ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد : یەكێتی بەس ماندوو بکەن .
هەموومان شانازی ئەکەین کە یەکێتین خەباتێکی سەخت و قوربانی زۆرمان داوە لەم پێناوەدا بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەلەکەمان .
یەکێتی لای ئەندامان و دۆستانی ( قیبلە و پەناگابوو هیواو ئامانج و ژیان بوو ) .
بۆ دوژمنیش ( دۆزەخ و خەزان بوو ) .
دەسەلاتێکی ئیداری باش ئەتوانێت خزمەتگوزاری باش و ئاسایش بەرکەمال بکات بۆ کۆمەڵانی خەڵکی و هەموو هاوولاتیەك بە بێ جیاوازی بیروڕا خزمەتی گەل و نیشتمان بکات .
ئەی ئەگەر بەڕێوبردنی دەسەلات باش نەبوو ، یان کاریگەریە ناوخۆی و دەرەکیەکان و ناوچەییەکان هەموویان رەنگدانەویان هەبوە جا چەند پەیوەندی بە خودی حزبەکەتەوە هەبێت یان نا ئەمیش بەرپرسیارە بەرامبەر کەم و کوڕییەکان ،
با باشتر و رونتر جیاوازیەکان باس بکەین تا خوێنەر و ئەندامانی یەکێتی لە شتەکان باشتر بگەن و منیش وەکو خۆم ( یەکێتی ) ئازارەکانم کەمێك ساڕێژ بکەم .
١ – جاران یەك بریاری ناوەندی هەبوو بۆ راپەراندنی کارەکانی یەکێتی ، ( کۆمەڵە و شۆڕشگێران ) بەرنامەو پەیرەوی خۆیان هەبوو بۆ کارەکان و هەموو ئەندامێك لەبەری بوو کاری بۆ ئەکرد .
# – ئێستاش بریار و ووتاری جیاواز ئەیبینین و ئەیبیستین هەست بە بونی ناوەند ناکەین .
٢ – یەکێتی بە هێزترین و یەکەمین دەسەڵاتی سیاسی و پێشمەرگایەتی سەرخاکی کوردستان بوو .
# – ئێستا هاتوینتە پلە ( ٢ بەرەو سێ گەر نەچین باشە ) .
٣ – نە کتلە و ناوچەگەری هیچی مانای نەبوو ، شەرم بوو باس کردنی .
# – ئێستا کتلەو ناوچە گەرێتی شەکەت و ماندو بونی بۆ یەکیتی هێناوە .
٤ – جاران پارەو سامان هیچ مانای نەبوو، بیر و باوەر و ویژدان و شەهید بون لەسەروی هەموانەوەبوو .
# – ئێستا پلە و پارەو سامان بۆ کۆمەڵێك کەس رەخساوە ، گەر تۆش نیتە هەر لە وورگی خۆت بە .
٥ – هەموو هێزە سیاسیەکانی ناو کوردستان بە کۆن و نوێوە ئاواتیان بوو لە ڕێگەی یەکێتیەوە بێنەوە بۆ کوردستان و چاویان بەکەس و کاریان بکەوێت یان جەولەیەك بکەن .
# – خاوەن ماڵەکەی کوردستان خەریکە ئەبێتە میوان .
هەموومان بەرپرسیارین لە ماندوو بون و هیلاك کردنی یەکێتی گەیشتن بەدەسەڵات لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردودا زیانی پێگەیاندوین و هاوپەیمانیکەش زیاتر .
ئەگەر بەم شێوەیە کاربکرێت یەکێتیش لەدەس ئەدەین و ئەو کاتە خەو بەدەسەڵاتەوە ئەبینین .
بۆ سەرلە نوێ بۆ هێزکردنی پێگە و گەرانەوەی جەماوەرەکەی یەکێتی وا باشە پشویەکی خولی بدەین بە یەکێتی بۆ پێدا چونەوەی کەم و کوڕییەکان و بەستنی کۆنگرە ، کەواتە خۆمان بەدوور بگرین لە بەڕێوبردنی دەسەڵاتدا وەکو ئۆپۆزیسۆن بمێنینەوە .
گەر وانەکەین سەرلەنوێ ئەبینەوە بە خۆراکی هەلەی میکانزمی بەکارهێنانی هاوپەیمانی و زۆر گرانتر ئەوەستێتەوە لەسەرمان ، سەرکردایەتی بەرپرسی یەکەم ئەبێت ،
هاوپەیمانی لە پێناوی ئاسایش و گەیشتن بە ئامانجەکان باوەشی بۆ ئەکەینەوە ، بەلام نەك وەکو ئێستا .
هەڵبژاردنی سەربەخۆی یەکێتی زۆر گرنگە بریارێکی باشە تا هاوکێشەی کاری خۆمان بزانین لە هەڵبژاردنێکی پاکدا .
( سەرکەوتن کاتێك بەدەست دێت ، دان بە هەڵەکاندا بنرێت ) .
916 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست