به‌ندی عه‌لی : چەند کورتە هۆنراوەیەک ..
(نابینا)
مه‌رج نیه دیده ڕوونه‌کان
هه‌موو کاتێ
زه‌فه‌ر به‌دیداری مورغی ڕاستی به‌رن
ئه‌وه هه‌ر نابیناکانن ، به‌دیده‌ی دڵ
به‌دیده‌ی میهری بێ ڕتووش
به‌دیده‌ی روحێکی په‌یوه‌ست
بهبهرامی گوڵه‌مێخه‌کی
باخچه هه‌ڵواسراوه‌کانی ویژدانه‌وه
له‌زه‌نگیانه وورده‌کانی حه‌ق ئه‌ڕوانن
ئاخر زۆرجار
دیده جامێکی سوتاوه ، بهئاخی دڵ
………………………
(خۆم ده‌زانم)
ڕۆژێ به‌ده‌ست گه‌مژه‌ترین
که‌سی دونیا ده‌کوژرێم و
ئه‌ژنۆی خامهکهشم ده‌شکێ
ئاخر گوڵم ، ئه‌وه ته‌نیا گه‌مژه‌کانن
به‌بیستنی ناوی عیشق و
ناوی شیعر‌و ناوی جوانی
فێیان لێدێ
………………..
(به‌هانه)
ئه‌وه کریستاڵی وردوخاشی
عیزه‌تی نه‌فسه ، گه‌ره‌کمه
به‌نرخی زه‌رفێکی نایلۆن کۆیکهمهوه
تف له‌سیمات ئه‌ی زه‌مانه
له‌م پاییزی ته‌مه‌نه‌دا
چیم لێ ده‌گری .. به به‌هانه
پیاوێکی ڕیش چه‌رمووی نایلۆن فرۆش
له‌قه‌راخ شه‌قامێکی ئاپۆڕه‌یا
به‌شێوه‌زاری نیگا ، ئه‌مه‌ی درکاند
………………..
(نۆی چوار)
له‌ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا
لوتی دڕکێکی پیر شکاو
دوایین دڵۆپ لهتێزابی
لاکی ئه‌هریمه‌نێ تکاو
پشتی مۆته‌که‌یه‌ک پساو
هێلکه خه‌ونێ ، درزی تێبوو
وه‌لێ یاران .. هێنده‌ی نه‌برد
ده‌یان دڕک و
ئه‌هریمه‌ن و مۆته‌که ، زان
جوجه‌ڵه‌ی نێو هێلکه خه‌ونیش
به‌زگماکی .. فجوقی کرد
به‌ره‌و ئاسمان