پشکۆ نه‌جمه‌دین : هەڵەبجـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــە .
له‌وساوه و تا ئێستا و تا وشه شاباڵی فڕینی بمێنێ ،
هه‌ڵه‌بجه شه‌پۆلی زامداری سیروانه و
به‌هاران، ئامبازی ترۆپکی (بالآنبۆ) ده‌بێت و
له‌وێڕا نه‌ورۆزێ پێ ده‌کا و
بڵێسه‌ی ناخیشی سترانێ ده‌چڕێنێ ..
هه‌ڵه‌بجه وا ده‌ڵێ :
من پۆله‌زامێکی زیوینم ،
تریفه‌ی مانگێکی ساردوسڕ له خۆیی پێچام و
پێکه‌وه مه‌داری مه‌رگمان جێهێشت و هه‌ڵفڕین !
فرسه‌خێ رێگامان بڕیبوو،
با هات و جڵه‌وی ئه‌سپه‌که‌ی لێ گرتین!
دوو فرسه‌خ رێگامان بڕیبوو،
خۆر هات و چاوی خۆی پێ به‌خشین!
سێ فرسه‌خ رێگامان بڕیبوو،
شه‌پۆله سه‌وزه‌کان له کۆڵ‌یان کردین و
سترانی ژیانیان بۆ چڕین..
زه‌ریاکان، دواوێستگه‌ی سه‌فه‌ری ئێمه بوون،
له‌وساوه بێهوده دێین، ده‌چین.
به‌ستێنێ ده‌ستی خۆی ناخاته نێو ده‌ستی هیوامان،
ئه‌وینێ پشکۆی خۆی نانێته نێو کوانووی ئه‌وینمان.
وا ئێمه سنووری مه‌رگمان به‌زاند و
که‌ژاوه‌ی ئه‌م گه‌شته‌ش، نه‌گه‌یشته دووڕگه‌ی ژین!
ئه‌م ده‌نگه،
چریکه‌ی گۆپیته‌ی لقێک بوو، ئه‌مێستا قه‌دی خۆی
جێ هێشتووه و له‌نێوان زه‌وین و ئاسماندا
چه‌ترێکی په‌مه‌ییی هه‌ڵداوه!
ئه‌م تیشکه،
چریسکه‌ی چلچرای ڕۆحێکی ماندوو بوو
ئێستاکه له به‌ندی جه‌سته‌ی خۆی ڕه‌هایه و
له سۆمای زه‌مه‌ندا ده‌سووتێ و ته‌نیایه!
ئه‌م ده‌نگه:
زایه‌ڵه‌ی تاساوی زه‌نگێکی له ژه‌هرگیراوی مه‌رگێک بوو
له دووندی (بالآنبۆ) سه‌ر نه‌که‌وت،
ترۆپکی (شنروێ)ی ماچ نه‌کرد،
ده‌ستێکی نه‌خسته سه‌ر شانی (سوورێن) و
نه‌یتوانی پێنج هه‌زار وه‌نه‌وشه
به دیاری بۆ باخچه‌ی خوا ببات!
ئه‌م ده‌نگه:
ڕه‌نگینه به ڕه‌نگێ
نه ئه‌وسا که‌سێک و نه ئێستاش هیچ که‌سێک
ده‌توانێ وه‌کو خۆی بیبینێ..
به ڕه‌نگێ:
خوێن نییه
خوم نییه
نه زه‌رده‌ی خوراوا،
نه سیمای تریفه و نه ڕه‌نگی به‌یانه..
ڕه‌نگێکه:
نه تارای ته‌ماویی (باخی میر)
نه بازره‌ی تاڤگه‌که‌ی (ئه‌حماوا) و
نه چاوی گڕگرتووی سیروانه!
ئه‌م ڕه‌نگه:
نه خوێنی په‌نجه‌که‌ی شکاوی (تایه‌ربه‌گ)
نه تاپۆی به‌ئاسته‌م بینراوی (خاکوخۆڵ)
نه شێوه‌ی پڕ سیحری گه‌شته‌که‌ی (گۆران)ه!
ئه‌م ده‌نگه:
ڕه‌نگینه به ڕه‌نگی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه!
ئێمه:
شاهێدی هه‌ڵه‌بجه بوون،
قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه بووین،
شمشێری ژه‌هراویی جه‌ڵاده‌کانی هه‌ڵه‌بجه بووین!
ئێمه:
که په‌یڤێکمان بۆ گوتن نه‌بێ،
چاوێکمان بۆ تێڕامان و هزرێکمان بۆ تێهزرین نه‌بێ،
دڵێکمان بۆ خۆشه‌ویستی و
میحرابێکمان بۆ سووژده‌ی ئه‌شق نه‌بێ،
ئه‌قڵێکمان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌قڵ و
جورئه‌تێکمان بۆ دوواندنی مێژوو نه‌بێ،
جه‌سته‌ی مێژوومان هه‌ر ده‌بێ
مه‌زرای مه‌زاری هه‌ڵه‌بجه بێ!
ئه‌ی خودای من!
زۆر پێ ده‌چێ گوناهبار بم
هه‌ر بۆیه تۆش:
له‌به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی ژه‌هراویی جه‌ڵاداندا،
له ژێر خه‌نجه‌ری خۆێناویی سه‌ری خۆمدا،
وا به‌ته‌نیا به‌جێت هێشتم!
236 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست