دکتۆر کەمال میراودەلی : دوای هه‌ڵه‌بجه ; مێژوویه‌کی سه‌ر له‌به‌ر نوێ .
ئه‌مه ده‌قی ئه‌و وتاره‌یه که له کۆتایی کۆنفرانسی یه‌کگرتنی شه‌ش رێکخراوی خوێندکاری کوردستانیی له ئه‌وروپادا له به‌رلین له ئێواره‌ی رۆژی 21/8/1988 دا پێشکه‌ش به‌شدارانی کۆنفرانسه‌که کرا . من وەک نووسەرێکی کورد‌و سەرۆکی مەلبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن بانگکرابووم . ئەم وتارە لە بەرنامەدا نەبوو، لە سەر داوای خوێندکارەکان هەر لەوێ نووسیم و ، هەر چەند هوشیار زێباری و هەندی بەرپرسە حیزبییکانی تر پێیان ناخۆش بوو وتارم هەبێت لە بەر شێلگیری قوتابیان ناچار بوون زۆر بە نابەدڵیی رێگا بدەن ئەم وتارە پێشکەش بکەم و دوای بیستنشی دیارە زیاتریش پێیان ناخۆش بوو .
وتارەکە لە ژمارە ٩ ی گۆڤاری پەیڤ ساڵی ١٩٨٩ بلاوکراوەتەوەو لە دوای کارەساتی هەلەبجە ، رەفزی بەردەوامیی شێوەی خەباتی چەکداری شاخ و عەقلییەتی سەرکرادیەتی حیزبیی شاخی کورد‌و میژووەکەیان دەکات . و داوای سەرەتای فەلسەفەیکی نوێ و مێژوویەکی نوێ دەکات .
هاوڕێیان، خوشکان ، برایان !
له‌م سێ رۆژه‌دا ئێوه ههنگاوێکی گه‌وره‌تان نا و ئاسۆی ئه‌رخه‌وانی خه‌ونێکی زیندووتان نه‌خشاند .
ههڤالینه ، هه‌زاران کوردی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ، هه‌زاران کوردی به‌ر سێبه‌ری مه‌رگی گازی ژه‌هراوی، هه‌زاران کوردی دڵ به خوێن و جه‌رگ سووتاو و هیوا بڕاو ، که چاویان بڕیوه‌ته ئه‌وروپا ، که چاویان بڕیوه‌ته کوردی ده‌ره‌وه ، که دڵیان ناوه‌ته سه‌رده‌ست و تاقه ته‌مایان ئه‌وه‌یه دنیای ده‌ره‌وه و رای گشتی مرۆڤایه‌تی و دیموکراتی جیهانی ، کارێك بکا و سنورێك بۆ تاوانی له هه‌موو سنورێکی مرۆڤایه‌تی و ره‌وشت به‌ده‌ری به‌عس دابنێ، ئه‌وانه چۆن ئه‌م هه‌واڵه وه‌رده‌گرن ؟ ئه‌وانه چ هیوایه‌کی مه‌زن به‌م هه‌نگاوه پیرۆزه‌ی ئێوه ده‌به‌ستن، ئه‌وانه چۆن هه‌موو گیانیان ده‌بێته هه‌ست و هه‌موو هه‌ست و نهستێکیان ده‌بێته هاوارێکی گه‌رم و گوڕ :
هۆ ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، هۆ برا و خوشك و که‌س و کارمان ، به فریامان بکه‌ون ، به فریای گه‌له‌که‌تان بکه‌ون، به فریای کوردستانه‌که‌تان بکه‌ون …!!
به‌ڵام خوشکینه ، برایینه ، با هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌ین و بپرسین:
ئایا به راست ئێمه له ئاست ئه‌م هاوارهداین ؟ با ماوه‌ی نێوان سه‌ختی و دژواری و گه‌وره‌یی لێپرسراوێتی مێژووییمان له‌م قۆناغه‌دا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆمان بۆ ئه‌م لێپرسراوێتییه به پێوانه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی و ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی بپێوین! با بپرسین : ئایا له هه‌موو کاتێکدا، له هه‌موو وڵاتێک‌دا ، کار هه‌یه که ده‌بێ بکرێ و ده‌توانرێ بکرێ ، به‌ڵام ناکرێ ؟ کار هه‌یه که ده‌کرێ ، به‌ڵام ناته‌واو و نیوه‌ناچڵه و ده‌کرێ چاکتر بکرێ ؟! ئایا زۆر جار ناته‌بایی و لێنه‌هاتوویی و دواکه‌وتوویی بیرکردنه‌وه و ره‌فتار و هه‌ڵوێستی خۆمان نابێته هۆی ئه‌وه‌ی مسته خۆێی زیاتر بخه‌ینه ناو قه‌واره‌ی برینه‌کانی ناو گیانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه ؟!
هاوڕێینه! ئه‌مڕۆ له کوردستاندا ته‌نیا پێشمه‌رگه شه‌هید نابێ ، ته‌نیا گه‌نج و ژن و منداڵ و پیر شه‌هید نابن ، ئه‌مڕۆ شار شه‌هید ده‌بێ ، دێ شه‌هید ده‌بێ ، دار و دره‌خت شه‌هید ده‌بێ ، باخ و به‌هار و رووبار و سه‌وزایی شه‌هید ده‌بێ ، ئه‌مڕۆ ژیان خۆی شه‌هید ده‌بێ ، کوردستان خۆی شه‌هید ده‌بێ .
من خۆم خه‌ڵکی دێی مه‌رگه‌م، دێیه‌که له ناوچه‌ی پشده‌ر له نێوان دوکان و قه‌ڵادزێ. ئێستاش ، هاوزێدهکانم ، خه‌ڵکی ئه‌و دێیه پێیان ده‌گوترێ : ئه‌سحابه کوژ – ئه‌مه‌ش ناوێکه له‌ناو قوڵایی بیره‌وه‌ری مێژوودا پارێزراوه و ماوه‌ته‌وه ، نیشانه‌یه بۆ خه‌باتی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ پاراستنی ناوچه‌که‌یان له هێرشی ئیسلام له سه‌رده‌می عومه‌ری کوڕی خه‌تابدا. له‌وساوه ، به‌ڵێ له‌وساوه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر ئازاد بووه‌و هیچ هێزێکی داگیرکه‌ر نه‌یتوانیوه بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه ، هیچ زۆردار و ستهمگهرێك نه‌یتوانیوه چۆکی پێ دادا ، ئه‌و ناوچه‌یه شارستانێتی کۆنی خۆی، شارستانیه‌تێکی سه‌ره‌تایی و ساده، به‌ڵام خۆکرد و ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێز، هه‌ر پاراستووه و چه‌نده‌ها شێوه‌ی ره‌سه‌نی که‌لتوری کوردی تێدا چه‌سپاوه. له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێشدا، مه‌رگه چه‌ندان جار که‌وتۆته به‌ر شاڵاوی ناپاڵم، به‌ڵام دێیه‌که هه‌ر ما، شاخه سه‌رکه‌شه‌کانی گه‌مه‌یان به خه‌یاڵی خاوی داگیرکه‌ران ده‌کرد.. هه‌تا ئه‌مساڵ.. به‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، مه‌رگه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها گوند و دێهاتی کوردستان شه‌هید بوو، به‌ڵام له جه‌نگدا نا، دوژمن نه‌یتوانی بیگرێ، به‌ڵکو له ئه‌نجامی گازی ژه‌هراوی خه‌رده‌ل و سیاناید و گازی ده‌ماردا شه‌هید بوو. دوا به دوای ئه‌ویش، دێیه‌کانی دۆڵی جافایه‌تی و سه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵو، ئه‌وسا هه‌ڵه‌بجه‌ی مێژوو، هه‌ڵه‌بجه‌ی شارستانێتی کۆنی کورد، هه‌ڵه‌بجه‌ی مه‌وله‌وی و ئه‌حمه‌د جاف و گۆران، به گازی کیمیاوی شه‌هید کرا.
ئێوه ئاگاداری ئه‌م کاره‌ساتانه‌ن. منیش به‌و نیازه نایانگێرمهوه زانیاریه‌کی تازه‌تان بده‌مێ… به‌ڵکو ده‌مه‌وێ بڵێم پێویسته هه‌موو پرسیاره‌کانمان، وه‌ڵام بۆ هه‌موو پرسیاره‌کانمان، لێره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین: له هه‌ڵه‌بجه‌وه…
هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا قۆناغێکی مێژووی نوێ له ژیانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا تۆمار ناکات.. به‌ڵکو سه‌ره‌تای مێژوویه‌کی نوێ و کۆتایی هاتنی مێژوویه‌کی کۆن- له سه‌رده‌می ده‌ست پێکردنی مێژووی گه‌له‌که‌مانه‌وه- تا ئه‌مڕۆ تۆمار ده‌کات.
له‌مڕۆ به‌دواوه، که‌باسی مێژووی کورد ده‌که‌ین، ده‌بێ باسی مێژووی پێش هه‌ڵه‌بجه‌و مێژووی دوای هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین، ده‌بێ باسی خه‌باتی پێش هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌باتی دوای هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین، ده‌بێ باسی کوردی پێش هه‌ڵه‌بجه و کوردی پاش هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم: که ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی ئێوه‌ش، ئه‌م بڕیاره‌ی ئێوه‌ش به یه‌کگرتنه‌وه‌یان، به یه‌کگرتنتان، به ده‌ست نیشان کردنی ده‌ست پێکردنی نوێی خه‌باتتان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خاڵێکه له سه‌ره‌تای مێژووی دوای هه‌ڵه‌بجه.
به‌ڵام ناتوانین ئه‌مه تێ بگه‌ین و مانای قوڵی ئه‌مه حاڵی بین، گه‌ر نه‌زانین بۆ هه‌ڵه‌بجه هێنده گرنگه! بۆ هه‌ڵه‌بجه مێژوویه‌کی سه‌رله‌به‌ری رابردووی گه‌له‌که‌مان جیا ده‌کاته‌وه و سه‌ره‌تای مێژوویه‌کی نوێی ده‌نه‌خشێنێ، بۆ هه‌موو هه‌وڵ و هیوایه‌کمان وه‌ك ئه‌و کۆنگره و بڕیاره‌ی ئێوه به مێژووی دوای هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌نده.. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌مه کارێکی هه‌روا سانا و ساده نییه و به داخێکی زۆره‌وه له‌م ماوه کورته‌دا ده‌رفه‌تی ده‌ره‌قه‌ت هاتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان نییه. به‌ڵام به کورتی و به کوردی ده‌ڵێم: مێژووی کورد به‌ر له هه‌ڵه‌بجه: مێژووی شاخه، شارستانێتیمان: شارستانێتی شاخه، فه‌لسه‌فه‌مان: فه‌لسه‌فه‌ی شاخه، شێوه‌ی خه‌باتمان: شێوه‌ی خه‌باتی شاخه، ستراتیژیه‌ت و تهکتیکمان: ستراتیژیه‌ت و ته‌کتیکی شاخه.
له‌دوای هه‌ڵه‌بجه هه‌موو ئه‌مانه، که‌م یان زۆر، سه‌ره‌تای کۆتای‌یان ده‌ستی پێ‌کرد. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی له له‌نده‌ن، وه‌ك گاڵتهکردنێك به کورد و توانای کورد، ئه‌م رووداوه‌ی گێڕابۆوه:
ساڵی 1967 که شه‌ڕی ده‌ستدرێژیکه‌رانه‌ی ئیسرائیل دژی عه‌ره‌ب ده‌ستی پێ‌کرد، شۆڕشی کورد به سه‌رکردایه‌تی بارزانی شه‌ڕی وه‌ستاند و به ره‌سمی ئاماده‌یی خۆی به حکومه‌تی عێراق راگه‌یاند که هێزی پێشمه‌رگه بۆ پاڵپشتی عه‌ره‌به‌کان دژی ئیسرائیل بنێرێ. به‌رنامه‌ی ( حدیث ابن الفرات) ی ئیسرائیلی ته‌علیقێکی له‌سه‌ر ئه‌مه بڵاو کردبۆوه، تێیدا گوتبووی: با بارزانی له بیری نه‌چێ که کوردی بۆ شه‌ڕکردن له گه‌ڵمان نارد، هه‌ندێ شاخیشیان له‌گه‌ڵ بنێرێ!!-
مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه: که کورد ته‌نیا به شاخه‌کانیه‌وه پیاوه و ئازایه، گه‌ر شاخی لێ بکه‌نه‌وه، یان له شاخ دووری بخه‌نه‌وه، ترسنۆك و بۆش و بێ توانایه!! دیاره‌ئه‌و تێرهی که کورد به شاخه‌وه به‌هێزه ڕاستیه‌کی مێژووییه و نکوڵی لێ ناکرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که کورد به‌بێ شاخ، وه‌ك مرۆڤ و هێزی خۆیی، بۆش و بێ ده‌سه‌ڵاته: مه‌سه‌له‌یه‌کی نیسبییه و به‌هه‌ل مه‌رجی بابه‌تی تره‌وه به‌نده، چونکه مرۆڤ خاوه‌نی خواست و توانستی خۆگونجاندن و سه‌رکه‌وتن و زاڵ بوونه و نموونه‌ی مێژوویی زۆریشمان بۆ سه‌رکه‌وتویی مرۆڤی کورد، دوور له شاخ و داخه‌که‌ی، هه‌یه، هه‌ر وه‌کو چۆن نمونه‌ی پێچه‌وانه‌شمان زۆره. به‌ڵام ئه‌مه باسێکی تره و شه‌ن و که‌و کردنی پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی و سۆسیۆلۆژی و ئه‌نترۆپۆلۆژی و ئابوری و سایکۆلۆژی قوڵ هه‌یه.. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه که ڕاسته: دابڕانی کورد و شاخ دوای هه‌ڵه‌بجه بووه حه‌قیقه‌ت. شاخ وه‌ك تاکه هێز و پشت و په‌نای کورد کاری نه‌ماوه. مێژووی شاخ و ئابووری شاخ و فه‌لسه‌فه‌ی شاخ و شێوه‌ی خه‌باتی شاخمان، زه‌برێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وتووه. به کورتی: پێویستمان به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێیه! به فه‌لسه‌فه و ستراتیژیه‌تێکی نوێیه! به شێوه خه‌باتێکی نوییه، به داڕشتنی سه‌ره‌تای مێژوویه‌کی نوێیه!!
چۆن ده‌شێ ئه‌وه بکه‌ین؟ ده‌وری ئێوه وه‌ك خوێندکار، وه‌ك ڕووناکبیر، وه‌ك هێزێکی سیاسی و که‌لتوری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چییه؟!
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش، هه‌ر ده‌بێ له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، له تێگه‌یشتنی مانا و دووری و جه‌وهه‌ری تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین. نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی ئێرنست هه‌مه‌نگوای ته‌واوی چیرۆکی پیاوی پیر و ده‌ریا، بۆ خه‌باتی بێ وچان و سه‌رسه‌خت و کۆڵنه‌ده‌رانه‌ی پیاوێکی پیر دژی ده‌ریا و ته‌وژم و نه‌هه‌نگه‌کانی ته‌رخان ده‌کات، تا ئه‌م وته به‌نرخه‌ی خۆی بسه‌لمێنێ: مرۆڤ تێك ده‌شکێندرێ، به‌ڵام نابهزێندرێ. به حه‌قیقه‌ت ده‌کرێ ئێمه‌ش به دڵنیاییه‌وه ئه‌م باوه‌ڕه بێ دوودڵییه بسه‌لمێنین، که راسته ئێمه ئه‌مرۆ تا راده‌یه‌ك تێك شکێنراوین، به‌ڵام نه‌به‌زیوین.
مه‌رگه نه‌به‌زی و نه‌به‌زیوه، پێشمه‌رگه نه‌به‌زی و نه‌به‌زیوه، هه‌ڵه‌بجه نه‌به‌زی و نه‌به‌زیوه.. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه، به شێوه‌یه‌کی دڕندانه و ترسنۆکانه، تێك شکێنران.. مه‌رگه به‌رامبه‌ر شاڵاوی سوپای داگیرکه‌ر نه‌به‌زی، به‌رامبه‌ر ناپاڵم و هێرشی سوپایی نه‌به‌زی، به‌ڵام گازی ژه‌هراوی دژ به مرۆڤ و هه‌موو پرینسیپێکی مرۆڤایه‌تی و سروشتی تێکی شکاند، پێشمه‌رگه له هه‌موو به‌ره‌کانی جه‌نگدا، چۆکیان به‌رامبه‌ر به هێزی چه‌ند جار به‌رامبه‌ری دوژمن دانه‌دا، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆی گێڕامه‌وه که چۆن شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی دلێر و جه‌نگاوه‌ر له ناو خێوه‌ته‌کانیاندا، به‌ر له‌وه‌ی بتوانن کڵاشینکۆفهکهیان بکه‌نه شان، به‌ر له‌وه‌ی ماسکی گازه‌که بکه‌نه سه‌ر و چاویان، به گازی ژه‌هراوی سڕ بوون، له‌کاتێکدا به نیازن تفه‌نگه‌کانیان به‌رز بکه‌نه‌وه، یان ماسکه‌که له‌ده‌م و چاو ببه‌ستن.. ئایا ئه‌مه به‌زینی کورده، یان به‌زینی ترسنۆکانه‌ی دوژمنه‌کانی؟ هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ڵه‌بجه نه‌به‌زی، هه‌ڵه‌بجه ئازاد بوو، دوژمن دیسان ترسنۆکانه په‌نای برده به‌ر کوشنده‌ترین گازی کوێرکه‌ر و ئه‌عساب و شاره‌که‌ی به ناهه‌ق و به تاوان به‌وپه‌ڕی بێ ویژدانی و ترسنۆکییه‌وه شه‌هید کرد.
لێره‌وه ده‌شێ ئێمه به چاوقایمیهوه بڵێین: دوژمنه‌کانمان به‌زیون!! ئه‌وان نه‌یانتوانی کوردستان داگیرکه‌ن و ترسنۆکانه وێرانیان کرد. نه‌یانتوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد دیل و ژێر ده‌ست که‌ن، ترسنۆکانه قڕانیان کرد. نه‌یانتوانی خواستی شۆرشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد کپ بکه‌نه‌وه، نامه‌ردانه و دڕندانه گه‌لێك له‌ناو ده‌به‌ن، که گوایه گه‌لی خۆیانه، وڵاتێك وێران ده‌که‌ن، که گوایه خاك و وڵاتی خۆیانه!!
به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌مان نه‌داوه‌ته‌وه: مانای هه‌ڵه‌بجه چییه؟ ئایا ئه‌م حه‌قیقه‌ته ئینسانییه، ئایدیالییه، که ئێمه نه‌به‌زیوین و دوژمنه‌کانمان به‌زیون، ترسنۆکن، دادمان ده‌دا؟! ئایا ئه‌مه برینمان تیمار ده‌کا؟ ئایا هێرشی له‌ناوبرد و قه‌لاچۆکردن ده‌وه‌ستێنێ؟ نه‌ء، نه‌ء، هاوڕێینه، ده‌بێ سه‌رده‌مه‌که‌مان تێ بگه‌ین، ده‌بێ ئه‌و شته تێ بگه‌ین که فه‌یله‌سوفان ناویان ناوه: ڕۆحی سه‌رده‌م! ئایا ڕۆحی سه‌رده‌مه‌که‌مان چییه؟ ئایا هه‌ڵه‌بجه چیمان ده‌رباره‌ی ڕۆحی سه‌رده‌مه‌که‌مان و یاسای رۆژگارهکهمان بۆ ده‌رده‌بڕێ؟!
به کورتی ده‌ڵێم: هه‌ڵه‌بجه به سه‌ختی و به خه‌ستی ئه‌و راستیه‌ی بۆ سه‌لماندین که ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می مرۆڤ نییه، سه‌رده‌می ئالهیه. ئه‌مڕۆ ئاله‌ت به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵه، ئه‌مڕۆ ئاله‌ت مان و نه‌مانی گه‌لان و کۆمه‌ڵان بڕیار ده‌دا، مه‌به‌ستم له ئاله‌ت ته‌کنه‌لۆژیایه.
کۆلۆنیالیسته ترسنۆکه‌کانی به‌عس بۆیه توانیان هه‌ڵه‌بجه دروست بکه‌ن، بۆیه توانیان کوردستان وێران بکه‌ن، بۆیه توانیان چۆك به ئێران داده‌ن: چونکه ئالهتیان، ته‌کنه‌لۆژیای تازه‌یان له شێوه‌ی چه‌کی کیمیاوی به ده‌سته‌وه بوو. ئیمپریالیسته‌کان و دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و خواکانی شه‌ڕ و هێز و پاره ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیا کوشنده‌یان بۆ فه‌راهه‌م کردبوو.
به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین که رژێمی ئێرانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که توانی ملیۆنه‌ها که‌س به‌وپه‌ڕی حه‌ماسه‌تی دینی و بیر و باوه‌ڕیه‌وه، بۆ مه‌یدانه‌کانی جه‌نگ ئاماده بکا و ، شه‌پۆل دوای شه‌پۆل، جه‌نگاوه‌ر بڕژێنێته مه‌یدانی جه‌نگه‌وه، هێشتا نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ له به‌ره‌کانی جه‌نگدا به‌ده‌ست بێنێ، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که عێراق چه‌کی کیمیاوی، وه‌ك چه‌کێکی سه‌ره‌کی و ڕۆتینی جه‌نگ، چ دژی ئێران، چ دژی کوردستان خسته کار.
به‌ڵێ، ئێران رۆژ له دوای رۆژ پاشه‌کشه‌ی کرد، چونکه سیاسه‌تمه‌دارانی تۆڵهخوازی ئێران له‌و راستیه ساده‌یه حاڵی نه‌بووبوون که ئه‌مڕۆ سه‌ده‌ی مرۆڤ نییه، سه‌ده‌ی ئالهیه، سه‌ده‌ی جه‌ماوه‌ری زۆر و بیر و باوه‌ڕو حه‌ماسی دینی و کلیلی به‌هه‌شت و که‌ربه‌لای یه‌ك و دوو و ده نییه، به‌ڵکو سه‌ده‌ی ته‌کنه‌لۆژیایه و ته‌کنه‌لۆژیایه به‌هێز و بێ هێز، پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتوو، زاڵ و زه‌لیل، سه‌رفراز و دۆڕاو دیاری ده‌کا. هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری خاوه‌ن ئیمان له مه‌یدانی جه‌نگدا بایه‌خیان چییه گه‌ر ته‌وژمه بایه‌کی گازێکی ژه‌هراوی له تهیارهیهکهوه یا له تۆپێکه‌وه ده‌رچێ بتوانێ وه‌ك مێش له‌ناویان به‌رێ.
هاوڕێیان! شاخ تا ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ئێمه‌ی کوردی له زاڵ بوونی ته‌کنه‌لۆژی چه‌کی دوژمنه‌کانمان پاراستبوو، نه‌ڵام هه‌ڵه‌بجه کۆتایی به‌و قۆناغه مێژووییه، به‌و مێژووه سه‌ر له‌به‌ره هێنا.
هه‌ڵه‌بجه به شێوه‌یه‌کی سه‌خت و جه‌رگبڕ، حه‌قیقه‌تی ڕۆحی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی بۆ سه‌لماندین.
ئه‌وانه‌ی هێزیان هه‌یه، ته‌کنه‌لۆژی هێز و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی که یاسای ئه‌م سه‌رده‌مه به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه تر و دژ به مرۆڤایه‌تی تر له یاسای جه‌نگه‌ڵ دیاری ده‌که‌ن.
هێزی قهڵاچۆکهرانهی ڕژێمی به‌غداش، به‌شێکه له‌م یاسای جه‌نگه‌ڵه. ئێمه‌ش بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه وه‌ستاوین و چاره‌مان نییه ده‌بێ به‌رامبه‌ری بوه‌ستین.
لێره‌وه: پێویستمان به پێداچوونه‌وه و داڕشتنه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی مێژووی ڕابردووشمان هه‌یه تا بتوانین له جیاتی پچڕان و دابڕان، پێکه‌وه لکان و کرێ دان و هاوهێزی له نێوان ڕابردوو و ئێستادا، له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا دروست بکه‌ین، بناغه‌یه‌کی پته‌وی کار و خه‌بات بۆ سبه‌ینێمان فه‌راهه‌م بکه‌ین.
ئه‌م پێداچوونه‌وه و دووباره دروست کردنه‌وه و نوێ بوونه‌وه‌یه، ئه‌مڕۆ به حوکمی ته‌کنه‌لۆژیای نوێوه، به حکومی به زانست بوونی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان، به حوکمی نه‌مانی سنووری مه‌علومات و بچوك بوونه‌وه‌ی دنیا، وه‌ك دێیه‌کی گه‌ردوونی، بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستییه‌کی ژیان به‌خشانه‌یه.
بۆیه ئه‌م ڕه‌وته مێژووییه: ڕه‌وتی پێداچوونه‌وه‌ی ڕابردوو و داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و دروست کردنی بناغه و هه‌ل و مه‌رجی نوێ بۆ به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ: سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا، چ سه‌رمایه‌داری چ سۆشیالیستی، بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی جۆراوجۆر، به ڕێگا و بۆچوونی جۆراوجۆر، خۆی سه‌پاندووه و چه‌سپاندووه. دیاره گرنگترین و دیاریترین و به‌ناوبانگترین ڕه‌وتێکی مێژووی له‌م جۆره: سیاسه‌تی پێرسترۆیکا و گلاسنۆسته له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت که که‌م یان زۆر کاری کردۆته سه‌ر وڵاته‌کانی سۆشیالیستی تر و دره‌نگ یان زووش کار ده‌کاته‌وه سه‌ر ته‌واوی حیزبه کۆمۆنیستی و مارکسیه‌کان، جا به شێوه‌ی ئیجابی بێ یان سلبی.
پێرسترۆیکا: یانی داڕشتنه‌وه، جارێکی تر دروست کردنه‌وه، نوێ کردنه‌وه، واته هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی شێوه‌ی کۆنی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت تا بتوانێ له‌گه‌ڵ پێداوێستیه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا بڕوا.
گه‌وره‌ترین کێشه‌ش ئه‌وه‌یه که بتوانێ له مه‌یدانی تهکنهژۆژیدا مونافه‌سه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری بکا و ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه پڕ بکاته‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی دروست کردوه که ڕووی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیه‌وه، (به بیروڕای ئابووری زانێکی سۆڤیه‌تی گه‌ر گۆرباچۆڤ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پێرستۆیگای نه‌نابایه و گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه سه‌رنه‌که‌وێ)، له ماوه‌ی دوو سێ ساڵی داهاتوودا یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ڕووی ته‌کنه‌لۆژیه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌که‌وته دوای ده‌وڵه‌تانی وه‌ك کۆریای جنوبی و تایوانیش.
هاوڕێینه! ئه‌وه که‌می و شه‌رم نییه، گه‌ر هه‌ر شۆڕشگێڕێك هه‌ڵه و ناته‌واویه‌که‌ی بینی به شێوه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه، به ئازایه‌تی و بوێرییه‌کی بێ وێنه‌وه به‌ره‌و ڕووی بێته‌وه و ڕێبازی چاره‌سه‌ری بۆ دیاری بکا.
مه‌سه‌له‌ی پێرسترۆیکاش له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت تا ئێستا ئه‌مه ده‌رده‌بڕێ. بۆیه ده‌بینین شان به شانی گۆڕانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی قووڵ، سیاسه‌تی گلاسنۆستیش بۆته بنکه‌یه‌کی ژیانی ڕۆژانه‌ی گه‌لانی سۆڤیه‌ت.
گلاسنۆست: مانای ئازادی و ئاشکرایی و ڕاسگۆیی سیاسییه، که له پێش هه‌موو شتێکدا ئازادی بیر و باوه‌ڕ و مه‌ودا دانه به جه‌ماوه‌ر و ڕووناکبیران و مێژونوسان و ئه‌دیبان و ئه‌کادیمیان تا به‌وپه‌ڕی ئازادی و جورئه‌ته‌وه هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو و ئێستا ده‌ربخه‌ن و له ڕێگای ململانێی بیر و بۆچوونی جیاوازه‌وه، به مه‌به‌ستی پته‌وکردن و به‌هێز کرنی سۆشیالیزم.
باشترین و خێرا ترین چاره‌سه‌ر بۆ که‌م و کورتیه‌کان بدۆزرێته‌وه و هێز و وزه‌ی جه‌ماوه‌ر بخرێته کار و بازدانێکی مێژووی گه‌وره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێ که بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بلوێنێ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌میشدا وه‌کو سوپهرهێزێکی جیهانی بمێنێته‌وه.
مه‌به‌ستم له‌م لا لێکردنه‌وه‌یه ئه‌وه نییه له‌م دوو سێ وشه سهرپێیهدا ته‌جره‌به‌ی پێرسترۆیکا و گلاسنۆست هه‌ڵبسه‌نگێنم، به‌ڵام ده‌مه‌وێ سه‌رنج بۆ دوو مه‌به‌ست ڕابکێشم: یه‌که‌م: ئه‌وه‌یه که ئه‌و گۆڕانه جیهانیانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئارادان که سیاسه‌تی پێرسترۆیکا له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت گه‌وره‌ترین و دیاریترینیانه، کار ده‌که‌نه سه‌ر ته‌واوی ژیان و سیاسه‌ت و هاوتایی هێزی جیهانی و سه‌ر چاره‌نوسی هه‌موو گه‌لێك، گه‌وره یان بچوك. ئێمه‌ش پێویسته هه‌ر وا به ساده‌یی و ساویلکه‌یی و په‌راوێزی سه‌یری ئه‌م ڕه‌وته نه‌که‌ین، به‌ڵکو تێیبگه‌ین و ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ڵی بسه‌نگێنین و نه ساویلکانه پشتگیری موتڵه‌قی بکه‌ین نه نه‌زانانه‌ش پشت گوێی بخه‌ین یا دژایه‌تی بکه‌ین، به‌ڵکوو بزانین تاچ ڕاده‌یه‌ك بۆ سه‌پاندن و سه‌قامگیر کردنی ئاشتی دادپه‌روه‌رانه و سه‌لماندنی مافی چاره‌نوسی گه‌ڵان، گه‌وره یان بچوك، به سوود به نرخه.
مه‌به‌ستی دووه‌مم که مه‌به‌سته سهرهکیهکهمه ئه‌وه‌یه: پێرسترۆیکا و گلاسنۆست، واته گۆڕان و نۆێ کردنه‌وه‌ی مێژوویی و ئه‌و ئازادییه سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌ی شان به شانی ئه‌م گۆڕان و نوێ کردنه‌وه‌یه ده‌ڕوا، بۆته حه‌قیقه‌تێکی باو و به‌شێکی جه‌وهه‌ری ڕۆحی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان، هه‌ر وه‌ك مارکس ڕوونی کردۆته‌وه: شێوه‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕووی بهرههمهێنانهوهخهسڵهتێکی شۆڕشگێڕی هه‌یه که هه‌میشه له خۆنوێ کردنه‌وه‌دایه. هه‌ر گۆڕانێکیش له هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی، گۆڕان له پێوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا و له ئه‌نجامدا له پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سیاسییه‌کاندا دروست ده‌کا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك وتم ئه‌مڕۆ ته‌کنه‌لۆژی ئه‌و هه‌له‌ی دروست کردووه جیهان، هه‌موو جیهان وه‌ك تاقه دێیه‌کی گه‌ردوونی لێهاتووه، هه‌موو گۆڕانێکی گه‌وره له مه‌یدانی ته‌کنه‌لۆژیای به‌رهه‌م هێنان و پێوه‌ندی بازاڕی سه‌رمایه‌داری، دره‌نگ یا زوو، ته‌واوی دنیا ده‌گرێته‌وه.
لێره‌وه ده‌بێ ئه‌م هه‌موو قه‌رزه گه‌ورانه تێبگه‌ین که وڵاتانی جهیانی سێهه‌م ته‌نانه‌ت هه‌ندێ وڵاتانی سۆشیالیستیش پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه، لێره‌وه ده‌بێ ده‌رکه‌وتنی سه‌مایه‌داری جیهانی له شێوه‌یه‌کی نوێی ئیمپریالیزمدا تێ بگه‌ین، لێره‌وه ده‌بێ چه‌ك به‌رهه‌م هێنان و بازاڕی چه‌ك خۆش کردن و به‌هێز کردن و زۆر کردنی ئه‌و بازاڕانه به هۆی نانه‌وه به‌رده‌وام کردنی شه‌ڕی دڕندهگهڕیانهی وه‌ك شه‌ڕی عێراق و ئێران تێ بگه‌ین که بووه هۆی کاول کردنی دوو وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌فیڕۆدانی ژیان زیاتر له یه‌ك ملیۆن مرۆڤ و ده‌ربه‌ده‌ر کردن و قوڕ به‌سه‌ر کردنی ملیۆنه‌های تریش.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕۆحی سه‌رده‌مه‌که‌مان بێ، جا ئه‌گه‌ر پێرسترۆیکا و گلاسنۆست بۆ هه‌موو گه‌لێکی مه‌زن و گچکه پێویستییه‌کی مێژووی مان و نه‌مان بێ، ئه‌ی بۆ ئێمه‌ی کورد، بۆ ئێمه‌ی بێ که‌س و بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری له جیهاندا ده‌بێ چه‌ند پێویستییه‌کی گه‌وره بێ.
بۆ ئێمه پێداچوونه‌وه‌ی ڕابردوومان و نوێ کردنه‌وه‌ی مێژوومان و داڕشتنه‌وه‌ی شێوه‌ی خه‌بات و تێکۆشانمان و شێوه‌ی پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانماندا و له‌گه‌ڵ جیهان و ژیان و ڕۆحی سه‌رده‌مدا: پێویستییه‌کی مێژوویی گه‌وره‌یه، پێویست ناکا بڵێین مه‌سه‌له‌ی مان و نه‌مانه: چونکه مه‌سه‌له‌ی مان و نه‌مان ئه‌مڕۆ به فیعلی، به کرده‌وه، وه‌ك حه‌قیقه‌تێکی ڕۆژانه له ئارادایه. هه‌ر له‌م له‌حزه‌یه‌دا ڕۆڵه‌کانمان، پءشمهرگه جه‌نگاوه‌ره‌کانمان له کوردستان، له شه‌ڕی مان و نه‌ماندان، به‌رامبه‌ر گازی کیمیاوی وه‌ستاوون: له تۆڕی گواستنه‌وه‌ی مێژوویی پێش هه‌ڵه‌بجه‌دا بۆ مێژووی پاش هه‌ڵه‌بجه تێماون. تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌وان له‌و تۆڕی مه‌رگ و له‌ناوچوونه ڕزگار ده‌بن؟ تا چ ڕاده‌یه‌ك گه‌له‌که‌مان له‌وه تۆری مه‌رگ و قه‌ڵاچۆ کردنه ڕزگار ده‌بێ؟
ئه‌مه‌یه ئه‌و پرسیاره مێژووییه گه‌وره‌یه‌ی به‌ره‌وڕومان بۆته‌وه: پێویسته به‌قه‌ده‌ر شاڵاوی ڕقاوی مه‌رگ و له ناوچوونی ئێمه، شاڵاوی به‌رهه‌ڵستی و ژیان و مانه‌وه دروست بکه‌ین. پێویسه‌ت له دڵ و ده‌روون و ویژدانمانه‌وه، باوه‌ڕمان به‌وه بێ که هێزی ژیان به‌هێز تر و مه‌زن تره. گه‌لی ئێمه، گه‌لی خه‌باتکه‌ری کوردستان که له هه‌ره سه‌ره‌تاکانی مێژووه‌وه به‌رامبه‌ر شاڵاو له دوای شاڵاوی ئیمپریالیسته‌کان بۆته‌وه: ئه‌مڕۆش ده‌توانێ به‌سه‌ر چه‌کی کیمیاویشدا زاڵ بێ، دوژمنه‌کانمان یه‌ك له دوای یه‌ك ڕۆیشتوون و ناویان له زبڵخانه‌ی مێژوودا ون بووه، به‌ڵام کورد ماوه. کۆلۆنیالیستی به‌عس و کۆلۆنیالیستی تورکی و ئێرانیش به‌سه‌ر ده‌چێ و کورد هه‌ر ده‌مێنێ. ئێمه ده‌بێ ئه‌و قه‌ناعه‌ته مێژژییه به‌هێزه‌مان هه‌بێ، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌شدا ده‌بێ بزانین تا ڕۆژێك زووتر کۆتایی به تراژیدیای مه‌رگ و وێرانکاری بهێنین که‌مه، ده‌بێ بزانین که ئێستاله سه‌ره‌تای مێژووی دوای هه‌ڵه‌بجه‌ین و خه‌باتی چه‌کداری به‌شێوه‌ی ڕابردوو، ئازایه‌تی و ئاماده بوون بۆ شه‌هید بوون به‌س نییه، ده‌بێ بزانین که ئه‌مڕۆ هه‌موو کارێك، هه‌موو لایه‌نێکی ورد و درشتی ژیان: زانسته و خه‌باتی سیاسیش، خه‌باتی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ییش، ده‌بێ ببێته زانستێکی نوێ.
لێره‌وه‌یه، هاوڕێیان، که ئه‌م کۆنگره‌ی ئێوه‌ی وه‌ك خاڵێکی سه‌ره‌تای مێژووی دوای هه‌ڵه‌بجه گرنگه.
بڕیاری یه‌کگرتنه‌وه‌تان گرنگ و پیرۆز و کاریگه‌ره، ئه‌گه‌ر (ته‌کنه‌لۆژیای هێز) ڕۆحی ئه‌م سه‌رده‌مه بێ، ئاڵوگۆڕی سیاسی و ئابووری و ئایدۆلۆژی له ئاستی جیهاندا ڕۆحی ئه‌م سه‌رده‌مه بێ،زاڵ بوونی شێوه به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و پێویستی سه‌رمایه‌داری به بڵاوبوونه‌وه‌یه‌کی نوێی، شێوازی نوێ لایه‌نێکی ئه‌م سه‌رده‌مه بێ؟ ئێوه چۆن ده‌توانن خه‌باتی خۆتان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕی له ناوچوون و به‌هێز کردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان په‌ره پێ بده‌ن!
چۆن ده‌توانین له پشت به‌ستن به شاخه‌وه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی چه‌کی کیمیاوی هێزێکی تری به‌دیل بدۆزینه‌وه؟!
ناتوانم به‌م په‌له‌یه وه‌ڵامێکی هاکه‌زاییش بۆ ئه‌م پرسیاره ده‌ست نیشان بکه‌م، به‌ڵام با بڵێین: دوای وه‌ستانی شه‌ڕی عێراق و ئێرانیش، شه‌ڕی له ناوبردن دژی گه‌لی کورد به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویشه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ، ده‌توانین چی بکه‌ین:
1- یا ئه‌وه‌تا چه‌کێك، بابه‌تێکی خۆ پاراستن دژی چه‌کی کیمیاوی په‌یدا بکه‌ین که گه‌لی کورد به‌کاری بهێنێ، که دیاره ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی ته‌کنه‌لۆژی و جیهانی گه‌وره‌یه و ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ن.
2- یان ئه‌وه‌تا به‌وپه‌ڕی زیره‌کی و وریایی و ئازایه‌تی و خۆ ماندوو کردن و ده‌رفه‌ت وه‌رگرتنه‌وه که‌ڵك له‌م مه‌ناخه سیاسیه تازاهیه وه‌ربگرین که له جیهاندا هه‌یه و، که خه‌ریکه هه‌رچه‌نده ناته‌واو و نیوه‌ناچڵیش بێ، چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاشتیانه بۆ زۆر مه‌سه‌له‌ی به‌ربه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی ده‌دۆزێته‌وه: وه‌ك ئه‌فگانستان، ئه‌نگۆلا، که‌مبۆدیا، نامیبا، مۆزانبیق، مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینی، ده‌بێ که‌ڵك له‌م مه‌ناخه و له ڕۆحی پێرسرۆیکا و گلاسنۆست وه‌ربگرین تا ئێمه‌ش وه‌ك هێزێکی سیاسی کاریگه‌ر به‌تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌ربکه‌وین. له هه‌موو لایه‌که‌وه هاوار و داد و ناڵه و کاڵه بڵند بکه‌ینه‌وه تا ده‌نگی ئێمه‌ش ده‌بیسترێ و دنیا به تراژیدیای ئێمه ده‌زانێ و له هه‌موو وڵاتێك و لایه‌ن و ڕێکخراوێکه‌وه، گه‌وره یا بچوك، زه‌ختی سیاسی له‌سه‌ر عێراق ده‌کرێ و نه‌ك هه‌ر ته‌نیا به کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی پێ قه‌ده‌غه ده‌کرێ، به‌ڵکو چه‌که‌کانیشی له‌ناوده‌برێن و له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تیه سزاش ده‌درێ و مه‌سه‌له‌ی مافی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کوردستانیش دێته ئاراوه.
له‌م بۆچوونه‌وه‌یه، هاوڕێیان، ئێوه، ئه‌م کۆنگره‌ی ئێوه، ئه‌م بڕیاره مێژووییه‌ی ئێوه، له‌گه‌ڵ و له ته‌ك هه‌نگاوی پیرۆزی پێك هێنانی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا، سه‌ره‌تای مێژووی نوێی دوای هه‌ڵه‌بجه پێك دێنێ. به‌ڵام ئێوه، وه‌ك هێزێکی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که له هه‌موو وڵات و شارێکدا هه‌ن و ده‌ورتان هه‌یه و ده‌نگتان هه‌یه، ده‌شێ ده‌ورێکی یه‌کجار مه‌زن و پیرۆز و کاریگه‌ر ببینن، ده‌با: رابردووی پڕ رقه‌به‌رایه‌تی و ناحه‌زێتی و دووبه‌ره‌کی بێ به‌ڵگه و بناغه گۆڕ بکه‌ین ببینه یه‌ك دڵ و یه‌ك هه‌ست و یه‌ك هیوا له ده‌وری تاقه یه‌ك ئامانجی پیرۆزی ئه‌م کات و ساتهماندا: وه‌ستاندنی شه‌ڕی ئیباده دژی گه‌لی کوردمان. با له له‌نده‌ن، له پاریس، له مۆسکۆ، له پراگ، له وارشۆ، له ستۆکهۆڵم، له به‌رلین، له واشنگتۆن، له هه‌موو وڵات و شار و شارۆچکه‌یه‌کدا ببینه یه‌ك هێز و یه‌ك حه‌مله‌ی گه‌وره بۆ ریسوا کردنی دوژمنانی کوردستان و دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و عه‌تف و پشتیوانی هه‌موو گرۆ و هێز و رێکخراوێك به‌ده‌ست بێنین بێ جیاوازی. یهمهیه ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌ی له‌ناو بۆته‌ی خه‌بات بۆ ئه‌و ئامانجه‌دا هه‌موو بیر و هه‌ڵوێسته کۆن و په‌ك که‌وته‌کان ده‌توێنه‌وه و سه‌ره‌تای پێرسترۆیکای کوردیش ده‌ست پێده‌کا، با به ڕۆحی گلاسنۆستی راست گۆیی و ئازادی بیر و باوه‌ڕ و دیموکراتیه‌وه ئه‌و ئه‌رکه ئه‌نجام بده‌ین.
هاوڕێینه، به رواله‌ت، به واقیع، ئه‌مڕۆ له تاریك ترین سه‌رده‌می مێژووییمانداین، به‌ڵام با بۆ ده‌قیقه‌یه‌کیش باوه‌ڕمان به دیاله‌کتیکی ژیان و خه‌بات ون نه‌که‌ین، با لایه‌نه روون و دره‌وشاوه‌کانی ده‌رفه‌تی خه‌بات و سه‌رکه‌وتن فه‌رامۆش نه‌که‌ین.
با هه‌ر وه‌ك گۆرانی نه‌مر ده‌ڵێ، لامان ئاشکرا بێ که:
ئه‌وه‌نده‌ی رۆحی مه‌ئیووس و مه‌لوول تاریك ده‌کا دنیا
ئه‌وه‌نده‌ش نوور له رۆحی شاده‌وه ده‌ڕژێ به‌سه‌ر سه‌ریا
با بزانین له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو مه‌ینه‌ت و کاره‌ساته‌شدا: مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ پێشه‌وه ده‌چێ. له کوردستانی ژووروودا دوای زیاتر له نیو سه‌ده تاوان و خه‌یاڵ پڵاو که کورد نه‌ماوه: ئێستا کورد له هه‌موو کاتێ به هێزتره، بهباوهڕتره، رێکخراوتره، رۆشنبیرتره، ئایینده و پاشه‌ڕۆژی رووناکتره. با واش نه‌زانین که جه‌للادانی وه‌ك سه‌ددام هه‌تا هه‌تا ده‌مێنن. ئه‌وانه هێزی تاریکی و مردنن و هێزی ژیان و رووناکی له‌وان به‌هێزتره. ئه‌وان وه‌ك کونده‌په‌پووی شه‌ڕ وان و خۆری ئاشتی ده‌یان رزێنێ و ده‌یان تۆپێنێ. هه‌ر دوێنێ جه‌للادێك به ناوی( ضیا‌ء الحق) که ته‌مای بوو له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌میشدا تاقه سه‌رداری پاکستان بێ، گۆڕ به گۆڕ بوو.
گۆڕ به گۆڕ بوونی هیتلهرانی وه‌ك سه‌ددام و شا و ضیا‌ء الحق به‌شێکه له دیاله‌کتیکی ژیان به‌رامبه‌ر مردن ، ئێمه‌ش هێزێکین بۆ ژیان، بۆ ئاشتی، بۆ پاشه‌ڕۆژێکی باشتر بۆ مرۆڤایه‌تی.
ده‌سا به‌ره‌و خه‌باتێکی نوێ هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن.
2,085 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست