عه‌تا قه‌ره‌داخی : ده‌ستوور له نیوان هه‌مواركردن و خستنه به‌رده‌م راپرسیه‌وه .
ئه‌گه‌ر له شیوه گشتیه‌كه‌یدا سه‌یر بكریت ئه‌وا ده‌ستوور بریتیه له بنه‌ماو پرینسیپی به‌ڕیوه‌بردنی ولات . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستوور په‌یوه‌ندی به كۆی تاكه‌كانی كۆمهلگهوه هه‌یه . كه‌واته لیره‌وه دیاره كه ده‌بی ده‌ستوور جیگای ره‌زامه‌ندی ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌می كۆمهلَگهش نه‌بیت، ده‌بی زۆرینه پیَی رازی بیت. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه هه‌موو كۆمه‌لگه به‌شداری ناكات له داڕشتنی ده‌ستووردا به‌لكو نوخبه‌یه‌ك له شاره‌زایانی ئه‌و بواره به‌شداری داڕشتنی ده‌ستوور ده‌كه‌ن كه سه‌رباری شاره‌زاییان له‌و بواره هه‌ستیاره‌دا ده‌بی به باشی ئاگاداری كۆمه‌لگه‌و كۆی كیشه‌و پیداویستییهكانی بن و ده‌ستووریك دابڕیژن كه ئایندهی كۆمه‌لگه به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌ش له رووی مافه‌كانی تاك و كۆوه ئاراسته بكات و چوارچیوه‌یه‌كی دیموكراسیانه بۆ شیوازی بهڕیَوهبردنی ولات دابنیَت و هیچ بوار‌و ته‌نانه‌ت درزیك بۆ ئه‌وه نههیلیتهوه كه سیستیمی سیاسی و ئیداری ئه‌و ولاته بتوانیت به شیوه‌یه‌ك راڤه‌ى بكات ریگر بیت له‌به‌رده‌م مافی ئازادی و خواسته‌كانی كۆمهلَگهدا .
یه‌كیك له‌و كیشه سه‌ره‌كیانه‌ى زۆربه‌ى كۆمه‌لگه‌كان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌نالینن نه‌بوونی ده‌ستوور یان بوونی دهستووریكی نادیموكراسیه . ره‌نگه نه‌بوونی ده‌ستوور زۆر باشتر بیت له بوونی ده‌ستووریك كه شه‌رعیه‌ت بدات به بوونی شیوازیك له فه‌رمانڕه‌وایی و به‌ڕیوه‌بردن كه ئازادی و مافه‌كانی كۆمه‌لگه‌ى تیدا پیشیل بكریت و بوار بكاته‌وه بۆ پیكهینانی سیستیمیكی شمولی یان تۆتالیتاری یان دیكتاتۆری یان تاكه‌كه‌سی و تاكه حیزبی . به‌واتایه‌كی تر گرنگی ده‌ستوور ئه‌وه‌یه سه‌رباری زامن كردنی مافه‌كانی تاك له ئازادییه‌كان له هه‌موو روویه‌كه‌وه ، دیسان زه‌مانه‌تی ئالوگۆڕكردنی ده‌سه‌لات بكات به‌شیوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و له‌ریگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه .
ئیمه ده‌زانین كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌و كۆمهلَگهیهكی دابهشكراوو داگیركراو و ژیردهستهى كۆمه‌لی دهولَهت بووه ، ده‌ستووری هه‌میشه‌ییان نه‌بووه‌و نییه یان دهستووریكیان هه‌یه كه له روانگه‌ى عه‌قلی ناسیونالیستانهى نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه داڕیژراوه . بیجگه له عیراق كه له‌سه‌روه‌ختی عه‌بدولكه‌ریم قاسمداو له ده‌ستووری كاتیدا دان به بوونی كورددا وه‌كو یه‌كیك له نه‌ته‌وه پیكهینهرهكانی عیراق نراوه له ولاته‌كانی تردا ده‌ستووری ئه‌و ولاَتانه به‌هیچ شیوه‌یه‌ك دانی به كورددا نه‌ناوه‌و وه‌كو به‌شیك له گه‌لی ئه‌و ولاتانه سه‌یر كراوه‌و مافی بوونی شووناسیشی لی زه‌وتكراوه . هۆی ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌گه‌وهه‌ری ده‌ستووری ولاتانی داگیركه‌ری كوردستانه‌وه هه‌یه كه ده‌ستووره‌كانیان نادیموكراسییهو پیشیلی مافی بوون و شووناسی به‌شیكی فراوانی له دانیشتوانی ئه‌و ولاته به‌زۆر داتاشراوانه كردووه كه كوردستانیان پیوه لكیندراوه . له دوای رووخاندنی رژیمی به‌عس له‌و ده‌ستووره‌ى كه له عیراقدا دانراوه‌و رووبهریکی فراوانیش له خه‌لكی عیراق ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه به‌شیكی زیاتر له مافه‌كانی كورد جیگایان كراوه‌ته‌وه‌و سرووشتی سیستیمی سیاسی و ئیداری عیراقیش له ده‌ستووردا جیگیر كراوه ، بهلاَم ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع كه تاكو ئیستا ده‌ستوور كاری پیناكریت ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌یه له‌وه‌ى كه عیراق له‌ڕیگای گه‌ڕانه‌وه‌دایه بۆ بیناكردنه‌وه‌ى سیستیمیكی شمولی و تۆتالیتار‌و دیكتاتۆری ، به تایبه‌تیش كه زه‌مینه‌ى عهقلَی و كه‌لتووری و ته‌نانه‌ت كۆمهلایهتیش له عیراقدا بۆ ئه‌وه له‌باره .
بیگومان یه‌كیك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كوشتن و بڕین و بی مافكردن و پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی كورد‌و ویرانكردنی كوردستان له لایه‌ن سه‌رجه‌م داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه نه‌بوونی ده‌ستووریك بووه له‌و ولاَتانهدا كه ئازادییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات كه ئه‌ویش ته‌نیا به ده‌ستووریك ده‌بیت كه دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و چه‌مكی هاوولاتیبون و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی پایه سه‌ره‌كییه‌كانی بن و ئه‌م ده‌ستووره‌ش له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع به‌رنامه‌ى كار‌و به‌ڕیوه‌بردن بیت و سیستیمی ئیداری و سیاسی ولات له چوارچیوه‌ى ئه‌و ده‌ستووره ده‌رنه‌چیت و به‌پیی ئه‌و كار بكات . به‌هه‌رحال ئه‌وه له‌سه‌رده‌می داگیركردن و ده‌سه‌لاتی داگیركه‌ردا جۆریكه له وههم ، به‌لام به گویرهى باشووری كوردستان كه بیست و دوو ساله خۆی به‌ڕیوه‌ده‌بات تاكو ئیستا نه خاوه‌نی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییه نه ده‌ستووری كاتی . واته دۆكیومینتیكی ره‌سمی نییه كه به‌پیی ئه‌وه ولات بهڕیَوهببریت و ئه‌و دۆكیومینتهش شه‌رعیه‌تی له ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌وه وه‌رگرتبیت ، بهلَكو ولات به پیی دیدو بۆچوونی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه سه‌ره‌كیه بهڕیوهدهبریت كه بیست و دوو ساله فه‌رمانڕه‌وای كوردستانن . ره‌نگه به‌هه‌له‌دا نه‌چووبین كه پیمان وابیت به‌شیكی زۆر له كیشه ئیدارییه‌كانی كوردستان و خراپ به‌ڕیوه‌بردنی په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی ده‌ستوورو پرینسیپی بهڕیوهیردن و شیوازی پیکهینانی سیستیمی سیاسی و ئیدارییه‌وه هه‌یه له چوارچیوه‌یه‌كی جیگیری ده‌ستووریدا . به واتایه‌كی تر ده‌توانین بلیین له‌هه‌ر ولاتیكدا به كوردستانیشه‌وه كه ده‌ستوور نه‌بیت ، ئه‌وا بۆچوونی تاكه‌كه‌س و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌س و تاكه حیزب و ده‌سته‌وگروپی فه‌رمانڕه‌وا ولات به‌ڕیوه‌ده‌بات كه ئه‌ویش له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیداو له غیابی ده‌ستوورو ته‌نانه‌ت یاساشدا ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌بیته پاراستنی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیی و دریژه‌دان به ده‌سه‌لاتی خۆی . له راستیشدا گهندهلَی و بیسه‌روبه‌ری و نه‌توانینی لێپرسینه‌وه ، هه‌مووی له نه‌بوونی ده‌ستووره‌وه سه‌رچاوه ده‌گریت . كه‌واته ئیستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا كوردستان پیویستی به ده‌ستووره یان نا ؟ ئه‌گه‌ر پیویستی به ده‌ستووره چ جۆره دهستووریكی ده‌ویت و ده‌بی ئه‌و ده‌ستووره چۆن داڕیژرابیت و زه‌مانه‌تی چی بكات له كوردستاندا ؟ .
وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد بایه‌خی ده‌ستوور له به‌ڕیوه‌بردنی ولات و پیكهینانی سیستیمی فه‌رمانڕه‌وایی و ئیداریدا هیجگار گرنگه‌و ناشیت ته‌سه‌وری بوونی سیستیمیكی فه‌رمانڕه‌وایی و ئیداری باش بكریت به بی بوونی دهستووریكی باش ، كه مه‌به‌ستمان له ده‌ستووری باش ، ئه‌و ده‌ستووره‌یه كه جیگای ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی كۆمه‌لگه بیت . كه‌واته له‌م روانگه‌یه‌وه باشووری كوردستان كه ئیستا خۆی خۆی به‌ڕیوه‌ده‌بات پیویستی به ده‌ستوور هه‌یه . بیگومان ئه‌و ده‌ستووره‌ش ده‌بی ده‌ستووریك بیت كه زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان پیی رازیبن ، ئه‌وه‌ش كاتیك ده‌بیت كه ئه‌و ده‌ستووره مافه‌كانی ئه‌وان له ئازادی و یه‌كسانی و عه‌داله‌ت و ههلَبژاردن و مافی كار‌و ژیانیكی پڕ له كه‌رامه‌ت دابین بكات و زه‌مانه‌تی پیكهینانی سیتیمیكی دیموكراسی له ولاتدا بكات كه ئالوگۆڕی ده‌سه‌لات له ریگای ده‌نگدانه‌وه زامن بكات .
ئیمه ده‌زانین له خولی پیشووى په‌رله‌مانی كوردستاندا ره‌شنووسی ده‌ستووریك ئاماده كراوه‌و پاشانیش له په‌رله‌مان كه په‌رله‌مانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاتدار بوو ، ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه . به‌لام ئه‌و كاته كه ده‌بوو ئه‌و ده‌ستووره دوای به‌ده‌ستهینانی ده‌نگی په‌رله‌مان راپرسی له هه‌موو كوردستاندا له‌سه‌ر بكرایه ، ئه‌وه نه‌كرا . ئایا هۆكاره‌كه‌ی چی بوو كه ئه‌و راپرسیه له‌سه‌ر ده‌ستوور دواخرا ، ده‌بی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لات وهلاَمی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته راپرسییان له‌سه‌ر بكردایه‌و ده‌نگی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ست بهینایه ئه‌وه ره‌وایه‌تی وه‌رده‌گرت و ده‌بووه ده‌ستووری ولات . به‌لام وه‌كو ده‌زانین له‌و كاته‌وه بۆ ئیستا ماوه‌یه‌كی زۆر تیپهڕیووهو له كوردستان و له ناوچه‌كه‌دا گۆڕانكاری زۆر روویانداوه . له كوردستاندا ئۆپۆزسیۆنیكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌هیز درووست بووه . ئاستی هوشیاری جه‌ماوه‌رو تیگه‌یشتنی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه ، هه‌ر بۆیه به بڕوای من ره‌شنووسی ئه‌و ده‌ستووره‌ش ماده‌م تاكو ئیستا راپرسی له‌سه‌ر نه‌كراوه پیویستهجاریكی تر بگهڕیندریتهوه بۆ په‌رله‌مان و هه‌موو ئه‌و بڕگه‌و خالانه‌ى كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه ریگاخۆشكهر بۆ ته‌سك كردنه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌لك ده‌بی هه‌موار بكرینه‌وه . هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندی به شیوازی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه هه‌یه له كوردستاندا پیویسته به شیوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و دوور له هه‌ر تهمومژیك ئه‌وه جیگیر بكریت كه سیستیمی فه‌رمانڕه‌وایی له كوردستاندا سیستیمیكی په‌رله‌مانی ده‌بیت و ئالوگۆڕی ده‌سه‌لاتیش له ریگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه بی هیچ ریگرییهك جیبه‌جی ده‌كریت .
ئیستا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ده‌ستوور جۆریك له پشیویی و ناكۆكی له نیوان لایه‌نه‌كانی كوردستاندا ده‌بینریت . ئۆپۆزسیۆن و ته‌نانه‌ت یه‌كیتیش له ئاستیكی شه‌رمنانه‌دا ده‌یانه‌ویت ره‌شنووسی ده‌ستوور هه‌موار بكریته‌وه‌و پاشان بخریته راپرسیه‌وه ، پارتیش باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌ستوور به‌م شیوه‌ى ئیستای ده‌خاته به‌رده‌م راپرسیه‌وه . به‌لام ئه‌گه‌ر له رووی واقیعییه‌وه سه‌یر بكه‌ین ماده‌م ده‌ستوور بۆ سه‌رجه‌می كۆمه‌لگه‌یه پیویسته هه‌ولبدریت باشترین ده‌ستوور بیت . دیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باشتر وایه جاریكی تر ده‌ستوور بگیڕدریتهوه بۆ په‌رله‌مان و به جۆریك هه‌موار بكریته‌وه كه له‌گه‌ل پیداویستییهكانی كۆمهلَگهى كوردیدا بگونجیت و وه‌های لیبكریت ریژه‌ى ره‌زامه‌ندیی هاوولاتیان له‌سه‌ری تا ده‌كریت زیاتر بیت . بۆیه به بۆچوونی من بۆ پارتی باشتره كه ریَگری نه‌كات له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور چونكه سه‌رئه‌نجام ئه‌وه دهبیَته ده‌ستووری باشووری كوردستان و هه‌ر كه‌موكورتییه‌كی ههبیَت له ئاینده‌دا ئه‌وه پارتی لیَی به‌رپرسیار دهبیَت به تایبه‌تی كه دهشیَت دهستووریَك به كه‌موكورتییه‌وه له ئاینده‌دا ببیَته ریَگا خۆشكه‌ر بۆ درووستبوونی ددیاكتاتۆرو سیستیَمی فه‌رمانره‌وایی شمولی و تۆتالیتار‌و سه‌ركوتكه‌ر .
3,416 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست