Abubakir-Caf1

یۆتۆپیای نەوەی پۆست شۆڕش : ئەبوبەکر جاف .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەم شێوەیە , وێنەكان, رێكەوتنەكان, ماناكان, وەستان و فۆرمی ئینتیماكردن, چیرۆك و شێوازی گێرانەوەی چیرۆكەكان, ئەكتەر و پاڵەوانەكان, سەرمایە و شەرعییەت, مۆراڵ, پەیوەندییەكان…. تێك ئەشكێت, یا تێئەشكێنرێت, پرۆسەكە یا رادیكاڵییە, یا پرۆسەیەكی ریفۆرمی, ئەمەش دەكەوێتە سەر ستراكتۆر و بونیادی (سۆسیۆ-سایكۆلۆژی ) ئەو كۆمیۆنێتیەیی, ئەكتەرەكان شێوازو میكانیزم و ئامانجەكانی بە فۆرمێكی( كەم زیان رێكخستووە, عەقڵانی كردووە…) .سەرەتا , لە تێكچونن و پرسیاركردن لە بەهاو پرانسیپەكانەوە دەست پێدەكات, گومان كردن لە فۆرمی رێكخستنی شتەكان, گومانكردن لە ستراكترۆری گرامەری و رێزمانی رستەكان, گومانكردن لە دەلالەت ئیدۆلۆژییەكانی وێنەی گوتارە (سیاسی-زمانەوانییەكان) . ئەم پرۆسەیە لە گۆمەڵگەیەكی (نا ئاسایی) وەك كوردستاندا زۆر ئاسانە, فشۆڵی بونیادی (سۆسیۆ- سایكۆلۆژی ) كۆمیۆنێتیەكەو تێكەڵاو بوون و بەرزو نزمی خێرای چینەكان, كۆمەڵگەیەك لە بەرانبەر (درزێكی ) بچوكدا, جیاوازی گەورە دەكەوێتەوە, هێڵی هاوبەوش و پنتی هاوبەشی (ئەكتەرو بزوتنەوە) كۆمەڵایەتی- سیاسییەكان, لە سەر بنەمای رەفزو نەفی بەندە, تێگەیشتن لەم دۆخە فاڵگرتنەوەو چونە خەڵوەت و تێرامانی ئەبستراكت و قوڵبوونەوەی ناوێت ,بە مەرجێك ( ئیدۆلۆژو ئیدۆلۆگەكان..) هەمیشە كاریان ساختەكردنی ووشیاری و شێوازی ململانێكان نەبێت.

نا, سەرنجێكی سەرپێی بەسە , بۆ ئەوەی گەورەبوونی جیاوازییەكان ببینرێت, لێرەوە بەریەككەوتن و دەرگیربوونی (دوو هێز, دوو نەوە, دوو ئەكتەر..) هەم شوناسەكان لە پرۆسەی شوناسوەرگرتندا خێراو چالاك ئەبن, جەمسەرگیریی و جیا بوونەوەی (یارو نەیار, دۆست و/دوژمن, رادیكاڵ / كۆنزەرڤاتوار, كۆدێتایی / ریفۆرمستی…) گەورە ئەبێت. رێك ململانێكە ئامانجی ( تێكدان/ پارێزگاریلێكردن, بێ بەهاكردن/ بەها پێدانەوە, شەرعییەت پێدان/ لە شەرعییەت خستن… ) ئەمە سروشتی ململانێكەیە, لە دۆخێكی نا تەندروستی ملمڵانێدا , دەستبردن بە (ژیانی تایبەتی و چیرۆكی رەسەن و نا رەسەنی, ئیتیهامكردنی یەكتربە سەدان تۆَمەتی (ئەخلاقی, نیشتمان پەروەری-خیانەت, دەربەستبوون و _ بێ دەربەستی و بێ ئینتیمایی, بێخەم و خەمساردی…) دەست پێئەكات… ئەگەر جەنگەكە لە كردە و ئەكتە واقعییەكاندا, جێگەی نەبوویەوە, یا شەرعییەتی وەرنەگرت, یا سەرمایەكان بە جیاوازبوون , خەون بینین جیاوازبوو, خەیاڵكردن جیاواز بوو , فرین و نیشتنەوە جیاواز بوو.. ئەوا بەریەككەوتنەكان ئەكرێت بەریەككەوتنی (فیزیكی ) تێبكەوێت… و زەبرو زەنگ و ململانێكە سروشتی توند و (لێكترازاو وەر ئەگرێت)… بەم شێوەیە…

دوو فەرهەنگی (خەیاڵ و خەیاڵكردن و خەونبینینی ) جیاواز پەیدا ئەبێت, جا موفرەدەكان لەم فەرهەنگەدا, یا ماناو رەهەندیی دەلالی جیاواز وەر ئەگرن, تەنانەت فۆرمی ئۆرتۆگرافی جیاواز, دروستكردنەوەی رستەگەڵێك كە, بە دڵنیاییەوە , بۆ بەرەی(پێشوتر بە زەمەن و بە كولتور) جێگەی پەرچەكرداری توندە, دەبێت ئەخلاق و نیشتمان و دەرگیربوونی جڤاكی , سەرمایەو چیرۆكەكان ئەكتەرو كارێكتەرەكان.. بێنە ناو ململانێكەوە… تۆ تەماشاكە : زۆرجار ماسكی نەوەی كۆن , دەست بۆ موفرەدەكانی فەرهەنگی نەوەی نۆَئ ئەبات … بەڵام . یا بۆ مانەوەیەتی, (هیچ نەبێت چەند دەیەیەك), یا بۆ بردنەوەی گەمەكەیە بە هەر نرخێك بێت…

بەڵام دەستیان دیارە, چونكە كار لە كارترازاوە, بەرەی نوئ, نەوەی نۆێ, یەكلاكەرەوە بریاری خۆیداوە , دانوستان نەكات, چونكە هیچ نەبێت دڵنیا بۆتەوە لەوەی , نەیارەكان تەنها كار بۆیان خانەنشینكردنیانە…. بەڵام رێك و تەواو جەنگ و ململانێكە لە جێگەیەكی (یەكلاكەرەوەدا) یەكلا بۆتەوە, شوێنێك كە ( نا شوێنە) و دەرگیر نییەو ناچێتەوە سەر شوێنەكانی نەوەی كۆن, دو جوگرافیای جیاواز, زەمەنی ئەكتەرو نەوەی نوئ..(زیاتر نا زەمەنییە) زەمەنی ئەكتەرو نەوەی كۆن, نوستالژییە, زەمەنی نەوەی نۆئ ئایندەپەرستییە, ئەویتر مەستبون و راكیشان و درێژكردنەوەی زەمەنێكە (كە خواستێكی هەنووكەیی سۆسیۆ- سیاسی) نییە) , نەوەی نوئ پاڵوەناكەنانی ژیان و مەستبون بە ژیان , بە ێچەوانەی نەوەی كۆنو پاڵەوانەكانی مەرگ و مەستبوو بە مەرگدۆستی.بەڵام ئەو با لە یاد نەكەین (بەرەكان, هێزەكان, ئەكتەرەكان, سەرمایەو چیرۆك و حیكایەتیان لە (خەیاڵ و خەیاڵكردندا) یەكلابۆتەوە ..(خەیاڵ و خەیاڵكردن و خەون بینینێك كە تەواو بە پێچەوانەی نەوەی كۆنەوە سەر بە جنس و رەگەزی (یۆتۆپیایە) كەنایەتە زمانەوە, یا سوریالیانەو بە تێكچوویی دێتە زمانێكەوە , كە نەوەی كۆن سەرباری ئەوەی (توانای خەون بینین و خەیاڵكردنی ) نەماوە , ناتوانێت ,(ئەم خەیاڵكردنە ماڵی بكان, لە موفرەدەو رستەسازییەكە تێبگات. هێڵەكانی دەربازبوون و راكردن و هەڵهاتنی نەوی نوێ لە جەبەروتی تۆتالیتاریانەی نەوی پێشو .. خزو سركە …

1,193 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت