سەروەر پێنجوێنی : ئێران بیرمەندی ئیسلامی (ئەحمەد قەببانچی) ی دەستگیر کردوە .
ئیدانەی دەکەین
ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە ، دەزگای هەواڵگریی ئێرانی (ئیطلاعات)، لە شاری (قوم)، بیرمەند و چاکسازی ئیسلامیی عێراقی (ئەحمەد قەببانچی) ی دەستگیر کردوە. کە ڕۆژی دوشەممە هەواڵی دەستگیرکردنەکەی بڵاو بوەتەوە. هەر ڕۆژی دوشەممە کۆمەڵێک چالاکیوانی مەدەنی لە بەغداد هەڵمەتێکیان دەست پێ کردوە بۆ داواکاریی ئازادکردنی ناوبراو.
ئەو چالاکیوانە عێراقیانە لە پەیجێکی تایبەتدا لە فەیسبوک ڕایانگەیاندوە کە سبەینێ سێشەممە کۆبونەوە و خۆپێشاندانێک ئەنجام دەدرێت لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێرانی لە بەغداد، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەو هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی.
بەپێی هەواڵێک؛ دوای دەستگیرکردنی قەببانچی، سەرکردەیەکی حیزبی شیعیی عێراقی (ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی)، داوای کردوە کە قەببانچی دادگایی بکرێت لەسەر ئەو ڕەخنانەی گرتونی لە ڕێبازی شیعی و بەتایبەتی بیرۆکەی ئیمامەت و عیصمەت و پێغەمبەرایەتی!
ئەمە یەكێکە لەو سایتانەی کە هەواڵەکەی بڵاو کردوەتەوە.
http://www.alsumarianews.com/ar/1/56290/news-details-.html
ئەمەش هەواڵی وتەکانی سەرکردەکەی (ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی) ـە
http://www.faceiraq.com/inews.php?id=1421821
ئەمەش هەڵمەتێکی ئیمزاکۆکردنەوەیە بۆ داواکاریی ئازادکردنی ئەحمەد قەببانچی
http://www.ahewar.org/camp/i.asp?id=387
ئەمەش پەیجی تایبەتیی چالاکیوانەکانە بۆ پشتگیریی داواکاریی ئازادکردنی ناوبراو
https://www.facebook.com/pages/تضامناً-مع-السيد-أحمد-القبانجي-والمطالبة-بإطلاق-صراحه/532539950119852
926 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست
- Latest Posts by
سەروەر پێنجوێنی : سهركێشیه دڵداریهكانی بانگخوازه ئیسلامیهكان ، یوسف قهڕهضاوی وهكو نمونهیهكی زهق .
-سەروەر پێنجوێنی : وێنەیەکی دانسقەی پێخەمبەری ئیسلام ( د . خ ) .
-سەروەر پێنجوێنی : چمكێك له مێژوی داگیركردنی كوردستان و بهرگریی كورد له نیشتمان له ههڵمهتی (فتوحات) ی ئیسلامیدا .
- All Posts