Para

كۆمه‌ڵگاى كاش , cash society : کامەران وریا قانع ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵگاى كاش وه‌كو پێناسه‌ بریتیه‌ : له‌و كومه‌ڵگایه‌ كه‌ زۆربه‌ى كرین و فرۆشتن , یان هه‌ر چالاكیه‌كى ئابورى به‌ دراویی كاش ئه‌كرێـت , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌توانین بڵێن ئه‌م كۆمه‌لگایانه‌ به‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ كار ئه‌كه‌ن ( بكڕه‌ هه‌ر ئێستاش پاره‌كه‌ى بده ‌)) (( , له‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵگایه‌نه‌ بانكه‌كان كه‌مترین متمانه‌یان هه‌یه‌ لاى هاوڵاتیان , سیسته‌مه‌ ئابورییه‌كه‌ى شێوه‌یه‌كى مافایایی هه‌یه ‌, چونكه‌ له‌ تازه‌ترین لێكۆلینه‌وه‌ى ئابورى له‌ ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتوه‌ زۆرترین دۆلار له‌و شوێنانه‌ى دنیایه‌ كه‌ شێوه‌ى ده‌سه‌لاته‌كانیان مافیایین , باشترین نموونه‌ مافیاكانى هیرۆین و حه‌شیشن له‌ ئه‌مریكا لاتینى كه‌ هه‌موو كاره‌كانیان به‌ شێوه‌ى كاش ئه‌كرێت .
له‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵگایه‌نه‌ كه‌ سیسته‌مى مافیایین زۆرترین راده‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌یه‌, چونكه‌ هاتوو چۆى دراو زه‌حمه‌ته‌ بخرێته‌ ژێر چاودرێییه‌وه‌ و به‌ هیچ كه‌نالێكى فه‌رمى تێنابه‌رن هه‌ر له‌ بانكه‌كه‌وه‌ تاكو ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى كه‌ تایبه‌تن به‌ دیارى كردنى بڕى باج له‌سه‌ر سه‌رمایه‌كان .
له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هه‌موو بره‌ پاره‌یه‌یی كه‌ به‌ ( كاش ) مامه‌ڵه‌ى پێده‌كرێـت روون نیه‌ وجێگایی گومانه ‌. , هه‌روه‌ها له‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵگایانه‌ بوراى گه‌نده‌ڵى و دزى زۆر فراوانه‌ و رێگاكان هه‌مه‌ جۆرن , هه‌ر له‌ سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ی زۆر به‌ كرینى مۆڵكى گرانبه‌ها چ له‌ ناوه‌وه‌ى وڵات یان له‌ده‌ره‌وه‌ تاكو دروست كردنى فه‌رمانبه‌ر یان چه‌كدارى وه‌همى و وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌ى , تاكو به‌هه‌راج كردنى هه‌ر سه‌روه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یی, یاخود گرێبه‌سته‌ گه‌وره‌كان بۆ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارن ئه‌بێت و ئه‌وانیش به‌ پاره‌یه‌كى كاش ئه‌یفرۆشنه‌وه‌ به‌ كه‌سانى دوورتر له‌ ده‌سه‌لاتداران , یاخو پڕ كردنى بازار به‌ كاڵایی ئاست نزم و هه‌رزان تاكو به‌ زووترین كات قازانج بكه‌ن .
له‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵگایه‌ زۆربه‌ى ته‌كنه‌لۆجیه‌كان سوودى لێوه‌ر ئه‌گرێت ته‌نها ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیانه‌ نه‌بێـت كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كه‌م كرنه‌وه‌ى و چاودێرى پاره‌ هه‌یه‌ له‌ بازار ( وه‌كو بانكه‌كان و جۆره‌كانى كارت به‌كارهێنان له‌ جیاتى دراو ) به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى كۆمه‌ڵگا كاشه‌كان گه‌نده‌ڵترین كۆمه‌ڵگان له‌رووى ئابورییه‌وه‌و چونكه‌ چاودێرى پاره‌ ته‌نها له‌ ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى ,( ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان كه‌ له‌ پرێكدا پاره‌ دیار نامنێت له‌ بازار یان بانكه‌كان هه‌روه‌كو له‌ شارى سلێمانى روویدا ) هه‌روه‌ها هه‌رگیز پرسیارى ئه‌وه‌ ناكرێت بۆ كه‌سێك له‌ پرێكدا ده‌بێت به‌ سه‌رمایه‌دارى گه‌وره‌.
هه‌روه‌ها زوربه‌ى كات له‌ كۆمه‌لگا كاشه‌كان گۆرینى ده‌سه‌لاتى تیا ناكرێت, له‌ رووى هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیه‌وه‌ .., چونكه‌ كه‌سه‌ سیاسیه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئه‌وه‌نده‌ پاره‌یی كاشیان له‌به‌ر ده‌سته‌ كه‌ هه‌م ده‌نگى خه‌ڵكه‌كه‌ بكڕنه‌وه‌ یان ئه‌نجامه‌كان بگۆرن .
له‌م كۆمه‌ڵگایه‌نه‌دا كه‌مترین متمانه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان فرۆشیار و كریار ,هه‌روه‌ها ئه‌م بێ متمانیه‌ ئه‌گواسرێته‌وه‌ بۆ زۆربه‌ى به‌شه‌كانى ترى كۆمه‌ڵگا به‌ تایبه‌تى سیاسه‌كان .
له‌م كۆمه‌ڵگایه‌نه‌ لایه‌نه‌ ئابورییه‌كان وه‌كو فه‌وزاو نه‌بوونى عقل له‌ پشتیه‌وه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێـت , به‌ڵام ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه ‌, چونكه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ پشت ئه‌و فه‌وزایه‌وه‌ن ئه‌زانن چى ئه‌كه‌ن و به‌ مه‌به‌سه‌ت دۆخه‌كه‌ ئالۆزو ته‌ماوى ئه‌كه‌ن . ره‌نگه‌ كوردستانى خۆمان نموونه‌یه‌كى باش بێت بۆ ئه‌م جۆره‌ له‌ كۆمه‌ڵگاى كاش .
له‌ به‌رامبه‌رى كۆمه‌ڵگاى كاش جۆرێكى ترى كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ كردن به‌ كاش زۆر كه‌مه‌ (cashless society) و به‌ فه‌لسه‌فه‌ى ( ئێستا بكره‌ ,دوایی پاره‌ بده‌ ) كار ئةكةن. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ رێك پێچه‌وانه‌ كۆمه‌ڵگاى كاشه ‌, كه‌ راده‌ى گه‌نده‌ڵى زۆر كه‌مه‌و هاتوچۆى پاره‌ له‌ ژێر چاودرێرى بانكه‌كان و فه‌رمانگه‌كانى باجه ‌.
له‌م كۆمه‌ڵگایه‌نه‌ متمانه‌ له‌ نێوان فرۆشیارو كریار له‌ ئاستێكى به‌رزدایه‌ و كریار دڵناییه‌ له‌وه‌ كه‌ گزى و شتى خراپی پێنافرۆشێت . ره‌نگه‌ ولاتى سوید باشترین نموونه‌ بێت كه‌ له‌ تازه‌ترین لێكۆلینه‌وه‌ سویده‌كان له‌ %97 مامه‌ڵه‌كانیان به‌هۆى بانك و كارتى پاره‌وه‌یه‌ . هه‌رچه‌نده‌ فه‌لسه‌فه‌ى ( ئێستا بكره‌ و دایی پاره‌ بده‌ ) یه‌كه‌مجار زیاتر له‌ ئه‌مریكا سه‌رى هه‌ڵدا له‌ سالانى بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو(1920) كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ به‌نزیخانه‌كانى ئۆتۆمبێڵ ده‌ستى پێكر د, كاتێك كۆمپانیایی (ستانده‌ر ئۆیل ) له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى ئه‌مریكا به‌نزیخانه‌ى كرده‌وه و پاره‌ وه‌رگرتنى كرده‌ سیسته‌مى كارت یان قه‌رز .

1,614 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت