دکتۆر کەمال میراو دەلی : سیستەمی حیزبی و کۆیلایەتی موچە .
ئەم گرتە ڤیدۆیە کــۆڕی بەڕێز دکتۆر کەمال میراودەلی ” یە لە ڕۆژی ١٧ شوبات ، بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی ١٧ شوباتەوە لەشاری مانجستەری بەریتانیا ، کە دەزگای پێنوسەکان پێی هەڵساون . کاک کەمال لەو کۆڕەدا تیشک دەخاتە سەر هۆکارەکانی دروست بوونی سەرهاڵدانەکەو لەگەڵ بنەماکانی سیستەمی بەڕێوەبردن لە هەرێمی کوردستاندا . هەروەها لە تٶژینەوەکەیدا هۆکارەکانی پاوەنکردنی موچەو تەنگەژە کۆمەڵایەتییەکان شیدەکاتەوە .