كه‌ژاڵ نوری : خێزانی كورد له ئه‌وروپا درێژكراوه‌ی خێزانی كورده له ولاتی خۆیدا .
دیمانه : ستیڤان شه‌مزینی
كه‌ژاڵ نوری ، نووسه‌ر و چالاكوانی بواری یه‌كسانی ژن و پیاو له‌م دیمانه‌یه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر پرسی ژنان و توندوتیژیی دژی مێینه و شێوه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ژن و پیاو و خێزانی كورد له ئه‌وروپا .
ستیڤان : خێزانی كورد له ئه‌وروپا چه‌ندین گیروگرفتی هه‌یه، گرنگترینیان سه‌پاندنی كولتووری خێڵ و ئاینییه به‌سه‌ر نه‌وه‌كانیاندا. پێتوایه هۆكاری پابه‌ندی خێزانی كورد له ئه‌وروپا به نه‌ریتی خێڵه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
كه‌ژاڵ نوری : خێزانی كورد له ئه‌وروپا درێژكراوه‌ی خێزانی كورده له ولاَتی خۆیدا، كۆچبه‌ری كورد به جه‌سته له ئه‌وروپا ده‌ژی بهلاَم به رۆح و به دڵ هه‌میشه له كوردستان ده‌ژی، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و سه‌ره‌تا به‌دوای ژیانیكی خۆشتر یان هۆكاری سیاسیی، ئابوری، كۆمه‌لایه‌تی هه‌ڵهاتووه، به‌رنامه‌ی نه‌بووه بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانی نوێ، ئه‌وكاتێك كه هه‌ڵهاتووه له ولاَتی خۆی كاری له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ كردووه، بیری له سبه‌ی نه‌كردۆته‌وه له مه‌نفا چاره‌نووسی چی ده‌بێت.
زۆربه‌ی كۆچبه‌رانی كورد ئێستا له‌قۆناغی دامه‌زران و جێگیر بووندان، به‌ده‌یان هه‌زاریان بوون به خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ولاَتانی خانه‌خوێ، بهلاَم له ئه‌قڵ و هۆشدا ئه‌مانه هێشتا له‌كوردستانن. ئه‌م میوانانه هه‌رگیز نازانن كه داخۆ ده‌بنه میوانی هه‌میشه‌یی یان رۆژێك له رۆژان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌وارگه‌ی خۆیان. بۆیه له‌وه‌ها حاله‌تێكدا ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ كولتووری ئه‌وروپا زه‌حمه‌ته.
كۆچبه‌ری كورد ئه‌و كه‌سه‌یه له جوگرافیای كۆمهلاَیهتی خۆی رۆشتۆته ده‌ره‌وه، به‌مجۆره هه‌موو ئه‌و تۆڕه جیاوازانه‌ی سانسۆر كه كولتوور و نه‌ریته كۆمهلاَیهتییهكان له جوگرافیای خۆیدا بۆی دروست كردبوون به‌جێدێڵێت، له ولاَتی خۆی له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی بی ده‌وڵه‌ت بووه، كه‌سێكی بێ شوناس بووه، له‌تاراوگه ده‌بێت به‌دوای شوناسدا بگه‌رێت و خۆی بدۆزێته‌وه و وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی له ولاَتی خانه‌خوێدا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌ناو هاوكێشه تازه‌كاندا پێگه‌یه‌ك بۆ خۆی دیاری بكات.
راسته جیاوازیی كولتوور لێره‌دا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕێت له دیاریكردنی ستاتۆی هه‌موو تاكه‌كانی كۆچبه‌ران، بهلاَم به‌رله‌وه‌ی باسی جیاوازیی كولتوور بكه‌ین ده‌بێت ئاماژه بۆ هه‌ندێك خاڵی دیكه بده‌ین له‌وانه‌ش جگه له بوونی ده‌وڵه‌ت له تاراوگه و به‌رجه‌سته‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی حوكم و فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت.
بوونی ئابورییه‌كی لیبراڵ و بازاڕێكی ئازاد كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه بۆسه‌ر یه‌كه یه‌كه‌ی كۆچبه‌ران له‌لایه‌ك و لایه‌كی دیكه‌ش كۆمه‌ڵه میكانیزمێكی ئاڵۆی ژیان دروست ده‌كات كه زه‌حمه‌ته كۆچبه‌ر به ئاسانی لێی تێبگات، ئه‌گه‌ر لێشیتێبگات زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت وه‌ك ره‌وشتی رۆژانه‌ی ژیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و هه‌موو ئه‌و ره‌هه‌نده ئه‌خلاقی و كۆمهلاَیهتی و ئابووری و ده‌روونیانه قبوڵ بكات كه لێره به‌هۆی ئه‌و دوو هۆكاره‌وه ره‌گی قووڵی له نێو كۆمه‌ڵگای خۆرئاوادا داكوتیوه.
ده‌وڵه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی حوكمكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ولاَت له خۆرئاوا دیموكراسی و مافی مرۆڤی به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌م دوو چه‌مكه داینامۆی رۆحی ئه‌و سیستمه‌یه ئیتر وه‌ك یاساكانی سروشتیان لێهاتووه و له‌هه‌موو جومگه و پایه‌كانی ژیاندا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، گرفت لێره‌دا ئه‌وه نییه تاكی كورد به‌هۆی ژێرده‌سته‌بوونییه‌وه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكانه‌دا ئاشنا نه‌بووه، به‌ڵكو گرفته هه‌ره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه كۆچبه‌ری كورد له ژێر سایه‌ی رژێمگهلێكدا ژێرده‌سته بووه كه ته‌واو دیكتاتۆریی و تۆتالیتاریی و فاشست ره‌فتار بوون، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌مجۆره له سیستمی حوكمدا نه‌ك كۆچبه‌ری كورد به دیموكراسی و مافی مرۆڤ ئاشنا نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌و له‌ناو مرۆڤه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌و جۆره سیستمانه‌دا هه‌رگیز كۆیله‌ی پله یه‌ك نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌و كۆیله‌ی پله دوو بووه و كۆیله پله یه‌كه‌كان حوكمیان كردووه.
له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا مرۆڤ هه‌تا پله‌یه‌ك بێ‌نرخ و بێقیمه‌ت بووه كه بونیادی كۆمهلاَیهتی و ته‌نانه‌ت كولتووریشی توشی ئیفلیجی كردووه، تاكه‌كانی كردووه به تاكی پاسیڤ و به‌كاربه‌ر به‌جۆرێك تاكه خه‌م له‌م ره‌وشه‌دا ته‌نیا خه‌می به‌رده‌وامی بووه له ژیاندا (پرۆسه‌كانی سڕینه‌وه‌ی كولتوور و زمان و دابونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و…هتد به‌ده‌ستی به‌عس ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردی تیادا ژێرده‌سته‌یه).
ئینجا ئه‌و (حدود)انه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌و ولاَتانهدا بۆ مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می داناون و له‌سه‌ری په‌روه‌رده‌یان ده‌كات هێنده نامرۆڤانه و دواكه‌وتوون كه زه‌حمه‌ته تاكی كورد هه‌روا به‌ئاسانی له‌تاراوگه بتوانێت تێیانپه‌ڕێنێت! بۆیه تێگه‌یشتن له كولتووری دیموكراسی و مافی مرۆڤ چه‌ند قورسه قبوڵكردنیشی هێنده زه‌حمه‌ته و سه‌رئه‌نجام له‌نێو خێزانی كۆچبه‌رانه‌وه تاكی ده‌بڵ مۆراڵ دروست ده‌بێت كه له‌ماله‌وه شتێكن و له ده‌ره‌وه‌ی مالێش شتێكی دیكه‌ن و ئه‌مه‌ش زۆر جار به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌نێوان تاكه‌كانی خێزاندا دروست ده‌كات.
رۆژئاوا ئیستا له قۆناغێكی ئابووری زۆر جیاوازدایه، لێره له پاش شۆڕشی پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیی و كۆمۆنیكهیشنهوه، قۆناغی تازه‌ی ئابووری دێته گۆڕێ كه به ئابووری مه‌عریفه ناسراوه، له‌م قۆناغه‌دا ئیتر ره‌گه‌زه‌كانی سه‌رمایه و كار رۆڵی یه‌كه‌م نابینن له ماكینه‌ی بازاڕ و ئابووریدا به‌ڵكو ره‌گه‌زی مه‌عریفه یه‌كه‌م و گرنگترین ره‌گه‌زه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا، ئه‌م قۆناغه‌ش سه‌ره‌تا كه‌وته وێزه‌ی هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كانی خێزان و هۆزو گوند و شار و ته‌نانه‌ت سنووری ولاَتانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له ژیانی سه‌رمایه‌داریدا رواڵه‌تی كۆمه‌ڵگای گۆڕی.
سه‌ره‌تا له كۆمه‌ڵگای قه‌تیس و داخراو گۆڕینی بۆ كۆمه‌ڵگای كراوه و پاشان گۆڕی بۆ كۆمه‌ڵگای لیبرالیزهكراو كه راسته‌وخۆ وابه‌سته‌ی كرد به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و بازاڕه‌وه، هاوتای پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان كۆمه‌ڵگاش دیجیتالیزه كرا، پاشان كه‌وته وێزه‌ی ولاَتان و هه‌موویانی كرده‌وه و كردنی به گروپ و جه‌مسه‌ری كراوه، كه له‌م كاره‌ش ته‌واو بوو ئیتر هه‌موو جیهان بوو بهگوندێكی گه‌وره‌ی ئاوهلاَ، ئێستا له‌م گونده‌دا مرۆڤه‌كان شوناسی گه‌ردونیان هه‌یه به (هاوولاَتی گه‌ردونی) ناو ده‌برێن، ئه‌مه ئه‌و سیحره‌یه له‌پشت ئه‌وه ده‌وستێت بۆچی تاكی رۆژئاوایی به تاكی ئۆتۆنۆم وه‌سپ ده‌كرێن، مه‌به‌ستیشم له ئۆتۆنۆمبوونه له هزر و گیرفان و ئه‌قڵ و هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی دیكه‌ی ژیان، ئه‌مه‌یه كۆچبه‌ری كورد تووشی شۆكی مه‌عریفه ده‌كات و به‌ئاسانی لێی تیناگات و ناتوانێت ئاوێته‌ی بێت و گرفتی بۆ دروست ده‌كات.
ستیڤان : به بڕوای تۆ كوشتنی ژنانی كورد له ئه‌وروپا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
كه‌ژاڵ نوری : پاشخانی فه‌رهه‌نگی بكوژ و وابه‌سته‌بوونی به كولتووری دواكه‌وتوانه‌وه و ره‌هه‌ندی ئاینی و ره‌هه‌ندی جوگرافی به‌وه‌ی له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپای دیموكراسیدا و له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری جوگرافی كولتووری خۆرههلاَتی ناتوانێت ئاوێته به كولتووره نوێیه‌كه بێت. بۆیه په‌نا ده‌باته بهرئهنجامدانی تاوانی كوشتن.
ستیڤان : هۆشیاریی سێكسیی لای تاكی كورد چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟.
كه‌ژاڵ نوری : هۆشیاریی سێكسی لای تاكی كورد له ئاستێكی ئێجگار لاوازدایه، بهلاَم سفر و سڵه‌مینه‌وه؟ نا به‌و شمولییه نییه، ئه‌و رایه به‌هه‌ڵه ده‌زانم.
ستیڤان : هه‌ست ناكه‌یت پیاوی كورد ته‌نیا وه‌ك ئامڕازێكی سێكسیی سه‌یری ئافره‌ت ده‌كات؟. هه‌رواش پێتوانییه ئافره‌تی كورد هه‌میشه حه‌زه‌ر له پیاو ده‌كات؟.
كه‌ژاڵ نوری: جا ئایا خۆی له بنه‌ڕه‌ته‌وه وا نییه و ژن و پیاوی كورد به‌و شێوه‌یه سه‌یری یه‌كتری ناكه‌ن؟ بهلاَم ئه‌مه‌شیان هه‌ر شمولی نییه.
ستیڤان : تا هه‌نووكه ئافره‌تی كورد رووبه‌ڕووی ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی سێكسیی ده‌بێته‌وه. بۆچوونێك هه‌یه پێیوایه ئه‌مه بۆ لاوازیی كه‌سێتی ئافره‌تی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه. تۆ له مباره‌وه چ سه‌رنجێكت هه‌یه؟.
كه‌ژاڵ نوری : ته‌نگ پێهه‌ڵچنین ده‌ستدرێژییه، ده‌ستدرێژیش ئه‌نجامدانی تاوانه، ئه‌رێ تاوانكردن چی په‌یوه‌ندیی به كه‌سایه‌تی قوربانییه‌كه‌وه هه‌یه؟.
تێبینی: ئه‌م دیمانهیەم له ژماره “18″ گۆڤاری “شه‌پۆل” له 5-2-2013 بلاَوكراوهتهوه .