Aba-Raq

شه‌هاب كه‌ریم : ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن له‌ڕاپه‌ریندابه‌ده‌نگی ئاربیجی عه‌به‌ڕه‌ق كردی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

له‌چله‌ی ماته‌مینی پێشمه‌رگه‌ی كۆچكردویی پاڵه‌وانی قه‌یوان ماوه‌ت ، پێشمه‌رگه‌ی پارتیزانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،كاكه‌عه‌به‌ڕه‌ق.

کاتێك؛چاوه‌کانم پڕ له‌فرمێسك و،دڵم پڕ قوڵپی گریان بێت.! په‌نجه‌کانم به‌ بڕسکی پیریدا بڕۆن،چۆکه‌ شکسته‌که‌م ؛به‌رگه‌ی ئه‌م کۆسته‌ نه‌گرن،بابرده‌ڵه‌ی غه‌ریبی و شارو،ووڵاتانبم؛ جگه‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕابوردووه‌‌، بێگه‌رده‌که‌ی و شاخ و ، پێشمه‌رگه‌و ،توێشه‌به‌ره‌ی گونده‌کانی شارباژێڕ وبرسیله‌ چاوه‌کانی ئه‌وی ڕۆژێ که‌ بۆ ئازادی و خاکێکی سوتماك تێ ئه‌کۆشان ، بۆ خانه‌قای ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی نوێژی بونمان تێداده‌به‌ست و،وانه‌بوون بۆ ژیان، بۆ ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا؛ ئه‌بوینه‌ خوان ومانی؛ساته‌کانی ژیانو، لێره‌و له‌وێ بۆی داده‌مه‌زراین!. کاکی‌ گه‌وره‌م ، ئه‌وه‌ندی پێم ده‌کرێت بۆن باروتی قه‌یوان ماوتت بۆ کۆکه‌مه‌وه‌و بیکه‌مه‌ نوکی قه‌ڵه‌مێکی پڕله‌ قوڵپی خوێنی شه‌هیدانی ئه‌ویڕۆژێ، تورسکایی فانۆسێکی ژه‌نگاویت بۆ بکه‌مه‌ ڕۆشنایی بینییه‌کانی زه‌مه‌ن ، تا چێژێك بۆ ژیان و سۆزێك بۆ مه‌رگی ناواده‌ت بنووسمه‌وه‌؛که‌ چۆن هه‌موان به‌و مه‌رگه‌ی له‌به‌رمان بوو گه‌پمان ده‌کرد ؛ لێم ببوره‌ چاوه‌کانم ، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ست دێت؛ پریاسکه‌ی توندگرێدراوی یادی ئه‌وساتانه‌ت بۆ بکه‌مه‌وه‌و له‌چه‌ندوشه‌یه‌کی پڕحه‌سره‌تی غوربه‌تیمدا بۆت بکه‌مه‌ تروسکایی چیرۆکێکیی هه‌میشه‌ زیندووی نێو باخچه‌ هه‌تا هه‌تاییه‌که‌ت، ئه‌وباخچه‌یه‌ی که‌ دڵنیا نیم له‌م دوره‌وه‌ پێی شاد ببم و له‌ ئامێزتان بگرم ئه‌ی هاوڕێ ئازیزه‌کانم؛ دڵنیاشم که‌ بۆنو به‌رامه‌یی ئێوه‌ هه‌رده‌مێنێت و،هه‌ر بۆیه‌ گومان.! ناکه‌م له‌بینینه‌وه‌ت ‌، ئه‌و‌ساکه‌ زیاتر ؛ ده‌دوێین برام ، … دڵنیابه‌ ؛ زیاترده‌دوێین … کاکه‌ عه‌به‌ڕه‌ق … زیاتر ده‌ده‌وێین ئه‌ی پیاوه‌ به‌ ئه‌مه‌ك ودڵسۆزه‌که ‌‌.!

یادێک له‌ جه‌نگ.!

سوپای فاشیستی سه‌دام ؛ به‌ هێزێکی زۆره‌وه‌ ڕوی کرده‌ ناوچه‌کانی شارباژێڕ؛که‌ ئه‌وکات سنوره‌کانی هه‌موو گرته‌وه ‌. که‌ چیاکانی کردبوه‌ ئامانجی سه‌رەکی خۆی بۆ به‌رگری و مانه‌وه‌ زنجیره‌چیای ئه‌زمه‌ڕ ؛ ‌كه‌به‌‌كه‌ڵكی قه‌یوانه‌وه‌به‌ستراوه‌ ، دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ڕوانێته‌ سه‌رته‌واوی گونده‌كانی شارباژێڕ و تاده‌گاته ‌ماوه‌ت و پاشان گرنگی به‌سه‌رسه‌ربازگه‌ی سیته‌كه‌وه‌ هه‌یه‌و كۆنترۆڵی ده‌كات ،كه‌ڵكی قه‌یوان به‌دیوی ڕۆژئاوادا، نزیكی ٢٤كیلۆمه‌تره‌و ئه‌ڕوانێته‌ سه‌رته‌واوی گونده‌كانی دۆڵه‌ڕوت و سه‌ربازگه‌ی سارداو سه‌ر به‌سلێمانی و ئه‌وزنجیره‌ چیایه‌ له‌گه‌ڵ دابان هه‌لاج و تاده‌گاته ‌مه‌رگه‌و ئاوه‌ژێ و له‌گه‌ڵ كێوه‌ره‌ش و له‌بناری قه‌ندیل یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ پاشان كه‌ڵكی قه‌یوان گرنگی هه‌یه ‌به‌سه‌رگونده‌كانی به‌ری دۆڵی و تاده‌گاته‌وه ‌یاخسه‌مه‌رو گرنگی بۆسه‌كردایه‌تی ئه‌وسای یه‌كێتی نیشتیمانی هه‌بوو ،،له‌به‌رئه‌وه‌ له‌مه‌كته‌بی عه‌سكه‌رییه‌وه‌ داوایان له‌سه‌ركرده‌و به‌رپرسی شه‌ڕه‌كان كرد كه‌له‌مانگی ٦-١٨٩٦،ده‌بێت به‌پێی پێویست به‌رگری له‌جیای قه‌یوان بكرێت و بکریته‌ هێڵی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سنوره‌کانمان ، جوونكه‌گه‌رئه‌وێ به‌رده‌ستی ڕژێم بكه‌وتایه ؛‌ ته‌واوی گونده‌كانی به‌ری دۆڵه‌ڕوت و به‌ری دۆڵێ. واته‌گووندی قه‌یوان و ناحییه‌ی كارێزه‌و تاده‌گه‌یشته،‌نزیك سه‌ركردایه‌تی هه‌ره‌سی ده‌هێنا ؛ له‌به‌رئه‌وه سه‌رکردایه‌تی بڕیاریدا به‌ به‌رگری گرتنێکی باشی هێزه‌کانی ڕژێم بۆ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو ناوچه‌کانه‌وه‌ گرنگی پێدراو له‌سنوری ئێمه‌شه‌وه‌ ‌مسته‌فاچاوڕه‌ش ، شێخ جه‌عفه‌ر ، شۆڕش ئیسماعیل و وه‌هاب و چه‌ندسه‌ركرده‌یه‌ك به‌رپرسیارێتی ئه‌وشه‌ڕیان گرتە ئه‌ستۆ ، باسی چۆنیه‌تی به‌رگریكردنیان ده‌كردو ،که‌ شوێنێک هه‌بوو‌له‌ چیاکه‌ گرنگیه‌کی ستراتیجی زۆری هه‌بوو بۆ ڕاگرتنی هێز له‌ سنوره‌که‌دا که‌ئه‌مه‌ش کارێکی ئه‌سته‌م بوو ، خستیانه‌ به‌رده‌م فه‌رمانده‌کان که‌ کێ ده‌توانێت ئه‌م کاره‌ بکات . عه‌به‌ره‌ق یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆبه‌رگریكردن و به‌خۆی و هه‌شت پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ڕێکه‌وتن و شه‌ڕێکی زۆر سه‌ختیان ئه‌نجام دا

پێشمەرگەك شه‌هید و دوانیان برینداربوو به‌ڵام شه‌رێكی سه‌ختی قاره‌مانانه‌ی كردو سه‌ركه‌وتو بوو له‌شه‌ڕه‌كه‌دا ، به‌ڵام له‌سلێمانی و له‌سه‌ربازگه‌ی سارداو له‌فرقه‌ی ٣٤ و هه‌لی كۆپته‌ر زیاترله‌٢٠٠٠٠هه‌زارچه‌كدار ناچار عه‌به‌ڕه‌ق ‌دوای سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن له‌سه‌ربڕیاری ئه‌وبه‌رپرسانه ‌پاشه‌كشه‌ی كردو تاده‌هات به‌ره‌ی جه‌نگ له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ‌ته‌سك ترده‌بوه‌وه‌ هه‌تامانگی ١١شه‌ڕی داستانی قه‌یوان ماوه‌ت كه‌شه‌ڕێكی مێژوویی بووبه‌ڵام ١٢٦شه‌هیدی تیادراو له‌كۆتایشدا به‌شه‌ڕی كیمیاوی كۆتایی هات و دواتریش ئه‌نفال ده‌ستی پێكرد .

داستانه‌مه‌زنه‌كانی عه‌به‌ڕه‌ق مرۆڤی سه‌رسام ئه‌كرد و دواتریش یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌بوو ، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی و چه‌ندمانگێكی كه‌م پێش ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری ئازادكردنی كوردستان ، خۆی گه‌یه‌نده‌ ناوشار بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی شانه‌كان و په‌یامی ئازادكردنی كوردستانی به‌گه‌له‌كه‌ی راگه‌یاندو له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان به‌خۆی و مه‌فره‌زه‌كه‌ یه‌وه‌ته‌واوی زنجیره‌چیای گۆیژه‌وئه‌زمه‌ڕی له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ڕژێم ڕزگاركردو یه‌كه‌م ئاربجی به‌ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی شاری سلێمانی شاری خاوه‌ن شكۆرا گه‌یاندوو جه‌ماوه‌ر به‌بیستنی ده‌نگی ئاربجیه‌كه‌ی كاكه‌عه‌به‌ ڕه‌ق له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می وره‌ی پۆڵاینیان شاره‌جوانه‌كه‌ی شه‌هیدانی ڕزگاری ئازادیخوازی كوردستانیان ڕزگاركردو مێژوویه‌كی زیندوی پڕسه‌روه‌ری بۆگه‌لی كورداتۆماركرد .

به‌داخه‌وه‌كۆچی دوایی كاكه‌عه‌به‌ڕه‌ق له‌به‌ڕواری ٦-١-٢٠١٣بۆشاییه‌ك و كه‌لینێكی گه‌وره‌ی هه‌تاهه‌تایی له‌نێوهاوڕێ و هاوسه‌رنگه‌رانی دا و له‌ناوشۆڕشی نێوێی گه‌لی كورد ” یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دروستكرد .

1,019 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت