tatw

تاتــــو : ئازاد حەمدى

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

{ تاتۆ} وەیان خاڵ کوتان لەسەر جەستە ’ هەر لەکۆنەوە بووە ، ئەوەى بە بیرى مندا بێت، کاتێک قەرەجەکان کەدەهاتنە نزیک شارەکان و خێوەتایان هەڵئەدا .. زۆر کارو پیشەیەیان ئەکرد کە بەهۆیەوە کەسانێکى زۆر دەچوونە لایان .. بەتایبەتى گەنجان زۆرتر کچان و ژنان .. بۆ کڕینی شتەکانیان وەکو : – پنەو تیرۆک ، بێژنگ ، متو مورو کە پیان ئەووت ( شەوە ) بۆ ملوانکە ، خولخلۆکە و مزراح ،و هەندى کاری تری تایبەتى تر وەکو کل و کلتور و چاو ڕەشکردن بە ( مایەنووس ) .. لەگەڵ ئەم کارانەشدا هەڵئەسان بە کووتانى خاڵ ( کە ئێستا بەتاتۆ ناسراوە ) لەسەر چەناگە و سەر ڕوومەت و بەینى هەردوو برۆ و گەنجانیش لەسەر دەست و بازوو یان بەپێی ویستیان نوسین و نەخشیان ئەکوتا .. وەک وێنەى دڵ بەسەهمێک پێکراو ، یان ناوى خۆی وەیا خۆشەویستیەکەى و زۆرجاریش ئاخ و ئۆف .. بۆدەڕبڕینی هەستیان ،، ئەم کارەش لە بەندیخانەکان بەندەکان ئەنجامیان ئەدا…

ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەم کارە ئێستاکە بووە بە باو لەناو مێرد مناڵان و گەنجاندا ، بەتایبەتى ناو هونەر مەندە بیانیەکاندا . .. بەجۆرەها شێوە و لەسەر زۆربەى جەستەیان و بەگەورەیی هەتاوەکو لەسەر شوێنە هەستیارەکان و دەفەى شان و پشت و قاچ و بازوو یان ……. بەنەخشاندنى مارو مێرو و ( زەخرەفە ) و گیان لە بەران و نووسین ….. وە بە جۆرەها ئامیر و بەنرخێکى گرانیش .

وەکە نموونەى ئەم وێنانە .

905 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت