دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: مێژوویەکی ئافرەتان. بەشی پێنجهەم
جێندەر لە ” مەشێ و مەشیانێ ” وە
ده‌وڵه‌تی میلیتاری و جێنده‌ر
هه‌تا ئێستاش زۆر دەوڵەتی میلیتار هەن، وه‌لێ ئێمه باسی مێژوویه‌کی ئافره‌تان ده‌که‌ین و هه‌تا ئێستاش ئاستی ئافره‌تانمان له ژێر سایه‌ی چه‌ند شێوه ده‌وڵه‌تی رابووردوودا، خستۆته به‌رجاو. لێره‌شدا ده‌وڵه‌تی میلیتاری سه‌رده‌می کۆن به‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه. ده‌زانین هه‌ردووک ده‌وڵه‌تی ئه‌کاد و ئاسووریش ده‌وڵه‌تی میلیتاری بوون، وه‌لێ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی مێیینه زیاتر له‌سه‌ر” مایا” کان به‌تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی” ئینکا” کراوه. ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر باسی کۆمه‌ڵگه‌ی ئینکام کردووه، لێره‌دا جارێکی دیکه به پێی پێویست و له هێندێک رووی جیاوزه‌وه به‌سه‌ری ده‌که‌ینه‌وه .
هه‌تا ئێستا وا بڕواده‌کرێ یه‌که‌مین دانیشتوانی ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ی سی هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئاسیاوه له ته‌نگی بێرینگ Bering په‌ڕببنه‌وه، به‌شێکیان له ناوچه سارده‌کانی باکووری که‌نه‌دا و ئالاسکا جێگیر بوون و به‌شێکیشیان داکشاونه‌ته ده‌وروبه‌ری که‌نداوی مه‌کسیک و گواتیمالا. یه‌که‌مین نیشته‌جێبوانی مه‌کسیک و گواتیمالا به ئۆلمیک/ ئۆلمێک Olmec ناوبراون. ئەوان شێوه‌نووسینێکی وێنه‌ییان هه‌بووه و کالێندارێکیشیان له‌سه‌ر سووڕانه‌وه‌ی رۆژ و مانگ پێکه‌وه ناوه. کولتووری ئۆلمیکه‌کان له 1500 – 400 ی پیش سه‌رده‌م به‌رده‌وام بووه، لەبەر ئەوەش کاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر کولتووری مایا هه‌بووه. کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دیکه له‌ناوه‌ڕاستی مه‌کسیک له 100 – 700 ی سه‌رده‌م شارستانیێتێکی دیکه‌یان پێکه‌وه ناوه، ئەوانیش وەک دانیشتووە دێرینەکانی میسر هه‌ڕه‌میان درووستکردووه، ئەگەری ئەوەش هەیە بۆ یه‌که‌مین خودایان بووبێت که مێینه بووه. پاش ماوه‌یه‌ک پێته‌خته‌که‌یان داگیرکراوه و شارستێنه‌که‌یان له‌ناو جووه. ” مایا” کان له که‌نداوی مه‌کسیک و گواتیمالا جێگه‌ی ئۆڵمێکه‌کانیان گرتۆته‌وه، ئه‌وانیش هه‌ڕه‌میان درووست کردووه سیستێمی نووسینیشیان له‌شێوه‌ی وینه‌کیشیندا هه‌بووه و بە هونه‌ری وێنه‌کیشان و په‌یکه‌رتاشین ئاشنا بوون، له ماتماتیک و ئه‌ستێره‌ناسیشدا پێشکه‌وتووبوون. له سه‌روبه‌ندی سه‌ته‌ی یازده‌ی سه‌رده‌مدا، تیره‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ر که به” تۆلتیک” ناسراون، ناوچه‌که داگیر ده‌که‌ن و ئه‌وانی دیکه له‌ناوخۆیاندا ده‌توێننه‌وه. ئه‌و تیره‌یه خودایەکیان بەناوی” تێزکالیپۆکه” په‌رستووه .خودایه‌ک مرۆڤی بۆ نه‌زرکراوه . ئافره‌تی تۆلتیک وه‌ک پیاوه‌کانیان توندوتۆڵ بوون ، هه‌موو جۆره رۆڵێکیان بینییوه، به سه‌رکردایێتی سیاسی و سه‌ربازیشه‌وه .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ….. مێژوویەکی ئافرەتان – بەشی پێنجەم