به‌ندی عه‌لی : هه‌ر .. هه‌ڵه‌بجه . 2013-03-15 ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەتئاخۆ ده‌بێ ، له‌و ڕۆژهداچهند هه‌زار روحئیرهییان به‌باڵه گچکهلانهکانیپهڕهسێلکهیهک بردبێچهند هه‌زار دڵ ویستبێتیانببنه گرمۆڵه‌یه‌ک ، ژیژکچهند هه‌زار چاوخهویان به‌خه‌ونه‌وه دی بێنهک حهقیقهتچهند هه‌زار گویشکهحهزیان کردبێ .. دوو دووببن به‌دوو کونه ئهشکهوتلهو ڕۆژه‌دا ، ئاخۆ دهبێچهند هه‌زار لێولهئینتیزاری رهحمهتیچهند دڵۆپێ له‌فرمێسکی گه‌شی خواداوهک گوڵه پهشمووردهکانیدۆزهخ ، ڕه‌ش ڕه‌ش داگهڕابنچهند چه‌پکه نێرگزی قژیشبهچنگی دارسێوهکانیباخی به‌هه‌شته‌وه .. لکابنئاخۆ ده‌بێ ، له‌و ڕۆژهدائهی چه‌ند ههزارهێلکه شه‌یتانۆکه‌ی نهفرهتبهڕووی بێده‌نگیی ئاسمانا تروکابنئاخۆ ده‌بێ و ئاخۆ ده‌بێ و ئاخۆ ده‌بێ2013 Latest Posts by بەندی عەلی : مه‌راقه‌کانی شه‌و . - 2014-08-26به‌ندی عه‌لی : به‌هاری 7 مه‌راقه‌کانی شه‌و . - 2014-03-24به‌ندی عه‌لی : مه‌راقه‌کانی شه‌و . - 2013-11-20 All Postsئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت