Shino-Muhamad-1

شنۆ محەمەد : ئه‌وانه‌ى گۆشت ئه‌خۆن بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌خۆيان بكه‌ن نيوه‌ى ئه‌خلاقى ئينسانى خۆيان له‌ده‌ست داوه .‌

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قێزه‌وه‌نترين كارێك كه‌ مرۆڤ ئه‌يكات خواردنى گۆشته‌ .

مرۆڤ تا رادده‌يه‌كى ئه‌وه‌نه‌ دڵره‌ق و درنده‌يه‌ ، ئاماده‌يه‌ بۆ تێر كردنى سكى خۆى ، هه‌زاران ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌ر په‌له‌قاژه‌ى خوێن بكات . بێ به‌زه‌يي و ناميهره‌بانى مرۆڤ گه‌يشتۆته‌ رادده‌يه‌ك هه‌موو سنوره‌كانى دڵره‌قى و بێ به‌زه‌يي و ناميهره‌بانى به‌زاندووه .

مرۆڤ به‌ گشتى يا بير ناكاته‌وه‌ يا كه‌ بيرى كرده‌وه‌ ته‌نيا بير له‌به‌رژه‌وه‌ندى و حه‌زه‌كانى خۆى ئه‌كاته‌وه‌ . يه‌كێكيش له‌و حه‌زه‌ چه‌په‌لانه‌ى مرۆڤ بريتيه‌ له‌كوشتن و سه‌ربرينى ئاژه‌لان . بەم کارەی مرۆڤ ئه‌وه‌نه‌ ريسوا و نابوود ئه‌كات له‌ پێناو ژه‌مه‌ خواردنێك ئاماده‌يه‌ هه‌زاران ئاژه‌ل بكوژێت . من نازانم مرۆڤ كه‌ى بايي ئه‌وه‌نه‌ ميهره‌بان و ئاقل ئه‌بێت ، كه‌ تێبگات سه‌ربرينى به‌رخێك هيچ جياوازيه‌كى نيه‌ له‌گه‌ل سه‌ربرينى منالێك . ئاخر هه‌ردووكيان هه‌ستيان هه‌يهو‌ هه‌ردووكيان هه‌ست به‌ ئازارو ترس ئه‌كه‌ن . هه‌ردووكيان حه‌ز ئه‌كه‌ن خۆش بژين و دوور بن له‌ ناخۆشى . كه‌وايه‌ ئێمه‌ى مرۆڤ بۆ له‌پێناو ژه‌مه‌ خواردنێكدا گيانیان لێبسه‌نينه‌وه‌ . ئايا به‌مه‌ ئه‌خلاقى ئێمه‌ ناكه‌وێته‌ ژێر گه‌وره‌ترين پرسياره‌وه‌ ؟ . گه‌ر مرۆڤ ويژدانى هه‌بێ و كه‌مێك ئه‌قلانه‌ بيربكاته‌وه‌ ، ئه‌وا ئه‌و پرسياره‌ له‌خۆى بكات ، ئاخۆ گه‌ر ئه‌وان له‌ئێمه‌ به‌هێزتر بوونايه‌ و هه‌مان ئه‌و كرداره‌ قێزه‌وه‌نه‌يان له‌گه‌ڵ ئێمەدا‌ بكردايه‌ كه‌ ئێمه‌ ئه‌يكه‌ين . تۆ بلێ ى ئه‌و كات ئێمه‌ هه‌لوێستمان چى بوايه‌ ؟ . ده‌ى ئه‌ى مرۆڤ گه‌ر بۆ چركه‌يه‌كيش بێت بير له‌و ديمه‌نه‌ بكه‌رەوه‌ كه‌ ئاژه‌لێك هاتووهو‌ براكه‌ت يا كچه‌كه‌ت يا خوشكه‌كه‌ت يا دايكت به‌به‌رچاوى تۆوه‌ سه‌ر ئه‌برێ و گۆشته‌كه‌ى ئه‌كاته‌ ژه‌مه‌ خۆراكێك بۆ خۆى ! . بير بكه‌رەوه‌ تۆ بلێى ئه‌و كات هه‌لوێستت چى ببێت و چۆن بير بكه‌يته‌وه‌ ؟ .

گه‌ر له‌هه‌ر روانگه‌يه‌كه‌وه‌ بروانينه‌ گۆشتخۆریى ، ئه‌وا ئه‌گه‌ينه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى مرۆڤ به‌هيچ شێوه‌يه‌ك گۆشت خۆرنيه‌ . به‌لكو ئه‌و كاره‌ى پتر لادانیى ناهۆشيارى و نا ئه‌خلاقيه . ‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌گينا گه‌ر له‌شێوه‌و پێكهاته‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ين ، تا ئه‌گاته‌ كاريگه‌ريه‌ خراپه‌كانى خواردنى گۆشت به‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه‌ . ئه‌وا بۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه‌ گۆشتخۆرى شتێك نيه‌ جگه‌ له‌حه‌زێكى چه‌په‌لى مرۆڤ له‌پيناو به‌ده‌ست هێنانى خۆشى . ئينجا گرينگ نيه‌ ، ئه‌مه‌ له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌و كێ له‌م نێوه‌نده‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێت . چونكه‌ لاى مرۆڤ گرنگ ئه‌وه‌يه‌ زۆرترين چێژ ده‌سته‌به‌ربكات ئينجا گرينگ نيه‌ چۆن و به‌ چى و له‌ چى .

جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له‌گۆشتخۆر ناچێت بۆ نمونه‌ ئه‌و ئاژه‌لانه‌ى گۆشت ئه‌خۆن ئه‌توانن له‌تاريكيدا ببينن به‌لام مرۆڤ ناتوانێ .. ئاژه‌لانى گۆشتخۆر ئه‌توانن له‌ مه‌ودايه‌كى دووردا بۆنى نێچيربكه‌ن و به‌وهۆيه‌وه‌ ڕاوى بكه‌ن ؛ به‌لام مرۆڤ ناتوانێ له‌مه‌ودايه‌كى دووردا بۆنى هيچ شتێك بكات .. ئاژه‌لانى گۆشتخۆر ڕيخۆله‌يان زۆر كورته‌و گۆشت ماوه‌يه‌كى كه‌م تيايدا ئه‌مێنێته‌وه‌و كه‌متر ژه‌هراوى ئه‌بێت . به‌لام ريخۆله‌ى رووه‌ك خۆره‌كان به‌مرۆڤيشه‌وه‌ دريژه‌و سه‌ره‌نجام گۆشت ماوه‌يه‌كى زۆر تيايدا ئه‌مێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌بێته‌ هۆى ژه‌هراوى بوون . ئاژه‌لانى گۆشتخۆر ئه‌توانن تامه‌ودايه‌كى زۆر رابكه‌ن به‌دواى نێچيره‌كه‌يان ؛ به‌لام مرۆڤ ناتوانێ . ئاژه‌لانى گۆشتخۆر ئه‌توانن گۆشت به‌خاوى بخۆن به‌لام مرۆڤ ناتوانێ .. ئاژه‌لانى گۆشتخۆر كه‌لبه‌يان هه‌يه‌ بۆ هه‌لدرينى گۆشت ، به‌لام مرۆڤ نيه‌تى . ئه‌مانه‌و چه‌ندين نمونه‌ى تر كه‌ ئه‌يسه‌لمێنێ مرۆڤ له‌ڕووى جه‌سته‌ييه‌وه‌ بونه‌وه‌رێكى رووه‌ك خۆره‌ ، نه‌ك گۆشت خۆر . ئه‌وه‌ى مرۆڤيشى كردۆته‌ گۆشتخۆر چاوچنۆكى و به‌رژه‌وه‌ندى خوازى و نه‌بوونى هۆشياريه‌كى پێويسته‌ كه‌وا له‌مرۆڤ بكات بير بكاته‌وه‌ كه‌خواردنى گۆشتى به‌رخێك يابالنده‌يه‌ك هيچ جياوازيه‌كى نيه‌ له‌گه‌ڵ خواردنى گۆشتى مرۆڤێك .

به‌ هۆى پێشكه‌وتنى زانستى پزيشكى و ده‌رونى پسپۆره‌كانى ده‌رونزانى و پزيشكى په‌ييان به‌زۆر گاريگه‌رى نێگه‌تيڤ بردووه‌ ، به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌وه‌و چه‌ندين تاقىكردنه‌وه‌ى گه‌وره‌كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى گۆشت ئه‌خۆن و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ڕووه‌كخۆرن . ده‌ره‌نجامى تاقى كردنه‌وه‌كان زۆر نێگه‌تيڤ بووه‌ به‌سه‌ر گۆشتخۆره‌كان چونكه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى گۆشت ئه‌خۆن حه‌وت جار له‌مرۆڤه‌ رووه‌كيه‌كان توندوتيژ ترن ؛ وه‌كه‌م عاتيفه‌ ترن . وه‌يه‌كێك له‌پرۆفيسۆره‌ ده‌رونيه‌كان ئه‌لێت : هه‌ر كه‌سێك گۆشت نه‌خوات زۆر ئه‌سته‌مه‌ بتوانێ مرۆڤ بكوژێت ، چونكه‌ خواردنى گۆشت يا كوشتنى ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌ر سه‌ره‌تاى دروست بوونى ڕه‌گى توندو تيژيه‌ له‌ مرۆڤ .

تيرۆرسته‌كان كاتێك خه‌لك ئاماده‌ ئه‌كه‌ن بۆ سه‌ربرينى ئه‌وانى دى ، سه‌ره‌تا فێريان ئه‌كه‌ن چۆن سه‌رى په‌له‌وه‌ر ببرن و دواتر به‌رخ ، دواتر گا ، تا ئه‌گاته‌ مرۆڤ . چونكه‌ مه‌حاله‌ مرۆڤ بتوانێ سه‌رى مرۆڤ ببرێت ، گه‌ر پێشتر سه‌رى ئاژه‌لى نه‌بريبێت . واته‌ سه‌ربرينى ئاژه‌ل رێگايه‌كه‌ بۆ دروستكردنى تيرۆرست و مرۆڤى شه‌رانى و توندو تيژ . ئه‌و كه‌سانه‌ى شێخ زانا له‌كورستان پێى گه‌ياندبوون بۆ سه‌ربرينى مرۆڤ ، سه‌ره‌تا فێرى كردبوون چۆن سه‌رى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر ببرن .

به‌ دلنياييه‌وه‌ باسه‌كه‌ زۆر له‌مه‌ زياتر و قوڵتره‌ . وه‌قسه‌ى زياتر هه‌ڵ ئه‌گرێ و پێويسته‌ مرۆڤ خۆى تێك بشكێنێت و سه‌ر له‌نوێ خۆى دروست بكاته‌وه‌ و گۆرانكارى له‌هه‌موو ئه‌و هه‌لسوكه‌وتانەی خۆى بكات ؛ به‌تايبه‌ت له‌خواردندا چونكه‌ مه‌سه‌له‌ى ڕووەکی به‌راى من ، مه‌سه‌له‌يه‌ى پتر ئه‌خلاقى و ئينسانيه‌ ، نه‌ك فيكرى و مه‌عريفى . بۆيه‌ هيوادارم له‌ ئێستاوه‌ به‌خۆماندا بچينه‌وه‌و دوور بكه‌وينه‌وه‌ له‌خواردنى هه‌مووجۆره‌ گۆشتێك .

8,110 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت