به‌ندی عه‌لی : هه‌ر .. هه‌ڵه‌بجه . 2013-03-15 ئاخۆ ده‌بێ ، له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند هه‌زار روح ئیره‌ییان به‌باڵه گچکه‌لانه‌کانی په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌ک بردبێ چه‌ند هه‌زار دڵ ویستبێتیان ببنه گرمۆڵه‌یه‌ک ، ژیژک چه‌ند هه‌زار چاو خه‌ویان به‌خه‌ونه‌وه دی بێ نه‌ک حه‌قیقه‌ت چه‌ند هه‌زار گویش که‌حه‌زیان کردبێ .. دوو دوو ببن به‌دوو کونه ئه‌شکه‌وت له‌و ڕۆژه‌دا ، ئاخۆ ده‌بێ چه‌ند هه‌زار لێو لهئینتیزاری ره‌حمه‌تی چه‌ند دڵۆپێ له‌فرمێسکی گه‌شی خوادا وه‌ک گوڵه پهشمووردهکانی دۆزه‌خ ، ڕه‌ش ڕه‌ش داگهڕابن چه‌ند چه‌پکه نێرگزی قژیش به‌چنگی دارسێوه‌کانی باخی به‌هه‌شته‌وه .. لکابن ئاخۆ ده‌بێ ، له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌ی چه‌ند هه‌زار هێلکه شه‌یتانۆکه‌ی نه‌فره‌ت به‌ڕووی بێده‌نگیی ئاسمانا تروکابن ئاخۆ ده‌بێ و ئاخۆ ده‌بێ و ئاخۆ ده‌بێ 2013 Latest Posts by بەندی عەلی : مه‌راقه‌کانی شه‌و . - 2014-08-26 به‌ندی عه‌لی : به‌هاری 7 مه‌راقه‌کانی شه‌و . - 2014-03-24 به‌ندی عه‌لی : مه‌راقه‌کانی شه‌و . - 2013-11-20 All Posts