دکتۆر کەمال میراودەلی : پرۆسەی دیمۆکراسی یانی چی؟ وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی .
لە پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانیی و دیمۆکراسی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا
بەشی سێیەم /
وەک لە بەشی یەکەمدا باسم ناوەرۆکی پەیامەکەی کاک مەسعود لە ناونیشانەکەیدا خەستکراوەتەوە: پرۆسەی دیمۆکراسی لە کوردستاندا بۆ دواوە ناگەڕێتەوە. لەم بەشەدا هەوڵ دەدەم مانای ‘ پرۆسەی دیمۆکراسی ‘ روون بکەمەوە .
وەک لە زۆر شوێنی تردا وتومەو هەمیشە جەخت لە سەر ئەو پرینسیپە سۆکراتییە دەکەمەوە کە بەر لەوەی باسی شتێک بکەین دەبێت پێناسەی بکەین. کاک مەسعود دوو وشەی زۆر گرنگی بەکارهێناون : دیمۆکراسی و پرۆسە . دیارە وتارەکەی بەهێزترو روونتر دەبوو گەر مەبەستی خۆی لەم دوو وشانە روون بکردایە مادام ئێستا دەستوورو پەروەردەو رۆشنبیریی دەستووریی و یاساییمان نییە تا هاولاتی راستەخۆ لەم وشانە تێبگات .
بەلام دیارە لە وتارەکەیدا جەخت لە سەر پرینسیپێکی دیمۆکراتی گرنگ کراوە کە گەرانەوەیە بۆ رای خەلک چ وەک هەلبژاردنی راستەوخۆی سەرۆک چ وەک رێفراندۆم بۆ دەستوور .
لە هەردووکیاندا کاک مەسعود ئەوەی پێی دەوترێت سازان یان تەوافوق رەتدەکاتەوە .
لەم لایەنەوە بە دروستی دەنووسێت :
” ئەو داوایەی کە لایەنە سیاسییەکان لە جیاتی خەڵک بڕیار لە سەر رەشنووسی دەستور بدەن ، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. ئەم داوایە پێچەوانەی بڕوابوونە بە ئیرادەی خەڵک و دژ بە چەمکی دیموکراسییە .”
وەک دوایی روونی دەکەمەوە ئەم پرینسیپە راست و دروستە. من بە هیج شێوەیەک لەگەڵ پرینسیپی دژەدیمۆکراتی [ سازان و تەوافوق ] نیم کە لە سەرووی خەلک و لە پشت خەلکەوە لە لایەن کەسانی هەلنەبژێردراوەوە لە ژوورە تاریکەکاندا بریار لەسەرپرسەکانی ژیان و چارەنووسی و پاشەرۆژی خەلک بدات . بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی بەشی سێیەم
3,696 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست