فه‌ره‌یدون کونجرینی : کاری ڕێكخراوه‌یی مه‌ده‌نی نه‌ك حیزبی له‌تاراوگه‌دا .
بنه‌ما نیشتمانیه‌کان له‌تاراوگه‌دا قبوڵی نیه لای هاوڵاتیان , که‌ویستی نیشتمانی و یه‌ك ڕیزیی بۆ گه‌یشتن به ده‌سکه‌وته‌کانی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌تاراوگه‌دا کارنەکات بۆ به‌دی هێنانی ته‌واوی کاره خزمه‌تگوزاریه‌کانیان .
ئێمه‌ی کورد بێ وڵاتین و ده‌بێت ده‌ست له‌ناوده‌ست کاربکه‌ین بۆ کۆتایی هێنان و بنبڕکردنی کاری حیزبی له‌تاراوگه‌داو بونی ڕێكخراوه کوردیه‌کان لەژێر چەتری حیزبە کوردییەکاندا پڕۆژەی خزمه‌تگوزاریان نیه‌و بگره دوره له‌مافی تاکی کورد له‌تاراوگه‌دا ، ئێمه گه‌ربمانه‌وێت هه‌رکارێکی خزمه‌تگوزاری ئەنجام بدەین ده‌بێت دوور لە بارگراوەندی حیزب کاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سڵکردنه‌وه نه‌بێت له به‌جێ هێنانی په‌یوه‌ندیه‌کان.
گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌ودرزو که‌لێنانه‌ی له‌ناوماندایه بنه‌بڕیان بکه‌ین ، ده‌بێت دوربێ له‌کارو چالاکی ناوچه‌گه‌رێتی و حیزبایەتی ، دەبیت ڕوانگەی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی په‌یوه‌ست بێت به تاکی کورده‌وه، بونی ده‌سته‌واژه‌ی کارگێڕی له‌ناوهه‌ر ڕێك خراوێك دا کاری دەست تیوەردانی حیزبی تێکەوت ئه‌وا هه‌م ڕێكخراوەکەو هه‌م ئه‌ندامەکانی ئاینده‌یه‌کی باشیان نابێت بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی به‌تایبه‌ت له تاراوگه‌دا .
ڕوه‌ندی کورد له تاراوگه‌دا ده بێت له‌ماڵێك پێك بێت تا له‌کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه سه‌رهه‌ڵ بدات و ده‌ست به‌کاربێ بۆ زیاتر لێك تێگه‌یشتن له‌بونی ئه‌وخزمه‌ت گوزاریانه‌ی که له‌داهاتودا دێنه‌ئامانج بۆبه‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌کوردستان و تاراوگه ….
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts