چەپەكانی پارتی : ئەبوبەکر جاف …
لەودیو پرانسیپە مۆراڵییەكانەوە …
لە جەستەی پارتیدا, هیچ تەنێك بە قەد چەپەكان تەنێكی نامۆ نەبوون بە پارتی , هەندیك جار كرمی ناو دار بوون , هەندێك جار خۆرە , هەندێك جار رابەرانی ( گروپچێتی و دەستەبەندی بوون , هەندێك جار ئەسپسوارەكانی مەیدانی درزخستنە ناو گوتاری ( ئیدۆلۆژی – سیاسی ) پارتی بوون . سروشتی ( دروستبوون و بەردەوامی و گەشەكردنی … ) پارتی , بە ئێكجاری سروشتێكی كۆنزێرڤاتیزمانەی هەبووە , ئەمەش بڕێكی باش نهێنی و خوێنی ئەو حەقیقەتە بووە كە , ئەم پارتە جەماوەریترین پارتی ئەم جڤاتە بووە , لە سەرو بەندی چڕی و قورسایی ( ئیدۆلۆژی – سیاسی ) پارتیدا , هەلومەرجە ( سیاسی – جیوپۆلەتیكییەكان ) مناڵدانی گەشەی دەیان رێكخراوی ( كۆمۆنیستی و چەپ ) بوو , بەڵام سروشت و ستراكتۆری ( نەیارەكانی پارتی ) و ئەو قۆناغە ( سۆسیۆ – سیاسییەی ) كە ئینسان و جڤاتی كوردی تێدابوو , هێزێكی سیاسی – جەماوەری وەك پارتی چانسی هەڵكردن و بەردەوامبوونی زیاتر بوو , بە بەراورد بەهەر هێزێكی سیاسی تر , پرسەكە بۆ كورد ( وەك جڤات و وەك تاك ) پرسێكی ( ناسیۆنالیستانە بوو , ئێ لەم سەرو بەندەشدا , خەباتی ئێنتەرناسیۆنالیزمانەی پرۆلیتاریا و , بەشخوراو بەشمەینەتان , جەبروی تایبەتی خۆیی هەبوو بە سەر دیاریكردن و ئاراستەردنی خەباتی ( ئیدۆلۆژی – شۆرشگێری) . بەرگەگرتن و دان بەخۆداگرتنی پارتی جۆرێك بوو لە موعجیزە ..؟! .
دووجار بەخەستی و بەقوڵی چەپەكان , لە ناو خودی پارتیدا . درزی گەورەیان دروستكرد , ئەبێت ئەو حەقیقەتە لەبیر نەكەین , نەیارو ركابەرەكانی پارتی لەناو خودی جەستەی پارتیدا , زیاتر كاریگەرو ڤایرۆساوی تر بوون تا ئۆبژەیەك بێت بۆ پارتی و لە دەرەوە .
چركەساتیێکە , ئاراستەو گوتارێكی ( چەپی ناوچەگەرا ( نەك پان چەپ ) لە نێۆ جەستەی ( حزبی , سیاسی , ئیدۆلۆژیدا ) گەرایان دروستكرد , ئەمەش لە ڕێگەی كۆمەڵێك ( خوێنەواری ئیدۆلۆژی – شۆرشگێری ) ئەو كاتە , كە تەواوی ئەدەبیات و خوێنەواری چەپ بوونیان ؟, میكانیزمی پارتێتی كردن و تیۆری شۆرشگێری بوو , شێوازی رێكخراوبوونێك , كە بەرنامەی ( ناوچەگەرێتی , خێڵ و زمان ) دروست بووبوو , لەو سەرو بەندەدا, كۆتایی پەنجاكان و سەرەتا و نیوەی یەكەمی شەستەكان ) هەوڵێكی رێكخراو هەبوو , بۆ لە ( كۆنزەرڤاتیزمخستنی ) پارتی , دوواتر ئەو جیابوونەوە رویدا كە بەباڵی مەكتەبی سیاسی ناسراوە , لێرەدا عەدالەت حەقیقەتێكمان لێ دەخوازێت ئەویش : چەپەكانی ئەوكاتە زیاتر دەرگیربوون لەگەڵ پرانسیپە ئیدۆلۆژییەكانی خۆیاندا , بە بەراورد بەچەپەكانی ئێستای پارتی …
چركەساتی دووەم , لە پاش ساڵانی نەوەدەكانەوە سەری دەرهێنا . ئەم چركەساتە دەرگیر بوو لە گەڵ دراوی ( جیاوازتری ( سۆسیۆ – پۆلەتیكدا ) سەرەو لێژبوونەوەی بلۆكی ( رۆژهەڵات , بە تیۆر و پراكتیكەوە) , ئاوابوونی خۆری پارتی كۆمۆنیست و چەپەكان , كۆنتێكستە ( سۆسیۆ – شۆرشگێرییەكەی ) گوتاری ناسیۆنالیستانەی كورد , دەرگیربوون لەگەڵ كۆمەڵیك دراوی ( دەزگایی – حوكومەتداری ) سەرباری مۆتیڤە گەورەكە , كە رۆحیەتی شكستخواردووی ( ئینسانی چەپ و چەپبوون بوو ) بە رۆح و سایكۆلۆژییەكی بیمارەوە , خەمیان تەنها ( مانەوەی سیاسیانەی خۆیان بوو ..؟! ) بەزیادكردنی ئەو خەونە ( ئابووری – بازرگانیانەی ) كە لەچركەساتی بێسەرو بەرەیی , راپەرین و شۆرشدا بوونی هەبوو , ئەم بەرێزانە , ( لە پرۆتۆكۆلێكی موقەدەسی نهێنیدا ) دایاننابوو چی بكەن , چ بەرانبەر پارتی و چ بەرانبەر , هێزەكانی نەیار بەمان … ئەم بەرێزانە نەك كەلیمەیەكیان لەروی فكرییەوە نەخستە سەر میراتی ( فكری ) پارتی , بەڵكە برێكی زۆر عەیبەو نەنگیان بەسەر ئەم هێزەدا هێنا, لێرەدا ناچارین هەندێك لەو داهێنانە باسبكەین …
ئەمانە سەرقافڵەی داهێنانی نەریتێك بوون , كە پێشتر لە رووی ترادیسیۆنی كوردەواریشەوە زۆر عەیبە بوو , ئەم نەریتە دروستكردن و فۆرمەلەكردنی ( مەخلوقێك ) بوو بە ناوی رۆشنبیرەوە كە كاریان بووە سواڵكردن و ستایشكردن و پارانەوە , ئاوابوونی دەرگیرییە مۆراڵییە گەردوونیەكان , مێژووی راگەیاندن و نوسینەكانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی پارتی , بە قەد ( مێژووی شەری ناوخۆ لێوان لێو نەبوو لە جنێو دانان و ئەتككردنی ئەخلاقی ئەرستۆكراتی و ئەدەبیانەی هێزێكی وەك پارتی . فشۆڵی (ستراكتۆری ( سۆسیۆ – كولتوری ) جڤاتی كوردی و گوتاری راگەیاندن و رۆشنبیری پارتی ( ئەمانی كرد بە پاڵەوان ) بەڵام چار بوو.. ( خوا ماڵی بێپیاوی كاول بكات ) …
هەرگیز ئەو بێحورمەتییە لە بیرناچێت لە بەرچاوی كاڵی ئەم بەرێزانە , ( بەشی سۆسیۆلۆژی” ئێواران ” لە زانكۆی سەلاحەدین , كۆلێژی ئاداب , كرایەوە.
بەمەوە نەوەستا, كاتێك ئێمە لەو كۆلێژە , بەرپرسی هۆبەی ( پلاندانان بووین ) بەئەمرێك نووسراوێك لە وەزارەتەوە دابەزی بەمەبەستی كردنەوەی كورسی ( ماستەر ) لەبەشی كۆمەڵناسی , بۆ چەند كەسێك لەم چەپە بەرێزانە , كاتێك ئێمە دەنگمان بەرزكردەوە , لە بەرانبەر ئەم نا عەدالەتییەدا , و چەندین كەس كە لەیەكەمینەكان بوون و و كورسی ماستەریان بۆ نەدەكرایەوە … رۆژ هات و رۆژ رۆیشت , ئەم چەپ و شیوعی و كۆمۆنیستانە , بە روحیەتێكی دارووخاوی ( ئیدۆلۆژی – سیاسی ) ەوە كە ببوون بەگرێیەكی دەرونی , ( بوون بە بازرگان ) و بۆرژوای نۆێی بێئەسڵ و فەسڵ . كەسانێك كە رۆژگارێك بەرگریكاری سەرسەختی ( پرانسیپ و مەبادیئی ئیدۆلۆژیی – مۆراڵییە ) گەورە گەردوننیەكان بوون ..؟؟!! بوون بە بۆرژوا و ئەرستۆكراتی ئابووری , بازرگانی …
ئەم داهێنانە بەردەوان ببوو , لە بەرپرسیارێتی وەرگرتن و بەرێوەبەری گشتی و راوێژكار و بەرپرسی سێنتەرە لێكۆڵینەوەیی و … پلەكانی تر.. تا لە دواهەمین داهێناندا, لیستی داهێنانین داهێناو بەدەر لەوەی خۆیان لە ( ئەوائیلەكانن … ) لیستێك , كە ئەنجومەنێكی راوێژكاری وا دایناوە, كە بەراستی خۆیان ( داهێنانێكی چەپانەی كوردیین..!! ) .
2,763 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست