به‌ندی عه‌لی : دایـــــــــــــــــــــــــــــــــــــکم .
دایکم ده‌ریایه بوو ده‌ریا
بۆیه منیش جۆگه‌یه‌کم
له‌بێ ده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌ر
ئه‌و مناڵه لاسارانه‌ی
به‌رد ئه‌گرنه کانیی دڵم
چ ساویلکه‌یه ئه‌م عیشقه
چ جاهیلێکم له‌ده‌رسی
ڕق و کینه‌و تۆڵهیا ، من
………………………………………….
دایکم
له‌پاساری ده‌چوو
ئێـمه‌ش
زه‌رنه‌قووته‌ی برسی
ڕۆژی سێ جار
ده‌ممان بۆ ده‌نوکی مه‌مکی
ده‌کرده‌وه‌و دهمانگوشی
تا ئه‌بوو بهلیمۆیهکی گوشراو
……………………………………………
دایکم
په‌پووله بوو ، ئێمه‌ش
بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین
ده‌مان سوتان
پێمان وابوو
دابی عیشق ده‌بێ وابێ
ئێمه‌ی ئاگر
…………………………………
به‌فرو دایکم
زۆر شتی هاوبه‌شیان هه‌بوو
هه‌ردوو .. نه‌رم و
هه‌دوو .. بێگه‌رد
هه‌ردوو سپی و هه‌ناسه سارد
هه‌ردووکیشیان
بۆ ئه‌وه‌ی ژین چهکهرهکا
ده‌توانه‌وه
………………………………………….
دایکم
سه‌رده‌مانێکی زۆر
کۆترێکی نامه‌به‌ری
کوڕ‌و کچه ڕهدوکهوتوهکانی
شاخ بوو
ئه‌وانه‌ی له‌ترسی ڕه‌قیب
ڕهدوکهوتوی قاسپه‌قاسپی
که‌وه‌کانی ئازادی بوون
به‌ڵام … که‌مرد
که‌سێ له‌وان
ناوی مناڵێکی خۆیان
نه‌نا … فاتم
……………………………………..
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی
باوه‌شی دایکم له‌ده‌ستچوو
سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌ویم لێ
بوو بهمهنفاو
غوربه‌تی من ده‌ستی پێ‌کرد
له‌و ڕۆژه‌وه
ئینتیمام بۆ
هیچ نیشتمانێ .. نه‌ماوه
………………………..
عه‌با ڕه‌شه‌که‌ی دایکم
چه‌ند گه‌رم بوو
هێنده‌ش نه‌رم
سه‌رپۆشه سپیه‌که‌ی دایکم
کهشهڵاڵی عاره‌ق ده‌بوو
بۆنی گوڵه مێخه‌کی روحی
ئه‌وی لێده‌هات
فه‌قیانه گرێدراوه‌که‌ی دایکم
گه‌نجینه‌که‌ی سڵێمان بوو
پڕ له‌زێڕو زیوی نوقڵ و
خشڵی نۆک و گوێزو باده‌م
ده‌غیله‌که‌ی سه‌ری منیش تاهه‌نوکه
پڕه لهقریوهی مناڵی و
چڵه ریحانهکانی یادی ئه‌و
……………………….
هه‌ور ئه‌گریاو
به‌ڕێژنه بارانی ئه‌ڕشت
باکم نه‌بوو
وه‌لێ که‌دایکم ئه‌گریا
وام ئه‌زانی
زریانی عه‌رشی یهزدانهو
ئه‌ویش .. ئه‌گری
………………………
ئه‌مشه‌و به‌فر سه‌خی ته‌بعه
وه‌ک دایکم و سلێمانی
به‌هه‌رسێکیان
له‌سه‌ر ته‌خته‌ی ڕه‌شی ناخم
وێنا ئه‌که‌ن ، بۆ چاوه‌زار
شێوه‌ی جوانی