینی ناتوانێت واقیعبینانه بۆ واقیع بڕوانێت، و ته‌نها له چوارچێوه‌ی خه‌یاڵی ئایینی‌دا دنیا ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها قه‌ڕه‌ضاوی وتی: خه‌ڵكانێكیش هه‌ن دژایه‌تیی ئیخوان ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا دژایه‌تیی ئیسلام ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت ئیسلام زیندو ببێته‌وه و هه‌ڵسێته‌وه.. ئه‌مانه‌ش له هێزه زایۆنی و خاچیهكان و پاشكۆكیانیاندا به‌رجه‌سته ده‌بن.
به‌پیێ ئه‌م وتانه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی؛ (ئۆپۆزیسیۆن) بون له سایه‌ی حكومه‌تی ئیخواندا، دوژمنایه‌تیی ئیخوان و كلكایهتیی زایۆنیزم و خاچپه‌رستیه، و ڕه‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان؛ دژایه‌تیی ئیسلامه.
ئه‌م وته نابه‌جێیانه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی، كه ـ وه‌كو د. سه‌عید كامیل، سه‌رۆكی حیزبی به‌ره‌ی دیمۆكراسی، وتی ـ گوزارش له مایه‌پوچیی سیاسیی ئیخوان ده‌كه‌ن و هه‌وڵێكن بۆ پاساودانی شكستی سیاسیی ئیخوان كه یه‌كه‌م جاریانه بكه‌ونه گه‌مه‌ی سیاسه‌ته‌وه، ناڕه‌زایی زۆریان لای لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن دروست كرد، به هه‌ندێك لایه‌نی ئیسلامیشه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه، (ناجح إبراهیم)، دامه‌زرێنه‌ری (الجماعة الإسلامیة)، ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ئیسلام و بزاڤی ئیسلامی‌دا، بۆیه ئیسلام مه‌عصومه به‌ڵام بزاڤه‌كه مه‌عصوم نیه، هه‌روه‌ها له‌نێوان (ئیسلام) و (ئیسلامی) یشدا جیاوازی هه‌یه: (ئیسلام) مه‌عصومه، و (ئیسلامی) مه‌عصوم نیه. بۆیه مه‌رج نیه ڕه‌خنه له (ئیسلامی) ببێته ڕه‌خنه له (ئیسلام). هه‌روه‌ها وتی: كه‌س نیه توانێت خۆی بكاته تاكه وته‌بێژ به ناوی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیه‌وه. هه‌روه‌ها وته‌كانی قه‌ڕه‌زاویی به توند دانا، و وتی: ده‌بوایه قه‌ڕه‌زاوی زانای ئایینیی هه‌مو موسوڵمانان بوایه نه‌ك بزاڤێكی ئیسلامی(٥).
مه‌لایه‌كی ئیخوانیی توندڕو: ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌ستوری گه‌ڵاڵه‌کراو بۆ ده‌نگدان؛ حه‌رامه
مه‌لا (هاشم ئیسلام) كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توای (ئه‌زهه‌ر) یشه، و له (ئیخوان) ـه‌وه نزیكه، پێشتر فه‌توایه‌كی تێرۆریستانه‌ی داب‌و به حه‌ڵاڵیی كوشتنی ئه‌وانه‌ی دژی مورسی و بڕیاره تاكڕه‌وه‌كانی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه ناڕه‌زاییه‌كی به‌رفراوانی له ئه‌زهه‌ریشدا دروست كرد و ناچاری داوای لێبوردن و كشاندنه‌وه‌ی فه‌تواكه‌یان كرد..
ئه‌م جاره‌ش فه‌توایه‌كی تازه‌ی داوه كه به‌شه‌كانی ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی (ئیخوان) له پارێزگاكانی میسردا، به ناونیشانی (فتوی الإعلان الدستوري والاستفتاء) بڵاویان کردوه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێت: كه ڕه‌خنه‌گرتن و ڕازینه‌بون به مادده‌كانی ئه‌و ده‌ستوره‌ی گهڵاڵهكراوهی سه‌رۆكی كۆمار ڕایگه‌یاندوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، حه‌رامه، و هه‌روه‌ها مانگرتنی مه‌ده‌نی و هه‌ڵوێستی ئه‌و دادوهرانهیشی به حه‌رام له قه‌ڵه‌م دا كه ئاماده نین سه‌رپه‌رشتیی ریفراندۆم (استفتاء) ـه‌كه بكه‌ن و پێی وایه ئه‌وانه تاوانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ده‌گاته ڕاده‌ی ناپاكیی گه‌وره (الخیانة العظمی) له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌ر!(٦)
فه‌توا سه‌له‌فیه‌كه
به هه‌مان شێوه‌ی ئیخوان، لایه‌نه سه‌له‌فیه‌كانی هاوپه‌یمانیشیان چه‌كی فه‌توایان خسته گه‌ڕ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌جێندا سیاسیه‌كانیان. له‌م بابه‌ته: له سایتی (صوت السلف) دا، كه مه‌لا “یاسیر بوڕهامی” (یاسر برهامي) سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، كه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌له‌فیه‌كانی (ئیسكه‌نده‌رییه) یه و دامه‌زرێنه‌ری حیزبی (نور) ی سه‌له‌فیه كه یه‌كێكه له‌و ڕێكخستنه سه‌له‌فیانه‌ی خۆیان خستوه‌ته كایه‌ی سیاسیه‌وه.. له‌م سایته‌دا (فه‌توا) یه‌كی سه‌یر ده‌ركراوه كه ده‌ڵێت: بۆ ژن دروسته درۆ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێت بچێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور، و مێرده‌كه‌ی ڕازی نه‌بێت به ده‌نگدانی چونكه مادده‌كانی ده‌ستوری به دڵ نیه!
ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی پرسیاری ژنێكدا كه پرسیبوی: مێرده‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیدا ده‌نگی بۆ ئیسلامیه‌كان نه‌داوه و ئێسته‌ش پێی وایه ده‌ستوره گهڵاڵهكراوهكه باش نیه و پێی ناخۆشه ده‌نگی بۆ بده‌م، ئایا دروسته بۆم به‌بێ ئیزنی ئه‌و بچم بۆ ده‌نگدان؟(٧)
به‌م شێوه‌یه موفتیی سه‌له‌فی فه‌توا ده‌دات ژنی موسوڵمان درۆ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بكات هه‌تا بتوانێت بچێت ده‌نگ بدات له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبێكی ئیسلامی.
سیاسه‌ت چی ده‌كات به‌م گروپه ئیسلامیانه! سه‌له‌فیه‌كانی میسر پێشتر كاری حیزبی و هه‌ڵبژاردنیان به بیدعه و ناڕه‌وا ده‌زانی، به‌ڵام ئێسته فه‌توای حه‌ڵاڵیی درۆ ده‌ده‌ن بۆ ژنێك كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی درۆ بكات و به‌بێ ئیزنی ئه‌و بڕواته ده‌ره‌وه بۆ ده‌نگدان!
سه‌رکرده‌یه‌کی جیهادیی میسری ئاماده‌یی جیهادیه‌کانی بۆ به‌کارهێنانی هێز به‌رامبه‌ر خۆپێشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ربڕی!
هه‌مو ئیسلامیه‌کان به‌رگری له هه‌مان ئامانج ده‌که‌ن، هه‌ر لایه‌کیان به ئامڕاز و شێوازی خۆی! موفتییان به فه‌توا، و نوسه‌ریان به نوسین، و جیهادییان به هه‌ڕه‌شه‌ی جیهادی!
هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی ئیخوان و سه‌له‌فیه‌کانی هاوپه‌یمانیان بۆ به‌رگریکردنی ڕه‌ها له موڕسی و بڕیاره‌کانی و سه‌رکوتکردنی خۆپێشانده‌ران و بۆ بردنه‌وه‌ی ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوری ڕاگه‌یه‌نراو بۆ ده‌نگدان؛ ئیسلامیه جیهادیه‌کانی میسریش به شێوازی خۆیان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ به‌شداریکردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته!
سه‌رکرده‌یه‌کی جیهادی، که وه‌کیلی سێکریتێریی گشتیی حیزبێکی ئیسلامی به ناوی (السلامة والتنمیة) ـه‌یه، و یه‌کێکه له سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبه، به ناوی “موحه‌ممه‌د ئه‌بو سه‌مڕه” (محمد أبو سمرة)، ئاماده‌یی ته‌وژمه جیهادیه‌کانی پێشاندا بۆ به‌رگریکردن له موڕسی!
ئه‌وه بو ناوبراو له به‌رنامه‌ی (الحدث المصري) له که‌ناڵی (العربية)، لێدوانی دا و وتی: شه‌رعییه‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت نه‌ک به خۆپێشاندان، بۆیه هه‌ڵبژاردن و دانانی سه‌رۆک به سندوقی ده‌نگدان ده‌بێت و هه‌ر به سندوقی ده‌نگدانیش سه‌رۆک لاده‌برێت و به خۆپێشاندان لانابرێت، و دوپاتی کرده‌وه که هیچ ده‌وڵه‌تێک نیه له جیهاندا ڕێگه بدات سه‌رۆکه‌که‌ی گه‌مارۆ بدرێت یان کۆشکی کۆماری گه‌مارۆ بدرێت.
[تێبینی: ئه‌م پاساو بیانوه‌ی ئیخوان و ئیسلامیه‌کانی تری میسر باسی ده‌که‌ن که گوایه هیچ وڵاتێکی خۆرئاوایی و دیمۆکراتیش، ڕێگه نادات به گه‌مارۆدان و نزیکبونه‌وه له کۆشکی کۆماری؛ وته‌بێژه‌کانی ڕژێمی “موباره‌ک” یش ده‌یانتوانی بیکه‌ن به به‌ڵگه و بیانو له‌به‌رامبه‌ری خۆپێشانده‌راندا!].
ئینجا ئه‌و سه‌رکرده ئیسلامیه هه‌ڕه‌شه‌ی کرد و وتی: “گاڵته‌تان نه‌یه‌یت له ته‌وژمی ئیسلامی، به‌تایبه‌تی که جیهادیه‌کان ڕوبه‌ڕوی ڕژێمی پێش‌و بونه‌ته‌وه، ئیتر هه‌ر که‌سێک له شه‌رعییه‌ت یاخی ببێت؛ جیهادیه‌کان و (کۆمه‌ڵی ئیسلامی) (الجماعة الإسلامية) یه‌کسه‌ر تهدهخخول ده‌که‌ن”.
و هه‌روه‌ها دوپاتی کرده‌وه که “ته‌وژمه جیهادیه‌کان هه‌مویان ئاماده‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو خۆپێشانده‌ران، و هه‌ر که‌سێک له شه‌رعییه‌ت یاخی ببێت؛ ئه‌وپه‌ڕی هێز به‌رامبه‌ری به‌کار ده‌هێنرێت”!(٨)
که‌وابێ؛ ڕه‌حمه‌ت له کفندزی پێش‌و!!
له‌به‌رامبه‌ردا؛ ئه‌ندام پارله‌مانی میسری و پاڵێوراوی پێش‌و بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار (ئهبولعیزز حه‌ریری)، وتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژی گه‌له، و هیچ سه‌رۆکێک نیه له دنیادا حوکمی دادگای ده‌ستوری هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و لایه‌نگرانیشی هانبدات بۆ په‌کخستنی کاره‌که‌ی، و ئه‌مه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاسایه و کاره‌سات ده‌خولقێنێت، گه‌مارۆدانی دادگایش به فه‌رمانی سه‌رۆک خۆی بوه!
هه‌روه‌ها وتی: ده‌بوایه سه‌رۆک به‌لای لایه‌نه‌که‌ی خۆیدا داینهشکاندایه و ته‌نها لایه‌نگری گه‌لی میسر بوایه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌تا گۆڕه‌پانی ته‌حریر هاوار ده‌کات: “ئێمه ناڕۆین، موڕسی ده‌بێ بڕوا”!
و ئه‌وه‌یشی دوپات کرده‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌وژمه ئیسلامیه‌کان و ده‌ستدرێژیکردنیان بۆسه‌ر خۆپێشانده‌ران؛ تهوروهشێنی “بلطجة” و سزای یاسایی له‌سه‌ره. و گه‌لی میسریش بۆی هه‌یه گه‌مارۆی کۆشک بدات له خۆپێشانداندا و که‌سیشیان مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر خودی موڕسی یان یه‌کێک له پاسه‌وانه‌کانی کۆشک. و موڕسییش هه‌رچه‌ند سوێندی پاراستنی ڕێزی یاسا و ده‌ستوری خواردوه به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه جوڵایه‌وه. کاتێکیش دادوه‌ره‌کانی دادگای ده‌ستوری ئاماده نه‌بون سه‌رپه‌رشتیی ڕاپرسیه‌که بکه‌ن؛ ئه‌مه ده‌رگا ده‌کاته‌وه بۆ حکومه‌ته‌که‌ی ئیخوان ساخته‌کاری له ڕاپرسیه‌که و ئه‌نجامه‌که‌یدا بکه‌ن. خۆ نایشکرێت بڕیاری ئه‌و دادگایه جێبه‌جێ نه‌کرێت(٩).
هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر و چالاکی‌وانی سیاسی “خالد یوسف”، وتی: سه‌رۆک موڕسی دوای بونی به سه‌رۆک ئه‌و پشتگیریه جه‌ماوه‌ریه‌ی نه‌ما، و ئێسته ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن مه‌سه‌له‌ی ته‌واوکردنی ماوه‌که‌ی له ده‌ستوردا تێبپه‌ڕێنن، چونکه ده‌زانن ئه‌مجاره به ده‌نگدان ده‌نگ ناهێنێت. هه‌روه‌ها ناوبراو هه‌وڵه‌کانی ئیخوان به هه‌وڵی دزینی شۆڕش دانا، و وتی: گه‌لی میسر کاتێک ڕاپه‌ڕی که ئیخوان هه‌وڵیاندا ده‌وڵه‌ت بدزن بۆ خۆیان، چونکه پێشتریش گه‌لی میسر بینیبوی چۆن ئیخوان شۆڕش ده‌دزن بۆ خۆیان، و له ڕاستیدا ڕژێمی ئیخوان میسر به یاری و بوکه‌ڵه‌ی خۆی ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت به ئاره‌زوی خۆی ببیبزوێنێت(١٠).
بانگه‌شه‌ی وه‌جدی غونه‌یم بۆ کوشتنی خۆپێشانده‌ران له‌دژی بڕیاره‌کانی موڕسی
بانگخوازی ئیسلامیی هه‌رزه‌کار (وه‌جدی غونه‌یم) ، که لێدوانه ههرزهگۆیهکانی و هه‌ڕه‌شه‌کانی له قسه‌ی گه‌نجێکی ئیسلامیی هه‌ڵه‌شه‌ی هه‌رزه‌کار (مراهق) ده‌چن، جارێکی تر له ڤیدیۆیه‌کدا ـ که خۆی تۆماری ده‌کات و له (یوتیوب) دا بڵاوی ده‌کاته‌وه ـ، به ناوی (أيها المسلمون احموا الشرعية)، ده‌رکه‌وت، و بانگه‌شه‌ی کرد بۆ کوشتنی هه‌ر که‌سێک به‌رامبه‌ری سه‌رۆکه ئیخوانیهکه بوه‌ستێته‌وه، و هه‌مو خۆپێشانده‌رانی به بێباوه‌ڕ و به‌کرێگیراو له قه‌ڵه‌م دا، و وتی ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپێشاندان ده‌که‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن؛ کافر و عه‌لمانی و لیبڕالی و نوێگهرن و ئیسلامیان ناوێت! یان به‌کرێگیراون و پاره‌یان دراوه‌تێ، و هه‌ندێکیشیان بێ‌ئاگان و هیچ نازانن و له‌خۆیانه‌وه خۆیان خستوهتهو ناو بهزمهکهوه!
و هه‌ر له‌و ڤیدیۆیه‌دا به‌ڵگه‌ی ئایینیی هێنایه‌وه و وتی: سزای هه‌ر که‌سێک له سه‌رۆک یاخی ببێت و به شه‌ریعه‌ت ڕازی نه‌بێت؛ کوشتنه! به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی ده‌ڵێت: (يا أيها النبي! جاهد الكفار والمنافقين واغلظ عليهم، ومأواهم جهنم وبئس المصير) (التوبة: ٧٣)، هه‌روه‌ها ئایه‌تێکی تری هێنایه‌وه که ده‌ڵێت: (فإن بغت إحداهما على الأخرى فقاتلوا التي تبغي حتى تفيء إلى أمر الله..) (الحجرات: ٩)(١١).
به‌م شێوه‌یه ناوبراو حسابی (کافر) و (مونافیق) ی بۆ هه‌مو ئه‌وانه کرد که دژی تاکڕه‌ویه‌کانی موڕسی و خۆسه‌پاندنی ئیخوان خۆپێشاندانیان کردوه، و به پێی ئایه‌تی دوه‌میش حسابی “کۆمه‌ڵی سته‌مکار” (الفئة الباغیة) ی بۆ خۆپێشانده‌ران کرد که ئه‌مه‌ش له دابونه‌ریتی ئیسلامی‌دا به گروپێكی ئیسلامیی چه‌کدار ده‌وترێت که له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی بڕواداران یاخی ده‌بن و ده‌یانه‌وێت شۆڕش بکه‌ن یان جیا ببنه‌وه و گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی (خه‌لیفه…) نه‌بن.. که ئه‌مانه له ئیسلامدا حوکمیان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به چه‌ک ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه هه‌تا له‌ناویان ده‌بات یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ملکه‌چی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی کاربه‌ده‌ست.
ڕاستی بڵێین؛ خه‌ریکه ئیسلام له میسر ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ئاشکرا ده‌کات!
و ده‌شتوانین بڵێین: ئیخوان هه‌ر له یه‌که‌م ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتداریدا له لانکه‌ی یه‌که‌میان؛ هه‌مو کرانه‌وه و میانهڕهوییهک که خه‌ڵکیان پێ فریو داب‌و؛ به‌تاڵ کرده‌وه.
په‌راوێز:
(١) “عبدالله بدر” يدعو لمليونية «ضد القذارة الفنية».. وتنظيم حملات للدعاء له. محيط. ١٩/١٢/٢٠١٢.
http://www.moheet.com/2012/12/19/%D8%B9%D8%A8%D8%AF%D8%A7%D9%84%D9%84%D9%87-%D8%A8%D8%AF%D8%B1-%D9%8A%D8%AF%D8%B9%D9%88-%D9%84%D9%85%D9%84%D9%8A%D9%88%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D8%B6%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B0%D8%A7
(٢) البر، د. عبد الرحمن، الانتخابات .. رؤية شرعية. موقع (قصة الإسلام). ٩/١٠/٢٠١٠.
http://islamstory.com/ar/%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D8%B1%D8%A4%D9%8A%D8%A9-%D8%B4%D8%B1%D8%B9%D9%8A%D8%A9
هه‌رچه‌ند دواتر که فه‌تواکه‌ی هه‌ڵڵا ده‌نێته‌وه؛ ناوبراو ڕونکردنه‌وه ده‌دات و (له‌قه‌ڵه‌مدانی به‌شدارینه‌کردنی هه‌ڵبژاردن به (پشتهه‌ڵكردن له ڕۆژی هه‌ڵمه‌ت) “التولی یوم الزحف”) ده‌کێشێته‌وه. بڕوانه:
د.عبد الرحمن البر: مشاركة الإخوان واجب شرعي، وأسحب “المتولون يوم الزحف” (حوار). موقع (الإسلاميون). ٢٩/١٠/٢٠١٠.
http://www.islamyun.net/index.php?option=com_k2&view=item&id=633
(٣) قيادات معارضة مقاطعة للانتخابات يصفون فتوى الإخوان بالشيطانية. صحيفة (المصريون).
http://www.almesryoon.com/news.aspx?id=40740
(٤)د.يوسف القرضاوي يتحدث عن أسباب معاداة الاخوان ومحاربتهم. موقع (الاتحاد العالمي لعلماء المسلمين).
http://www.iumsonline.net/ar/default.asp?MenuID=10&contentID=4256
د. يوسف القرضاوي يكتب: عن أسباب معاداة الإخوان ومحاربتهم. موقع “الإخوان المسلمون” (إخوان أونلاين). ٦/٥/٢٠١٢.
http://www.ikhwanonline.com/New/Article.aspx?ArtID=107889&SecID=0
هه‌رچه‌ند دواتر که قسانه‌ی (قه‌ڕه‌ضاوی) خراپ له‌سه‌ری که‌وت؛ نوسینگه‌که‌ی ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاو کردوه که ده‌ڵێت ئه‌و قسانه کۆنن و پێشتر له کتێبی (الإخوان المسلمون، سبعون عاما في الدعوة والتربية والجهاد) ی‌دا هاتون که ناوبراو ساڵی ١٩٩٩ بڵاو کرده‌وه، و قسه‌کان له چوارچێوه‌ی خۆیان ده‌رهێنراون و وه‌کو لێدوانێکی نوێ بڵاو کراوه‌ته‌وه.
بڕوانه:
القرضاوي ينفي وصفه لمعارضي الإخوان بـ”قوم لوط” ـ أعلن مكتبه أن ما نُشر على لسانه اقتطع من سياقه الزمني والموضوعي. (العربية). ٨/٥/٢٠١٢.
http://www.alarabiya.net/articles/2012/05/08/212858.htm l
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه تێڕوانینی هه‌میشه‌یی قهڕهضاویه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستیی ئیخوان بکه‌ن، و ئینجا له سایته ئیخوانیه‌کان و سایتی (الاتحاد العالمي لعلماء المسلمين) دا جارێکی تر به‌مدواییانه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
(٥) هند عادل، الإسلاميون والمدنيون يرفضون هجوم “القرضاوي” على منتقدى الإخوان.. “إبراهيم”: تصريحاته بها مغالاة.. و”السعيد”: نقد الجماعة لا يعني نقد الإسلام.. و”حسين” يرد: تشويه صورتنا يتم باستخدام أساليب مشبوهة. (اليوم السابع). ٦/٥/٢٠١٢.
http://www.youm7.com/News.asp?NewsID=671456
(٦) أسامة المهدي، صاحب فتوى تكفير المتظاهرين: الاعتراض على الإعلان الدستوري «حرام». (المصري اليوم). ١٢/١٢/٢٠١٢.
http://www.almasryalyoum.com/node/1307311
(٧) الخروج دون إذن الزوج للتصويت على الدستور. موقع (صوت السلف) بإشراف الشيخ ياسر برهامي ـ الفتاوى / فتاوى الزواج والمرأة والأسرة. ١٩/١٢/٢٠١٢.
http://web.archive.org/web/20131006063621/http://salafvoice.com/article.php?a=6540
(٨) و (٩) و (١٠) أبو سمرة: “سنعلن الجهاد إذا اعتدى المتظاهرون على مرسي”. نقاش ساخن في برنامج “الحدث المصري” مع محمود الورواري. (العربية)، ٥/١٢/٢٠١٢.
http://www.alarabiya.net/articles/2012/12/05/253381.html
(١١) وجدى غنيم: “أيها المسلمون احموا الشرعية” (فيديو). ١٣/١٢/٢٠١٢.
http://www.youtube.com/watch?v=RrcJ6OSnc54
1,292جار بینراوە لە ڕەهێڵپۆست
- Latest Posts by
سەروەر پێنجوێنی : سه‌ركێشیه دڵداریهكانی بانگخوازه ئیسلامیه‌كان ، یوسف قه‌ڕه‌ضاوی وه‌كو نمونه‌یه‌كی زه‌ق .
-سەروەر پێنجوێنی : وێنەیەکی دانسقەی پێخەمبەری ئیسلام ( د . خ ) .
-سەروەر پێنجوێنی : چمكێك له مێژوی داگیركردنی كوردستان و به‌رگریی كورد له نیشتمان له هه‌ڵمه‌تی (فتوحات) ی ئیسلامی‌دا .
- All Posts