عه‌تا قه‌ره‌داخی : درووستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی شتیێکی حه‌تمییه .
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه ، که دهشیێ له‌لای هه‌ریه‌که له ئێمه درووستبووبێت دوای راگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عیێراق له تورکیا . من لێره‌دا نامه‌وێت له‌وه بدوێم ، که ئه‌و وته‌یه‌ی مام جه‌لال له چ بارودۆخێکدا کراوه‌و بۆچی مه‌به‌ستێک کراوه‌و ئایا ئه‌وه‌ى له خه‌یاڵی مام جه‌لالدایه ده‌شێ به‌م جۆره راگه‌یاندنانه جێبه‌جێ ببیت ؟ ئایا ئه‌م جۆره راگه‌یاندنانه خزمه‌تی ناو و ناوبانگ و خه‌باتی مام جه‌لال ده‌کات یان زیانی لێده‌دات؟ . ئایا له نێوانینی گه‌لی کورده‌وه له هه‌موو کوردستانی گه‌وره‌دا ئه‌و جۆره راگه‌یاندنانه چی بۆ مام جه‌لال ده‌سته‌به‌ر ده‌کات؟
ئه‌گه‌ر بروامان به‌دیدی ئایینی هه‌بێت ئه‌وا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان وه‌کو یه‌ک درووستبوون و هیچیان له پێش هیچیانه‌وه نییه ، ته‌نیا ئاستی نزیکیان له خواوه‌نده‌وه پێگه‌ى ئه‌وان دیاری ده‌کات . له‌م روانگه‌یه‌وه کورد گه‌لێکی مسوڵمانه‌و به شێوه‌یه‌کی له‌به‌رچاو په‌یره‌وى بنه‌ماکانی ئه‌م ئایینه ده‌کات .
که‌واته له‌م روانگه‌یه‌وه کورد هیچی له‌و نه‌ته‌وانه که‌متر نییه ، که بوونه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری خۆ‌یا ن. ئه‌گه‌ر له رووانگه‌ی دیالکتیکی مێڕوو، پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه سه‌یر بکه‌ین ، ئه‌وا هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان له پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی خۆیاندا ده‌گه‌نه ئاستی درووست‌کردنی ده‌وڵه‌ت .
به لای هیگله‌وه کۆمه‌ڵگا له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و ده‌گات به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و له‌وێشه‌وه ده‌وڵه‌ت درووست ده‌کات . له روانگه‌ی تیۆری مارکسیزمه‌وه له قۆناغی ده‌رکه‌وتنی بۆرژوای نیشتیمانیدا ، که به‌رهه‌می ده‌رکه‌وتنی پیشه‌سازی و شۆڕشی پیشه‌سازیه ، پرۆژه‌ى دروستکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له دایک ده‌بێت. بۆرژوای نیشتیمانی دروشم هه‌ڵگری درووست‌کردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه که ئێمه پێشتر له کتێبێکماندا به‌ناوی ( ڤهمکی ده‌وڵه‌ت و بزوینهرى مێژوو له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا) به درێژی له شێوازی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای کوردی دواوین و باسی سرووشتی بۆرژوای کوردیشیمان کردووه‌و له‌و هۆکارانه‌ش دواوین که رێگرو به‌ربه‌ستبوون له‌به‌رده‌م درووستبوون و ده‌رکه‌وتنی بۆرڕوای کوردی‌دا بۆ ئه‌وه‌ى له قۆناغی دیاریکراوی خۆیدا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کوردی درووست بکات . راسته بۆرژوای کوردی له به‌ر زۆر هۆکاری زاتی نه‌یتوانیووه وه‌کو چینێکی کۆمه‌لایه‌تی خاوه‌ن شووناس ده‌ربکه‌وێت و ئه‌رکی مێژوویی خۆی جێبه‌جێ بکات ، به‌لام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که مێژوو له جێگای خۆیدا راده‌وه‌ستێت و ئیتر کورد ناتوانێت ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی درووست بکات ، چونکه ئه‌وه ئاشکرایه ره‌وتی مێژوو به که‌س راناگیرێت .
له روانگه‌ی لیبرال و مۆدیرنیستهكانهوه ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌ركه‌وتنی ناسیونالیزم و بوونی ناسیونالیزمه به ئایدیۆلۆجیایهكى جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆ كه بتوانیت هه‌موو كۆمه‌لگا یان نه‌ته‌وه كۆبكاته‌وه‌و هه‌موو دیواره‌كانی نیو پیكهاته جۆراوجۆر‌و جیاوازه‌كانی نیو كۆمه‌لگا بڕوخینیت و چینییكی به‌هیزو پته‌وى كۆمه‌لایه‌تی فۆرمه‌له ببیت كه ئه‌ویش چینی ناوه‌نده كه هه‌لگری پرۆژه‌ى ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. زۆریك له ده‌وله‌تانی نوی و هاوچه‌رخی دنیا ئه‌م چینه كۆمه‌لایه‌تیه درووستی كردوون كه نوینه‌رایه‌تی ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌بی ئه‌وه‌ى به ئاشكرا بانگه‌شه‌ى زه‌ق و شۆڤینیانه بۆ ئه‌و روانینهیان بكه‌ن مه‌گه‌ر ناسیونالیزمی ناسرووشتی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ندی ولاتی تری دواكه‌وتوو نه‌بیت. ده‌شی لیره‌شدا ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌لبدات ئایا ناسیونالیزمى كوردی له رابردووه‌وه بۆ ئیستا له كویی ئه‌م پرۆژهیهدایهو تا چهندیك هه‌لگری گوتاری ناسیونالیزمانهیه؟ .
ئایا دوا دامه‌زراوه‌ى حیزبی دیار‌و خاوه‌ن پیگه‌ی جه‌ماوه‌ری له كوردستاندا كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی كریكارانی كوردستانن توانیوویانه حیزبی ناسینالیزمی كوردی بن؟ . ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه هه‌لگری پرۆژه‌ى ناسیونالیزمى كوردی نین كه پرۆژه‌ى ئه‌و ناسیونالیزمهش بی هیچ گومان كردنیك درووستكرنی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ كورد، كه‌واته چ پیناسهیهكیان بۆ ده‌كریت و له پۆلینكردنی حیزبه سیاسیه‌كاندا ده‌بی له كام پۆلدا دابنرین؟ . ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه پرۆژه‌ى ده‌وله‌تی كوردی‌یان نه‌بیت ئایا شوینی سه‌رۆك و سكرتیرهكانیان له سه‌ر جوگرافیای نه‌ته‌وایه‌تی كوردی له كویدا ده‌بیت؟ . بیگومان ره‌نگه كهسیكمان لی راست بیته‌وه‌و بلیت ئه‌وه‌ى به قسه ده‌كریت جیاوازه له‌وه‌ى كه ده‌شیت له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع ئه‌نجام بدریت . بیگومان ئیمه‌ش ده‌زانین كه كوردستان له واقیعیكی جیۆپۆله‌تیكی نادرووست و ناههمواردایهو ره‌نگه بۆ ئیستا قسه‌كردن له درووستكردنی ده‌وله‌تی یه‌كگرتووی كوردستان ببیته مایه‌ی كیشه‌ی سه‌خت و ئالۆزو جۆره سهركیشیهك بیت. به‌لام دیسان ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نیت كه ئه‌م بارودۆخه جیوپۆلهتیكیه هه‌روا دهمینیتهوهو نه‌خشه‌ى سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌وجۆره‌ى ئیستا ده‌مینیته‌وه. نه‌خیر ئه‌گه‌ری گه‌لیك گۆڕانكاری له ئارادایه به تایبه‌تی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ئه‌و ولاتانه‌دا كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه چونكه تاكو ئیستا ره‌وشی سیاسی له‌م ناوچه‌یه‌دا رهوشیكی ئالۆزه‌و بنه‌ماكانی سه‌قامگیری كه مسۆگهركهرى به‌رژه‌وه‌ندییه بالاكانی ده‌وله‌تانی بڕیار به‌ده‌سته له به‌رده‌م مه‌ترسیدایه ، بۆیه ده‌شی گۆڕانكاری گه‌وره له پیناوی دابین كردن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌دا له لایه‌ن ده‌وله‌تانی بڕیار به‌ده‌سته‌وه بگاته ئه‌نجام و ده‌شی له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا ئایندهی كورد به ئاراسته‌یه‌كی تردا بڕوات و ده‌شی له ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوی داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا كورد ئه‌و قورساییه‌ى هه‌بیت كه چاو به بارودۆخهكهیدا بخشینریتهوه به تایبه‌تی ئه‌وه ئاشكرابووه كه به بی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كورد ناشیت رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست سه‌قامگیری به خۆیه‌وه ببینیت واته هیشتنه‌وه‌ى بارودۆخی كوردی به‌م شیوه‌یه‌ى ئیستاى مایه‌ی پهشیویی و ئاژوهو ناسه‌قامگیری ده‌بیت بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌و دنیاش . بیگومان كیشه‌ی كوردیش هیچ شتیك چاره‌سه‌ری ناكات ته‌نیاو به‌س ته‌نیا درووستكردنی ده‌وله‌تی سهربهخۆو یه‌كگرتووی كوردستان نه‌بیت، بۆیه ده‌شی ده‌وله‌تانی بڕیار به‌ده‌ستیش دره‌نگ و زوو له‌و راستیه تیبگه‌ن. كه‌واته ئه‌گه‌ر بارودۆخیكی له‌و جۆره هاته ئاراوه ئایا سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئیستای كوردی و به‌تایبه‌تیش مام جه‌لال چ هه‌لویستیك وه‌رده‌گریت كه درووستكردنی ده‌وله‌تی كوردی به خه‌یالی شاعیرانه ده‌زانیت؟ .
من بۆخۆم له‌و بڕوایه‌دام كه درووستبونی ده‌وله‌تی كوردی شتیكی حه‌تمیه‌و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به په‌ره‌سه‌ندی ناسیونالیزمی كوردییه‌وه هه‌یه كه ئه‌وه‌ش راسته‌خۆ په‌یوه‌سته به په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌لایه‌تی كوردییه‌وه . هه‌ركاتی كۆمه‌لگای كوردی به‌ئاراسته‌ى درووست و به شیوه‌یه‌كی سرووشتی هه‌نگاوی ههلنا ئه‌وسا هیچ هیزیك نییه بتوانیت ریگا له‌و ره‌وته‌یه بگریت چونكه ئه‌و گۆڕانكارییه له‌گه‌ل خۆیدا هه‌موو دیواره‌كانی نیوان پیكهاته ناوچه‌ییه‌كانی وه‌كو خیل و عه‌شیره‌ت و حیزبی شیواز‌و سرووشت و ستراتیژ خیلی ئیستا رادهمالیت و ناسیونالیزم ده‌بیته ئایدیۆلۆژیایه‌كی كۆمه‌لایه‌تی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆ كه كۆنترۆلی كۆنه‌ستی كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌لگای كوردهواری ده‌كات و ده‌بیته ئه‌و هیزه له بننه‌هاتووه كه به هیچ به‌ربه‌ستیك راناوهستینریت ئه‌وساش بوار بۆ ئه‌وه نامینیته‌وه كه ئاغا‌و به‌گ و شیخ و سه‌رۆك خیل و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت سولحی نیوان سه‌ركردایه‌تی حیزبی كوردی بكه‌ن. هه‌موومان ئه‌و ساته‌وه‌خته میژووییهمان له‌بیره كه له به‌هاری سالی 1991دا چۆن گیانی به‌رخوردان و رۆحی راپه‌ڕین هه‌موو گه‌لی كوردی یه‌كخست و نه‌ك هه‌ر برادژهكانی شاخی كرده هیزیكی پته‌وی ده‌ست له ناو ده‌ست ، به‌لكو ئه‌و براناپاكانهشی كه پیش‌تر چه‌كی ناپاكیان بۆ دوژمن و به دژی گه‌له‌كه‌ی خۆیان كردبووه شان هه‌ستی وروژاوی ناكاملی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وانیشی هینایه‌وه به‌ره‌ى گه‌ل و رووی چه‌كه‌كانیان كرده دووژمن . بیگومان ئه‌گه‌ر له‌و بارودۆخه هه‌ژاوه جه‌ماوه‌رییه‌دا كورد حیزبی خاوه‌ن پرۆژه‌ى نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بوایه‌و شتیك هه‌بوایه به ناوی ناسیونالیزمی كوردی ئه‌و بزووتنه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی كۆنه‌ستی كۆمه‌لایه‌تی گه‌لی یه‌كخستبوو ، ده‌یتوانی پڕكیشی سه‌ربه‌خۆی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بكات . به‌لام ئه‌وه ئاشكرایه بۆ ئه‌و كاته به‌ره‌ی كوردستانی به گشتی و دوو حیزبه بالاده‌ست و جه‌ماوه‌ر داره‌كه به تایبه‌تی نه خاوه‌نی پرۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وله‌تی كوردی بوون نه پیشتریش بیریان له‌وه كردبووه كه رووبهریكی فراوانی كوردستان به‌وجۆره رزگار بكریت ، هه‌ر بۆیه تووشی شۆك هاتن و نه‌یانزانی چی بكه‌ن دیاره تاكو ئیستاش سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی بویری ئه‌وه‌ی نییه باس له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وله‌تی كوردی بكات .
دیاره ئه‌وه ئاشكرایه كۆمه‌لگه‌ى كوردی له په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا ده‌گاته ئاستی به‌رهه‌مهینانی ده‌وله‌ت و ئه‌و كاته‌ش جیگا بۆ ئه‌م جۆره حیزب و سه‌ركردایه‌تییه نامینیته‌وه كه ئیستا له كوردستاندا هه‌ن و به پله‌ى یه‌كه‌م له پیناوی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه حیزبایهتییهكانیاندا كارده‌كه‌ن و دهجولین. به‌لام بیگومان كۆمه‌لگای كوردی بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌وجۆره نامینیته‌وه كه پرۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وله‌ت له دایك نه‌بیت . بیگومان مه‌سه‌له‌ى ده‌وله‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش ده‌بیته پرۆژه‌و داگیركه‌رانی كوردستان پییان خۆش بیت یان ناخۆش ئه‌وه رووده‌دات . .
4,126 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست