به‌ندی عه‌لی : خاوه‌ن شکۆ .
سه‌رگوزه‌شته‌و حیکایه‌ته سه‌یره‌کانی
کۆشکه‌که‌ی تۆ
به‌ئه‌ندازه‌ی تاڵه مویه‌ک
سه‌رنجی من راناکێشن
ژماره‌ی که‌نیزه‌کانت
ره‌ونه‌قی عه‌باکه‌ی شانت
باق‌و بریقی تاجه‌که‌ت
شه‌قه‌ی شه‌لاقی باجه‌که‌ت
نه‌عره‌ته‌ی به‌رزی سوپاکه‌ت
شوهره‌ت و سامی سزاکه‌ت
هه‌موو ئه‌مانه ، بێ بژار
ناده‌م بهقههقهههی قاقای
مناڵی ماڵێکی هه‌ژار
خاوه‌ن شکۆ
پڕووشه‌ی خۆشخه‌یاڵیه
خۆهه‌ڵواسین
به‌گه‌ردنی کێوه به‌فرینه‌ی عه‌رشه‌وه
کهلهبنیا ملیۆنه‌ها دڵه پشکۆ
هه‌موو کۆتایی زستانێ
ته‌نیا به‌ئاهی حه‌سره‌تێ
دێنه‌وه .. گۆ
ئه‌م خه‌ونه زۆر خوێناویه
خاوه‌ن شکۆ
تکایه ، به‌ر له‌وه‌ی سیمای
خۆت له‌ئاوێنه‌ی کانیا
وه‌کو گورگێ بێته به‌رچاو
هه‌سته .. بڕۆ
خاوه‌ن شکۆ ، ئه‌م هه‌واره
خۆی له‌مێژه ماران گازه
به‌گازه کوشنده‌کانی
ماری که‌سک و زه‌ردو مۆر‌و
سوور‌و شین و ره‌ش و بۆرو
تۆش گه‌ره‌کته ، قه‌فی قۆڵی
هه‌وه‌سێکی بێزارکه‌ره‌ی
یه‌ک لایه‌نه که‌یته ملی و
بهپارساوی
(گه‌ربۆ من نه‌بی ، بۆ گڵی)
پاوانه‌ی عیشقی ئه‌به‌دیی
بۆ بکه‌یته قاچ و قولی
ئه‌دی بۆخۆت خاس ده‌زانی
ئه‌م هه‌واره
که‌وێکی سرکی لاساره‌و
سوکنایی بهقهفهس نایه
تکایه ، یه‌خسیری مه‌که
خاوه‌ن شکۆ
ئه‌و بۆ خۆی .. هه‌ر ته‌بعی وایه
خاوه‌ن شکۆ
ئه‌وه‌ی ماوه له‌نێوانی من و تۆیا
لهئولفهتدا
سێبه‌رێکی کاڵ و کرچهو
با به‌بای نه‌فره‌تێ .. نه‌فڕێ
لهههستیشدا
تاڵێکی قرچۆکی قژی
ژنێکی سوتماکه ، ئه‌ویش
با .. نه‌پچڕێ
ئه‌وه‌ی ماوه بهحهیاوه
خاوه‌ن شکۆ
قه‌تره‌یه‌ک خوێنی شه‌هیده‌و
ئه‌ویش .. نه‌ڕژێ
بێره‌وه هۆش ، خاوه‌ن شکۆ
به‌رله‌وه‌ی پووشی بێده‌نگی
بێ .. به‌پشکۆ