ستاره عارف : به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان یادی كام سوپا ده‌كه‌نه‌وه ؟
6ی كانون یادی دامه‌زراندنی ئه‌و سوپایه‌ی عیراقه، كه به درێژایی شۆڕش و خه‌باتی گه‌لی كورد له‌قۆناغه جیاوازه‌كاندا بێلایه‌ن نه‌بوه و دژایه‌تی كورد و ناسنامه‌كه‌ی له‌باشوری كوردستان كردووه، سوپای عیراق بۆ گه‌لی كورد له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستاندا ، هه‌میشه هێزێكی ترسێنه‌ر و تۆقێنه‌ر بووه .
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه، راستی خه‌باتی گه‌لی كورد و دژه‌كه‌ی وه‌ك خۆی به هاوڵاتیان بناسێنن و خۆیشیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عیراق له‌هه‌موو ساڵێكدا و كردنی به پشوی فه‌رمی له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه له‌نێوان خه‌بات و خیانه‌تدان و خۆیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر نا سوپایه‌كی دژ به گه‌لی كورد و خه‌باته‌كه‌ی چۆن له‌ئه‌مرۆِدا، كه ئێمه له‌هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆدا ده‌ژین یادی ده‌كرێته‌وه و ده‌كرێت به پشوو؟.
به‌رپرسان یادی كام سوپا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و سوپایه‌ی له6ی1ی1921 دامه‌زرا و هه‌تا راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی گه‌لی كوردستان به به‌رده‌وامی كوردیان كوشت و زیندانی و له‌سێداره‌ی داین و ئه‌نفاڵ و كیمیابارانیان كردین و چه‌ندین گه‌نج و ژن و پیاو و منداڵ و هاوڵاتی كوردی له‌سه‌ر داوا و مافی كورد بون و ناسنامه‌كه‌ی له‌زیندان توند كرد و گولله‌بارانیكردین و بێ سه‌رو شوێنی كردین و رایگواستین و سوكایه‌تی به نه‌ته‌وه و ناسنامه‌كه‌مان كرد ؟.
یان یادی ئه‌و سوپایه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه له‌ساڵی2003 دامه‌زرا و سوپای كۆن هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و ئێستا ئه‌و سوپایه سنوری لێگرتوین و هێزی دیجله ده‌كات به گژ كورد دا و به قسه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم خۆیشیان، پڕ چه‌ككردنی ئه‌و سوپایه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر گه‌لی كورد؟ كه‌واته كامه سوپایه هێنده نه‌رم و میهره‌بان بوه بۆ گه‌لی كورد و كورد له‌سایه‌یدا پارێزراو بووه، بۆچی به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه هاوڵاتیان له‌نێوان راستیه‌كانی تایبه‌ت به گه‌لی كورد و دژه‌كانیدا چه‌واشه ده‌كه‌ن و خۆیان كه‌ی یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه ؟.