له ناوچه جێناکۆکه‌کانه‌وه بۆ ناوچه تێکه‌ڵه‌کان …گومانێکی ڕه‌وا : به‌رزانی حهمهخورشێد .
وا نزیکه‌ی 10 ساڵ به‌سه‌ر ڕوخانی رژێمی به‌عسدا تێده‌په‌ڕێ و ئه‌م سیستمه نوێیه‌ی حکومڕانیش له‌به‌ر ده‌یان کێشه‌ی جۆراوجۆر نه‌یتوانیوه له به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه بنه‌ڕه‌تیه‌کانیدا سه‌رکه‌وتوبێت و ڕه‌وتی جوڵه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه له ههنگهشهلهیهکی سیاسی ده‌چێ و ڕۆژ له دوای ڕۆژ زۆرینه‌ی خه‌ڵک ئومێدی داهاتویه‌کی گه‌ش بۆ ئه‌م کاروانه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و پێناچێت ئه‌م کهشتێهوانه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌مڕۆ که‌شتی ئومێد و چاوه‌ڕوانی گه‌لانی عێراق بگه‌یه‌ننه که‌ناری ئارامیی..
پێگه و قورسایی ئێمه‌ی کورد له‌م پرۆسه‌یه‌دا به گه‌واهی یار و نه‌یار له زوربه‌ی قۆناغه هه‌ستیاره‌کانی ڕه‌وتی ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر به ڕون و ئاشکرایی دیاربووه، دروست له ساته‌وه‌ختی توند بونه‌وه‌ی قه‌یران و ته‌نگژه‌کاندا بکه‌ری سیاسی کورد له به‌غدا توانیویه‌تی هاوکێشه سیاسیه‌کان به قازانجی پێکه‌وه هه‌ڵکردن و پێکه‌وه کارکردن و پێکه‌وه ڕێکردن یه‌کلا بکاته‌وه و لێنه‌گه‌ڕێت ئاڕاسته‌ی کاروانه‌که بگاته خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه.
کورد له پێناوی دوباره نه‌بونه‌وه‌ی مێژوی تراژیدیا و نه‌هامه‌تیه‌کان ئه‌وه‌ی توانای به‌سه‌ردا شکابێ درێغی نه‌کردوه، په‌رۆشیی کورد بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت به جۆرێکه که‌لای ڕوبه‌رێکی فراوانی شه‌قامی کوردی و دۆسته‌کانیشمان جه‌دوای ئه‌م په‌رۆشیه‌ی ئێمه‌ی خۆستۆته ژێر پرسیاره‌وه، به جۆرێک ده‌وترێت : کورد له شێعه و سونه‌ی عه‌ره‌ب زیاتر له خه‌می یه‌کپارچه‌یی عێراقدایه، ئه‌وه هه‌ر کورده ئاوازی دیموکراسیه‌ت ده‌چڕێ، ئاوازێک به گوێی هاوسه‌فه‌ره‌کانی ئاشنا نیه و ڕۆژگاریش زیاتر ده‌ریخست که هاوسه‌فه‌ره‌کانی هه‌ڵگری ئه‌و خه‌ون و هیوایانه نین که کورد مێژویه‌ک له خوێن و فرمێسکی له پێناویان‌دا به‌خشیوه.
پرسیاره‌کانی شه‌قامی کوردی
ئیدی کاتی خۆیه‌تی که بکه‌ری سیاسی کورد له به‌غداد سۆراخی وه‌ڵامی پرسیار گه‌لێک بکات که شه‌قامی کوردی به‌ره و ڕوویانی ده‌کاته‌وه : ئه‌رێ ڕه‌فتار و گوفتاری ئه‌مڕۆی دۆسته‌کانی جاران له چاو دوێنێدا وه‌کوو یه‌کن؟ نهێنی ئه‌وه چیه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ناکۆکیه‌کانمان له‌گه‌ڵیاندا قووڵتر و قووڵتر ده‌بنه‌وه؟ ئه‌و ده‌نگه‌ی پێمان ده‌ڵێت به‌م دهستهوبارهی ئهمڕۆتانهوه بڕۆن ماڵئاوا و جیاببنه‌وه له کام بڵندگۆوه به‌رزده‌بێته‌وه؟ خوێندنه‌وه و ته‌ئویلی جیاواز بۆ هه‌ندێ ده‌قی ده‌ستوری و بۆ ئێمه چاره‌نوسساز کام ده‌سته‌یه ده‌یجوڵێنێ؟ شۆڕکردنه‌وه‌ی ڕێنمایی نهێنی و ناته‌با و ناکۆک به گه‌وهه‌ری ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی که ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی و پێکه‌وه ژیانیان هه‌یه به واژۆی کام ده‌رباری ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌نجام ده‌درێت؟ کام ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و نفوزه ئاو به‌ئاشی سه‌نترالیزم و دیکتاتۆریه‌تدا ده‌کات ؟ کام خه‌یاڵدانی سیاسی و ئایدۆلۆژیه که دروشم و ده‌سته‌واژه‌ی نامۆ و ناته‌با به‌و بنه‌ما و پرانسیپانه به‌رهه‌مده‌هێنێت که کۆی بونیادی پرۆسه‌ی عێراقی نوێی له‌سه‌ر به‌نده..؟
ناوچه تێکه‌ڵه‌کان ..ده‌سته‌واژه‌یه‌کی پڕ ده‌لاله‌ت
یه‌کلانه‌کردنه‌وه و مانۆڕکردن به چاره‌نوسی دۆسیه‌ی ناوچه دابڕێنراوه کوردستانیه‌کان له ده‌ورانی دانوستانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی کورد له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا هۆکارێکی سه‌ره‌کی بووه که دواتر دۆخی له‌رزۆکی ئاگربه‌ست و دانوستان جێگای بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ماڵوێرانی چۆڵکردوه. گه‌ر ئۆباڵی مێژوویی گه‌یشتنی دۆخه‌که به لهبهینچونی متمانه و سه‌نگه‌ر له‌یه‌کگرتن به‌شێکی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆی داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زیی به‌غدا بوبێت، ئه‌مجاره‌یان پێده‌چێت به‌شێکی له ئه‌ستۆی نوێنه‌رانی کورد بێت و دروست ده‌ره‌نجامی که‌موکوڕی بێت له‌و شێوازه‌ی که کورد به گونجاوی زانیوه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه، هه‌ندێ لێپرسراوی باڵای حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کورد ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌یان نه‌شاردۆته‌وه و به ڕاشکاوی ئه‌مه‌یان درکاندوه، له به‌رامبه‌ریشدا زه‌روره‌تی پیداچونه‌وه و فۆرماتی بنه‌ماکانیان به کارێکی به‌په‌له وه‌سفکردوه تا ئه‌و سنوره‌ی که له‌بری یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شوناسی ئه‌و ناوچانه ده‌بێت له‌مه‌ودوا به پشتبه‌ستن به ڕاستیه مێژویی و جوغرافیهکان یه‌کلاکردنه‌وه‌ی سنوری ئه‌و ناوچانه بکرێته چه‌قی قورسایی میکانزیمی جێبه‌جێکردنی برگه ده‌ستوریه‌کانی تایبه‌ت به‌م دۆسیه‌یه.
لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه ئه‌م فۆرمات و شێوازه نوێیه چه‌ند هاوجوته له‌گه‌ڵ ئالیه‌ته ده‌ستوریه‌کانی تایبه‌ت به‌م دۆسیه چاره‌نوسسازه، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه ساته‌وه‌ختێک ئاڕاسته‌یه‌ک له نوێنه‌رانی کورد ئه‌م شێوازه نوێیه‌ی جێبه‌جێکردن به پێویست ده‌زانن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانی کورد له به‌غدا، دروست له‌و ساته‌وه‌خته و له به‌رامبه‌ردا به هه‌وڵ و جووڵه‌ی گوماناوی لای دۆسته‌کانه‌وه وه‌لام ده‌درێنه‌وه.
له‌و به‌ستێنه‌دا هه‌وڵدان بۆ جێکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه تێکه‌ڵه‌کان) له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و ئیداریدا له جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانی ناو ده‌ستوری عێراق له‌م دواییه‌دا یه‌کێکه له‌و ده‌سته‌واژه قێزه‌وه‌ن و پڕ ئاماژه‌یه‌ی که جه‌وهه‌ری بیرکردنه‌وه و مه‌یلی سیاسی ڕاسته‌قینه‌ی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له دۆسته خاوه‌ن هه‌ژموون و پێگه سیاسیه‌کانی به‌غدامان بۆ ئاشکرا ده‌کات، جوڵه‌یه‌کی گوماناوی و هه‌وڵێکی پڕ ئاماژه‌یه و هێدی هێدی په‌ڕینه‌وه‌یه له سنوری مانۆڕهکانهوه بۆ په‌رده هه‌ڵماڵین له مه‌رام و خه‌یاڵدانی سیاسیان ، ئه‌و دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستووربونی باسکی سه‌ربازی و سیاسی و دیبلۆماسیاندا گه‌ر بۆیان بچێته سه‌ر له داهاتوودا ئه‌و ڕوبه‌ره به‌رته‌سکه‌ی دیموکراسی و ئازادی و پێکه‌وه‌ژیانیش ده‌پێچنه‌وه که له‌سه‌ر ئێسک و پروسکی گه‌لانی عێراق پیکهوهنراوه.
له کۆتاییدا به کوردی و به‌کورتی توندبوونه‌وه‌ی ململانێکان تا ئاستی سه‌نگه‌ر له‌یه‌کگرتن و پێکدادان زیاتر ده‌ریده‌خه‌ن که له‌ده‌ره‌وه‌ی مانۆڕه سیاسی و سه‌ربازیه‌کان ئه‌وه ده‌ره‌نجامی ململانێی ئاڕاسته‌ی بیرکردنه‌وه وخه‌یاڵدانی سیاسی جیاوازن و له‌وه زیاتر سیاسه‌تی پینه‌و پهڕۆکردن و له کوێ ترازا له‌وێ گرێی بده‌ره‌وه ده‌رهه‌قی ئه‌م گێژاوه نایه‌ت. ساته‌وه‌ختێکیش که گۆڕانکاریه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگاکه‌ش هێنده به‌په‌له و پڕ موفاجه‌ئه‌یه له به‌رامبه‌ریدا بکه‌ری سیاسی کورد ناچار ده‌کات نه‌ک ته‌نها بۆ بڕگه‌یه‌ک یان دوانی ده‌ستوریی، به‌ڵکو بارودۆخه‌که جه‌بری ئه‌وه ده‌کات سه‌ر له‌به‌ری گهمهسیاسیهکه و گهمهکارهکانیش پێناسه بکرێنه‌وه و پلان و شێوازی گونجاویش بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مه چاره‌نوسسازه دابڕێژێته‌وه.
795 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست