عێراقی نوێ به‌ره‌و کوێ ؟ : به‌رزانی حه‌مه‌خورشید .
دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین .. له‌ساته‌وه‌ختی پاشاگه‌ردانی و بێسه‌روبه‌ریدا که زاده‌ی داڕمان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێرای کۆڵه‌که سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو بوو، به ماوه‌یه‌کی کورت (ده‌سه‌لاتی مه‌ده‌نی)کاتی به هاوکاری که‌سایه‌تی وهێزه سیاسیه عێراقیه‌کان که‌وتنه هه‌ڵپه‌ی سه‌رله‌نوێ داڕشتننهوهی تانوپۆی سیسته‌مێکی نوێی کراوه و دیموکراسی که لانی که‌می ئازادیه‌کان و بنه‌ماکانی هاوڵاتیبون و سه‌روه‌ری یاسا و موشاره‌که‌ی سیاسی له‌به‌رده‌م پێکهاته هۆمۆجینیهکهیدا فه‌راهه‌م بکات .
له‌و ساته‌وه‌خته‌دا شانبه‌شانی هه‌وڵی خێرا بۆ سه‌قامگیرکردنی ئاسایش و دابینکردنی کۆمه‌کی پێویست بۆ وه‌سه‌رپێ هێنانه‌وه‌ی کۆڵه‌که گرنگه‌کانی ژیان و ئاسایش و گوزه‌رانی خه‌ڵک، ئه‌رکێکی هه‌ره گرنگ و پڕ کێشمه‌کێش که ئه‌مریکیه‌کانی به خۆیه‌وه شه‌ته‌ک دابوو پرسی گه‌ڵاله‌کردنی ڕه‌شنوسی ده‌ستورێک بوو که ببێته بنه‌مای ڕه‌وتی داهاتوی پرۆسه سیاسیه نوێکه و وه‌دیهێنه‌ری ئه‌و پرانسیپ و دروشمانه‌ش بێت که جه‌نگێکی وا قورسی پڕ تێچوی مادی و مرۆیی له پێناویدا ئه‌نجامدرا .
بۆ ئێمه‌ی خوێنه‌ر.. به ئامانجی سه‌رده‌رکردن له پێشینه‌ی ته‌نگژه‌کانی ئه‌مڕۆ، ده‌کرێت تێڕامان له تۆماری یاده‌وه‌ریه‌کانی (پۆل بریمه‌ر)ی حاکمی مه‌ده‌نی ئه‌وکاته و گێڕانه‌وه و لێدوانی کاراکته‌ره سیاسیه گرنگه‌کانی ئه‌و کاته‌ی مه‌یدانه‌که له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌کانی داڕشتنی (ده‌ستوری کاتی عێراق) هاوکارمان بێت و هه‌ندێ سه‌ره‌داومان وه‌چنگ بخات تا به‌هۆیه‌وه بتوانین گوزه‌رێکی زۆر خێرا به‌نێو ڕوداوه‌کانی دوای له دایکبونی پڕئازاری ئه‌و ده‌ستوره‌دا بکه‌ین و له‌و دورهوهڕا سه‌رنجێک له پانۆرامای ڕوداوه‌کانی ئه‌م دوو ساله‌ی دوایی بده‌ین، گه‌ر خۆمان له گێژاوی پرسیار و ئه‌گه‌ره‌کان به‌دوربگرین و به ئاگایانه‌ش خۆمان له‌و ده‌ره‌نجامانه نه‌بان بکه‌ین که بارودۆخی بابه‌تی سه‌رهه‌ڵداوی ئه‌م دوو ساله‌ی دوایی ناوچه‌که و ده‌وروبه‌ری عێراق به‌دوای خۆیدا هێناوه ، ده‌توانین په‌ی به‌و گرێ کوێره‌یه ببه‌ین که به‌رۆکی پرۆسه‌ی سیاسی نوێی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئه‌م جوغرافیایه‌ی گرتوه، ولهویوه تێگه‌یشتنێک له‌مه‌ڕ هۆکاره‌کانی چه‌قبه‌ستویی سیاسی ، ته‌نگژه‌ی له چاره‌سه‌ر نه‌هاتوو، قوڵبونه‌وه‌ی زیاتر و زیاتری قه‌یرانه‌کان، هه‌ڵهاتنی به‌رده‌وام له به‌جێگه‌یاندنی په‌یماننامه و ڕێکه‌وتنه‌کان،دابڕان و لێکدورکه‌وتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی دوێنێ….هتد ، دابڕ‌ێژین .
هێزی هاوپه‌یمانان به هاوکاریی ڕه‌وته دیموکراس و لیبرالیه‌کان له پێناوی ڕێگرتن له دووباره بونه‌وه‌ی کاره‌سات و تراژیدیا خوێناویه‌کان، ڕێگرتن له مه‌یله توندڕه‌وه دینی و ناسیونالیستیه‌کان ، سهردهرنهکردنی ئاڕاسته‌کان جارێکی تر به‌ئاڕاسته‌ی ئافهرۆزکردن و پاکتاوکردنی که‌مینه ئه‌تنی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌کان ..بۆ ڕێگرتن له‌و ئاڕاسته و مه‌یله ترسناکانه‌ی که مێژووی دوور و نزیکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی خه‌ڵتانی خوێن کردوه ..دانان و جێگیرکردنی هه‌ندێ ئالیه‌تی ده‌ستوری وه‌ک زمانه‌ی دڵنیایی (صمام الامان) بۆ پاراستنی ڕه‌وتی دیموکراسیانه‌ی پرۆسه‌که، و جێگیرکردنی بنه‌مای هاولاتیبونی ڕاسته‌قینه و موشاره‌که‌ی راسته‌قینه‌ی سیاسی ته‌حه‌دایه‌کی گه‌وره‌بوو بۆیان و به‌و ئامانجه (ماڤی ڤیتۆ)یان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه و جێبه‌جێکردنی هه‌ندێ بڕگه‌ی ده‌ستوریی له نێوان پێکهاته‌کانیدا چه‌سپاند .
ئا له‌و ساته وه‌خته‌دا که جه‌سته‌ی عێراقیه‌کان هێشتا خوێنی غه‌در و سه‌رکوتکردن و ناعه‌داله‌تی و ئهنڤال و کیمیاباران و نوگره سه‌لمانی لێده‌چۆڕێ ، ڕه‌وتێکی نێو ناوه‌ندی ڕۆحانی شێعه‌کان له ڕێی نامه‌یه‌که‌وه شێلگیرانه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵانه ده‌وه‌ستێته‌وه و مه‌یلی پاوانخوازی و فیکر و خه‌یاڵدانێکی له مێژینه‌ی چه‌پێنراو له هه‌ست و نه‌ستدا خۆی ئاشکرا ده‌کاو ئه‌م مه‌رجه‌عه باڵاده‌سته له نامه‌یه‌کیدا ڕوی پرسیارێکی پڕ مانا و ده‌لاله‌ت (که حه‌قیقه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌یله ئاشکراده‌کا) له (بۆل بریمه‌ر) ده‌کاو ده‌پرسێ (ئایا کۆنگرێسی ئه‌مریکی ئاماده‌یه هه‌مان مافی ڤیتۆ بداته هینده سوره‌کان که له‌م ده‌ستوره نوێیه‌دا به که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان دراوه؟؟) .
ئه‌وی ده‌مێ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره که خه‌ریک بوو کۆی پرۆسه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ئیفلیج بکات سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆر ده‌نێته‌وه و چه‌ند کۆبونه‌وه و هاتوچۆی وه‌فد و نامه گۆڕینه‌وه‌ی پێده‌چێت تا ئه‌م بنه‌ما گرنگ و چاره‌نوسسازه‌ی ده‌ستور یه‌کلاده‌کرێته‌وه..به‌ڵام چۆن یه‌کلاکردنه‌وه و دڵنیابونێک .
شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسی هه‌میشه پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یان به به‌رمیلی باروت پێناسکردوه و دواکه‌وتن یا باشتر بڵێین دواخستنی واده‌ی تهقینهوهیشیان به پاشه‌کشه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا وابه‌سته کردبوو. زۆری ئه‌و شرۆڤه و لێدوانانه له جێگه‌ی خۆیاندا بوون و ساڵی 2012 ململانی و کێشه‌کان توندتر و توند تر بونه‌وه به جۆرێک ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناکی ههمهجۆردایه و ده‌روازه له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کاندا واڵایه .
ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌گوزه‌رێ دوباره بونه‌وه‌ی مێژووه به‌ڵام له فۆرم و شێواز و ڕه‌هه‌ندی تایبه‌ت به سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی، به‌لام هه‌ڵگری هه‌مان ناوه‌رۆک و مه‌یل و ده‌لاله‌ته‌کان ،ناوه‌ڕۆک و مه‌یلێک ئه‌وی ده‌مێ بۆ ڕوبه‌رێکی فراوانی ناوه‌ندی ڕۆحانی نه‌چوه سه‌ر ئه‌وا ئه‌مڕۆ هه‌مان مه‌یل و بیرکردنه‌وه له به‌رگی ئه‌فه‌ندی و بۆینباخ له‌ملدا ئاڕاسته‌ی ڕوداوه‌کان به‌ره و دورکه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر و سه‌نگه‌ر له‌یه‌کگرتن و پێکدادان ده‌بات، ئاڕاسته‌یه‌ک له چوارچێوه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی نه‌زمی نوێی سیاسی و ئابوری جیهان و گۆڕانکاریه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که چاره‌نوسی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانی پرۆسه‌که‌ی خستۆته به‌رده‌م ئه‌گه‌رێکی به‌هێز و چیدی ده‌ستوری نوسراو به ده‌یان زمانه‌ی دڵنیایی تره‌وه ناتوانێ گره‌نتی به‌رده‌وامیی ئه‌م پرۆسه‌یه و ئه‌م جوغرافیا له‌رزۆکه بدات .
1,485 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست