دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: مێژوویەکی ئافرەتان. به‌شی دووهەم
بابه مه‌شێ
وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگه له ماتریسێنترییه‌وه Matricentry بۆ پاتریلینیالیێتی Patrilineality ، نه‌ک هه‌ر مافی خاوه‌نیێتی خاک و منداڵی له ئافرەتان سه‌نده‌وه، به‌ڵکو ئاستی سۆشیالیی”ستاتوس status” ی نێو کۆمه‌ڵگه‌شی لێیان زه‌وت کرد.1
مارکس له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ ( هه‌ره‌س هێنان به دایک سالاری، به‌زینێکی مێژوویی جیهانی بوو بۆ ره‌گه‌زی مێینه. له‌ماڵه‌وه‌شدا پیاو جڵه‌وی سه‌رکرداێتی گرته ده‌ست، ئافرەتان نابوود و ریسوا و بنده‌ستکران، بوون به کۆیله‌ی ئاره‌زووی پیاو و کران به ئامرازێکی ساده بۆ درووست‌کردنی منداڵان..) 2
( ئه‌ز: ئه‌و گوته‌یه‌ی مارکسم له وه‌رگێڕاوی کتێبه‌که‌ی” ئینگلس” ه‌وه وه‌رگرتووه که له سەرچاوەکاندا ئاماژه‌م پێ داوه. هیوادارم وه‌رگێڕ له به‌کارهێنانی زاراوهکاندا به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌ی کتێبه‌که‌ی ئینگلسدا زاراوه‌ی” ماتریسێنتری یان ماتریسێنتڕاڵی” به‌کار هاتووه و ئه‌و دوو زاراوه‌یه‌ش، دایکسالاری نابه‌خشن، هه‌ر وه‌ک چۆن پاتریلینیالیێتیش، 3 باوکسالاری ناگه‌یه‌نێ، له هێچ سه‌رچاوه‌یه‌کیشدا، هه‌رنه‌بێ هه‌تا ئێستا، زاراوه‌ی، ماتریارکی که به‌رامبه‌ری پاتریارکییه، نه‌که‌وتۆته به‌رچاوم ، بۆیه‌شه من زاراوه‌ی دایکسالاری به‌کارناهێنم و به راستیشی نازانم. جا ئه‌گه‌ر مارکس و ئینگلس له‌شوێنی دیکه‌دا زاراوه‌ی دایکسالارییان به‌کار هێنابێ، ئه‌وا بێ گومان بۆچوونه‌که‌یان دژی زۆربه‌ی زۆری لێکۆڵه‌رانی دیکه‌یه که، بڕوایان نییه دایکسالاری هیچ کاتێک له ئارادا بووبێ ……… نووسەر.) .
مه‌به‌ستم له ئاست؛ ”جێگه و به‌پێوه وه‌ستانه له کۆمەڵگه‌دا”. که‌سی جێگه‌دار، له‌ش وکار و مافه‌کانیشی له کۆمه‌ڵگه‌دا رێزیان لێده‌گیرێ، که‌سانی خاوه‌ن ئاست نرخێندراون و له‌ناو ئه‌وانه‌ی وه‌ک خۆیان” ئاستدار” دا سه‌ربه‌رزن و مه‌ترسی چه‌وسانه‌وه و ناهاوتاییان له‌سه‌ر نییه. له‌هه‌موو بوارێکی ژیانیشدا وه‌ک هه‌رکه‌سێکی دیکه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌رگاکانیان بۆ کراوه‌ته‌وه، به‌م پێیه‌ش له هه‌موو ئه‌رک و مافێکدا هاوتای ئه‌وانه‌ی وه‌ک خۆیانن. که‌سانی بێ جێگه له کۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وانه‌ن که به‌خێوده‌کرێن و، گوایه بێ به‌رهه‌من، له‌به‌رئه‌وه‌ش له کۆمه‌ڵگه‌دا هێچ مافێکیان نییه. وه‌لی له راستیدا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی گوایه به‌خێوده‌کرێن، بەتایبەتیش ئافره‌تان، زۆر زیاتر له به‌ناو، به‌خێوکه‌ره‌کانیان” پیاوان” کارده‌که‌ن . بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. مێژوویەکی ئافرەتان – 2
1,414 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست ..