دکتۆر سالار باسیرە : ده‌سه‌لات هه‌تاسه‌ر به‌زۆر ناسه‌پێندرێ .
( سروشتی سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان )
بۆ تێگه‌یشتن له‌و بارودۆخ و قه‌یرانه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تیه‌ی كۆمه‌لگای هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتوه پێویسته به‌ر له هه‌موو شت له سروشتی ده‌سه‌لات و سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی تێبگه‌ین. سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه بریتیه له سیسته‌مێكی ئۆتۆكراسی ته‌قلیدی كه له‌سه‌ر بنه‌مای وهلاو وه‌فا بۆ حیزب و سه‌رۆك دامه‌زراوه‌و هه‌ر بۆیه نه‌شیویستوه ببێته سیسته‌مێكی دامه‌زراوه‌یی. ولات و ده‌سه‌لات وه‌ك مولكی شه‌خسیی مامه‌له‌ی له‌گه‌لدا ده‌كرێ و توانای به‌سه‌ر ئامرزهكانی ده‌سه‌لاتدا هه‌یه هه‌روه‌ك به‌سه‌ر شمه‌كێكی خۆیدا هه‌بێت. هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ بكردرێ و موزایه‌ده‌ی پێوه بكرێ ، لهوهرهسهدا به‌ش بكرێ. ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قل و مه‌نتق دانه‌مه‌زراوه، به‌لكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و كرده‌وانه‌ی كهسهردهمانێك كاری پێكراوه‌و جێگیربوه‌و به‌میرات ماوه‌ته‌وه وه‌ك شتێكی ته‌قلیدی. ده‌سه‌لاتی سیاسیش تێیدا خه‌سله‌تێكی حوكمی فه‌ردیه. له‌م سیسته‌مه ته‌قلیدیه‌دا ئابوری خزمایه‌تی و بارودۆخی پابه‌ندبوون و په‌یوه‌ندی شه‌خسی دروستبووه‌و رۆل ده‌بینێت. به‌م شێوه‌یه گه‌شه‌كردنی ئابوری گێڕ بووه. ده‌سه‌لاته‌كه له‌سه‌ر ترس و زه‌بروزه‌نگ و خۆسه‌پاندن بنیاد نراوه. لێره‌دا پێشێلكردنی مافی تاكه‌كانی كۆمه‌ل و سهربهستیهكانیان و بوارنه‌دان به‌گروپی سیاسی جۆراوجۆر له‌ولاتدا شتێكی ئاسایی ده‌بێت. ئه‌وه له راستیدا سروشتی سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه. هه‌موو پێشكه‌وتن و هوشیاریه‌كی كۆمه‌لایه‌تی ده‌بێته لاوازكردن و گۆرینی ئه‌و نه‌ریته ته‌قلیدیه‌ی كه‌دواتر ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م ده‌سه‌لاتی ده‌سه‌لاتدارو سیسته‌مه سیاسیه تهقلیدیهكهدا. هه‌ربۆیه به‌گشت شێوه‌یه‌ك ئه‌م لایه‌نه هه‌ولی له‌ناوچوونی پێشكه‌وتن ئه‌دات و ده‌یه‌وێ كۆمه‌لگا كۆنه‌كه كۆمه‌لگایه‌كی داخراو بێت و به‌هۆی ناهوشیاری كۆمه‌له‌وه بۆی بچێته سه‌رو ده‌سه‌لاتدار جێگای یاساش بگرێته‌وه‌و ده‌یه‌وێ له‌م زیاتر كۆمه‌ل هیچی ترنهبینێت. ئه‌م ده‌سه‌لاته هه‌موو هونه‌رێك به‌كار ده‌هێنێت بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات.
( سیسته‌مێكی سیاسی بنه‌ماله له‌نێو سیسته‌مه دهولهتیهكه )
له‌م هه‌رێمه چه‌ند داموده‌زگایه‌كی ده‌وله‌تیی هه‌یه كه ده‌سه‌لات ده‌كرێ به روكه‌ش ئاماژه‌ی پێبدات وه‌ك په‌رله‌مان ، حكومه‌ت ، دادوه‌ری … به‌لام له راستیدا سیسته‌مێكی تری سیاسی بنه‌ماله ، سیسته‌می خێلێكی سیاسی هه‌یه كه خۆی خنیوه‌ته نێو سیسته‌مه دهولهتیهكهو كرمێی كردوه. له‌م روانگه‌یه‌وه بۆی بروانین ده‌بێت تێبگه‌ین بۆچی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ری بێدهسهلات كراوون و بوونه‌ته ئامرازی ده‌ستی خێل و بنه‌ماله سیاسیه ته‌قلیدیه‌كه (هه‌ردوو بنه‌ماله). هه‌رسێ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و ئه‌وه‌ی ناوی نراوه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش… سه‌رۆكی ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ر به‌یه‌ك خێزانی بنهمالهیهكهن و وا لێی ده‌روانن هه‌روه‌ك ئه‌م ولاته هه‌میشه مولكی ئه‌وان بوبێت.
( ئیراده‌ی سیاسی له كۆمه‌لگا سه‌ندراوه‌ته‌وه )
له سایه‌ی ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌دا ئیراده‌ی سیاسی له كۆمه‌لگا سه‌ندراوه‌ته‌وه. گه‌ل بێمافی سیاسیه‌و وه‌ك خزمه‌تكار ، وه‌ك ئۆبجهكتی روتاندنه‌وه سه‌یر ده‌كرێ نه‌ك وه‌ك هاولاتی له دیدگای كۆمه‌لگای مه‌ده‌نیه‌وه. به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و بنهمالهییهكان له سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیه نهتهوهییهكانهوهن و ته‌نیا له‌م دیده‌وه سیاسه‌ت و كۆمه‌ل ده‌بینن. سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌لات په‌یوه‌ندی كه‌سیه نه‌ك موئه‌سه‌ساتی. حیزب لێره‌دا بۆته ئامانج نه‌ك ئامراز ، ئه‌حزاب و میدیای سیبه‌ر دروستكراوون ، فێل كردن له بودجه‌ی گه‌ل و به‌هه‌ده‌ردانی ، دیارنه‌مانی داهاتی نه‌وت كه وه‌ك غه‌نیمه سه‌یر ده‌كرێ ، به‌لام ئه‌مانه هه‌مووییان مولكی نه‌ته‌وه‌ن. ترانسفێر كردنی پاره بۆ ده‌ره‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نیا كه‌سانێك. پشتگوێ خستنی دۆسیه‌ی جینۆساید به‌تایبه‌ت له به‌نێوده‌وله‌تی كردنی و دادگانهكردنی تاوانبارانی جینۆساید‌و دالدهدانیان، سازش كردن له‌سه‌ر ناوچه ده‌ست لێههلگیراوهكان ، هه‌وڵی كرینی دادوه‌ر و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان … به پاره ، گرتن و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و تیرۆركردنی ئازادیخوازان ، هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی خه‌لكیی ، دوو ئیداره‌یی و دوو ده‌سه‌لاتیی وه‌ك ئه‌میره‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌راست، دروستكردنی میلیشیای حیزبی له‌بری سوپای نیزامی ، سیسته‌مێكی ته‌ندروستیی وێران ، به حیزبی كردن و بێدهسهلات كردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پیاده‌كردنی ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زیی ، مراندنی هه‌ست و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی…تاد. هه‌موو ئه‌مانه له‌و دیاردانه‌ن له هه‌ریمی كوردستان به‌روونی به‌دیده‌كرێن له سایه‌ی ده‌سه‌لات و دارودهستهكانیهوه. به‌لی ولاتێكی لاقه‌كراو.
( گۆرینی سیسته‌مه‌كه ته‌نیا وه‌لامه )
ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی هه‌رێمی كوردستان نه چاكسازی پێده‌كریت وه نه ده‌شیه‌وێ چاكسازی بكات چونكه چاكسازی راسته‌قینه‌و دیموكراسیه‌ت به‌واتای كۆتایی هێنان و له‌نێوچوونی دهسهلاتهكهیهتی چونكه سروشتی ده‌سه‌لات و سیسته‌مه‌كه هی چاكسازی نیه. ته‌نیا رێگایه‌ك كه بۆ گه‌ل بمێنێته‌وه راپه‌رین و شۆرشه‌و گۆرینی سیسته‌مێكی سته‌مكاره بۆ سیسته‌مێكی تری سیاسی دادپه‌روه‌ر. پێشتر نه‌ته‌وه دواتر حیزب ، تێیدا مولكی گه‌ل بۆ گه‌ل بێت و گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لات بێت ، ببێته خاوه‌ن نان و ئازادی. ئه‌گه‌ر خه‌لكیی نه‌بنه مه‌ڕ ئه‌وانیش نابنه گورگ. هه‌ر لایه‌نێك ده‌سه‌لات بۆخۆی زه‌وت بكات و به پێچه‌وانه‌ی ویستی هاولاتیان فه‌رمانره‌وایی بكات ئه‌وا ده‌بێته داگیركه‌ر. داگیركه‌ریش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و شته‌یه كه مافی یه‌كێكی تره. ئه‌وه هی تۆیه‌و كه‌سێكی تر ده‌یخوات. ئه‌مانه ناتوانن سه‌روه‌ته‌كانیان ئه‌وه‌نده زۆر بكه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی نه‌كه‌نه سه‌ر مافی خه‌لك. بائهوهندهش نه‌فره‌ت له تاریكی نه‌كه‌ین به‌لكو هه‌ستین و چرایه‌ك داگیرسێنین. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به سه‌رشۆری رازی بێت هه‌ر شتیك بێت مرۆڤ نیه.
( ده‌سه‌لات هه‌تاسه‌ر به‌زۆر ناسه‌پێندرێ )
په‌یڕه‌وكردنی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌سیسته‌می ده‌سه‌لات له‌ده‌وله‌تدا شتێك نیه هه‌تاسه‌ر به‌زۆر بسه‌پێندرێ. هیچ سیسته‌مێك نه‌گۆڕ نیه. ئه‌گه‌ر سیسته‌مه سیاسیه پهیرهوكراوهكه له‌گه‌ل باری فكری و سایكۆلۆجی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری خه‌لكی ولاتدا گونجاو نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نییش په‌یره‌و بكرێت به‌لام وه‌كو ئه‌نجام هه‌ر هه‌ره‌س دێنێت و ئامانجی رێكخستنی ده‌وله‌ت و ولات ناپێكێ كه له‌راستیدا پێویسته بۆ خۆش گوزه‌رانی و سه‌قامگیركردنی ره‌وشی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی وئابوری هاتبێته كایه‌وه .
ئەم بابەتەم لە ڕۆژی 13/2/2013 بڵاوکراوەتەوە .
1,563 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست