دکتۆر ئەحمەد میراودەلی : مێژوویەکی ئافرەتان , بەشی چوارهەم .
جێندەر ، لە مەشێ و مەشیانێوە
ده‌وڵه‌تی سێکیولار/ عەلمانی و جێنده‌ر
دەوڵەتی چین /
یه‌که‌مین جار ده‌وڵه‌تی سێکیولار له وڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵداوه . ئێسک‌وپرووسک له‌و وڵاته‌دا دۆزراونه‌وه که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نیو ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، به‌واتای ئه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تایی له‌و سه‌رده‌مه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا ژیاوه . زانست له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ له سه‌رده‌می نیۆلێتیکی چیندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 6000 هه‌زارساڵ پێش سه‌رده‌می نوێ . پسپۆرانی وڵاتی چین ، کولتووری سه‌رده‌می نیۆلێتیکی چینیان دابه‌شی دوو سه‌رده‌م کردووه؛ سه‌رده‌می یانگ – شا‌و Yang – Shao و سه‌رده‌می لونگ – شان Lung –Shan ، که گۆڕانێکه له ماتریسێنتری هاوسانه‌وه بۆ بالاده‌ستی نێرینه – پاتریلینینیالی نا هاوسان .
خه‌ڵکی یانگ – شا‌و ، له‌نێوان 3000 – 5000 هه‌زار ساڵ پێش سه‌رده‌م له نێوه‌ڕاستی باکووری چێندا ژیاون و ژیانێکی سه‌ره‌تایییان بردۆته‌سه‌ر ، بژێوییان به چنینه‌وه‌ی به‌روبوومی دره‌خت و رووه‌ک و راوه‌ماسی و ئاژه‌ڵ دابین کردووه . پاش ماوه‌یه‌ک ده‌ستیشیان داوه‌ته باخچه‌وانی ، هه‌رزن و جۆیان چاندووە و به‌راز و سه‌گ و مه‌ڕیشیان به‌خێوکردووه ، گۆزه و گڵێنهشیان درووستکردووه ، له‌وه‌شده‌چێت ئاوریشمیشیان دۆزیبێته‌وه . ……. مێرلین فڕێنچ به‌رگی یه‌که‌م ل 106.
خەڵکی یانگ- شا‌و ” کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ماتریلینی بوون و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردن له‌ناو گۆڕه‌کانیاندا دۆزراوه‌ته‌وه ، وابڕواده‌کرێ که بڕوایان به ژیانی دوای مردن هه‌بووبێت . هه‌رچه‌نده هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه نییه وه‌لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه هاوشێوه‌کانی که پێشتر باسمان لێوه‌کردن هاوسه‌رگیری ماتریلۆکاڵی بووه ، له‌و بڕویه‌دام له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌شدا هه‌روه‌ها بووبێت و ئافره‌تان ئاستێکی هاڵکشاوتریان له پیاوان هه‌بووبێت ، به‌تایبه‌تیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لهگۆڕهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا شتی به‌هادارتر له‌گۆڕی ژناندا دۆزراونه‌تەوه وه‌ک له گۆڕی پیاواندا و منداڵه‌کانیش له‌گه‌ڵ دایکیاندا نێژراون . بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەر سەر ….. مێژوویەکی ئافرەتان – بەشی چوارەم