دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی .
دەنگدان و دیمۆکراسی و پرسیارە گەورەکان
لە پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانیی و دیمۆکراسی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا
بەشی پێنجەم /
دیمۆکراسی بە مانا سەرەتاییە جەوهەرییەکەی ئازادیی خەلکە کە فەرمانرەواکانی خۆی هەڵبژێرێت ، واتە : ئەو نوێنەرە دەسپاک و زیرەک و بە تواناو دڵسۆزانە هەڵبژێرێت کە لە بری ئەو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو تا هەڵبژاردنێکی تر، دەسەلات دەگرنە دەست و کۆمەڵ و ولات بەرێوە دەبەن .
دیارە میکانیزمی پراکتیزەکردنی ئەم ئازادییەش دەنگدانی ئازادە .
بەلام چار نییە مادام دەنگدان ئەوەندە گرنگە دەبی کۆمەڵە پرسیارێکی گرنگتر بپرسین :
* ئایا بەراست دەنگدان ئازادەو خواستی ئازادانەی گەل دەردەبڕێ ؟
* ئایا ئەو کەسە ( سەرۆکە) ، یان حیزبە کۆنە یان نوێیەی زۆربەی دەنگ دێنێت بەراست ئەو سەرۆک و حیزبەیە کە خەلک متمانەی تەواوی پیێان هەیەو لە ئەنجامی تێگەیشتن و هوشیاری تەواوەوە دەنگیان پێداوە ؟
* ئایا هۆکاری وا هەن کە ئەم هوشیارییەی چەواشە بکات و خواستەکەی گومڕا بکات ؟
* تەنانەت ئایا دەشکرێ دەنگی خەلک بکڕدرێ ، بدزرێ ، بێدەنگ بکرێ، تەزویر بکرێ ؟
هەر نەبێ کۆمەلگای کوردیی ئێستا ئەوەندە ئەزموونی دەنگدانی دیوە تا وەلامی بۆ ئەم پرسیارانە هەبێت . بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …. وەلامێک بۆ بارزانی بەشی پێنجەم
9,424 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست .