ئازاد حەمدى : نەفس نزمان …
ئەڵێن مردوو کە مرد شەیتان وازى لیًد ێنێت .. ؟! بەڵام نەفس نزمان و تاریک پەرستانى ئێمە لەشەیتان دڵە ڕەشتر و دڕەندە ترن .. لە نمونەى بەسەر هاتەکەى (کاک دلێررەفیق ) لە فەیس بووکدا ، کۆمیتى کردبوو ، بەچوونى بۆسەر مەزارى کەسایەتى و ڕۆشنبیران و شاعیران ، لەوانە مێژونووس و کەسایەتى ناسراو { ئەمین زەکى بەگ }کە چۆن ئەو دڵ پیسو ڕەش بینانە ، هەستاوون بەشکاندن و شێواندنى شوێنەوارى ئەو پیاوە مەزنە ..؟؟؟!
ئەم جۆرە کردەو قێزەوونانە ، بردمیەوە بۆ سەرەتاى ساڵەکانی حەفتاکان .. کە مامامۆستایەکى دەشتى هەولێر ( مامۆستا عەبدول رەحمان ) لە هەندەرانەوە هاتبوو بۆ زانکۆی سلیمانى .. چەند جارێک داواى لێکردم کە ئاواتێکى هەیە بۆی بهێنمە دى ، ئەویش زیارەتى مەزارى [ پیرە مێرد } ە ..
سەر لێوارەیەکى زوو لەبەردەرکى سەراوە بەرەو گردى مامە یارە بەڕێکەوتین .. حەزى وابوو سەرەڕاى هیلاک بوون بە پێ بڕۆین باشترە ، هێنانەدى ئاواتى چەند ساڵەى ئەو هیلاکیە دێنێت ..
لەسەرکەوتنمان بەسەر گردەکەدا ئەو بڕێک لەمن دووا کەووت .. لەوەدابووم سەر بکەم بەناو مەزارەکەدا ..؟؟! بۆگەنێکى زۆر ناخۆش کاسی کردم ، یەکسەر گەڕامە دوواوە … ووتم مامۆستا با گەڕێنە دوواوە .. تا تووشى بەڵایەک نەبووین ؟؟ پرسی بۆ ؟؟
ووتم پێم وا بێت لەناو مەزارەکە یەکێکیان کوشتبێت و بۆگەنى کردووە ..
ووتی ئەگەر تووشی هەرچیەک بووم ناگەڕێمەوە ، با بزانین چیە ؟؟
کەسەرمان کرد بەناو قسنەکەى پیرەمێردى شاعیر دا و لووتمان گرتبوو .. بینیمان کەلاکى سەگێگە و درابوو بەسەرمەزارەکەدا … زۆر بە زەحمەت تووانیمان سەر مەزارەکە پاک بکەینەوە .. تاماوەی چەند ڕۆژێکیش بۆنمان لە لووت نەبڕا و مامۆستاش بریارى دا خۆی بگویزێتەوە بە زانکۆی بەغداد و هەر بەو داخەشەوە پاش دووساڵ مامۆستا کۆچى دووای کرد …
جا شەیتانیش ئەمەندە پیس و دڕندەو تاریک بینە …..؟؟؟!!!
534 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست