Ako-Ibrahim

ئاكۆ برایم : دۆلارو هه‌نده‌ران خیریان نه‌ماوه‌ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سالى 1992 به‌دواوه‌ وه‌لات به‌ره‌و چۆلبوون ده‌چوو، گویت له‌هه‌ر رۆشنبیر یان هونه‌رمه‌ندیك ده‌بوو ، داد وبیداد و گله‌یى و ناڕه‌زایى له‌وه‌زعه‌كه‌ هه‌بوو ، به‌دواى چاره‌و خۆده‌ربازبوندا ده‌گه‌ڕا ، تا له‌ولاتى پڕگرانى و بى عیلم و مه‌عریفه‌و شه‌ڕوكوشتار و ململانى رزگارى بیَت، به‌قه‌ولى خۆیان وه‌كو مرۆڤ بژین . ئه‌وه‌بوو به‌شى هه‌ره‌ زۆریان به‌ره‌وهه‌نده‌ران ملیان نا و له‌وى گیرسانه‌وه‌ و كه‌وتنه‌ خۆشى وناز ونیعمه‌ت و فه‌ره‌حى ، ئیشى باش و خانوى رازاوه‌ و شه‌قام وشارى پاك وخاوین و مرۆڤى سپى بو به‌نسیب و هاوه‌لیان .

ئه‌وان به‌هه‌رچى شیوه‌یه‌ك بیت رۆیشتن و به‌خه‌ون و ئاواتیان گه‌یشتن ، بونه‌ خاوه‌ن ناسنامه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ پاسپۆرتى ئه‌وروپى ، كاتیكیش به‌سه‌ردان ده‌هاتنه‌وه‌ بۆ پیره‌ ولات ، وه‌كو بیسنیزمان و سەرمایه‌دار و نامۆ و بیگانه‌ هه‌لَسوكه‌وتیان ده‌كرد،هه‌ربه‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان ، هانى كه‌سانى دیكه ‌، وخزم وناسیاو براده‌رانیان ده‌دا ، تا هه‌رچى زووه‌ ولاَت چۆل بكه‌ن و ، له‌ناو تالاو ئیش وئازار و ، خه‌م نه‌هامه‌تیه‌كانى نیشتمان بینه‌ ده‌رى و ، چاره‌نوس وئاینده‌ى ولاتیش به‌قه‌ده‌ر بسپیَرن .

ژیانى ئه‌وان وژیانى ئیمه‌ جیاوازى ئاسمان وریسمان بوو،ئیمه‌ بۆ  10 لیتر به‌نزین چه‌ندین شه‌و له‌سه‌ره‌دا ده‌ماینه‌وه‌ ، شه‌وتابه‌یانى خه‌ومان به‌خه‌لوز و پشكۆ و ئاگره‌وه‌ ده‌بینى، بۆمشتیك خواردن و ئازوقه‌ سه‌رمان به‌گشت كونیكدا ده‌كرد ، بۆبژیوى ماڵ و مندال هه‌رچى كه‌لوپه‌لى ماله ‌، به‌ده‌رگا په‌نجه‌ره‌شه‌وه‌ هه‌رزان فرۆشمان كرد ، كاره‌با لامان كوفر بوو ، هه‌رچى خزمه‌تگوزارى وپیداویستى سه‌ره‌تایى ژیان هه‌یه‌ وجودى نه‌بوو ، گرانى و بى ئیشى و ده‌رده‌سه‌رى بوبونه‌ هاوڕیى گیانى به‌گیانیمان ، هه‌رچى جوانى وماناى ژیان هه‌یه‌ لامان شیَوابوو ، خۆشترین گۆرانى مۆسیقا لامان ناسازبوو ، جوانترین ته‌مسیلى و دراما لامان گالته‌ جارى بوو ، شایسته‌ترین كتیب و بلاوكراوه‌ بىَ ئه‌رزش بون .

منالَ وپیرو نه‌خۆشى و ده‌رده‌دار چاوه‌ڕیَى ده‌روى ره‌حمه‌تى مانگى سورى توركى و ئیَرانى و، ده‌یان ریَكخراوى جوله‌كه‌و مه‌سیحى بوون،تا ده‌نكه‌ حه‌بیَك ، شروبیَك ، شرینقه‌یه‌ك بكاته‌ دیارى و، گیانى ئه‌وانه‌ له‌مردن رزگار بكات ، من ئه‌و ده‌مه‌ زۆر خه‌یالَ پلاَو بووم ، ده‌مگوت باشه‌ خۆ نیوه‌ى هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر و ، ئه‌دیب و كه‌سانى ناودار، وان له‌و ولاَته‌ خۆش و رازاوه‌ وده‌ولَه‌مه‌ندانه‌ ، تۆبلَیَت ئه‌و زاتانه‌ هه‌ست وسۆزیان ، بۆ بار وگوزه‌رانى خه‌لَكه‌كه‌ى نه‌بزویَت ، له‌ریَگه‌ى كۆنسیرَت و دراماو پیشه‌نگاى شیَوه‌كارى و، چالاكى جۆراوجۆره‌وه‌ هه‌لَمه‌تیَك نه‌كه‌ن ، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى ویارمه‌تى و پیتاك ، بۆ ئه‌و هه‌ژارو نه‌خۆش و ده‌رده‌دارانه‌ى ولاَته‌كه‌مان؟! به‌لاَم مخابن خه‌یالَ شتیَكه‌ و واقیع شتیَكى دیكه‌،ئه‌وانه‌ى ئیَمه‌ پیَچه‌وانه‌ى هه‌موو هونه‌رمه‌ندو رۆشنفیكرانى دونیا ره‌فتاریان نواند،تاكه‌ كه‌سیَك نه‌بوو ده‌ستى یارمه‌تى بۆ یه‌ك نه‌خۆش ،یه‌ك منالَ، یه‌ك لیَقه‌وماو دریَژبكات،بۆساتیَكیش ئاویَزانى ولاَت و خه‌م و میحنه‌ته‌كانى نه‌بوون.كه‌سى وایان تیابوو،تف ونه‌فره‌تى له‌ كوردو ره‌گ وریشه‌ى كردبوو،جنیَوى مزرى بۆ ده‌ناردین، به‌دواكه‌وتو هه‌ژارو له‌برسا مردوو ناوى ده‌هیَناین،به‌ سكى برسى و جلى شه‌ڕو پڕمان پیَده‌كه‌نى.ده‌یوت یه‌عنى من بیَمه‌وه‌ بۆ كوردستان له‌ناو ئه‌و وه‌حشى گه‌ریانه‌دا بژیم، ئه‌و جلوبه‌رگه‌ بپۆشم، له‌و خانو كه‌لاوانه‌دا، بىَ سه‌ته‌لایت باڕو نایت كلَه‌پ ودیسكۆ و فریَند بژیم !!

هه‌رچه‌نیَك زۆر زه‌حمه‌تیمان له‌سه‌ر بوو،هه‌رچه‌نیَك هه‌ڕه‌شه‌و كۆشتن وترس و نائارامى یه‌خه‌ى گرتبوین،هه‌رچه‌نیَك به‌سكیَك تیَر و به‌ده‌ برسى بوین،به‌لاَم خۆمان گرت و روبه‌روى هه‌موو ناخۆشى و قه‌ده‌ره‌كان بوینه‌وه‌،هه‌ر وه‌ته‌نمان لاشیرین بوو ، هه‌ر خاكمان لا دایك بوو،هه‌ر ولاَتمان لا پیرۆز بوو،بۆیه‌ نه‌مانخواست وحه‌زمان نه‌كرد ولاَت به‌ بىَ خاوه‌ن بهیَلَینه‌وه‌، ئیَمه‌ بوینه‌ كوڕو پاسه‌وان و ساڕیَژكه‌رى زامه‌كانى،بوینه‌ یاساولَ و داكۆكى كار و تا به‌م رۆژگاره‌مان گه‌یاند .

كورد ده‌لَیَت به‌رى ته‌نگانه‌ كورته‌ ،كه‌لَه‌شیَریش نه‌بیَت رۆژ هه‌رده‌بیَته‌وه‌، خۆشى له‌خۆمان پاش ده‌یان سالَ ناخۆشى و قاتوقڕى و مالَ ویَرانى و ئاواره‌یى وده‌ربه‌ده‌رى ،ته‌نگانه‌ نه‌ما،خوا له‌و عه‌زابه‌ رزگاری كردین و بوژاینه‌وه‌، جاریَكى دیكه‌ خه‌نده‌ وشادى و ئاسوده‌یى و، پیَكه‌نین گه‌ڕایه‌وه‌ ناومان،بوینه‌وه‌ خاوه‌ن مالَو حالَ و ژیان وبه‌هه‌موو خۆشیه‌كانى ژیان شادومان بوین ..

كه‌چى به‌داخه‌وه‌ئاگادارم ماوه‌یه‌كه‌ لیَره‌و له‌وى به‌شیَكى زۆرى ئه‌و هونه‌رمه‌ند و خاوه‌ن قه‌لَه‌م ورۆشنبیرانه‌،كه‌به‌شیَكیان حاشایان له‌دیارو دیدارى ولاَت كردبوو، ئه‌وه‌ى لایان كه‌م و بىَ بایه‌خ بوو ولاَت بوو، به‌دریَژایى ئه‌و ماوه‌یه‌ یه‌ك تاكه‌ یه‌ك شیعر ،یه‌ك گۆرانى، یه‌ك ته‌مسیل و دراما چیه‌ بۆكوردیان نه‌كرد،ناوى كورد خاكه‌كه‌یان كردبوو به‌كۆلَه‌كه‌ى ئاشا.كه‌ ئه‌بوایه‌ گه‌وره‌ترین جالیه‌ و ریَكخراو كۆمه‌لَه‌یان سازبكردایه‌، كیَشه‌ى كورد و خاكه‌كه‌یان به‌ سه‌رانسه‌رى ئه‌و ولاَتانه‌ ئاشنابكردایه‌، زۆرترین پشتیوان و هاوكاریان بۆمان ده‌سته‌به‌ر بكردایه‌،كه‌چى هه‌ر هیچ هیچیان نه‌كرد و له‌خه‌مى گیرفان و ،ورگى خۆیان زیاتر گویَیان به‌هیچى دیكه‌ نه‌دا. وا ئیَستا لیَره‌و له‌وىَ ورده‌ ورده‌ خه‌ریكى بادانه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ولاَت و، له‌ریَگه‌ى خزم وكه‌س و ناسیاو و حزب و به‌رپرسانه‌وه‌، داوا ده‌كه‌ن بیانخه‌نه‌وه‌ سه‌ر وه‌زیفه‌ى پیَشویان ، یان له‌شویَنیَك دابمه‌زریَن . چونكه‌ ئیَستا ئه‌وروپا و دۆلارو پاوه‌نه‌كه‌ى وه‌كو جاران خیَر و بیَرى تیانه‌ماوه‌ و چۆڕبڕبووه ‌.

تكام وایه‌ له‌ حكومه‌ت و ده‌زگا رۆشنبیرى وفه‌رهه‌نگی و ئیداریه‌كانى هه‌ریَم خۆیان له‌و كاره‌ ببویَرن، داواده‌كه‌م هیچ كام له‌و كه‌سانه‌ وه‌رمه‌گرنه‌وه‌ ومه‌یانگیَڕنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئیش و كار یان .كه‌سانیَك له‌ناخۆشترین رۆژگاره‌كانى ژیان وناسكتربن زروفدا پشتت تىَ بكات و جیَت بهیَلَت و، حاشا له‌ خاك و ولاَت وناسنامه‌ى بكات، به‌دریَژایى بیست دانه‌ سالَ هه‌رخزمه‌تى بیَگانه‌ى كردبیَت، تازه‌ تۆ چاوه‌ڕیَى چى لیَده‌كه‌یت؟ئه‌بیَت ئه‌و كه‌سه‌ چ خیَروبیَرو خزمه‌تیَكى بۆ ئه‌م گه‌له‌ پىَ بیَت ؟ 

سوپاسیان ده‌كه‌ین مه‌منونیانین، ئه‌و به‌هره‌و ئیلهام وعیلم وزانست داهیَنانه‌ى ،كه‌ به‌نیازن بۆمان بهیَننه‌وه‌ پیَشكه‌ش به‌خۆیان بیَت،ئه‌وه‌شمان نه‌بیَت هه‌روه‌كو گولَ ئه‌ژین ، ئه‌وه‌تا گه‌ر ببینن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیاندا كاملَ و پیَگه‌یشتوین،بابڕۆن ئه‌وى كه‌ ماویانه‌ له‌ژیاندا، ئه‌وه‌ى كه‌له‌هه‌گبه‌ و هزرو بیریاندایه‌ بیبه‌خشن به‌ولاَتانى ئه‌وروپا .

1,124 جار بینــراوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت