شنۆ موحه‌ممه‌د: لەسانییەکدا چەندکەسی کافر دەبن بەموسڵمان.
به‌شی یه‌که‌م /
موسڵمانه‌کان به‌رده‌وام ده‌لێن له‌ئۆروپادا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاينى ئيسلام له‌په‌ره سه‌ندندایه‌و زیاتر خه‌ڵكى په‌لکێشی ئاينى ئيسلام ده‌بێت، به‌لام به‌لایانه‌وه سه‌خته له‌گه‌ڵ خۆیاندا ڕاستگۆبن و ئه‌وه نه‌شارنه‌وه که‌به‌شی هه‌ره زۆربه‌ی زیادبوونی موسڵمانان په‌یوه‌ندی به‌و خێزانه موسڵمانانه‌وه هه‌یه که به لێشاو له وڵاته ئیسلامیه‌کاندا ، له‌ژێر جه‌ورو سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی یاساکانی …. و داپڵۆسین و سه‌رکوتکردنی ……… كۆچیان بۆ ئه‌وروپا کردووه.! له‌هیچ یه‌کێک له‌وڵاته ئیسلامیه‌کاندا جێیه‌کیان بۆ ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه نه‌دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌و ژیانیان ته‌نها له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا پێ باشتره تا بتوانن ناسنامه‌یه‌ک بۆ مرۆڤایه‌تی خۆیان و شهرهفمندانه بۆ خۆیان بژین.
زیاتر له‌چل و نۆ ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای ئیسلامیه‌وه خه‌ڵکه‌کانیان بێده‌ره‌تان و بێ نان و بێ مه‌ئوا ڕوبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌و ڕوو له‌چوارده ده‌وڵه‌تی کافر ده‌که‌ن ، ئه‌مه جگه له ده‌یان وڵاتی تری ئاسیایی و ئه‌فریقی که ساڵانه به‌ده‌یان هه‌زار که‌س ڕوو له‌ئه‌وروپا ده‌که‌ن. ئه‌مه له کاتێکدا یه‌ک دیارده‌ی کۆچی پێچه‌وانه نابینین و یه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، یه‌ک کۆمه‌ڵگای ئیسلامی، یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نابینین باوه‌ش بۆ ئه‌و خێزانه برسی و ڕووت و دهمکوتکراوانه بکه‌نه‌وه‌و نان و ئازادیان پێ ببه‌خشن. هه‌رگيز نهمانبینیهوهو نایبينين هاولاتيهكى ئهسكهندهنافى ، هۆڵه‌ندی ، ئه‌لمانى ، سویدی ، نه‌رویجی ، فنلاندی ، سویسری ، که‌نه‌دی ، ئه‌مریکی .. تاد ، داوای په‌نابه‌ری یاخود تیکه نانێک یان چنگێک ئازادی له‌هیچ یه‌کێک له‌و وڵاته ئیسلامیانە بکات!!!
که‌واته زیادبوونی موسڵمانان په‌یوه‌ندی به په‌لکێشکردنی ئه‌وروپیه‌کانه‌وه نییه بۆ ناو ئیسلام به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به‌و کۆچه‌وه هه‌یه که به به‌رده‌وامی و به‌لێشاو و به‌بێ وه‌ستان به‌ره‌و ئه‌روپا دێن . په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی ئازادیی به‌رده‌وامه‌وه هه‌یه ، په‌یوه‌ندی به‌و کوشتن و شهڕوشۆڕو توندوتیژیه خوێناویه‌وه هه‌یه که به‌به‌رده‌وامی له‌ناو کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کاندا دووباره ده‌بێته‌وه ، په‌یوه‌ندی به‌و یاسا‌و ڕێسایه‌وه هه‌یه که ئیسلام دژ به‌ژیانی ئاسایی خه‌ڵکی سڤیل هه‌یه‌تی و قابیلی گۆڕان نییه‌و به‌رده‌وامیش خه‌ڵکی ناچار ده‌کات کۆچ بکه‌ن .
ئه‌وه‌ش شایانی باسه که بڵێین دیارده‌ی وه‌چه خستنه‌وه له‌ناو خێزانه موسڵمانه‌کاندا دیارده‌یه‌کی باوی قێزه‌ونه‌و به‌لێشاو منداڵ دروست ده‌که‌ن ، مه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی زۆر شاز ببینین خێزانێک یه‌ک منداڵ یان دوانی هه‌بێت ، له‌وه به‌دوا چوار‌و شه‌ش و نۆ و زیاتریان هه‌یه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌ژیان و په‌روه‌رده‌و چاره‌نوسی شایسته‌ی ئه‌وان بده‌ن فڕێیان ده‌ده‌نه ناو کۆمه‌ڵگاوه.! .
ئه‌و که‌سانه‌ی له ئه‌وروپادا ده‌ژین باش ئه‌وه ده‌زانن که خێزانه موسڵمانه‌کان ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له وڵاتی سۆماڵه‌وه هاتوون ، تێیاندا نییه له‌چوار و پێنج که‌متر منداڵیان هه‌بێ و تێیاندا هه‌یه خاوه‌نی دوانزه منداڵ یان زیاتره ، که چه‌ندین کێشه‌ی بۆ یاسای په‌روه‌رده دروست کردووه‌و جگه له ده‌وڵه‌ت که‌س به‌رپرسیارێتیان ههڵناگرێتبه دایک و باوکیشیانه‌وه .
جێی سه‌رنجه بڵێین ئه‌م لافوگهزافهی که موسڵمانان خۆیانی پێ باده‌ده‌ن و باسی ژماره‌ی زۆری موسڵمانان ده‌که‌ن ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌و پێوانه‌ی زانستیه‌وه نییه چونکه پشتبه‌ستوو نین به‌هیچ سه‌رژمێریه‌ک و پشت به‌ستوو نین به‌هیچ ئامارێک ، ته‌نهاو ته‌نها له خه‌یاڵی پڕ له‌خورافاتی خۆیانه‌وه مه‌زه‌نده‌یان کردووه ، که ئه‌مه‌ش ته‌نها ساویلکه‌کان بڕوای پێ ده‌که‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئامارێک یان سه‌رژمێرێکی ڕه‌سمی له‌جیهاندا بکرێت ئه‌وکات ئه‌وه‌مان ده‌سه‌لماند که ئه‌و تاک تاکه‌ی له‌ملاو ئه‌ولا ده‌بنه موسڵمان زۆر کەمن و وه‌ک نه‌بوو وایه له‌ئاست ئه‌و ژماره زۆره‌ی له موسڵمانێتی خۆیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و ده‌بنه هه‌ڵگری ئاینێکی تر یان به‌بێ ئایینی ده‌مێننه‌وه. ئەوانەی دەڵێن کە ئیسلام لە زیاد بووندایە باتاوێک گوێ لەو جاوپێکەوتنەی کەناڵی جزیرە بکەن بە سانییە چەند خەڵکی ئیسلامی دەبن بە مەسیحی تەنها لە ئەفریکا .
ڕه‌نگه به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی ئه‌م ئامار‌و سهرژمیریانه په‌یوه‌ندی به‌و ترسه‌وه هه‌بێت که له‌ناخی موسڵماناندا چه‌که‌ره‌ی کردووه‌وه ئه‌وان پییان وایه ئه‌گه‌ر یه‌کجار سه‌رژمیری موسڵمانی ڕاسته‌قینه له‌جیهاندا بکرێت جگه له‌چه‌ند ملیۆنێک ئیتر هیچیان بۆ نامێنێته‌وه دینهکهیانی پێ هه‌ڵواسن. ته‌نانه‌ت له‌وڵاته ئیسلامیه‌کانیشدا ئه‌م سهرژمیریه نه‌کراوه‌و ناشی که‌ن.! ئه‌وان بۆ خۆیان تاکه هۆکارن سه‌رژمێری موسڵمانان نه‌کرێت چونکه حه‌قیقه‌تی ژماره‌که‌یان ده‌رده‌که‌وێت که ڕێژه‌یان چه‌ند که‌مه‌و بەهای خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
- Latest Posts by شنۆ محەمەد
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ـ کۆتایی .
-شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 21 ) .
-شنۆ محەمد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 20 )
- All Posts