پشتیوان عه‌بدوڵا : کام ڕێگا چارە ” نەتەوەپەرستی یان نیشتمانیبون ” .
” نه‌ته‌وه‌په‌رستی نه‌ك هه‌ر خۆشه‌ویستییه‌کی کوێرانه‌یه بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان ، به‌ڵکو هه‌ر پێنج ههستهکهشی له‌ده‌ستداوه “
هه‌ردوو چه‌مکی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نیشتمانپه‌روه‌ری په‌یوه‌ندیان ڕاستەوخۆیان بهچۆنیایەتی په‌یوه‌ندی و تیڕوانینی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هەیە بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان . ئه‌م دوو چه‌مکه هه‌میشه تیکه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌کرێن و زۆربەی خەڵک بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌کاری ده‌هێنن . به‌ڵام له‌ڕاستیدا جیاوازییه‌کی گه‌وره‌و بەرچاوههیه له‌نێوان ئه‌م دوو چه‌مکه‌دا . نیشتمانپه‌روه‌ر ئەو کەسەیە کە هه‌میشه شانازی بهپرنسیپەکان و به‌هاکانی نیشتمانه‌که‌ی ده‌کات ، هه‌موکات زۆر شێلگیرانە بۆ چاکسازی و راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و که‌موکوڕی یەکانی نیشتمانه‌که‌ی هەوڵ دەدات . له‌هه‌مانکاتدا دان به سه‌روه‌ری وڵاتانی تردەنێت له‌سه‌ر بنه‌مای دیسپلین و که‌لتوری نەتەوەییان .
نه‌ته‌وه‌په‌رست دوچاری گێژاوی سه‌ربه‌رزی و شکۆمه‌ندی که‌لتوری نه‌ته‌وه‌یی و پرینسیپی نیشتمانه‌که‌ی بوه‌و دان بهکهموکوڕییهکان دا نانێت . نه‌ته‌وه‌په‌رست له‌کاتێکدا که هه‌میشه به‌چاوی ره‌خنه سه‌یری که‌لتوری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌کات ، که‌لتوری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی خۆی به به‌رز ده‌نرخێنێت ، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات بانگێشه‌ی ئه‌وه بکات که وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ی گرنگترین وڵات و نه‌ته‌وه‌ن له جیهاندا . له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی گرنگه باشی پرنسیپه‌کانی نیشتمان و به‌های به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ك گرنگی و به‌هێزی وڵات له‌نێوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تیدا .
جیاوازی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نیشتمانپه‌روه‌ری له‌وه‌دایه که نیشتمانپه‌روه‌ر وڵاته‌که‌ی خۆش ده‌وێت و شانازی پێوه ده‌کات له‌سه‌ر بنه‌مای دسپلینی سیاسی و که‌لتوری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌های مرۆیی ، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا هه‌ڵه و که‌موکوڕیه‌کانیش ده‌ست نیشان ده‌کات و کار له‌پێناو نه‌هێشتنیان و چاکسازیکردنیان دەکات ، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌په‌رست شانازییه‌کی کوێرانه به‌نه‌ته‌وه و وڵاته‌که‌ی ده‌کات ، ته‌نانه‌ت گه‌ر نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی کاری نا به‌جێ و ناشیاویش ئه‌نجام بده‌ن .
هه‌ڵسوکه‌وتی نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتێکی هه‌ستکردنه به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتمان ، به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رست هه‌ڵسوکه‌وتێکه دور له به‌رپرسیاریه‌تی و لەهەمان کاتدا هەلسوکەوتێکی ملهوڕانه و کوێرانه‌یه ، کە ئه‌مه‌ش زۆرجار ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو کوشتار و دروست بونی ئاژاوه و ناجێگیری سیاسی .
واته جیاوازی نێوان ئه‌م دوو چه‌مکه له هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل و نیشتمان خۆی ده‌بینیته‌وه . نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌ڵچونێك و مه‌یلێکی سۆزدارانه‌ی کاتی نییه ، به‌ڵکو هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ژیرانه و جێگیر و به‌رپرسانه‌و به‌رده‌وام و درێژخایه‌نه . به‌رپرسیاریه‌تی گه‌ل به‌رامبه‌ر به‌نیشتمان ، نیشتمان به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل ، گه‌ل و نیشتمان به‌رامبه‌ر بەجیهان .
له‌لایه‌کی تره‌وه ، نه‌ته‌وه‌په‌رست گرنگی به به‌رپرسیاریه‌تی نادات و به‌لایه‌وه گرنگ نییه و بەڵکو تەنانەت کوێریشه له‌ئاستیدا . به‌ڵکو ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایه‌وه دلسۆزی و وه‌فاداری بێ قه‌یدوشه‌رتی تاك و نه‌ته‌وه و گه‌له بۆ نه‌ته‌وه و ڕابه‌رانی نەتەوەکەی . هه‌ر ئه‌م بیرکردنه‌وه کوێرانه‌یه که مرۆڤه‌کان نوقمی گێژاوێکی ملهوڕانه ده‌کات و ، له‌ئاکامدا مرۆڤه‌کان ده‌کات به ده‌رویشیکی کوێرانه‌ی رێبازێکی مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کی ئاسا . تاکه‌کانی سه‌ر به‌م ره‌وته هه‌رده‌م ئاماده‌ی جێبه‌جێکردنی بڕیاری سه‌رکرده‌کانیانن و هه‌میشه ئاماده‌ی کڕنۆش بردنن . ئه‌م دڵسۆزیه‌یان ته‌نها لە چوارچێوەی کڕنۆش و پەرستنی رێباز و حیزبێکی دیاریکراودا خۆی ده‌بینێتەوە . ئه‌م دڵسۆزییه به‌ده‌گمه‌ن پیادە دەکەن بۆهاوڵاتیان و که‌سانی سه‌ر به رێبازه‌کانی تر نەتەوەپەرستی هەستێکی دۆگماتیزمانەیە و بروای بە پراگماتیزم نی یە و تەنانەت لە پراکتیکدا دژایەتیشی دەکات .
وێڕای ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به پلاتفۆرمی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه و نیشتمان ناکه‌ن . نه‌ته‌وه و نیشتمانیان هه‌رچی یه‌ك بکات ، نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان یان نکۆڵی لێ ده‌که‌ن ، یان پاساوی بۆ ده‌دۆزنه‌وه . به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ، گه‌ر هه‌مان کار و به‌رخورد و سیاسه‌ت لە لایەن وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر ئه‌نجام بدرێت ؛ نه‌ته‌وه‌په‌رستان به‌چاوی ره‌خنه‌ی قوڵ سه‌یری ده‌که‌ن .
هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی خاڵی گرنگ و سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه بۆ جیاکردنه‌وه له‌نێوان ئه‌م دوو ڕه‌وته . له‌کاتیكدا نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ده‌کات و هه‌میشه ڕه‌خنه له سیاسه‌تی چه‌وتی نیشتمان و نه‌ته‌وه و سه‌رکرده ده‌گرێت، نه‌ته‌وه‌په‌رستان ئه‌م کاره به نادڵسۆزی و خیانه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌دان .
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان هه‌میشه هه‌مان پرسیار روبه‌ڕوی که‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌که‌نه‌وه . له‌به‌رچی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت ده‌شکێنیت و ڕیسوای ده‌که‌یت ؟ . له‌به‌رچی باسی نه‌ته‌وه و وڵاته‌کانی تر ناکه‌یت ، که هه‌مان که‌موکوڕیان هه‌یه و هه‌مان سیاسه‌ت پیاده ده‌که‌ن؟ .
دڵنیام که چه‌نده‌ها جار؛ هەر هەمومان ، ڕوبه‌ڕوی پرسیاری له‌م چه‌شنه بوینه‌ته‌وه . وه‌ڵامی نیشتمانپه‌روه‌ر ئه‌وه‌یه که من به‌رپرس نیم به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵه و سیاسه‌تی چه‌وتی نه‌ته‌وه و وڵاتانی تر، من ته‌نها به‌رپرسم له‌نیشتمان و گه‌لی خۆم . نه‌ته‌وه‌په‌رستان ئه‌مه تێناگه‌ن و نایانه‌وێت تێبگه‌ن .
بانگەشهکردنی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌ی تۆ له‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی تره‌و شکۆدارتره ، یاخود رێبازی ژیان و که‌لتوری کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ت به‌رزتره له نه‌ته‌وه‌کانی تر، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌یت و ئەوە لە بەرچاو بگریت که هه‌مومان مرۆڤین له‌گه‌ڵ جیاوازیمان له‌ڕوی نه‌ژاد و نه‌ته‌وه‌و زمان و مه‌زهه‌ب و که‌لتور، نەتەوە پەرست مافی ڕەها وبێ ئه‌ملاوئه‌ولا به‌خۆی ده‌دات کە رق و قینه یەکی زۆر بەرامبەر بە نەتەوەکانی تر بنوێنێت و وە تەنانەت پیادەی سیاسەتی پاکتاوکردنی نه‌ته‌وه‌کانی تربکات . مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له کاره‌ساتی له‌م چه‌شنه ، که نه‌ته‌وه‌په‌رستی بۆته‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و جه‌نگ و بازنه‌یه‌کی بێ کۆتای له‌ڕق و کینه و شه‌ڕ و کوشتار و جینۆساید هێناوەتە ئاراوە .
که‌سێك ناتوانێت خاوەن ڕێزبێت و ڕێز له که‌سانی تر بگرێت گه‌ر وا هه‌ست بکات که به‌شێوه‌یه‌کی خۆرسکی و زگماکی نەتەوەکەی لە نەتەوەکانی ترباشتره وە یا خودی خۆی له که‌سانێکی ترباشترە که به‌ڕێگای رێکه‌وت له‌دایك و باوکێك هاتۆنەته دنیاوه که سه‌ر به ره‌گه‌ز و نه‌ژاد و نه‌ته‌وه‌یه کی تربن . شانازی کردن به‌خۆت ، به نه‌ته‌وه‌ت ، بهنیشتمانت ، به‌وه‌ی که تۆ کێیت و بڕوات به‌چی هه‌یه تیڕوانینێکی ره‌وایه و مافێکی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای مرۆڤه‌کانه . به‌ڵام بڕوابون به‌وه‌ی که بیرکردنه‌وه و که‌لتوری نه‌ته‌وه‌ییت و نیشتمانت له‌سه‌روی هه‌مو نه‌ته‌وه‌کان و نه‌ژاده‌کانی تره شتێکی زۆر ناڕەوا و نا گونجاو وتاسەر ئێسقان کۆنەپەرستانەیە ولە هەمان کات داناتوانیت کۆمه‌ڵگا به‌ریته پێشه‌وه . ئه‌م تیڕوانینه ناجێگیری و شه‌ڕو جینۆساید ده‌خولقێنیت ، کوشت و کوشتار و جینۆسایدی که‌سانێك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌کو ئێمه‌نین”.”
جۆرج ئۆریل ده‌ڵێت : ” نه‌ته‌وه‌په‌رستی یه‌کێك بوه له گه‌وره‌ترین دوژمنه‌کانی ئاشتی له‌جیهاندا .”
تیڕوانینی نه‌ته‌وه‌په‌رستی وا له‌تاکه‌کان ده‌کات که مۆڕاڵیتی خۆیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تر و که‌سانی تر بسه‌پێنن . کاتێك ناتوانن له‌ڕوی پراتیکه‌وه ئه‌م کاره بکه‌ن ، ده‌ست ده‌به‌ن بۆ سیاسه‌تی ترساندن و تۆقاندن ، کوشت و کوشتار، شه‌ڕ و جه‌نگ ، جینۆساید و پاکتاوی نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی . له‌کاتێكدا نه‌ته‌وه‌په‌رست تینوی شه‌ڕ و ئاژاوه و کوشتاره، نیشتمانپه‌روه‌ر هۆگری ئاشتی و رێزلێگرتنه .
له‌سه‌روبه‌ندی ساڵه‌کانی پێش جه‌نگی جیهانی دووهه‌م نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌شێوازی جیاجیا گه‌یشته لوتکه‌ی به‌هێزی و توانایی. ئه‌وه‌بوو نازیزمی هیتله‌ر و فاشیزمی مۆسۆلینی، کاره‌ساتێکی مرۆیی گه‌وره‌یان له‌ئاستی جیهاندا خولقاند . له‌دوای جه‌نگی جیهانیدووهەم شه‌پۆلێکی به‌رفراوانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی میللی باڵی به‌سه‌ر جیهاندا کێشا . ئه‌وه‌بوو زۆرێك له نه‌ته‌وه‌کان ، بە سه‌ربه‌خۆیی خۆیان گەیشتن و وڵاتی نەتەوەییان پێكهێنا و له کۆنۆڵیالیزم رزگاریان بوو. وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جۆرێك له‌ده‌ست کۆنۆڵیالیزم رزگاریان بوو که بارودۆخێکی نوێی له توندکردنه‌وه‌ی رق و قینه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی هێنایه‌کایه‌وه ، چه‌وساندنه‌وه‌ی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست . له‌هه‌ندێك وڵات‌دا ، وڵاتانی کۆنۆڵیالستی سیاسه‌تێکیان په‌یڕه‌وکرد به‌شێوه‌یه‌ك که هه‌ر کاتێك بیانه‌وێت بتوانن دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و رقی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و نه‌ژاده‌کانی ناو خودی هه‌مان وڵات وه‌ك کارتی ملکه‌چ کردن و ته‌سلیم بون بۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان به‌کاربهێنن . وێرای ئەمەش ئەم چەمکەیان تێکەڵ بە دین و مەزهەب کرد . وەک شلەیەکی ژەهراوی دەرخواردی دەرخواردی تاکەکەنی کۆمەڵیان دا هەرەک دەبینین لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقیا و خۆرهەڵاتی ناوەراست .
لە ووڵاتانیك که خه‌ڵکانی فره‌دین و فرە مه‌زهه‌ب ، فره‌نه‌ژاد و فرە نه‌ته‌وه‌ی تیا ده‌ژین ، دەسەڵاتەکان کۆمەڵگایان بە مەبەستەوە بەسەر زۆرینە و کەمینە ( نەتەوەی زۆرینە و دینی زۆرینە وه نەتەوەی کەمینە و دینی کەمینە ) دابەش کرد دەسەڵاتی سیاسی کە لە زۆربەی کاتەکان دەسەڵاتێکی سەرکوتکەر و دیکتاتۆری بووە لەو وولاتانەدا ، بۆبەدەست هێنانی شەرعیەتی سیاسی بۆ دەسەڵاتەکەی هەمیشە بارودۆخێکی ناوخۆیی هێناوەتە ئاراوە کە کۆمەڵگا دابەش بکات بە شیوەیەک ، وە بە سود وەرگرتن لە فرە نەتەوەیی و فرە دینی کۆمەڵگا ، و کە بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات ، ئەڵبەتە ئەمەش لە ڕێگای کردنی نەتەوەیەک بە نەتەوەی سەردەست و دینێک بە دینی فەرمی وڵات وە کردنی ئەوانی تر بە کەمینە و هاولاتی پلە خوارتر . که زۆرجار وابوە خودی ئه‌م سیاسه‌ته بۆتە هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و ئاژاوه‌و تەنانەت جینۆساید و پاکتاوی نەژادی ئەوانەی کە پێیان دەوترێت کەمە نەتەوە و کەمە دینیەکان وە تەنانەت بۆتە هۆی ده‌رچونی بارودۆخه‌که لە دەستی حکومەت و دەولەت و ناجێگیری سیاسی ناوچەکە. کاتێک ولات و کۆمەڵگا بەم شیوەیە و لەسەر بنەمای نەژادی و نەتەوەیی و دینی دابەش بوو نەک لەسەر بنەمای هاولاتی بون و نیشتمانی بون ، ئەوکات زۆرینە ( دین بێت یان نەتەوە ) وەک خێر و چاکە هەندێک ماف بە نەتەوە و نەژاد و دینەکانی تر دەدات ، ناکرێت نەتەوەیەک لەسەر خاکی نیشتمانەکەی و شوێنی باوک و باپیرانی بە کەمایەتی دابنرێت . من دڵنیام لەوەی گەر مرۆڤەکانی سەردەم و وڵاتانی جیهانی سێهەم بە ئەقلیەتێکی نیشتمانی بون بیریان بکردایەوە نا ئانفالی کورد و نە جینۆسایدی ڕوانداو نە پاکتاوی نەژادی لە بۆسنیا و هەرسەگۆڤنیا دەهاتە ئاراوە .
سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌په‌رستی سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیایه‌که که هێزی سیاسی و که‌لتوری هاوچه‌شنه و هاوتەریبە له‌گه‌ڵ هێزی سیاسی و که‌لتوری مه‌زهه‌ب و ئاینه‌کان ، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها لێکچونی ئایدیۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب و ئاینه‌کان هه‌یه .
هه‌رچه‌نده زۆرێک لە بزوتنه‌وه و حیزبە نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان هه‌میشه هه‌وڵیان داوه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ، کە لە ڕوی هێز وپێکهاتە و سومبول و مەرجەعیەتەوە ، شوێنی ئاینه ئاسمانیه‌کان بگرنه‌وه ، بەلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هەندێکیان شکستیان هێناوە لەبەر ئەوەی فاکته‌ر و ماتیریالی خودایی و رۆحییان نییه ( دیارە رەفزکردن و قبوڵ کردنی ئەمەش پەیوەندی بە ڕادەی وشیاری کۆمەڵگا هەیە ) . وە زۆرێك له‌ڕه‌وت و حیزبە نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان هه‌وڵیان داوه که سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌مری رۆحی وه‌ك سومبلی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان دروست بکه‌ن بۆ بەردەوامی دان بە شەرعیەتی سیاسیان ، بەلام لەگەل هەمۆ ئەمانەشدا هه‌رگیز ناتوانن به بۆ هەمیشە ئەو کارە بکەن . سەرۆکی رۆحیان کردوە بە خودا ، سەرۆکیان کردوە بە پێغەمبەر ، ڕیبازەکەیان کردوە بە کتابی پیرۆز و شوێنی ناشتنی سەرکردەی رۆحیشیان کردوە بە قودس و کەعبە .
سرودی نه‌ته‌وه‌یی ، ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی ، سه‌رۆکی رۆحی …هتد ، به‌پیرۆزترین سومبول و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیرۆزیەکانی دینیکی خودایی بن نه‌ك ره‌مزی ئایدۆلۆژیا و رێبازیکی سیاسی دیاریکراو .
لە ڕوانگەی نەتەوەپەرستێکەوە ،هه‌رچییه‌ك له‌مێژوی کۆن و نوێی نه‌ته‌وه‌که‌ی ڕویدا بێت ، به باش و بەخراپ ، به‌سه‌رکه‌وتن و بە شکستانەوە ، نه‌ته‌وه‌په‌رست به‌شکۆمه‌ندی و سه‌رکه‌وتنی داده‌نێت ، یان له‌خراپترین حاڵه‌تدا یا نکۆلی لە خراپی و شکسته‌کان دەکات وە یان پاساوی بۆ ده‌هێنێتەوە ، یاخود به‌پیلانی دوژمنانی له قه‌ڵه‌م ده‌دات .
نه‌ته‌وه‌په‌رستی تینوی ده‌سه‌ڵاته بۆ گه‌یشتنی بە دەسەلات و هێز هه‌مو رێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر؛ له‌ترساندن ، تۆقاندن ، له‌خشته‌بردن ، گه‌وجاندن ، شه‌ڕ و پاکتاوکردن .
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان له‌هه‌ر کوێیه‌ك بن و سه‌ر به‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن توانایەکی رادەبەدەریان هەیە لە نه‌بینینی راستی و فاکته لهیهکچوهکانیان . زۆربەی کاتەکان بڕیار لەسەرکار و کرده‌وه‌کان ده‌دەن وه‌ك خراپ یان باش ، له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌وه‌ی که کێ و کام نه‌ته‌وه‌و کام رابه‌ری سیاسی ئه‌م کارانه ئه‌نجام داوە ، نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی یان نه‌ته‌وه‌کانی تر ، ڕابەرەکەی خۆی یان سەرکردەیەکی تر ئەنجامیانی داوە .
له‌زۆربه‌ی کاته‌کاندا ئاماده‌نییه ره‌خنه له نه‌ته‌وه و سه‌رکرده‌کانی خۆی بگرێت ، وە کاتێك حیزب و سەرکردەکەی توندوتیژی و نادادپه‌روه‌ری و سیاسه‌تی چه‌وت ئه‌نجام ده‌ده‌ن . قسه‌ی سه‌روبنی زمانیان ” بژی سه‌رۆك و نه‌ته‌وه و نیشتمان” ـه .
له‌کۆتاییدا نه‌ته‌وه‌په‌رستان توانایه‌کی ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ چه‌ند باره‌کردنه‌وه‌ی دروشمی ” بژی سه‌رۆک و نه‌ته‌وه ” ، به‌ڵکو نه‌بیستنی ئه‌و ره‌خنانه‌ش که له‌لایه‌ن نیشتمانپهروهرانەوە لە ڕوانگەی دڵسۆزیانەوە بۆ نەتەوە و نیشتمان ئاڕاسته‌یان ده‌کرێت .
1,953 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست