شه‌هاب كه‌ریم : جارێكی ترحیزب و فرمێسك و یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .
بیست و پێنچ ساڵ به‌سه‌رتیپه‌ڕبوونی ئه‌وتاوانه قێزه‌وه‌نه‌وه نامرۆییه‌ی كه‌به‌سه‌رگه‌لی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هیدمانه‌وه ئه‌نجام درا ،تائێستاش زامه‌كانی ساڕێژنه‌بوون و له‌هه‌مووسات و چركه‌یه‌كدا به‌بیری هه‌موو كوردێكی خاوه‌ن ویژداندادێته‌وه‌و ته‌نها بۆ چركه‌یه‌كیش له‌بیركردنه‌وه‌یان زه‌حمه‌ته قه‌تل و عامكردنی خه‌ڵكی سڤیڵی هه‌ڵه‌بجه له‌مێژووی جه‌نگه جیهانیه‌كانیشدا نه‌بوه و به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری كردۆته سه‌رمرۆڤ زۆرجار باس‌و دیكۆمینت و شانۆگه‌ری و فلیمه‌تراژیدیاكانی ئه‌وكاره‌ساته نامرۆییه ساڵانه له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتاندا یادی قوربانیانی ،ئه‌وتاوانه قێزه‌وه‌نه ئه‌كرێته‌وه ، كه‌زه‌حمه‌ته له‌كاتی یادكردنه‌وه‌یاندا مرۆڤ خۆی بۆڕاگیرێت و ته‌زو جه‌سته‌یدا نه‌یه‌ت و له‌چاویداخوێن دڵۆپه‌نه‌كات ..
ئه‌مه‌ساڵانێكه‌و به‌تایبه‌ت له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی ڕزگاركردنی كوردستان چی له‌لایه‌ن حیزب و حوكمه‌ته‌وه ، یان له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سڤیڵ و كوردانی تاراوگه دائه‌م یاده‌ده‌كرێت ، كه‌هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتیمان په‌روه‌رییه ، ڕاست و دروست په‌یوه‌ندی به‌خودی هیچ حیزبێكه‌وه‌نیه ، هه‌رچه‌نده به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده‌وه له‌زۆر ووڵاتانی ڕۆژئاوا و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی مافی مرۆیی و خێرخوازانه‌وه و له‌لایه‌ن گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌وه كۆمه‌ك كراون و ناڕاستگۆیی له‌وكۆمه‌ك كردنه‌دا كراون ،كه‌كاری له‌وجۆره ته‌نها له‌مرۆڤی بێ ویژداندا به‌دی ئه‌كرێت .. مه‌به‌ست لێره‌دا نه‌بێته ملشكاندنی باری كه‌سایتی هیچ كه‌س ، یان به‌كه‌مته‌رخه‌م بوون و بێرێزی كردن به‌هیچ حیزبێك ، لێ گرته‌ڤیدیۆكانی یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا شایه‌تی زیندوی ئه‌وناعه‌داله‌تیه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ناوئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ردا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وشه‌ره‌فه‌ی پێ سپێردرابێت یان وه‌ك نوێنه‌ری حیزبێك ئاماژه‌به‌ناوه‌كه‌ی درابێت ، به‌داخه‌وه یادی كیمیابارانكردنی شه‌هیدانی خه‌ڵكی سڤیڵی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی حیزب و به‌موڵكی خۆیان ئه‌زانن ،كه‌ئه‌مه‌خۆی له‌خۆیداناهه‌قیه‌كی گه‌وره و گرانه ،چوونكه شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌موو چین و توێژێك و له‌هه‌موو حیزبی و ناحیزبی و له‌گه‌وره‌و بچووك ،له‌ژن و پیاوی تیابوونه ته‌قوربانی و بوون به‌پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك .
ئه‌گه‌رچی له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌م یاده و ثێڕوانینی خه‌ڵكی و ناڕه‌زایی و مشتومڕی نیوانیان ،لێ كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ویادی قوربانیانی به‌حیزب بوون بوه‌جێ سه‌رنج و ڕه‌خنه‌و گلله‌یی خه‌ڵكی نێو ئاپۆڕه‌كه‌و هه‌ریه‌ك له‌لای خۆیه‌وه‌ئیدانه‌ی ئه‌وبه‌حیزب بوونه‌ی كرد ، له‌كۆتاییداسه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆگیانی پاكی قوربانیانی ئه‌نفال و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دائه‌نه‌وێنم و سڵاو له‌ڕوحی هه‌مووشه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری ئازادیخوازی كوردستان .
842 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست