دکتۆر کەمال میراودەلی : شیکردنەوەی هەل و مەرج و بەرپرسریارێتی حیزبەکانی شاخ و پێشبینی هەلەبجە لە وتارێکدا .
ئەم نووسینە نزیكەی ساڵێك پێش هەڵەبجە لەگەڵ یەكەم بەكارهێنانی گازی كێمیاییدا و شاڵاوی وێرانكردن و قڕانكردنی بەعس نووسراوەو هەوڵ دەدا رەوشەكە و هەڵوێستی حێزبە كوردییەكان شی بكاتەوە . لە مایسی 1987 دا نووسراوەو ژمارە 3 ی گۆڤاری مەڵبەندی 1987 دا بڵاو كراوەتەوە .
کوردستان به‌رامبه‌ر چه‌کی کیمیاوی ده‌وه‌ستێ!
ئه‌مساڵ له مانگی نیساندا، مانگی گوڵان و دڵان، ئه‌و مانگه‌ی که جوانی سروشت به‌شێنه‌یی بارگه‌ی ده‌پێچێته‌وه و خۆی کۆده‌کاته‌وه و کوردستان ده‌کاته سه‌یرانگا و هه‌وار، له‌و ده‌مه‌دا، ته‌یاره‌کانی ڕژێمی نازیستی به‌عس، وه‌ك عاده‌تی ڕۆژانه‌ی خۆیان، جارێکی دی ئاسمانی کوردستانیان شێوانده‌وه.. به‌ڵام ئه‌م جاره وه‌ك هیچ جارێکی تر نه‌بوو… ئه‌م جاره گازی کیمیاییان پێ بوو تا به کوردستانی وهرکهن و گیان له‌به‌ر و ژیان له‌به‌ر نه‌هێڵن و مه‌رگنامه‌ی نیشتمانێك بنووسن!!
له 14ی نیساندا، گونده دێرین و به پیت و به‌رهه‌م و دڵڕفێنه‌کانی یاخسه‌مه‌ر و هه‌ڵه‌دن و به‌رگه‌ڵو و سه‌رگه‌ڵو و چاڵاوه و چناره و نۆڵەچکه و ئاوه‌ژێ و سیروان و کانی توو له ناوچه‌کانی سلێمانی که‌وتنه به‌ر هێرشی گازی کیمیایی. له 15 و 20 ی مانگیشدا دێیەکانی ناوچه‌ی بالیسان و کانی به‌رده و زینی و بهڵاڵووکان و شێخ وه‌سان و دێیه‌کانی زنجی ره شاخی دهرهشێر و ناوچه‌ی ساوسیوهکان له هه‌ولێر که‌وتنه ژێر په‌لاماری گازی ژه‌هراوی. له ئه‌نجامی ئه‌م تاوانه بێ وێنه‌دا، دێی شێخ وه‌سان به ته‌واوی شه‌هید کرا… سه‌دان که‌سی تریش بوونه قوربانی، چه‌ندان خێزان قڕانیان تێ خرا.
له هه‌مان کاتدا، ڕژێمی نازی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر شاڵاوی وێرانکردن و سوتاندنی کوردستان و ڕاگوێزانی دانیشتوانی بۆ بیابانه بێ ژیانه‌کانی سنووری ئه‌رده‌ن و سعودییه… ژماره‌ی ئه‌و دێیانه‌ی له مانگی نیسانه‌وه تا حوزه‌یران وێران کراون له 300 دێ تێپه‌ڕاندووه. هه‌ر وه‌کو زانیارییه‌کانی حیزبه نیشتمانیەكان نیشانی ده‌دەن.
ژماره‌ی ئه‌و دێیانه‌ی له ساڵی 1987 وه وێران کراون گه‌یشتۆته (3000) دێ… ڕووبه‌ری(13650) کیلۆمه‌تری چوارگۆشه به ته‌واوی وێران کراوه، ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا له ژێر شاڵاوی وێران کردندان (9787) کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ن و ڕووبه‌ری (4560) کیلۆمه‌تری چوارگۆشه له پارێزگای هه‌ولێر و (2200) له پارێزگای دیالا به ره‌سمی ئاگادار کراون که ئاماده بن بۆ وێران کردنی دێهاته‌کانیان و گواستنه‌وه‌یان بۆ خوارووی عێراق.
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی دژی گه‌لی کورد، توند کردنی شاڵاوی له ناوبردن و دانانی ساڵی 1987 به ساڵی له ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی کورد، دیاده‌یه‌کی تازه‌ی گرنگه که لایه‌که‌وه جه‌وهه‌ری فاشیانه و رقی ره‌گه‌ز په‌رستانه و نازییانه‌ی رژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق گه‌لی کوردمان دهدرهخا و له لایه‌کی تریشه‌وه نیشانه‌ی هار و هاجی و تۆقان و وه‌ر بهردانیەتی به چه‌شنێك که له پێناوی مانه‌وه‌دا پڕ به هه‌موو شتێکدا ده‌کا و په‌نا بۆ هه‌ر تاوانکارییهك ده‌با.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر صه‌ددام چه‌کی ئه‌تۆمیشی هه‌بایه به کارهێنانی ئاسایی ده‌بوو.. گه‌ر فاشیستیك ئاماده بێ بڵێ (یان من یان عێراقی خاکێکی بێ مرۆڤ!) ئاماده‌شه بڵێ یا من یا جیهان!!
به‌م چه‌شنه، بزووتنه‌وه‌ی کورد رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆته‌وه:
یه‌که‌م: ڕژێم جه‌نگی دژ به کوردی گه‌یاندۆته ئاستی قه‌ڵاچۆ کردن (جینۆساید)…
دووه‌م: له ئاستی ئه‌م واقیعه دژوار و سته‌مکاره‌دا، بزووتنه‌وه‌ی کورد له به‌رز کردنه‌وه‌ی درووشمه کلاسیکییه‌که‌ی (کوردستان یان نه‌مان) به‌ولاوه، هیچ ئیختیارێکی دیکه‌ی له به‌رده‌مدا نه‌ماوه.. به تایبه‌تی تا صه‌ددام بمێنێ.. واته بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌بێ ئاماده بێ شه‌ڕی مان و نه‌مان بکا، هه‌ر وه‌کو چۆن هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی نیشتمانی رزگاریخوازی دژی داگیرکه‌ران کردوویه‌تی (جه‌زائیر، کوبا، ڤێتنام… هتد).
لیره‌دایه ، کۆمه‌ڵه پرسیارێکی سه‌خت، دره‌نگ وه‌خت، چاره‌نووس ئاسا، به‌روڕووی بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی خواروودا به (تایبه‌تی) ده‌بێته‌وه.
ئایا بزووتنه‌وه‌ی کورد پێشتر پێشبینی ئه‌م باره ناله‌باره‌ی کردوو و هه‌نگاوی بۆ به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی هه‌ڵگرتووه؟
ئایا بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌و ئاسته‌دایه شه‌ڕی مان و نه‌مان بکا و به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێ؟
ئایا ههلومهج و پێداویستییه‌کانی ئه‌م جۆره خه‌باته ئاماده‌ن؟
ئایا ئامانجی سه‌ره‌کی شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌بێ چ بێ؟ مانه‌وه، رزگاریی ته‌واو، ئۆتۆنۆمی، یان هاتنه‌وه سه‌ر سفر؟!
ئایا به‌رپا کردن و درێژه‌پێدانی ئه‌م جۆره خه‌باته، له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی عێراق و ئێران و جهیانی بوونی ئه‌م شه‌ڕه‌دا، چ ده‌گه‌یه‌نێ؟
ئایا گه‌لی کورد به ته‌نیا ده‌توانێ شان بداته به‌ر ئه‌و جۆره خه‌باته، یان ده‌بێ دۆست و هاوپه‌یمانی هه‌بن؟ ئه‌و دۆست و هاوپه‌یمانانه کێن؟ ده‌بێ کێ بن؟.
به کورتی ئایا بزووتنه‌وه‌ی کوردی (ستراتیجیه‌تێکی زانستی به‌رنامه‌کراوی) بۆ ئه‌م جۆره خه‌باته ئاماده کردووه؟.
ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه له‌م کورته وتاره‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسانه بده‌ینه‌وه. به‌ڵام ته‌بیعه‌تی پرسیاره‌کان خۆیان ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌که‌ن که هه‌ر وه‌ڵامێك، هه‌ر هه‌نگاوێك له ئاقاری وه‌ڵامدا، به‌بێ ستراتیجییه‌تێكی کوردی یه‌کگرتوو (له‌مه‌وه خه‌باتی یه‌کگرتوو، سیاسه‌ت و رێکخراوێکی فراوانی یه‌کگرتوو).. و به‌بێ هاوپه‌یمانییه‌کی فراوان که له چوارچێوه‌ی هێزی خۆیی کورد تێپه‌ڕ بکا، مومکین نابێ. واته دوو پێداویستی مێژوویی به په‌له و چاره‌نووس گهرییانه رووبه‌رووی هێزه‌کانی نیشتمانی کورد بۆته‌وه:
1.یه‌کخستنی ستراتیجی خه‌بات.
2.هه‌وڵدان بۆ (جیهانی کردنی) مه‌سه‌له‌ی کورد.
ئه‌م دوو پێداویسستییه پێکه‌وه به‌ستراون. ته‌واوکه‌ری یه‌کترین. به‌ڵام گومانی نییه که دووه‌میان ئه‌نجامی یه‌که‌مه به بێ ئه‌و به‌رهه‌م نایه.
مانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد و بزووتنه‌وه‌ی کورد له ناو جوغز و چوارچێوه‌یه‌کی (مهحللی) ته‌سکدا، ئه‌نجامی سه‌رنه‌که‌وتنێکی له به‌دیهێنانی ئه‌و دوو مه‌به‌سته‌دا و له‌مه‌وه به‌دی نه‌هێنانی ئه‌نجامێکی کۆنکریت به‌ره‌و رزگاری نیشتمانی له‌گه‌ڵ زۆر و زه‌به‌ندی قوربانییه‌کانی و سه‌ختی خهباتهکهیشیدا.. هه‌ندێ هۆ و هۆکار و هه‌لومه‌رج هه‌ن که دووپاته کردنه‌وه‌یان زیاتر به مه‌به‌ستی پاکانه بۆ کردن و داپۆشینی شکستییه‌کان بۆته بنێشته خۆشه‌ی ژێر ددان، وه‌ك شوێنی جوگرافی و جیۆپۆلیتیکی کوردستان، دووری له ده‌ریا و ده‌وردانی به رژێمه‌کانی داگیر که‌ر. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد هه‌ر ده‌بێ له جوغزێکی بۆشی بێ هۆده‌دا بخولێته‌وه..
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کورد هه‌لومه‌رجه خۆییه‌کانی ته‌واو کردبایه، ستراتیژ و که‌سێتی ئاشکرا و روون و درووشمی خۆی هەبایە، گومانی نییه ده‌یتوانی شوێنی ستراتیژی و جیۆپۆلیتیکی گرنگی کوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پێشکه‌وتنی خۆی به کاربێنێ..
مانه‌وه و خۆڕاگرتن و ته‌نانه‌ت به‌هێز بوونی عه‌سکه‌ری رژێمی به‌عس له ماوه‌ی ئەم شه‌ش ساڵ و نیوه‌ی شهر له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، زیاتر له‌وه‌دایه که رژێم توانیویه‌تی زۆر به ئاسانی و هه‌لپه‌رستانه، سوود له شوێنی ستراتیژی عێراق وه‌ر بگرێ و وه‌ك که‌ری ناو جۆگا له هه‌ردوولا بخوا و چه‌ك و پاڵپشتی دیبلۆماسی له رۆژاوا و رۆژهه‌ڵات به‌ده‌ست بێنێ…
به‌ڵام گه‌ر ته‌نیا سه‌یری شۆڕشی کوردستانی خواروو بکه‌ین ده‌بینین له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا دوای ئه‌یلولی 1961 هیچ نیشانه‌یه‌ك نییه که وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی (نا) ناوچه‌ییی، نیشتمانی رزگاریخواز بیناسێنێ.. ته‌نانه‌ت ئۆتۆنۆمی 11 ی ئازاری 1970ش که گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی کورده، له ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه، وه‌ك (به‌خشیشێکی) به‌عس وه‌رگیرا، نه‌ك وه‌ك ریکهوتننامهیهك که کورد وه‌ك لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ، خاوه‌ن ماف و قه‌واره، ئیمزای کردبێ یان هێزێکی سێیه‌می بێگانه نێوانچی بێ، یان له پایته‌ختی وڵاتێکی تردا (رێکه‌وتننامه) ئیمزا کرا بێ، وه‌ك بۆ نموونه، بزووتنه‌وه‌ی خوارووی سوودان له (ئه‌دیس ئه‌بابا) کردیان…
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت له رووی ئیعلامی و ئایدۆلۆژیشه‌وه خۆی وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی رزگاریخوازی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن ئامانج و ستراتیژی و به‌رنامه‌ی روون و دیاریکراو نیشان بدات. جگه له‌مه‌ش له‌و دهردەكوردە رزگاری نەبووە كە لە هەموو بزووتنه‌وه و ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا خۆیان ده‌رخستووه، له‌وانه :
1.خۆکاریی (عه‌فه‌وییه‌تی) بزووتنه‌وه‌کان، زیاتر وه‌ك به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هێرشی داگیرکه‌ران (رد الفعل) درووست بوون نه‌ك وه‌ك ده‌ربڕینی مێژووی هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی. بۆیه زیاتر بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری بوون بۆ خۆ پاراستن، نه‌ك شۆڕش بۆ گۆڕان و یه‌کخستنه‌وه‌ی نیشتمان و نه‌ته‌وه.
2.نه‌بوونی ستراتیژ و به‌رنامه‌ی زانستی و تێڕوانینی درێژخایه‌ن و لێکدانه‌وه‌ی وردودرشتی هه‌موو ئیحتیمالاکان، بۆیه زیاتر ته‌کتیك به‌سه‌ر ستراتیژیدا زاڵ بووه. تهکتیکهکهش به‌خت و ڕێکه‌وت و (واقیعی حاڵ) دیاری کردووه نه‌ك شیکردنه‌وه و بۆچوونی زیره‌کانه.. چونکه ته‌کتیك ئه‌و کاته زیره‌کانه و کاریگه‌ر ده‌بێ، که ستراتیژ هه‌بێ و له خزمه‌تیدا بێ.
3.که شاڵاوی داگیرکه‌ر کپ بۆته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی کورد یان سست و خاو بۆته‌وه و خۆی له‌گه‌ڵ واقیعی داگیرکردندا گونجاندووه، یان له‌و کاتانه‌دا که هێمن و ئاشتی هه‌بووه و مه‌ودای لێکۆینه‌وه لێكدانه‌وه و داڕشتنی به‌رنامه و ستراتیژی درێژه‌خایه‌ن هه‌بووه، له جیاتی ئه‌مه ناکۆییه لاوه‌کی و خێڵه‌کییه‌کان و شه‌ڕی برا کوژیی سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و بزووتنه‌وه‌که له ناوه‌وه خۆی بێ هێز و شکست خواردوو کردووه.
4. له هیچ کاتێکدا بزووتنه‌وه‌ی کورد شیکردنه‌وه‌ی لایه‌ن و دووری جیهانی مه‌سه‌له‌ی کوردی نه‌کردووه و ئیحتمالاتهکانی سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنی له‌م بۆچوونه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندوون و هه‌وڵی نه‌داوه ببێته مه‌سه‌له‌یه‌کی جیهانی یان نێونه‌ته‌یی له‌گه‌ڵ پاراستنی هه‌وێتی و که‌سێتی سه‌ربه‌خۆی بزووتنه‌وه‌که.
5.له‌به‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی مێژوویی به‌رده‌وام ڕاپه‌ڕینه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی نوێی کورد زیاتر ڕاپه‌ڕینی گه‌لی جه‌ماوه‌ی بوون و بزووتنه‌وه و ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ر بۆ قوربانی هه‌میشه له توانای حیزب و سه‌رکردایه‌تییان بۆ ڕێکخستن و رابه‌ری کردن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی زیاتر بووه.
بیر خستنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه بۆ تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی واقیعی ئێستاشمان یه‌کجار گرنگن.. ڕاسته له کۆتایی ساڵی پاره‌وه یه‌کێتی و هاوڕێزیی و هاوخه‌باتییه‌کی کاریگه‌ر و پیرۆز له نێوان هێزه‌کانی کوردستانی خواروودا پێك هاتووه… ئه‌م هاوخهباتییه له مه‌یدانی خه‌بات و جه‌نگی بەرگریدا، هه‌روه‌ها له مه‌یدانی راگه‌یاندن و پێوه‌ندی سیاسی‌دا به شێوه‌یه‌کی ئیجابی پێشکه‌وتوو ره‌نگی داوه‌ته‌وه… به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو جه‌ماوه‌ری کورد زیاتر و زیاتر بیسه‌لمێنێ و له سه‌ری سوور بێ، په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و هاوخهباتییهیه بۆ ئاستێکی ستراتیژی هه‌میشه‌یی که ئه‌مه‌ش خۆی له ڕێکخراوێکی نیشتمانی باڵای خاوه‌ن به‌رنامه و ئامانجی ڕاستی و روون و ئاشکرا و سیاسه‌تی دیاریکراو دا ده‌رده‌بڕێ.
به بێ به‌رزکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی ریزه‌کان بۆ ئه‌م ئاسته گومانی ئه‌وه ده‌کرێ، ئه‌و ڕێکه‌وتن و هاوکارییانه ته‌نیا ئه‌نجامی بارودۆخه بابه‌تییه دژواره‌که بن واته:
1.بۆ خۆپاراستن و کۆمه‌ك به‌یه‌ك کردن دژی شاڵاوی قه‌ڵاچۆ کردنی به‌عس.
2.بۆ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئێران، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك لایه‌نێكی تر تاوانبار بکا.
به‌ڵام خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر یه‌کێتی ستراتیژی پته‌و و هه‌میشه‌یی ده‌وێ. دیاره بزووتنه‌وه‌ی کورد ناتوانێ به‌ره رووی ئه‌رکه سه‌خته‌کانی قۆناغی ئێستا ببێته‌وه ئه‌گه‌ر ستراتیژی دیار و چه‌سپاو و درێژه‌خایه‌نی بۆ هه‌ردوو له‌م مه‌به‌ستانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بێ. ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری کورد جارێکی تر سه‌لماندی که هه‌میشه ئاماده‌ی ڕاپه‌ڕینی میللی و قوربانیدانی به کۆمه‌ڵه.. به‌یاننامه‌ی حیزبه نیشتمانییه‌کان ده‌ری ده‌خا که جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵه‌بجه و ڕه‌واندوز و شه‌قڵاوه و… سه‌رانسه‌ری کوردستاندا، پێشڕه‌و بووه له به‌ربه‌ره‌کانی شاڵاوی وێران کردن و ڕاگوێزان و به عه‌ره‌ب کردن و له زۆربه‌ی کاتدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به هانای ئه‌وانه‌وه چووه… ئه‌و جه‌ماوه‌ره هه‌قێتی له ئاکامی خوێن و خه‌باته‌که‌ی دڵنیا بێ..
جا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی کورد گه‌یشتبنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ته‌نیا ڕێگایه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌م گێژاوه و به‌رهه‌ڵستی به‌عس ، هاوکاری کردنه له‌گه‌ڵ ئێران ، ئه‌وا ده‌بێ چۆنیه‌تی و ڕێباز و ئاکامی ئه‌و هاوکارییه بۆ جه‌ماوه‌ر و ئاشکرا بێ … ئه‌گه‌ر له‌م ڕۆژ و کات و قۆناغه‌دا ڕژێمی ئێرانی ئاماده نه‌بێ دان به بوون و مافی کوردا بنێ و ئه‌و مافه به کوردی عێراق بدا که خۆیان چاره‌نووسی خۆیان له ڕێگای پرس پێ کردن ( استفتا ) یان هه‌ڵبژاردن بۆ نمونه دیاری بکه‌ن، ئه‌وا سبه‌ینێش که سووپا و پاسدارانی ئێران کوردستان یان عێراق داگیر بکه‌ن ، نه‌ك هه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد نامێنێ به‌ڵکو ده‌بێته یه‌کێك له کوفره گه‌وره‌کان . بۆیه ته‌نیا چاوه‌ڕوانی و هه‌وڵدانی درێژ کردنه‌وه‌ی ساتری قه‌ناره‌که به‌س نییه . بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌بێ هه‌موو ئیحتیمالاتهکان به وردی ده‌رس بکا و هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌کان وه‌ر بگرێ .. به تایبه‌تی ده‌بێ هێزه‌کانی کورد به هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستی هێزه‌کانی نیشتمانی و پێشکه‌وتنخوازی عێراقی له راده‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزی ئێرانی رادده‌ی سه‌پاندنی دار و ده‌سته‌ی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا دڵنیا بن و هه‌ڵوێستی یه‌کگرتووی به‌رامبه‌ر وه‌ر بگرن .. ئیحتیمالی کوده‌تا و ڕوخاندنی صه‌ددام گه‌رچی هه‌ر ده‌مێنێ به‌ڵام دووره .. شه‌ڕی عێراق و ئێران زیاتر و زیاتر لایه‌ن و (بوعدی) نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رده‌گرێ . ئه‌مریکا به ئاشکرا پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق ده‌ده‌بڕێ. رۆژاوا ده‌مێکه (هه‌ر وه‌ك به‌رنامه‌ی پانۆرامای BBC پار نیشانی‌دا) ئاگاداری دروست کردن و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوییه له لایه‌ن عێراقه‌وه و ده‌نگیش ناکا .. له‌م ناوه‌دا ته‌نیا ئه‌و کاته مه‌سه‌له‌ی کورد دێته ئاراوه که کورد له ڕێگای یه‌ك به‌ره و یه‌ك ستراتیژی یهکگرتووهو بسه‌لمێنێ که هه‌یه و هه‌ر له‌و ڕێگایه‌شه‌وه زیاتر مه‌سه‌له‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بکا و خۆی بکاته لایه‌نێکی به‌هێز و سه‌به‌خۆی رووداوه‌کان ( نه‌ك پاشکۆی ئه‌م و ئه‌و ) و هاوپه‌یمانییه‌کی فراوان و زانستی له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانی و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ند و جیهاندا دروست بکات زیاتر و زیاتر جیهانی کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد به‌ده‌ست بێنێ .
1,458 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست