سەروەر پێنجوێنی : کۆچی دوایی بیرمەند و چاکساز (مصلح) ی ئیسلامیی میسری جەمال بەننا .
دوێنێ چوارشەممە بیرمەند و چاکساز (مصلح) ی ئیسلامیی میسری (جەمال بەننا) (١٩٢٠ ـ ٢٠١٣) له ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵیدا دوای نه‌خۆشکه‌وتنی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، کۆچی دوایی کرد .
ناوبراو کە برای (حه‌سه‌ن به‌ننا) ی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی (ئیخوان موسلمین) ی ئیسلامی بو، بیرمه‌ندێکی ئیسلامیی چاکساز و ئیصلاحی بو، و کۆمه‌ڵێک کتێب و نوسراوی بەنرخی بەجێهێشتوە (زیاتر له ١٥٠ کتێب)، که هه‌مویان به‌ده‌وری ئامانجێکدا دهسوڕێنهوە که بریتیه له نوێکردنه‌وه‌ی ئیسلام و گونجاندنی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ هه‌تا مرۆڤی موسوڵمان ڕزگاری ببێت له کۆتوبه‌ندی ئیسلامی باو و ته‌قلیدی و مه‌زهه‌به ئیسلامیه‌کان، که بوه‌ته هۆی دواکه‌وتنی و داخرانی ..
هەندێک له بیروڕا و فه‌توا چاکسازیه‌کانی :
* ژنیش بۆی هه‌یه ببێته ئیمام (پێشنوێژ)، ئه‌گه‌ر له‌وانی تر باشتر قورئانی ده‌زانی .
* داپۆشینی سه‌ر بۆ ژن، و حیجاب؛ فه‌ڕز نیه له‌سه‌ر ژن.. و قورئان هیچ کاتێک داوای (حیجاب) ی بۆ ژن نەکردوە. ئەو باسی (حیجاب) ـەی لە قورئاندا هاتوە تەنها بۆ ژنەکانی پێغەمبەر بوە و ئەمیش پەردەی ماڵ بوە نەک جلوبەرگ.. و کاتێکیش قورئان لە ڕێگەی دەقی (وليضربن بخمرهن على جيوبهن) داوا ده‌کات به له‌چکه‌کانیان گه‌ردن و ملیان داپۆشن؛ ئەمە داوای له‌چککردن نیە بەڵکو له‌چک (سه‌رپۆش) بۆ خۆی هەبوە و دابونەریتێک بوە کە پێشتر هەبوە، قورئان تەنها داوای کردوە بەوەی هەیە گەردنیان داپۆشن، ئیتر سەرپۆشەکە عادەتێکی ئەو کاتە بوە وەکو مێزەری پیاوان.. و بابەتەکە پەیوەندیی بە ئایینداریەوە نیە .
* پیاو بۆی نیە یەکلایەنە ژن تەڵاق بدات، یانی نابێت تەڵاق ته‌نها بە دەست پیاو بێ، چونکە هاوسەرگیریەکە بڕیارێکی ئارەزومەندای دولایەنە بوە و بە هەمان شێوە ئەبێ هەڵوەشاندنەوەیشی هەر بە بڕیارێکی ئارەزومەندای هەردو لا بێ .
* پەیوەندیی سادەی نێوان کچ و کوڕ، وەکو ماچکردن؛ شتێکە ئیسلام ئاسانکاریی لەگەڵ کردوە و نەیکردوە بە هۆکارێک بۆ بەتاوانبارزانینی مرۆڤ، و دەڵێ ئیسلام لەم لایەنەوە ڕەچاوی لاوازیی مرۆڤی کردوە، ئەوەش لەو دەقەدا کە قورئان دەڵێ (الذين يجتنبون كبائر الإثم والفواحش إلا اللمم. إن ربك واسع المغفرة)، موفەسسیرەکانیش ئەو (لمم) |لەمەم| ـەیان بە شتی وەکو ماچ و باوەش تەفسیر کردوە، ئایەتەکەش ئەو (لمم) ـە بە گوناهێکی گەورە نازانێ ..
بۆ درێژەی هەواڵی کۆچی دوایی جەمال به‌ننا و هەندێک لە بیروڕا چاکسازیەکانی؛ بڕوانه
رحيل جمال البنا آخر مفكر إسلامي… ليبرالي. (إيلاف)، ٣٠ / ١ / ٢٠١٣.
http://www.elaph.com/Web/Culture/2013/1/789821.html
1,071 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست
- Latest Posts by
سەروەر پێنجوێنی : سه‌ركێشیه دڵداریهكانی بانگخوازه ئیسلامیه‌كان ، یوسف قه‌ڕه‌ضاوی وه‌كو نمونه‌یه‌كی زه‌ق .
-سەروەر پێنجوێنی : وێنەیەکی دانسقەی پێخەمبەری ئیسلام ( د . خ ) .
-سەروەر پێنجوێنی : چمكێك له مێژوی داگیركردنی كوردستان و به‌رگریی كورد له نیشتمان له هه‌ڵمه‌تی (فتوحات) ی ئیسلامی‌دا .
- All Posts