دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی
لە پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانی و دیمۆکراسیی وبەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا
بەشی یەکەم : پرسە گشتیی و سەرەتاییەکان
بەرێز سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی پەیامێکی لە فەیسبووکەکەی بلاوکردۆتەوە ، کە دوای ئەوە لە زۆربەی سایتەکاندا پەخش کراوە، [ بروانە http://www.rahellpost.com/?p=10271 ] رای شەخسی خۆی دیارە وەک سەرۆک و هاولاتییەک و یان وەک خۆی دەلێت وەک پێشمەرگەیەک دەربارەی کێشەی هەلبژاردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و شوێنی خۆی وەک خاوەنی ئێستای ئەم پۆستە روون دەکاتەوە.
لەم پەیامەدا چوار خاڵی سەرەکی دەربڕیوە :
1. مەسەلەی چارەنووسسازتر لە پرسی هەلبژارنی سەرۆکایەتی هەرێم هەیەو نابێ ئەم پرسە بکرێتە بیانوو بۆ پەراوێزکردنی بابەتە چارەنووسسازییەکان. دەنووسێت :
” کەشێک لە شەقامی کوردستانیدا خوڵقاوە وەک ئەوەی بابەت لەمە گرنگتر نییە و زۆر بابەتی هەستیاری پەیوەست بە چارەنووسی گەلەکەمان خەریکە پەراوێز دەخرێن .”
2. هەلوێستی شەخسیی خۆی دەردەبرێت و دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو پۆستە لای ئەو گرنگ نییەو ئەو هەر پێشمەرگە بووەو هەر خۆشی بە پێشمەرگە دەزانێت و داوای هەموارکردنەوەو درێژکردنەوەی پۆستەکەی لە کەس نەکردووە: دەنووسێت :
” بابەتەکە شەخسی نییە . لەو رۆژەوەی کە من بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردراوم وتوومە کە من سەرۆک نیم بەڵکو پیشمەرگەم و هەر بە پێشمەرگەش دەمێنمەوە. هیچ پلە وپۆست وناوێکیش بۆ من لەم ئەرک و ناوە پیرۆزتر و گەورەتر نییە . هەموو کاتێ بەرژەوەندیی گەل و خزمەت وخەبات لە پێناو کەرامەتی هاووڵاتیانمان بەلامەوە گرنگتر بووە لەوەی کە لە چ پۆست و پێگەیەکدا بم .” بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر … وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی – بەشی یەکەم
4,256 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست