به‌ندی عه‌لی : ژیانێک و جووتێ سه‌نگه‌ر .
به‌یه‌ک ناگه‌ین ، ئێمه تاسه‌ر
وه‌ک دوو هێڵی به‌یه‌ک ته‌ریب
من پیاده‌یه‌کی سه‌ر زه‌وی و
تۆ ئاسمان نشینی غه‌ریب
ته‌نانه‌ت گه‌ر بۆ جارێکیش
له‌سه‌ر هێڵی خۆمان لاده‌ین
بێ گومان به ، یه‌کتر ئه‌بڕین
گوڵی په‌یمان به‌یه‌ک ناده‌ین
تۆ خه‌زانی ، منیش گه‌ڵا
تۆ زستانی ، منیش په‌نجه
تۆ خاری من گوڵ په‌رستم
تۆ پێ به‌ندی منیش له‌نجه
ئیتر چۆن لاولاوی عیشقم
ههڵگهڕێنم .. به باڵاتا
که‌تۆ لێوێ بی ، ژه‌هراوی
چۆن هه‌نگی ماچ دێ به‌لاتا
له‌وه‌ته‌ی هه‌م ، من ده‌ڕوێنم
تۆ هه‌ر بهههڵکێشان فێری
من رووبارێکی شیرینم
تۆ هه‌ر زه‌ریایه‌کی سوێری
نهدوێنێمان ، نهئهمڕۆمان
هیچ شتێکمان له‌یه‌ک ناچن
نهنیگامان هه‌مان نیگان
نهماچیشمان هه‌مان ماچن
ئیتر لالۆ ، هاوزمانی
چیرۆکی کن ئاگردانه
ئیتر پارساوی هاوخوێنی
بۆ کیسه‌ڵی درۆکانه
تۆ گڕی ده‌شتی سوتاوی
من بریسکه‌ی مۆمی ره‌نجده‌ر
تۆ شه‌وی ده‌یجوری کینه‌ی
من بۆ ژوانی عیشق ، سێبه‌ر