هشام غصیب : هۆشمەندی له پێناویی شۆڕشدا .
لە عەرەبییەوە : جیهاد موحەمەد
سەرچاوە: حوار متمدن
مه‌به‌ستمان چۆنێتی دروستکردنی قه‌واره‌یه‌کی شۆڕشگێڕی به توانایه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌رکه سه‌ره‌کییه شۆڕشگێرییه‌کانی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری. چۆن ئه‌و جۆره له قه‌واره‌یه‌کی مێژوویی دروست ده‌کرێت؟ گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگادا له خۆیه‌وه و به خودی خۆی ڕوونادات، به‌ڵکو به کاری هێزێکی مێژوویی هوشیار و کارا ده‌کرێت. لە دواجاردا، پرسیاری جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه: چۆن هوشیاری شۆڕشگێڕی دروستده‌که‌ین؟ ده‌وری فه‌لسه‌فه چییه له‌مه‌دا؟
بێگومان، خۆی له خۆیدا مه‌رجی بنچینەیی بۆ ئه‌مه بوونی ئه‌و قه‌واره‌ی مێژوویییه، واتە بەشێوەیەکی بابەتیانە. ئه‌وه‌شی که ئه‌مه مستۆگەر ده‌کات سرووشتی کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کان و ئاراسته و گه‌شه‌ی گشتییانه. گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه مێژووییه‌کان و ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌یانبزوێنێت، به تایبه‌تی ململانێ چینایه‌تییه‌کان. ڕاستی به‌کاربردن و چه‌وساندنه‌وه له کۆمه‌ڵگا نوێکاندا کۆکردنه‌وه و چه‌قبه‌ستنی کۆمه‌ڵگایه له قه‌واره‌یه‌کی مێژوویی ناکۆکدا. لێره‌وه، ئه‌و ئه‌رکه‌ی که به‌ره‌و ڕوومان ده‌بێته‌وه له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌وه‌یه چۆن قه‌واره به‌کاربراو و چه‌وساوه‌که ڕێکده‌خرێت و ده‌کرێت به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی به‌توانا بۆ ڕوداوێکی قووڵ له کۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ها چۆن هوشیاری شۆڕشگێڕی هاوسه‌نگ و هاوتا به بوونه “ڕه‌شبینییه‌که‌ی” دروستده‌کرێت. واته چۆن هوشیاریه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی هاوسه‌نگ به‌و بارودۆخه ڕاگیراو و داخراوه دروستده‌کرێت؟
ئه‌مه‌ش گۆڕینی ئه‌و قه‌واره مێژوییه ده‌گرێته‌وه کە له قه‌واره‌یه‌کی ناوخۆیه‌وه بۆ قه‌واره‌یه‌کی مێژوویی لەناو خودی خۆیدا ، به پێی ده‌ربڕینه‌کانی هیگل. به ده‌ربڕینێکی تر، ئه‌رکی پێداگرتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گۆڕینی ئه‌و قه‌واره‌یه خۆیه‌تی له بابه‌تێکی مت و کارتێکراو و کارلێکراو و بەکاربراوهوه بۆ خودێکی مێژوویی به‌توانا له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و پلانڕێژیی و دروستکردنی بیر و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی بڕیار و کاری ئامانجگیریی بۆ پاشه‌ڕۆژ. تێزی سه‌ره‌کی من ئه‌وه‌یه که فه‌لسه‌فه ده‌ورێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بینێت له‌م پڕۆسه‌ی گۆڕینه‌دا، بابەت بۆ خود، بۆچی؟
یه‌که‌م، ده‌بێت بزانین که فه‌لسه‌فه ده‌که‌وێته نێو چینێکی قووڵ له چینه‌کانی هوشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوییه‌وه. فه‌لسه‌فه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بنه‌ما قووڵه‌کانی بیردا ده‌کات. له دواجاریشدا، نوێنه‌رایه‌تی قووڵترین له قووڵایییه‌کانی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی ده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه دێت که فه‌لسه‌فه بنکه‌ی خودی بیرکه‌ره‌وه پێکدەهێنێت، خودی بیرمه‌ند خۆی له فه‌لسه‌فه‌دا ده‌دۆزێته‌وه. فه‌لسه‌فه ئاماژه‌یه بۆ قووڵایییه‌کانی هۆشیاری مرۆیی و دواجاریش خودی مرۆڤ خۆیه‌تی. ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی که هیگل باسی ده‌کات، واته مێژوو به‌و پیاهەڵدانەی که ڕێڕه‌وی گۆڕانی بابه‌ته بۆ خود، ده‌گاته لوتکه له فه‌لسه‌فه‌دا.
له‌سه‌ر ئاستی تاکی مرۆییش، ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌کاته گۆڕینی تاک بۆ خودێکی بیرکه‌ره‌وه. پێشه‌نگی ئه‌م پڕۆسه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش له‌م ئاسته‌دا پڕۆسه‌ی فێرکارییه. خاڵی بنەڕەتی ئه‌وه‌یه که پڕۆسه‌ی فێرکاری به مانا فراوان و پانتاییه‌که‌ی یان له‌سه‌ر دۆگمایی ڕاگیراوه یان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه. فێرکاری دۆگمایی ئاراسته‌ی تاک ده‌گۆڕێت بۆ بابه‌تێکی مت و بێجوڵه وکارتێکراو و کارلێکراو و کارله‌سه‌رکراو. ئه‌مه‌ش ڕۆشنبیرییه‌کی مێگه‌لی و ملکه‌چی و باو و کوێرانه پەسەندکردن و خۆڕاده‌ستکردن به داکەوت پێکدەهێنێت. به‌ڵام فێرکاری فه‌لسه‌فی ڕۆشنبیریه‌کی بیرکه‌ره‌وه و ڕه‌خنه‌گرانه و پرسیارکه‌ر و یاخیبوون و سه‌ربه‌خۆییه‌کی سیسته‌ماتیکی و وتووێژێکی بێ سنور به‌رهه‌مده‌هێنێت، له دواجاریشدا ئاراسته‌ی تاک ده‌گۆڕێت بۆ بیرکه‌ره‌وه‌یه‌کی کارا.
به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی قه‌واره مێژووییه‌که، فێرکاری فه‌لسه‌فی جیاوازه له ئارسته‌کردنی تاکەکان له مێگه‌لێکی فه‌رمانپێکراو و ئاراستەکراوەوە لەدەرەوەی خۆیەوە لەگەڵ ئاراستەکردنی تاکەکان بۆ ئەوەی ببنە هۆکاری گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانە. فێرکاری دۆگمایی مێگه‌لی به‌رهه‌مدێنێت، به‌ڵام فێرکاریی فه‌لسه‌فی قهوارەیەکی پێکهاتوو له تاکه بیرکه‌ره‌وه‌کان و چالاکه‌کان و کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له بیرکه‌ره‌وه کاراو چالاکه‌کان به‌رهه‌مدەهێنێت.
له لایه‌کی تره‌وه، گیانی فه‌لسه‌فییانه له ناوەڕۆکیدا ئه‌و پێکهاته‌یه‌یه که (ئه‌نتۆنیۆ غرامشی) ناوی ده‌بات به ڕۆشنبیری ئۆرگانی، واته به‌رجه‌سته‌بوونی تاک بۆ هۆشیارییه‌کی به‌کۆمه‌ڵ، یان هۆشیارییه‌کی چینایه‌تی. ڕۆشنبیری ئۆرگانی ته‌نیا تاکێکی بیرکه‌ره‌وه نییه، یان تاکێکی کاراو چالاک نییه، به‌ڵکو ڕۆشنبیری ئۆرگانی ئه‌و تاکه‌یه یان ئه‌و تاکانه‌یه که به‌رجه‌سته‌بووبن له هۆشیاریی كۆمەڵایه‌تیی و چینایه‌تیدا. به‌م خه‌سڵه‌ته‌ش، ئه‌و دەبێتە هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێکخراو لەناو کۆمه‌ڵێکی یان قه‌واره‌یه‌کی مێژویی و پێشه‌نگدا. ئه‌م هێزه هوشیاره کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه بێ‌دار و به ئاگایه له خەسڵەتە كۆمەڵایه‌تی و مێژووییه‌که‌ی خۆی و ڕیشه داکوتاو و بهرجهستهبوەکهی خۆی له کۆمه‌ڵگا و مێژوودا. ئەو تاکە به ئاگا دەبێت له ئینتیمای بابەتیانەی خۆی بۆ کۆمه‌ڵ و چین و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی، پاشان دەزانێت به‌رپرسیارێتی بە کۆمه‌ڵی خۆی چییە دەربارەی بەرامبەر هەموو کۆمەڵگا بە مێژوییەکەی. ئه‌م تاکه ئۆرگانییه بابه‌ت له لای بابه‌تی کار و ئه‌رکه‌کانی نییه وه‌ک تاکێکی ڕووت، به‌ڵکو بابه‌ت و ئه‌رکه‌کانی خۆی له گشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی مێژوویی دا ده‌بینێته‌وه. تاکی ئۆرگانی ئه‌و تاکه‌یه که یه‌که‌یه‌کی دایالێکتیکیی له نێوان تاک و کۆمه‌ڵدا دروست ده‌کات، واته خودی تاکه ئۆرگانییه‌که نوێنه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه له نێوان تاک و کۆمه‌ڵدا. به پێی لێکدانه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی لوی ئاڵتۆسیر له‌سه‌ر ئاستی تیۆری فه‌لسه‌فه، له‌ململانێی چینایه‌تیدا ڕۆشنبیری ئۆرگانی دروست ده‌بێت. فه‌لسه‌فه به سرووشتی خۆی ده‌چێته نێو قووڵاییه‌کانی هۆشیارییه‌وه، دواجاریش ڕووکه‌شیی و ساده‌یی تاک تێده‌په‌ڕێنێت به‌ره‌و بناغه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی گشتی. به‌م جۆره فه‌لسه‌فه له جه‌وهه‌ردا هه‌ستێکی مێژوویی کۆمه‌ڵایه‌تیی دروست ده‌کات، هه‌روه‌ها تاکێکی ڕۆشنبیری ئۆرگانی دروست ده‌کات.
له‌مه‌ی که باسکرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که فه‌لسه‌فه له جه‌وهه‌ردا پێکهاته‌ی چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌کات. له پێش هه‌مووشتدا به هۆی فه‌لسه‌فه‌وه کۆمه‌ڵ بۆ خودی خۆی به ئاگا ده‌بێت. واته کۆمه‌ڵی بێ فه‌لسه‌فه بێ ئاگایه له خودی خۆی، تاکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و تاکه‌یه که شوناسی خۆی و په‌یوه‌ستبوونی خۆی به کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌وه له ڕێگه‌ی ڕۆشنبیریی ئۆرگانی و فه‌لسه‌فه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت.
له دواجاردا و له‌م بوارەدا ده‌بێت کێشه‌ی هۆشمەندی باسبکه‌ین، یان باشترە کێشه‌ی نه‌بوونی هۆشمەندی باسبکه‌ین، له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهەڵاتی ئه‌مڕۆدا. هۆشمەندی عه‌ره‌بی کۆن له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستا ڕوخا و تا ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕوخان و دۆڕاندنه به‌رده‌وامه. لای من وایه که ناتوانین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر سه‌متی مێژوو تا هۆشمەندی به‌ده‌ست نه‌هێنینه‌وه و نه‌بین به خاوه‌نی هۆشمەندی، به‌ڵام به شێوازێکی هاوچه‌رخانه. ئه‌مه‌ش ناتوانین بکه‌ین تا نه‌بین به خاوه‌نی زانستی سه‌رده‌مییانه و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌مییانه. که‌مێک ده‌چینه ناو ئه‌م ورده‌کارییه‌وه.
له پێنج شەش سه‌دەی یەکەمی کۆچیدا، جۆرێک له هۆشمەندی به‌ربڵاوبوو که ده‌توانین ناوی به‌رین به هۆشمەندییەکی میتافیزیکی سه‌لمێنراو، جۆرێک له عیرفان و Gnosticism)))) ((الغنوصیة)) تێدا بوو. گه‌وره‌ترین نوێنه‌رانی ئه‌م ڕێبازه ((((Gnosticism له‌لای گریکیه‌کان ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ و ئه‌فلۆتین بوون، له عه‌ره‌بیش موعته‌زیله‌کان و کیندی و فارابی و ئیبن سینا و ئیبن طفیل و ئیبن باجه و ئیبن ڕوشد بوون. پێڕەوی ههژموونکاریش له هۆشمەندیدا، به تایبه‌تی له سرووشت و ژیربێژی و میتافیزیکیادا، پێڕەوی ئه‌رستۆ بوو. له‌و پێڕەوەشدا دوو سه‌رچاوه‌ی بنەڕەتی هه‌بوون بۆ ڕاستێتی و دڵنیایی مه‌عریفی، زانین: ژیری ڕەها و هه‌سته‌کان. بەجۆرێک ئه‌رستۆ کۆمه‌ڵێک بنه‌مای میتافیزیکی داتاشی بوو له ژیری ڕەهاوە و کردبوونی به کۆمەڵە بنهمایەک بۆ زانینی لەگومان بەدەر، بەڵگەنەویست. له لایه‌کیتره‌وه، دونیای هەستە سەرەتاییەکانی دانابوو به بنه‌مایه‌ک بۆ زانین، زانینێک لەگومان بەدەر، به بێ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ژێر ڕه‌خنه‌یه‌کی هزرمەندانەی توندەوە. ڕێبازەکهی ئه‌رستۆ جه‌ختکردنه‌وه بوو له بنه‌ما میتافیزیکییە گشتییەکان، ئه‌وه‌ی که گریکه‌کان ناویان ده‌برد به “فریادڕەسی دهیاردهکان”، واته به چاره‌سه‌ری دیاردەکانی هەست، یان پێزانینیان به هۆی هه‌سته‌کانه‌وه. ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر ژیربێژی و بنه‌ماکانی و پێوانەکانی ژیربێژیی ده‌کرد. بەو جۆرە پێوانه‌کان بووبوون به پردێک له نێوان میتافیزیکیا و هه‌سته‌کاندا.
شارستانی عه‌ره‌بی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای ئەم “هۆشمەندییە میتافیزیکی”یه بونیادی بنەمای هزرێکی تیۆریی کامڵی داڕشت، ئه‌م کەرستەیەش له یه‌ک کاتدا ئامرازی حوکم و گەشەپێدان بوو.
به‌ڵام زنجیرەیەک ڕوداوی دیار له نێوان سه‌ده‌کانی یانزه و شانزه‌ی زایینی‌دا ڕوویاندا که بوە هۆی دروستبوونی دوو ئاراسته‌ی مێژوویی چاره‌نووسساز: یه‌که‌م، هۆشمەندی تیۆری عه‌ره‌بی ئیسلامی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته سته‌مکاره‌کانه‌وه له‌ناوبرا؛ دوه‌م، ئه‌وروپا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له پەسەندکردنی هۆشمەندی تیۆری گریک و عه‌ره‌بی و تا ئاستێک خۆی گونجاند له‌گه‌ڵیاندا، دواجاریش هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هۆشمەندییەی دا به‌ره‌و هۆشمەندییەکی تیۆری نوێ. ده‌توانین ناوی ئه‌م هۆشمەندییه نوێیه به‌رین به هۆشمەندییەکی زانستی کە بە پتەوی گرێدراوە به زانستی نوێوه، لەئاکامدا لەسهدهی حه‌ڤده‌دا گه‌یشته لوتکه. ئه‌م دوو ڕووداوه گه‌وره‌یه پاشەکشە و تێکشکانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێمه‌ی لێکه‌وته‌وه له جیگه‌ی خۆیاندا و به داخراوی، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی ڕۆژئاوایی لێکه‌وته‌وه. له ناوبردنی هۆشمەندی میتافیزیکی کۆن له شارستانی عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا داخراوی و تێکشکانی کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌ی لێکه‌وته‌وه و کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و ئیسلامی وه‌ک خۆیان له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕستدا مانه‌وه و نه‌یانتوانی ئه‌م سه‌ده دواکه‌وتوانه تێپه‌ڕێنن. به پێچه‌وانه‌شه‌وه پەسەندکردنی ئه‌وروپا بۆ هۆشمەندی کۆن و دواجار تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هۆشمەندییە کۆن و میتافیزیکییانه به‌ره‌و هۆشمەندییەکی نوێ بوە هۆکاری پێشکه‌وتنی شارستانی و مه‌عریفه‌ی ڕۆژئاوا و پێشکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپا.
نامه‌وێت لێره‌دا بچمه نێو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م ڕێڕه‌وه‌وه و ناشمه‌وێت جیاوازییه‌کانی نێوان هۆشمەندی کۆنی میتافیزیکی و هۆشمەندی نوێی زانستی دیاری بکه‌م. ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که هۆشمەندیی میتافیزیکی له کۆمەڵە هۆکارێکی سەرەتایی سه‌رو سرووشته‌وه، یان له پشت سرووشته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، که‌ماسی هه‌بوو له لێکۆڵینه‌وه‌ی واقیع و ڕه‌خنه‌گرتن لێی، ته‌نیا مادده‌کانی هه‌ستیی پەسەند بوو له په‌یوه‌ندییه‌کانیدا، به‌ڵام هۆشمەندی زانستی له هۆکاره سەرەتاییەکانهوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، هه‌روه‌ها له بوونه‌وه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانیشه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، به‌ڵکو ده‌یتوانی واقیعی بێت یان به شێوازێکی ماتماتیکییانه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات و گشتگیریان بکات. واته ئه‌م هۆشمەندییه توانی هۆکاره ماددییه‌کان بخاته جێگه‌ی هۆکارهسەرەتاییە باڵاکان و بنه‌ما ماتماتیکییه‌کان بخاته جێگه‌ی بنه‌ما میتافیزیکییه‌کان و ده‌سکه‌وته ماتماتیکییه‌کان و پێکهاته دایالێکتیکییهکان بخاته جێگه‌ی پێوانە ژیربێژییه‌کان. هۆشمەندی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که ئه‌زموونەکانی هه‌ست زیاتر کاری خودن له‌وه‌ی که کاری بابه‌تیانه بن، واته ئه‌زموونه‌کان ئه‌زموونی مرۆیین، نه‌ک ئه‌زموونێکی بابه‌تیانه‌ی زانستیانه که له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی زانستیانه‌وه هاتبێتن، که‌واته ئه‌زموونەکانی هه‌ستی به سه‌رچاوه‌ی ڕاستیی دانه‌ده‌نا، به‌ڵکو به ئامرازێکی که‌ماسی داده‌نا له پێوانەدا، به مانایه‌کی تر لەبری ئەزموونەکانی هەست بەهۆی هۆشمەندی نوێی زانستییەوە ڕاستییه‌کان پێوانەدەکرێت، به‌ڵکو ئه‌زموونەکانی هه‌ست بنەمایەکی ویژدانی مرۆییە. مه‌عریفه کۆمه‌ڵه بەڵگەنەویستێک نییه، به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمەڵە گریمانەیەکی لێتوێژراوە کاردەکات کە هەمیشە بۆی هەیە ڕەتبکرێتەوە، ڕاستبکرێتەوە یان تاقیبکرێتەوە.
ئه‌و کێشه‌یه‌ی که هاتۆته ڕێمان ئه‌مرۆ ئه‌وه‌یه که هۆشمەندی تیۆریی کۆنمان له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه ونکرد و سه‌رکه‌وتنیشمان له هۆشمەندی تیۆری نوێ‌دا به ده‌ستنه‌هێنا. مهمهستمان له هۆشمەندی تیۆری پێکهاته‌ی بیر و پراکتیزه زانستییهکانێتی کە له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌یه‌کی فراوان و داینامیکی ڕاگیراوه. وه‌ک یاسین حافظ باسی دەکات: هوشیاری باوی عه‌ره‌بی هوشیارییه‌کی ڕه‌وانبێژییه. له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ئه‌م هوشیارییه ڕه‌وانبێژییه ئاسته‌نگێکی گه‌وره له به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئه‌رکه‌کانی بوژانه‌وه‌ی شارستانیدا دروست ده‌کات. هیچ ڕێگه‌یه‌کیش نییه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هوشیارییه ڕه‌وانبێژییه به بێ وه‌رگرتن و پەسەندکردنی هزرێکی تیۆری نوێ وبەبێ وه‌رگرتن و پەسەندکردنێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی قووڵ. له دواجاریشدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی ئه‌م هوشیارییه ڕه‌وانبێژییه هه‌ر ده‌بێت فه‌لسه‌فه‌ی نوێی زانستیانه که گرێدراوی زانسته به شێوازێکی ئۆرگانیکی به‌ره‌وڕووی ببێته‌وه، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هۆشمەندییە دژه‌ی که هه‌ژموونی هەیە به‌سه‌ر ڕۆشنبیریماندا له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه. هوشیاری ڕه‌وانبێژی ئامرازی گۆرانکاریی شۆڕشێکی گونجاو نییه. به‌ڵکو هۆشمەندی ڕه‌وانبێژی ئامرازێکه به‌ده‌ست هێزی دژه شۆڕشه‌وه له پێناوی دروستکردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م شۆڕشی عه‌ره‌بیدا. له‌به‌رئه‌وه، له‌سه‌رمانه که ئه‌م هوشیارییه کۆنه ههژموونگەره هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه به هوشیارییه‌کی زانستی فه‌لسه‌فی بۆ دروستکردنی هوشیارییه‌کی نوێ و ڕه‌خنه‌گرانه و شۆڕشگێڕانه که پێشه‌نگی بکات بۆ قه‌واره مێژووییه شۆڕشگێڕییه‌که له پڕۆسه‌ی گۆڕانکاریی شۆڕشدا.
وه‌ک ڕوونمانکرده‌وه، فه‌لسه‌فه له ناوەڕۆکدا ده‌چێته نێو پێکهێنانی خودی تاکه بیرکه‌ره‌وه‌کان و ڕابه‌ره شۆڕشگێڕه هوشیاره ئۆرگانییه‌کانه‌وه، و له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هوشیاریی ڕه‌وانبێژی و دروستکردنی هوشیاری نوێ و ڕه‌خنه‌گرانه و شۆڕشگێڕانه‌دا. به‌بێ ئه‌مه قه‌واره مێژووییه‌که ناگۆڕێت و وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌یه ڕۆڵی شۆڕشی فه‌لسه‌فی له وڵاتانی عه‌ره‌بی نوێ‌دا، به‌م جۆره فه‌لسه‌فه ده‌چێته نێو پرۆسه‌ی گۆرانکارییه شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه، ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا. هەروەها ده‌بێت له‌هه‌وڵدابین بۆ کارکردن له پێناوی سهرخستیندا. هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێک نییه بۆ بیر. هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی نییه به بێ تێوریایهکی شۆڕشگێڕی. شۆڕشی میللی له وڵاته‌کانماندا تا ئه‌وپه‌ڕی پێویستی به شۆڕشی ڕۆشنبیریی هه‌یه، پێویستی به شۆڕشی فه‌لسه‌فی هه‌یه .
1,194 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست