واسەر لەنوێ : ئازاد حەمدى .
وا سەر لەنوێ ..
ماکینەکان دەکەونەوە گەڕ ..
بە جۆرەها شێوە …
درۆ ، سوێندو پەیمان ..
جۆرەها هەڵخەڵەتاندن …
بە پارە ، بەکورسی و ….
جۆرەها فێڵ و دزى ……
جۆرەها هەڕەشە تااااا نان بڕین …
جۆرەها وادەى شیرینتر لە هەنگوین …
تا گەیشتە داهێنان و کەس نازانێت چیتر …
ماکینە کان دەکەونەوە گەر …
بەرەو هەڵبژاردنە …
لەخشتە بردنە …
کێبڕکێیە بۆ زۆرێنەو بەرەو دەسەڵات .
145 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست