دکتۆر کەمال میراودەلی : زمانی ستاندارد ” پێناسە ، پرۆسە ، پێگەیاندن ” .
بەشی یەکەم /
پوختەی ئەنجامی باسەکە :
١. زمانی ستاندارد گەشەکردن و پێگەیاندنی یان زاڵكردنی شێوەزمانێکیی ناوچەیی یان کۆمەلە شێوەزمانێکی تێکەڵبووی ناوچەیی گەلێکە و وەک زمانی هاوبەشی هەموو گەلەکە بۆ مەبەستی دروستکردنی یەکێتیی نەتەوەیی، ئاسانکردنی تێكگەیشتنی خەلکی ناوچە ودەڤەرە جیاوازەکان و توێژە کۆمەلایەتییە جیاوازەکان لە یەکتر و، بەکارهینانی بۆ مەبەستی پەروەردەو فێرکردن و خوێندن و کارە ئیدارییەکانی دەولەت و دەزگاکانی و، پاراستنی وەک رەمزو ئامرازێکی گرنگی ناسنامەو و یەکیتی نەتەوەیی و پەروەردەکردنی نەوەکان.
٢. زمانی ستاندارد یان ئەنجامی پرۆسەیەکی گەشەکردنی مێژوویی فرە-لایەنە کە بە پشتگیریی و بریاری سیاسیی تەواو دەکرێت و جێی خۆی دەگرێت.
٣. یان ئەنجامی بریاری سیاسیی و هێزە کە بە زۆر بۆ مەبەستی سیاسیی نەتەوەیی زمانە ستانداردەکە دروستدەکاو لە پەروەردەو ئەکادیمیا و دەزگاکاندا دەیسەپێنێ و پرۆسەی مێژوویی بۆ دروست دەکات.
(١)
گرفتی پێناسەو پرۆسە
یەکەم ئەرک پێناسه‌ی زمانی ستاندارده. تا پێناسه‌کان ساغ نه‌که‌ینه‌وه، دروست نازانین باسی چی ده‌که‌ین. ئه‌مه سه‌ره‌تای ئاخاوتنی فه‌لسه‌فه‌شه که سۆکرات وه‌ک دایله‌کتیک بنیاتی ناو ئه‌فلاتون له ئاخاوتنه سۆکراتییهکانیدا به‌رجه‌سته‌ی کرد. پێناسهکە خۆی له خۆیدا بناغه‌ی دامه‌زراندنی ئاخاوتنه‌که یان گوتاری زمانی ستانداردمان ده‌داتێ. دیاره هه‌موو گرفت و گرێکوێره‌کانی میتۆدۆلۆجی له سه‌ره‌تا دامه‌زرێنه‌ره‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن. بەلام پێناسە خۆی هەر وەک چۆن سەرەتایە، ئاکامیشە، یان راستتر سەرەتایەکە کە ئاکامەکەی بەخۆگرتووە، واتە ئەنجامی ساغبوونەوەی پرۆسەیەکە.
خۆشبه‌ختانه له هیچ بوارێکی زانیندا له سفره‌وه ده‌ستپێناکه‌ین به‌ڵكو له زه‌مینه‌یه‌کی پته‌وی زانسته‌وه.
به واتایه‌کی دی، پرسی زمانی ستاندارد له مێژووی ئه‌زموونی زمانه زیندووه‌کانی دنیادا، ئه‌وروپایی و هی تر، ده‌مێکه سروشت و ره‌وش و پرۆسه‌و روخساره‌کانی ناسێنراون و ساغ کراونه‌وه. زمان و زاراوه‌ی زانستیش بۆ پێناسه‌کردنی پرۆسه‌و ئاکامه‌کانی به‌رهه‌مهێنراون. ڵێره‌دایه که ئێمه، وه‌ک کورد، ناچارین له سفره‌وه ده‌ستپێبکه‌ین. واته له وه‌رگرتن و دروستکردنی زاراوه‌ی زانستی بۆ باسی یان پێناسه‌ی زمانی ستاندارد.
هه‌ر پێناسه‌یه‌ک پشت به چه‌ندین پێناسه‌ی تر ده‌به‌ستێ تا په‌یکه‌ره ئاخاوتنکارییهکه دروست ده‌بێ و زه‌مینه زانستییه‌که ساز ده‌بێ. ئه‌و پێناسانه‌ش کاری ئه‌کادیمی باسکاریی زۆریان ویستووه تا به شێوه‌یه‌کی زانستی مانابه‌خش بن. له پێشه‌کی ‘فه‌رهه‌نگی رێزمانی کوردی’ دا ئاماژه‌م به‌و ده‌وره بنچینه‌ییه‌ی زاراوه‌و پێناسه‌کان به که‌ره‌سه‌و ته‌داره‌کی زمانی خۆمان بۆ دامه‌زراندنی زانسته‌کان کردووه. ” ناتوانین هیچ پرۆژه‌یه‌کی بیریی، فه‌لسه‌فیی، ئه‌دەبیی، زانستیی، کۆمه‌لناسیی، هتد دابنێین ئه‌گه‌ر بنچینه‌و پرۆسه‌و که‌ره‌سه‌و ته‌داره‌کی زمان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه دابین نه‌که‌ین و سه‌رکه‌وتووانه به کاری نه‌هینین.” (2007 /ل 5).
پێناسه‌ی زمانی ستاندارد باسیكی زانستی نابێ گه‌ر به که‌ره‌سه‌ی زاراوه‌ی زانستی لێی نهدوێێن. مادام ئه‌و زاراوه‌و کۆزانه زانستییانه‌ش هێشتا دانه‌مه‌زراون، بۆچوونه‌کان ته‌نیا وه‌ک بۆچوون یان بیر‌و را، ده‌مێننه‌وه نه‌ک دامه‌زراندنی زانستی.
زاراوه‌ی زمانی ستاندارد دیاره زاراوه‌یه‌کی دروستکراوه، چونکه شتێکی ئاشکرایه که له هه‌موو زمانێکی دنیادا زار /شێوه‌زمان [دایه‌لێکت) هه‌ن و هه‌بوون به‌رله‌وه‌ی زمانێکی هاوبه‌شی باو‌و ناسراو که پێی ده‌وترێ زمانی ستاندارد دروست ببێ. واته زمانی ستاندارد هه‌بوویه‌کی پێشینه نییه به‌لکو پێگهیشتراوه، به مانایه‌کی دی ئه‌نجامی یان به‌رهه‌می (پرۆسه) یه‌که، نه‌ک (پرینسیپ)ه‌که‌ی یان سهرهتاگهکهی. بۆیه بۆ پێناسه‌ی زمانی ستاندارد ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی زانستی، له به‌ر رووناکایی ئه‌زموونی زمانه ستاندارده‌کانی دنیادا، ئه‌و پرۆسه وه‌سف بکه‌ین که زمانه ستاندارده‌که پێده‌گه‌یه‌نێ.
دیاره سه‌رنجێکی خێرای پرۆسه‌ی دروستبوون یان دروستکردن یان پێگه‌یشتنی زمانی ستانداردی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز بۆمان ده‌رده‌خا که پرۆسه‌کان له زۆر رووه‌وه به تایبه‌تی له هۆکاره دهرەوهییهکان و ههلومارجه بهردهستبووهکاندا جیاوازییان هه‌یه، به‌لام پرۆسه ناوهوهییهکه واته ره‌وشی دروستبوونی زمانه ستاندارده‌که یان شێوه‌ی دوایی ده‌رکه‌وتن و چه‌سپاندنی لێکچوونێکی زۆر هه‌یه که ده‌شێ روخساره‌کانی دیاریبکرێن.
ئه‌و روخساره دروستبووانه‌ی ئاکامی پرۆسه‌که‌ن که پێناسه‌ی زمانی ستاندارد دیاری ده‌که‌ن، بۆیه ناشکرێ له پرۆسه‌که‌یان جیا بکه‌ینه‌وه. به واتایه‌کی دی، پێویسته پێناسه‌ی زمانی ستاندارد، وه‌ک وتم به پشتبه‌ستن به ئه‌زموونی به زانستکراوی زمانه ستاندارده‌کانی دنیا، ده‌بێ هه‌م وه‌ک پرۆسه، هه‌م وه‌ک ئاکامی پرۆسه‌که، بکه‌ین. گه‌ر پرۆسه‌که فرامۆش بکه‌ین ویه‌کسه‌ر باز بده‌ین بۆ ره‌وش و روخساره‌کان سوودی فیربوون له پرۆسه‌که له ده‌ستده‌ده‌ین و بۆ ئاکامێ باز ده‌ده‌ین که زه‌مینه‌و ههلو مه‌رجی پرۆسه‌که‌ی تێنهپاراندووه.
(٢)
بنەما زانستییەکانی میتۆدۆلۆجی نوێ
فه‌یله‌سوفی پۆستمۆدێرنی فه‌ره‌نسی فوکۆ بۆ لێکدانه‌وه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌ک چوار دامێن دیاری ده‌کا:
:mode of existence ١. رەوشی بوون
ره‌وشی بوونی: چۆنه؟ روخساره‌کانی چین؟ ناسکاره‌کانی چین که جیای ده‌کاته‌وه‌و حاله‌تێکی تایبه‌تی بوونی ده‌ده‌نێ؟ ستراکتوره‌کانی بوون و مانه‌وه‌ی چۆنن؟
conditions of possibility 2-هه‌لومه‌رجی به‌رتوانابوونی (ئیمکانبوونی):
واته ئه‌و هۆکارانه چین که وا ده‌کا شتێ یان دیارده‌یه ببێ یان بشێ یان بتوانرێ ئه‌نجام بدرێ.
space of existence٣. ئارای یان بؤشگای/ژینگەی بوونی:
واته ئه‌و شوێنه‌ی له بووندا داگیریکردوه‌و یان ژینگه‌که‌ی . ئه‌مه سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌کان وتێکەلکارییەکانی بوونی لەو شوێنەی تێیدا داەردەکەویت ده‌گرێته‌وه.
function of existence4. ئه‌رکی بوونی:
بۆ چ مه‌به‌ستێک ئه‌و شته هاتۆته بوون؟ یان وردتر: ئه‌رکی ئه‌و دیارده یان شته یان بووه له پرۆژه‌و پرۆسه‌ی سیستمی سیاسیی وده‌سه‌ڵاتدا چییه؟
ئه‌م چوار لایه‌نه‌ی میتودۆلۆجی زانینی یان ئیپستیمۆلۆجی فوکۆ چوار لایه‌نی سه‌ره‌کی هه‌ر پێناسه‌یه‌ک، ناساندنێک یانلێکدانهوهیهک پێک دێنن که بریتیین له : پرۆسه، ره‌وش و ژینگه‌و ئه‌رک. ده‌توانین پێناسه‌ی زمانی ستانداردیش به به‌کارهێنانی هه‌ر یه‌کێ له‌و چوار دامێنه بکه‌ین.
(٣)
1. زمانی ستاندارد وه‌ک ره‌وشی بوون :
له‌م روانگه‌وه ئێمه به سه‌رنجدانی ره‌وشی بوونی زمانه ستاندارده‌کانی دنیا ده‌پرسین: ره‌وشی زمانه ستاندارده‌که چییه؟ واته چ ئه‌و زمانه‌ی وه‌ک زمانی ستاندارد چه‌سپاندووه؟ حاڵه‌تی بوونی چۆنه؟ روخسار‌و ناسکاره جیاکه‌ره‌وه‌کانی کامانه‌ن؟ ئه‌مه ئاسانترین و کورترین و دیارترین رێگایه بۆ ناساندنی زمانی ستاندارد و له‌وه ده‌رده‌چێ جەوهەر یان دایله‌کتیکی ماناکه له روانگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فییه‌وه لێکبده‌ینه‌وه به‌لکو (وه‌سفی) نیشانه‌و روخساره ماتریالی و کۆمەلایەتییە دیاره‌کانی بوونی ده‌که‌ین وه‌ک هه‌ن و له‌و روخسارانه‌وه ده‌گه‌ینه پیکهێنانی کۆزانێک بۆ پێناسه‌که.
زۆربه‌ی پیناسه ستاندارده‌کانی زمانی ستاندارد به دیاریکردنی روخسار‌و ناسکاره‌کانی پێناسه‌ی ده‌که‌ن.
بەکورتی لەم هەنگاوە بنچینەییەدا دەپرسین: ئەو رەوشەی بوونی زمانی ئینگلیزی، یان هۆلەندی، یان فەرەنسی هتد چییە کە وای لێکردووە وەک زمانی ستاندارد ئێستا ناسراوبێت و بەکار بێت؟
ئەم رەوشی بوونە کۆمەڵی روخسار، یان دامێن یان پراکتیس دیاری دەکات کە دەتوانین لە کۆی هەموویان وەسفی زمانی ستاندارد بەدەستبێنین. دەلێین وەسف نەک پێناسە، چونکە زمانی ستنادارد دەشێ تەنیا وەسف بکرێ نەک پێناسە، یان پێناسەکەی باسی ناوەرۆکێک و حەقیقەتیکی جەوهەریی زارێک و رەوشی بوونی ناوخۆیی نییە، بەلکو بریتییە لە وەسفی هەموو ئەو روخسار‌و هۆکارانەی ، دیارە لە ئەنجامی پرۆسەیەکی مێژوویی سروشتیی یان دروستکراودا، وایان کردووە ئەو زارە وەک زمانی ستاندارد بکەوێتە کار‌و بناسرێت.
بۆ نموونه: پرۆگرامی زمانی هۆله‌ندی کولێجی زانکۆی له‌نده‌ن، زمانی ستانداردی هۆلەندی ئاوا وەسف ده‌کا وه‌ک له خواره‌وه ده‌ینووسینه‌وه:
ناسکاره نموونه‌ییه‌کانی زمانی ستاندارد چه‌ندین له ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته خۆی: UCL
1. فه‌رهه‌نگێک یان چه‌ند فه‌رهه‌نگێکی سه‌رچاوه‌یی باوه‌رپێکراو که وشه‌گه‌لی زمانه‌که تۆمار بکات وه‌ک فه‌رهه‌نگی هۆله‌ندی گرۆت ڤان دال.
Grote Van Dale dictionary
2. رێزمانێکی سه‌رچاوه‌یی باوه‌رپێکراو که شێوه‌کان و یاساکان و ستراکتوره‌کانی زامه‌نه‌که تۆمار بکات. بۆ نموونه:
Algemene Nederlandse spraakkunst
3. ستانداردێکی باوه‌رپیکراوی په‌یڤین وشهوتن
A recognized standard of pronunciation
4. به‌کارهێنانی زمانه‌که له تۆمارنامه‌ی یاساییدا وه‌ک ده‌ستووری ولاته‌که.
5. به‌کارهێنانی زمانه‌که له ژیانی (سیاسیی) و گشتیدا وه‌ک له په‌رله‌مانی ولاته‌که‌دا
6. خویندنی ره‌سمی به‌و زمانه له قوتانبخانهکاندا.
7. بوونی کۆمه‌ڵه تێکستێکی ئه‌ده‌بی بەرزو دامەزرێنەر به‌و زمانه.
8. باسکاریی و لێکؤلینه‌وه‌ی ره‌سمی له‌مه‌ڕ ئه‌و زمانه و ئه‌ده‌بیاته‌که‌ی له ده‌زگاکانی خوێندنی باڵادا.
9. بوونی ده‌زگایه‌ک بۆ به‌کارهێنانی زمانه‌که‌و فیرکردنی ره‌سمی پێی له دامه‌زراوه‌ه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی هه‌نده‌راندا وه‌ک (نێدهرلهندسه تائالئنیه) له هۆله‌ندا، ئه‌کادیمیای زمانی فه‌ره‌نسی له فه‌ره‌نسا و ئیستیتوی گۆته له ئه‌ڵمانیا.
10. ته‌رجه‌مه‌کردنی تێکستی (جیهانیی) سه‌ره‌کی وه‌ک ئینجیل و تێکستی فه‌لسه‌فی و زانستی به‌و زمانه
(٤)
کەواتە زمانی ستاندارد چییە؟
ئه‌م ده مه‌رجه له هه‌موو پێناسه ستاندردهکاندا دووبارهکراونهوه. واته ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی ستانداردی زمانی ستاندارده.
به‌م پێیه:
زمانی ستاندارد ئه‌و زمانه‌یه که ره‌وشێکی بوونی تایبه‌تی و ناسراوی خۆی هه‌یه. ئەوەش وای لێکردووە ببێتە زمانیكی هاوبەش بۆ کۆمەلێک خەلک لە ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراودا. پرۆسەکە دیارە بەوە تەواو دەبێت کە ناوچە جوگرافییەکە ببێتە جوگرافیایەکی سیاسیش و لە دەستووردا ولە پەروەردەدا و لەدەزگاکاندا بەکارهینانی زمانە ستانداردەکە بسەلمێنێ و بچەسپێنێ.
ئەو زمانە ستانداردە لە پرۆسەی بە ستانداردبوونیدا ئەم روخسارە جیاکەرەوانە بەدیدێنیت:
١. کۆمه‌ڵه فه‌رهه‌نگێکی هه‌ن که وشه‌گه‌لی ئه‌و زمانه‌یان کۆکردوونه‌ته‌وه‌و وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌رپێکراو به‌کار دێن. بۆ نموونه: وه‌ک فه‌رهه‌نگه‌کانی ئۆکسفۆرد و کامبریج بۆ زمانی ئینگلیزی [راستی ده‌یان فه‌رهه‌نگی باوه‌رپێکراوی تریش)، فه‌رهه‌نگی المورد بۆ زمانی عه‌ره‌بی، فه‌رهه‌نگی عه‌مید بۆ زمانی فارسی، هتد.
٢. رێزمانێکی ستانداردی هه‌یه که ستراکتورو فۆرمه‌کانی زمانه‌که به شێوه‌یه‌کی زانستیی وه‌سف ده‌کاو ئاسانی ده‌کا بۆ فێربوون.
٣. خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌کی ده‌قی ئه‌ده‌بییه.
٤. له دایه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تیی و پرۆسه و دۆکیومێنتی سیاسیی و یاسایی و میدیادا به‌کار دێ.
٥. له قوتابخانه‌کاندا به‌و زمانه فێرکردن و خوێندن ده‌کرێ.
٦.له زانکۆ‌و ئه‌کادیمیاکاندا لێکؤلینه‌وه‌ی ده‌رباره ده‌کڕێ.
٧. تێکستی ناسراوی جیهانی له ئایین و فه‌لسه‌فه‌و زانستی پێ ته‌رجه‌مه ده‌کرێن و کتێبخانه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگیی و زانستیی به‌و زمانه دێته به‌رهه‌م..
٨. ڕینووسی ستانداردی خۆی هه‌یه.
٩. دەىێتە زمانی گوتاری رۆشنبیریی و قسەکردنی سەربژاردەی رۆشنبیریی ولاتەکە
١٠ گەر خەلکی بێگانە بیانەوێ زمانەکە فێر بن ئەو شێوە ستانداردە فێر دەبن و رێنمایی و کتیبی پێویست بۆ فێرکردنی زمانەکە بە خەلکی بێگانە یان لە زاکۆو فێرگەکاندا بە ئسانی و زۆریی بە دەست دەکەون.
هه‌ر کاتێ ئه‌مانه هه‌بوون زمانی ستاندارد هه‌یه. وشه یان وه‌سفی ستاندارد له هه‌موو ئه‌مانه‌دا مانای ئەوەیە شێوه‌یه‌کی قبۆڵکراوی هه‌یه [له ئاستی فۆنۆلۆجی، رێنووس، تۆماری وشه‌گه‌ل، فۆرمۆلۆجی و رێزمان و ده‌ربڕین] که به پرۆسه‌ی زانستی و پاڵپشتی پسپۆران گه‌ڵاڵه‌کراوه و هه‌موو به‌کارهێنه‌رانی زمانه‌که یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ فێری بن به‌کاری ده‌هێنن گه‌رچی خۆیان زاری جیاواز‌و بۆچوونی جیاوازیشیان هه‌بێ.
بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ستاندارد هه‌بێ ده‌بێ ئه‌مانه هه‌بن. به‌لام ئه‌مانه خۆیان هه‌موو ستاندارد یان ره‌وشێکی بوونی ستانداردیین. دیاره له خۆوه دروست نه‌بوون. به‌لكو ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌کن که پرۆسه‌ی ستانداردکردنه.
ئه‌م پرۆسه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته کار پێوسیتی به هه‌لومه‌رجی بەرتوانابوونی (ئیمکانبوونی) هه‌یه؛ واته هه‌لومه‌رجێ وای لی بکا بتوانێ ببێ. ئه‌و ههلو مه‌رجانه‌ش له لایه‌کی تره‌وه پێوه‌ندییان به‌و فه‌زایه هه‌یه که پرۆسه‌که‌ی تێدا به‌کار ده‌بێ. واته ئارا‌و ژینگه‌ی بوونی ره‌وشی دیارده‌که که لێره‌دا پرۆسه‌ی به ستانداردبوونی شێوه‌زمانێکه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زمانی نێوه‌ندیی گه‌لێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
وه‌ک ده‌بینین ئه‌و چوار دامـێنهی ناساندنی هه‌ر دیارده‌یه‌ک که وه‌ک میتۆدۆلۆجییه‌کی فه‌لسه‌فی-زانستی ده‌ستنیشانم کردن به یه‌که‌وه به‌ستراون. فه‌زا یان ژینگه‌ی بوونی دیارده‌که‌ش له ئه‌رکه بوونیارییه‌که‌ی جیا ناکرێته‌وه که ئه‌رکێکی سیاسیی/ده‌سه‌ڵاتییه، ئه‌میشیان له هه‌لومه‌رجی به‌رتوانابوونی جیا ناکرێته‌وه که وای لێده‌کا ستانداردکردنهکه ببێ یان نه‌بێ. به کورتی هه‌موویان له پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی دیاریکراودا یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن و به یه‌که‌وه پرۆسه‌ی ستاندارکردنهکه ته‌واو ده‌که‌ن و ئه‌و ره‌وشه ستانداردییه به‌رهه‌م ده‌هێنن که بۆ پێناسه‌ی زمانی ستاندارد له سه‌ره‌وه به‌کارم هێنا.
(٥)
ئارای (ژینگەی) دەرکەوتنی زمانی ستاندارد
ئارای (فه‌زای) بوونی زمانی ستاندارد، یان ستانداردکردن: دیاره مه‌به‌ست ستانداردکردنی شیوه زمان یان دایه‌لێکتێکی تایبه‌تییه له پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی دیاریکراو‌و له زۆربه‌ی کاتدا دوورودرێژدا. فه‌زای بوونی ده‌کرێ ئه‌م دامێنانه بگرێته‌وه:
ا. پێوه‌ندی مێژوویی و جوگرافی ئه‌و دایه‌لێکته به دایه‌لێکته‌کانی تره‌وه. بۆ نموونە: کام دایەلێکتە بەردەوامی زیاترە، زیاتر نێوەندی بووە واتە شوینێکی نێوەندی لە نێوان زارەکاندا وەرگرتووە بەوەی لەو زارانە وەرگرێ و لەگەل پرۆسەی بەکارهێنان و بەکارکەوتنی خۆیدا بیانگونجێنێ. هەندی جار ئەمە وەک وەرگرتنی وشەگەل و هەندی جار وەک وەرگێرانی تێکستی زارەکانی تر بۆ ئەو زارە نێوەندییە خۆی دەردەخا، لەلایەکی تریشەوە لە بلاوبوونەوەی جوگرافی لە سەر حیسابی زارەکانی تر یان نیمچەتواندنەوەیان لە ستراکتوری پەرەسەندووی بەردەوامی خۆیدا خۆی دەردەخا.
ب. شوێنی جوگرافی دایهلێکتهکهو پێوه‌ندی ئه‌مه به ئه‌رکی بوونییه‌وه واته ئه‌رکه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتییه‌که. بۆ نموونه زۆر دایه‌لێکت که ده‌بنه زمانی ستاندارد دایه‌لێکتی پایته‌خت یان شارێکی پێشکه‌وتووترن.
ج. ئارای کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری دایهلێکتهکه: ئەوەی زیاتر بابەتی ئەدەبی فۆلکلۆرییان نووسراوی بلاوی هەبن و وەک ئامرازی کۆگەیاندن لە نیوان گروپ و چینی کۆمەلایەتی پتردا بەتیابەتی چینە خوێندەوارەکان و شارییەکان بەکاربێت.
د. ئارای مێژوویی، به کارهێنانی پێشین وه‌ک بۆ تێکستی ئایینی، دەقی ئه‌ده‌بی گەورەو دامەزرێنەر، هتد
3. هه‌لومه‌رجی توانبوون یان ئیمکانبوونی زمانی ستاندارد: ئه‌و هه‌لومه‌رجانه له فه‌زاو ژینگه‌و ده‌وروبه‌ری بوونی دایهلێکتهکهدا به شێوه‌یه‌کی مێژوویی دروست ده‌بن که هۆکاره‌کانی هه‌میشه پێشبینییان ناکرێ و ده‌شێ رێکه‌وتی مێژوویی، هۆکاری ناوه‌وه‌یی یان هۆکاری ده‌ره‌وه‌یی ده‌وری بالا ببینن. هیچ زمانێکی ستاندارد دروست نابێ تا هه‌لومه‌رجی ئیمکانبوونی بۆ دروست نه‌بێ. ئه‌و هه‌لومه‌رجانه هه‌رچی بن: ئابووری، که‌لتووری، ته‌کنیکی، له شیکردنه‌وه‌ی دواییدا له ئه‌رکی بوونی زمانه ستاندارده‌که واته ئه‌رکه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتییه‌که‌ی جیاناکرێنه‌وه. به واتایه‌کی تر له شیکردنه‌وه‌ی دواییدا ئه‌رکی بوونی دیارده‌که‌یه که دامێنه‌کانی تری بوونی پێکه‌وه گرێدهداو ره‌وشی بوونی (به‌و شێوه‌یه‌ی له پێناسه‌که‌دا روونمان کرده‌وه) ته‌واو ده‌کات.
له پرۆسه‌ی دروستبوونی زۆربه‌ی زمانه‌کانی دنیادا، هۆکاری سیاسیی/نه‌ته‌وه‌یی پێش دروستبوونی ده‌وله‌ت ده‌وری سه‌ره‌کی بینیوه له دروستکردنی هه‌لومه‌رج و ئه‌رکی ئایدیۆلۆجی و سیاسیی ستانداردکردنی زمان و دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تیش، سیاسه‌ت و پشتگیری ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌ی دایانده‌مه‌زرێنێ یان پشتگیری دامه‌زراندنیان ده‌کا، ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌بینن له پێگه‌یشتن و چه‌سپاندنی زمانی ستاندردا.
(٦)
زمانی ستاندارد‌و ئەرکیاریی سیاسیی نەتەوەیی و کۆمەلایەتی
ئه‌رکی بوونی زمانی ستاندارد: ئه‌مه وه‌ک له خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه‌شدا ئاماژه‌ی پێکرا، هۆکاری سه‌ره‌کییه له دروستبوونی زمانی ستاندارد به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و وه‌رگرتنی شیوه‌یه‌کی یاسایی بۆ به‌کار بردنی. ئه‌رکی بوونی زمانی ستاندارد ده‌شێ ئه‌مانه بگرێته‌وه:
1. دروستکردن و پاراستنی زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وی دی، واته هه‌ره‌شه‌ی تواندنه‌وه‌ی زمانیی یان که‌لتووریی
٢. ئەرکی سیاسی وەک زمانی فەرمی دەولەت یان حکومەت بۆ ئاسانکرنی کارە ئیدارییەکانی وگەیاندنی بەهاولاتییان.
٣. ئه‌رکی کۆمازمانیی (سۆسیۆلینگویستیک): به‌کارهێنانی زمان بۆ به‌هێزکردنی تێکگه‌یشتن و ئاخاوتنی ئه‌ندامانی کۆمه‌لگه‌یه‌ک و هه‌ستکردنیان به ئه‌ندامێتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
٤. دروستکردنی ههستوهوشیاری و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و زاڵبوون به سه‌ر دابهشدابهشی ناوچه‌یی و خێڵگه‌ریی و خیڵەکییدا
٥. ئامرازی ئایدیۆلۆجی: درستکردنی زمانی یه‌کگرتوو، به به‌رنامه‌ی زانستی یان ئایدیۆلۆجی یان سه‌پاندن، وه‌ک مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بۆ دروستکردنی نه‌ته‌وه یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک نموونه‌ی فه‌ره‌نسا (سه‌پاندنی دایه‌لێکتی پاریسیی) و تورکیا (سه‌پاندی دایه‌لێکتی ئه‌سته‌موڵی و تێکه‌لکردنی له‌گه‌ڵ دایه‌لێکته تورکییه‌کان و تواندنه‌وه‌ی زمانانی غه‌یره تورکی)
٦. وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی ئیمپریالیستی که‌لتووریی گلۆبالی بۆ تواندنه‌وه‌ی که‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی تر (وه‌ک سه‌پاندنی زمانی عه‌ره‌بی له ولاتانی ئیسلامککراودا، سه‌پاندنی زمانی کۆلۆنیالی (ئینگلیزی، ئه‌سپانی، فه‌ره‌نسی، پورتوغالی) له ولاته کۆلۆنیالکراوهکاندا.
٧. ئه‌رکی پیداگۆگی واته په‌روه‌رده‌یی و فێرکاریی، بۆ گه‌شه‌پێدانی زمانێکی هاوبه‌ش بۆ به‌کارهێنانی له قوتابخانه‌و زانکۆ‌و ئه‌کادیمیاکاندا و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌و هه‌رێمی جوگرافی جیاوازدا به‌و زمانه هاوبه‌شه.
٨. ئه‌رکی ته‌کنیکی: بۆ دروستکردنی زاراوه‌ی روون و هاوبه‌ش بۆ باسکردن یان وه‌سفکردنی بابه‌تی تایبه‌تی وه‌ک پزیشکیی، یاسا، فیزیا، ته‌کنۆلۆجی زانین، هتد
دیاره ده‌کرێ ئه‌رکیاریی دیکه‌ی پرۆسه‌ی ستانداردکردن و زمانی ستاندارد دیاری بکه‌ین. ئه‌مانه هه‌موویان له شیکردنه‌وه‌ی دواییدا به‌ستراونه‌وه به پرۆسه‌ی دروستکردنی یان پشتگیریی دروستکردنی نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌لومه‌رجه سیاسسی و ئایدیۆلۆجی و ته‌کنیکییه‌کانی مانه‌وه‌ی.
[بەردەوامیی هەیە]
1,710 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست