هشام غصیب : ئێمه و بڕوای ڕۆشنگه‌رێتی .
وه‌رگێڕانی : جیهاد موحه‌مه‌د
دوو تێگه‌یشتنی سه‌ره‌کیمان هه‌یه که ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه‌کانی ده‌ستنیشانبکه‌ین: تێگه‌یشتنی نوێگه‌ری بیریی و تێگه‌یشتنی گوتاربێژیی بیری عاره‌بی . بێگومان ، ده‌ستنیشانکردنی هه‌ردوو تێگه‌یشتنه‌که ده‌بێت بکه‌وێته پێش دیاریکردنی په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه‌کانی نێوانیانه‌وه . له‌به‌رئه‌وه ، سه‌ره‌تا تێگه‌یشتنی بیری نوێگه‌ریی و ڕه‌هه‌نده شۆڕشگێڕیه خۆنوێبوونهوهکانی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بیره‌کانی پێشخۆی که له‌سه‌ر تێکشکانیان خۆی دروستده‌کات ، ده‌بێت ده‌ستپێبکه‌م . ئه‌م ده‌ستپێکردن و ده‌ستنیشانکردنه‌ی بیری نوێگهرایهتیهش ده‌بێت به ده‌روازه‌یه‌ک بۆ چوونه ناو گوتاربێژی بیری عاره‌بی و په‌یوه‌ندیه ناکۆکییەکانی به بیری نوێگه‌رایه‌تیه‌وه .
مه‌به‌ستم له بیری نوێگه‌رایه‌تی خێزانی گوتار و میتۆدی بیرییە که له سه‌رده‌می ڕێنیسانسه‌وه له ئه‌وروپادا هه‌ڵقوڵا( له نێوان سه‌ده‌ی شانزه و بیستدا به دیاریکراوی ) له ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا به دژایه‌تیکردنی خێزانی گوتار و میتۆدی بیری نه‌ریتیی که له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا باو بوو. نوێگه‌رایه‌تی بیریی له ئه‌ورپادا نوێگه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئه‌ورپی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا و کۆمه‌ڵگای له قۆناغی کشتوکاڵی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی سه‌ره‌تاییه‌وه گواسته‌وه بۆ قۆناغی پیشه‌سازی سه‌رمایه‌داری ته‌کنیکی گه‌شه‌کردو. ئه‌م گۆرانکاریانه که نوێگه‌رایه‌تی هێنای به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئه‌ورپادا، گه‌یشه‌ت هه‌موو جیهان، له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی سه‌رمایه‌داریدا له ئه‌ورپادا و بهرتهسکبوونهو و نه‌مانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بیری نوێگه‌رایه‌تی گه‌شه‌ی ده‌کرد و ڕوخساری زیاتر ڕووندهبوهوه، تا گه‌یشته لوتکه‌و بوو به بڕاو( بڕوای نوێگه‌رایه‌تی). ئه‌م براوی بیری نوێگه‌رایه‌تییه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا له فه‌رنسادا له شێوازێکی هوشیاریانه‌ی بوێر وگوستاخانهدا ده‌رکه‌وت، له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له ئه‌ڵمانیادا گه‌یشته لوتکه له ماتریالیی شۆڕشگێڕێتیدا، به دیاریکراوی مارکس و ئنجلز هه‌ردووکیان ئه‌ڵامانی بوون.
گه‌شه‌و گه‌وره‌بوونی ئه‌م بڕاوایه( بڕوای نوێگه‌رایه‌تی) ناکۆکیی نوێگه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا که سودی له هه‌مان ئامرازگه‌ل وه‌رده‌گرت که بڕوای بیری نوێگه‌رایه‌تی سودی لێوه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئاراسته‌ی عه‌قڵانیه‌تی زانستی نوێی سنوردارکرد و کێشه‌ی خسته به‌رده‌م بیری نوێگه‌رایه‌تیه‌وه به گه‌مارۆدان و دهرفهتکردنهوه بۆ ناعه‌قڵانیه‌ت له کۆمه‌ڵگای نوێ‌دا. هه‌رچه‌نده هه‌ژموونی بیریی له به‌ختی باوه‌ڕی ڕۆشنگه‌رێتی بوو له کۆمه‌ڵگای ئه‌ورپیدا تا شۆڕشه‌کانی ساڵی 1848 له ئه‌ورپادا، تێشکانی ئه‌م شۆڕشانه ته‌وژمێکی وێرانکاریی ئاشکرای دابه دژه‌کانی نوێگه‌رایه‌تی که له زۆر ناوچه و زه‌مه‌ندا به‌سه‌ر بڕوای نوێگه‌رایه‌تیدا بڵاوبوه‌وه. ئه‌م ته‌وژمی دژایه‌تی باوه‌ڕی نوێگه‌رایه‌تیه به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی بیستدا بڵاوبوه‌وه. بڕوای ڕۆشنگه‌رێتی توشی جه‌نگێکی وێرانکاری بوو له‌گه‌ڵ دژه نوێکانیدا، که به‌مه‌ش توشی قه‌یرانێکی ترسناک بوو که پێگه‌ی که‌م ڕه‌نگ و لاواز بوو له چاره‌کی کۆتای سه‌ده‌ی بیستدا. له‌م شیکردنه‌وه‌یدا ده‌رده‌که‌وێت که ئێمه مه‌به‌ستمان له‌و نوێگه‌رایه‌تییه بیرییه ئه‌و گوتاره بیریی و میتۆده بیریانهیه که بوون به ته‌وه‌ره‌ی بڕوای ڕۆشنگه‌ریی و فۆرمێک له ناکۆکی نوێی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه که بوه به هۆکاری سنوردارکردنی فراوان بوونی و گه‌مارۆدانی، و هه‌روه‌ها پیسبوونیشی. بارودۆخ و ماتریالی میکانیکی پوچ و کانتیه‌ت(کانط)ی نوێگه‌ره‌یی و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و گومان و زیره‌کی برغسون و ده‌رکه‌وته‌کان و بوونگه‌رایی و فه‌لسه‌فه‌ی زمان و فهلسەفهی زانستی نوێ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له دوای نوێگه‌رایه‌تی هاتوون هیچیتر نه‌بوون جگه له ناکۆکی لەگەڵ نوێگه‌رایه‌تیدا.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …. ئێمه و بڕوای ڕۆشنگه‌رێتی
699 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست