دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی .
پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانیی و دیمۆکراسی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا
بەشی حەوتەم
هاوڕایی و پلورالیزم
ئەم تیۆرییەی هاوڕایی کە لە بەشی پێشوودا باسم کرد بینین و ئامانجی کۆڕایی یە لە روانگەی دەسەلات و دەزگاکانی و هێزەکۆنەخوازەکانی پەیوەست پێیەوە . ئەوانە دەخوازن عەقل و کۆبەندی دەسەلات بەیەکەوە ببەستنەوەو لە رێگای سیستمی بەهاکانی کۆمەلایەتی و دەزگا کۆنەپارێزەکانەوە وێنەی هاوڕایی یەکی گشتی بسەپێنن کە کە جیاوازیی و بەرهەڵستیی و رەخنە بسڕێتەوەو نوێنەری روانگەو بەرژەوەندی چینە دەسەلاتدارەکان بێت .
بۆ سەپاندنی جیهانبینی خۆشیان سوود لە ئایدیای یەکێتیی و یەکبوون دەبینن ئەو یەکبوونەش لە ئایدیای ‘ عەقل ‘ ی بەکۆمەڵی و بەرژەوەندی گشتییدا دا دەبیننەوە کە دەسەلاتی باو لە جیاتی کۆمەڵ نوێنەرایەتی دەکات .
ئەم جۆرە بۆچوونە پاراستنی بارییباوو سیستمی دەسەلات و چینە بەرژەوەندیدارەکان بە ئامانجی کۆسازان و هاوڕایی دەزانێت و دەخوازێت هەموو چاکسازیی و گۆڕانێك لە چوارچێوەی دامەزراوەکانیان و پرۆژەو ئەجنداکانی خۆیاندا ئەنجامبدرێت . بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر … وەلامێک بۆ بارزانی بەشی حەوتەم دوایی
5,548 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست