Abubakir-Caf-2

ئەبوبەكرجاف : كورد بوون لەو دیو پارەوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە بارەی گفتوگۆی بوجەوە …

بێئاگا و خەمسارد , یا خود بە ئاگاو بە ئەنقەسەت , بێسڵكردنەوە لەو چركە زەمەنییە (سۆیۆلۆژی – دەرونی – سیاسی – ئابوری – فەرهەنگییەی) كە كۆمەڵگەی كوردی تێدایەو پێیدا تێدەپەڕێت , گەرمی قسەوباسەكان , بێنەو بەردەو هاشوهاواری پەرلەمانتاران, تەنها لە سەر یەك (پنتی ڕاگوزەریی) دەوەستێت , پنتێك , كە نە قەدەرەو , نە بریارە سەرچاوەوەی سەرجەم (ململانئ سیاسی – ئیدۆلۆژییەكانمان) بێت .

كۆكردنەوە , چڕكردنەوە ی كۆی فشارو قورساییەكان لە سەر ( پارە..) و دەرخستن و جەختكردنەوە لێی , بەو شێوازەی ( كە سەرەتاو كۆتای ) هەموو ململانێكانی ( دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ) لێرەدا دەست پێدەكات , لێرەدا كۆتایی دێت ..

دەر ئەنجامەكەی چی ئەبێت ..؟ و ئەبێت چاوەڕوانی چی لێبكرێت..؟ ئەم چركەساتە (سۆسیۆ-دەرونییەی) تاك و كۆمەڵگەی كوردی تێدایە, بە شێوەیەك هەستیارە,بە شێوەیەك فشۆڵە , بە شێوەیەك لەرزۆكە, ساغكردنەوەی زۆر كاڵای ( ئیدۆلۆژی-كولتوری) ئاسان ئاسانە, بەم شێوەیە مامەڵەكردن لە گەڵ پارەدا(وەك ئەوەی تەنانەت ژیّرخانی ئابووری تەنها پارە بێت..!) پێكهاتەو فۆرمێك لە بوونی ئینسانی و بوونی كۆمەڵایەتی , بوونی وجودی , بونی فەرهەنگیمان ئەداتئ, كە بە بەرزی و نزمییەكی (دەرونی –كۆمەڵایەتی ) جۆرێك خزبوونەوە , سەرەو لێژبەەنەوە , خزانێك دروست ئەكات , بۆ چاكبونەوەی یا موعجیزەمان ئەوێت, یا چەندین نەوە ئەكەینە قوربانی .

ئەگەر ئەم خولەی پەرلەمان , جدیترین و زیندوترین خولی پەرلەمانی بێت(كە ئێمە وای نابینین) لە مێژو و ئەدەبیاتی سیاسی و ئەكتی سیاسی كۆمەڵگەی كوردیدا , ئەوا بڕیِكی زۆر لە گفتوگۆو بگرەو بەردەكان لەسەر (پارە) بوو, ئەگەر دەسەڵات برێكی زۆر پشكدارو بەشدار بێت لە خولقاندنی فەزایەكی (سۆسیۆ-ئابوری ) نا جێگیرو نا تەندروست , لە دروستكردن و بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی ( وێنەیەكی ساختەو خراپی پەیوەندی ئینسان و پارە ) ئەوا ئۆپۆزسیۆن , درێژەپێدەرو شەرعییەت پێدەری هەمان وێنەو و بەرهەمهێنانەوەی هەمان وێنەیە لە (پەیوەندی ئینسانی كوردی وپارە) .

بێباكترین ئۆپۆزسیۆن ئەگەر لە دونیادا هەبێت , وێنە كوردییەكەیەتی , (هەروەك وێنە كوردییەكەی دەسەڵاتی سیاسی) لە بێخەمی و بێباكیان (لە پرۆسەیەكی رۆشنگەریانە), دونیایەك وەزیفەی (ئەقڵانی و فەرهەنگی) خراوەتە لاوە, یا باشتر بڵێم هەر ئەقڵیان پێی نەشكاوە,هیچ نەبێت لە بارەی عەدالەت و دەوڵەتی خۆشگوزەران شێوازو ئالییەت و شەرعییەتی و نا شەرعییەتی (مۆرالّیانەی پارەو چۆنێتی بەكارخستن و بەكارهێنانی ..), ئەمە لە كاتێكدا دەسەڵات (هەر هیچ نەبێت وەك چەند ئەكتەرێكی باشی ناو دەسەڵات ) خەمی بە تەنگەوە هاتن و بە هۆڵی ( گۆڕانی بونیادی و ئەقڵی و ستراكتۆرییەوەن) .

ستراكتۆرێكی نا ئەقڵانی وەها كە زۆر ئامادەیە,(یا ئامادەیی بە هێزی تێدایە بۆ دەیان هێزی بەربەری و دۆزەخی) تا ببێت بە بوونێكی بە كردار…ئەم كۆمەڵگەیە لەو دیو پارەو بوجەوە, لە سەرو بە فیڕۆدانی داهات و سەرمایەی ماتریالی و ئابورییەكەیەوە, شێلگیرانە تر , سەرسەختانە تر دەكرا دەرگیر بكرایە لە گەڵ( سەرمایە سیمبۆلی و مەعنەوییەكاندا) .تەنانەت لە دروستكردنی (وێنەیەكی تری پەیوەندی ئینسان و پارە و ئینسان و ئابووری و ئینسانی ئابوری ) . بەڵام گفتوگۆكانی ناو هۆڵی پەرلەمان, چ بە فۆرمە (سەرمایەداری و بۆرژوازی و فۆرمە شێواوە كوردییەكەی ) وا مان لێدەكات كە لەگەڵ (كارل شمیت)دا یەكبگرینەوە لەوەی , سیستەمی پەرلەمانی هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە (لە قەیرانی پرانسیپیدا) دەژی..

چون وەزیفە پرانسپی و ئەركە گرنگی و ژیارییەكەی پەرلەمان كە ( گفتوگۆ و كرانەوەیە) بووە بە فەزایەكی كۆمەڵاییەتی –سیاسی ) بچوككراوەی كۆمەڵگە تا بە فۆرمێكی مۆدێرنانەی سیاسەتكردن , رق و كینە یەكلابكرێتەوە. ئێستاكە لە سەرو بەندی دروستبون و شوناسوەرگرتنێكی نا تەندروستی چینەكان لە سەر بنەما ئابووریەكەی (تەنها ئابورییەكەی..؟!) دواتر چینەكان بە گەشەیەكی تەندروستدا ناڕۆن , (وەك ئیستاكە نیفاقی چینایەتی –ئابوری ) مرۆڤ و چینە كۆمەڵایەتیّكانی لئ ئەكەوێتەوە, بێئاگا لەو ئەرزش و بە هەند وەرگرتنەی كە زۆر لە (گۆرانكارییەكان ) لە سەر چینەكان و فۆرموەرگرتن و ململانێی ئەم چینانە دروست ئەبێت, با تایبەت (چینی بۆرژوایی و وردە بۆرژواكان) ,چون زۆر دراو بیدعە لە دونیای نوێی (فكری, سیاسی, فەرهەنگی) ئەمرۆی مرۆڤایەتیدا, لە سەروبەند و پاش دروستبوون و شوناسوەرگرتنی چینی بۆرژوا , هاتۆتە كایەوە

دوا ژمارەی هەفتەنامەی سیڤیل.9-2 – 2013 دا بلاوم کردۆتەوە .

1,116 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت